٧\١\٢٠١١
تێئۆری ژیان و گه‌ردوون
له چاویلکه‌ی هزری منه‌وه!

ئه‌یوب ره‌حمانی
تێبینی:
ئه‌م باسه تێکه‌ڵاوییه‌که له زانست و خه‌یاڵ و خۆزگه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی
که وه‌ک من به شوێن شته نادیار و ون بووهکانهوهن و له درێژه‌ی
ئه‌و زنجیره باسانه‌دا دێت که پێشتر له‌مه‌ڕ "بوون و نه‌بوون"
نووسیومن و هاوکات چه‌ند ڕا و بۆچوونێکی پڕۆفیسۆر و فه‌یله‌سووفی سویسی
ڕۆڵاند بووزڕیشم که له وتووێژێکی ئه‌وم وه‌رگرتووه هێناوه که زۆر
به‌که‌ڵکن!
ده‌سپێک.
زۆربه‌مان
له خوێندنگای ناوه‌ندی (راهنمایی) و دوواناوه‌ندی (نظری) وانه بنه‌مایی
و سه‌ره‌تاییه‌کانی زانست (علوم)مان خوێندووه و ئه‌زانین که دوو دانه
له وانه‌کان باسی میغناتیس (ئاسنگر یا آهن ربا) و ئێلێکتریسیته (برق)
بوون. ئه‌م دوو به‌شه ئه‌گه‌ر چی ته‌واوکه‌ری یه‌کن و له ئه‌سڵدا هه‌ر
یه‌ک باسن، به‌ڵام له سه‌ره‌تاوه بۆ ئاشنا بوون له‌گه‌ڵیان وه‌ک دوو
وانه‌ی جیا دهکووترێنهوه. ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه له وانه سه‌ره‌تاییه‌کانی
ئه‌و دوو به‌شه فێریان بووین، ناسین و تێگه‌یشتن له ئاسنگر وه‌ک خۆی
بوو که ئاسنگری سرووشتی و ئاسنگری ده‌ستکردیان له خۆ ده‌گرت و له
به‌شی بهرقیشدا مه‌داره سه‌ره‌تاییه‌کان به شێوه‌ی نائاڵۆز و ساکار
فێر ده‌بووین. بۆ ئه‌وانه‌ی وه‌ک من دوواتر دینامییان خوێندبوو، فێر
بووین که به لێکدانه‌وه ئاڵۆز و دوور و درێژه‌کانی ده‌رسی فه‌ننی و
حیسابی فه‌ننی و حیساباتی فیزیک و دوواتر به‌ده‌ست هێنانی ڕاده، درێژی،
قه‌ڵه‌وی، باریکی، گه‌وره‌یی و چکۆله‌یی ته‌ل یا سیمی لاکدار به‌و پێیه‌ی
که چه‌ند ڤۆڵتاژ به‌رقمان ده‌وێت، چه‌ند وات بێت و چه‌ند ئامپێڕ
بکێشێت و... و به کرده‌وه سوار کردنییان به پێی ئه‌و حیساباتانه‌ی
به ده‌ستمان هێنابوو، مه‌یدانی میغناتیسی درووست بکه‌ین و له‌وێشه‌وه
ژێنڕاتۆر مۆنتاژ بکه‌ین و به‌رق پێک بێنین (وه‌ک مووهلهدی به‌رق و
هتد) و یا به پێچه‌وانه‌که‌ی به به‌ده‌ست هێنانی ده‌ور و هێز و
خێرایی، مۆتۆڕ و دینام درووست بکه‌ین و شه‌پۆل یا جه‌ره‌یانی به‌رقی
بده‌ینێ و جووڵه، دینامیک (حرکت) پێک بێنین (وه‌ک دینامی ئاو و دینامی
کولێڕ و هتد) و یا ترانسفۆڕماتۆڕ بۆ به‌ده‌ست هێنانی به‌رقی لاوازی
(ضعیف)ی دی سی DC (ڕاسته‌وخۆ، مستقیم) له به‌رقی ناڕاسته‌وخۆیAC (متناوب)
220 ڤۆڵت به ده‌ست بێنین و هه‌تا دووایی.
ئه‌م کورتهیهم ته‌نیا وه‌ک وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ک باس کردووه و
به ته‌ما نیم وانه‌ی میغناتیس و ئێلێکتریسیته بڵێمه‌وه، چوون له
تاقه‌تی وتاره‌که ئه‌چێته ده‌ر و خوێنه‌ریش وه‌ڕه‌ز ده‌کات. بۆ تێگه‌یشتنی
زیاتر له توێی وتاره‌که‌دا نمونه و شیکردنه‌وه‌ی زیاتریش باس ده‌که‌م.
ئه‌م باسه بۆیه گرنگه له به‌ر ئه‌وه‌ی که زانستی نوێی سه‌رده‌م چه‌ند
ساڵێکه، گه‌ردوون به مه‌یدانێکی وزه‌ی میغناتیسی بێ نیهایه‌ت گه‌وره
ئهشووبهێنێت و سه‌لمێندراوه که هه‌موو هه‌ساره و گاڵاکسییهکانیش و
له‌وانه زه‌وی و خۆره‌تاوی ئێمه‌ش هه‌ر له نێو مه‌یدانێکی
میغناتیسیدا ده‌گه‌ڕێن و مانه‌وه‌ی هه‌ساره‌کان له ئاسماندا و گه‌ڕانییان
له مه‌داری خۆیاندا و هه‌روه‌ها مه‌یدانی کێشی (جاذبه)ی زه‌ویش، هه‌موو
ئه‌مانه ڕاستی ئه‌و ئیدیعایانه ئه‌سه‌لمێنن و زانایان ناوی دوو سه‌ری
له یه‌ک جیاوازی ئاسنگریشیان هه‌ر له ڕووی ئه‌م ئیدیعایه‌وه ناو
ناوه باکوور (N) و باشوور (S).
زانستی ئه‌مڕۆ ته‌نانه‌ت ئه‌و وزه میغناتیسه له مرۆڤ و بوونهوهریشدا
ئه‌سه‌لمێنێت و پێی وایه ئه‌وه سه‌به‌بی ژیانه له بوونه‌وه‌راندا
که به ناوی "ئاوڕا" له ڕێگای ئامێری تایبه‌تییه‌وه ئه‌بینرێت.
وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا هه‌ر له ژاپۆنه‌وه تا چین و کۆره و تایله‌ند
و ته‌نانه‌ت هێندیش له مێژ بوو ئه‌و وزه‌یان له مرۆڤدا به‌دی کردبوو
و مێژووی تێبیی (طب)ی گیایی و ئاکوپونکتور و ئاکوپڕێسوری چینی ئه‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ سه‌رده‌می تائۆ تسه، واته سێ- چوار هه‌زار ساڵ پێش ئێستا. له
زمانی چینی‌دا به‌و وزه له ده‌روونی مرۆڤدا ده‌ڵێن شیی یا چیی و ئه‌وان
پێیان وایه که پێویسته مرۆڤ شیی له‌خۆیدا به‌هێز بکات یا به‌هێز
ڕایبگرێت و ئه‌گه‌ر ئه‌وه بکات، قه‌ت نه‌خۆش ناکه‌وێت. ئه‌مه زانستی
ئه‌مڕۆش ئه‌یسه‌لمێنێت و ئه‌و شییه هیچ شتێک نییه بێجگه له‌و وزه
میغناتیسییهی که ده‌ور و به‌رمانی گرتووه و له هه‌وادا هه‌یه، ئه‌ڵبه‌ت
هه‌وا یا ئوکسیژن نیه، به‌ڵکوو جیاوازه! وه‌رزشوانان و به تایبه‌تی
کۆنگ فۆ کار یا شائۆلینکاره چینییه‌کان به به‌هێز کردنی وزه‌ی شی له
خۆیاندا به تهمرینات و ڕیازه‌ت کێشانه‌کانی ڕۆژانه و شه‌وانه و له
ڕێگای ته‌مریناتی تای چی چوانهوه ده‌توان کارگه‌لی سه‌ر سووڕهێنه‌ر
بکه‌ن که له توانای مرۆڤی عادیدا ناگوونجێن. که‌واته وزه‌ی مه‌یدانی
میغناتیسیی ژیان (Menschliche Magnet Feld) له ئاسمان و گه‌ردووندا به
زۆری هه‌یه و بڵاو بۆته‌وه و هه‌موو که‌س پێی ده‌ژی. مرۆڤ ته‌نیا ئه‌و
کاته ئه‌مرێت که له‌شی ئه‌و یا دڵی ئه‌و به هه‌ر هۆیه‌که‌وه بێت،
نه‌خۆشی، پیری، زامدار بوون و یا تێکچوونی سیسته‌می ناو له‌ش و عه‌سه‌به‌کان
و هتد ئیتر توانای وه‌رگرتنی ئه‌و وزه‌ی نه‌مێنێت و دڵ له کار بکه‌وێت
(ئه‌و وزه ڕێک وه‌ک شاڕژ یا شه‌حنکه‌ره‌وه‌ی باتری مرۆڤ وایه که به
خه‌وتن و پشوودان، مرۆڤ شاڕژ ئه‌بێته‌وه). به له کار ڕاوه‌ستانی دڵ
ئیتر خوێن و ئوکسیژن به مه‌غز و باقی شوێنه‌کانی دیکه‌ی له‌ش ناگه‌ن و
له‌ش سارد ده‌بێته‌وه و مرۆڤ ئه‌مرێت. ئه‌ڵبه‌ت له په‌راوێزه‌وه ئه‌مه‌ش
بڵێم که ته‌نیا به ڕاوه‌ستانی دڵ هه‌میشه مرۆڤ نامرێت، به‌ڵام ئه‌مه
بۆ زۆرینه‌ی بوونه‌وه‌ران ڕاسته و که دڵ وه‌ستا ئیتر ئه‌ویش ئه‌مرێت.
ئایینه‌کان به‌و وزه میغناتیسییه له ده‌روونی مرۆڤدا ده‌ڵێن ڕۆح، که
گوایه پاش مردن ئه‌و نامرێت و ئه‌فڕێت بۆ دونیایه‌کی دیکه بۆ
لێپرسینه‌وه!!
زانایانی کووانتۆم فیزیک یا فیزیکی نوێ له‌م ساڵانه‌ی ئه‌خیردا و به
لێکۆڵینه‌وه دوور و درێژ و پڕ هه‌زینه‌کانی خۆیان و ورد بوونه‌وه له
ئاسمان، ده‌ستییان به کۆمه‌ڵێک زانیاری زانستی گرنگ گه‌یشتووه هه‌م
له‌مه‌ڕ چۆنییه‌تی بوون و نه‌بوونی گه‌ردوون و هه‌ساره‌کان و گاڵاکسییه‌کان
و هه‌میش له‌مه‌ڕ مرۆڤ خۆی، که ئه‌م وتاره‌م بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ته‌رخان
کردووه، به‌ڵام با جارێکه تێڕوانینی ئایینه‌کان له‌و باره‌وه لێک
بده‌ینه‌وه و به کورتی بزانین ئه‌وان چی‌یان وتووه و چی ده‌ڵێن،
چوونکه بێ ڕه‌بت نییه.
ئایینه‌کان که لایه‌نی به‌رانبه‌ری زانستن باوه‌ڕیان به‌و وزه ده‌روونییه
نیه، به‌ڵکو باوه‌ڕیان به بوونی ڕۆحێکه له ده‌روونی بوونه‌وه‌ر به
تایبه‌ت مرۆڤدا و ئه‌و ڕۆحه‌ش له ژێر ئه‌مر و فه‌رمانی خودادا ده‌بینن
که ئه‌بێت سوجده بۆ خودای ئایین ببات، چوونکه ئه‌و خووڵقاندوویه‌تی
و پاش مردن بۆ لای خۆشی ئه‌گه‌ڕێته‌وه. که‌واته ئایینه‌کان زیندوو
بوونی مرۆڤ به ڕۆحییه‌وه ده‌به‌ستنه‌وه و پێیان وایه که ئه‌وه
ڕۆحه که له نێو له‌شدایه و هه‌ر کات مرۆڤ ئه‌مرێت، ئه‌وه ڕۆحیه‌تی
که له جه‌سته‌ی جیا ده‌بێته‌وه و به‌ره‌و ئاسمان ئه‌ڕوات و ده‌ڵێن
له پاش مردنیش جیهانێکی ئه‌به‌دی دیکه بوونی هه‌یه و خودا له‌وێ
لێپرسینه‌وه له مرۆڤ ده‌کات، چوونکو ژیان شوێنی تاقیکردنه‌وه و
ئازمایشی مرۆڤه. ئه‌ڵبه‌ت باسی سووتانی جه‌هه‌نده‌م بۆ خراپه‌کاران،
وه باسی گه‌یشتن به به‌هه‌شتیش هه‌ر کامه و بۆ خۆیان و په‌یڕه‌وانی
ئایینه‌که‌ی خۆیان ده‌که‌ن. ئه‌ڵبه‌ت به پێی ئه‌م ئیدیعایانه مادام
که له‌ش پاش مردن له زه‌وی ئه‌مێنێت و ژێر گڵ ده‌خرێت و یا ئهسووتێنرێت،
ئه‌بێت ته‌نیا ڕۆح له‌و دونیا ئه‌به‌دییه لێپرسینه‌وه‌ی لێبکرێت، به‌ڵام
له هه‌ندێک شوێنیش‌دا باسی ئه‌وه ده‌که‌ن که هه‌ر کام له "پیاوانی"
به‌هه‌شتی به حه‌فتا "حۆری" که هه‌موو کچی جوان و "چوارده ساڵانن"
خزمه‌ت ده‌کرێن، به‌ڵام باسی "ژنانی" به‌هه‌شتی ناکرێت که ئایا ئه‌وانیش
حه‌فتا "حۆرییه کوڕی" چوارده ساڵه خزمه‌تییان ده‌که‌ن یا نا و
مادامیش پیاوان خزمه‌تییان ده‌کرێت که‌واته له‌وێ پێویستییان به له‌ش
ده‌بێت و له‌شی خۆیان له زه‌وی به جێ ماوه، تۆ بڵه‌ی له‌وێ له‌شی
نوێیان پێ بدرێت و ڕۆحییان بخرێته قاپووڕه له‌شێکی نوێوه؟
له بابه‌ت گه‌ردوونه‌وه پێیان وایه که هه‌مووی "خودای ئایین" پێکی
هێناوه، به جۆرێک که به پێی کتێبه ئاسمانییه‌کانی خۆیان، خودای
ئیسلام هه‌مووی له کوونفهیهکوونێکدا پێک هێناوه و خودای مه‌سیح و
یه‌هوودیش هه‌مووی له حه‌وت ڕۆژدا خووڵقاندووه، به مرۆڤ و ئاژه‌ڵ و
باڵندهکانیشهوه!
ئه‌مانه ئه‌فسانه‌ی بوون و نه‌بوونن زۆر به کورتی له چاویلکه‌ی
ئایینه‌کانه‌وه که زیاتر له پێنج هه‌زار ساڵه، هه‌ر له ئیبراهیمه‌وه
تا مووسا و عیسا و موحه‌مه‌د، ده‌رخواردی خه‌ڵک ده‌درێن و له‌سه‌ر ئه‌م
ڕووانگه چهوتانهش چیها جه‌نایه‌ت و کوشت و کوشتاری یه‌کترین و
مرۆڤایه‌تی که کردوویانه هه‌موو با بمێنن به جێگای خۆی و دوواخستنی
هزری خه‌ڵکیش به جێگای خۆی. سهرسووڕهێنهرترینی ئه‌م باسه ئه‌وه‌یه
که ئه‌مڕۆش له سه‌ده‌ی بیست و یه‌که‌مدا هه‌موو ساڵێک چه‌ند میلیۆن
موسوڵمان، نانی ده‌می مناڵانیان ئه‌گێڕنه‌وه و به تێکڕا ساڵانه سه‌دان
میلیارد دۆلار ده‌ده‌ن به شێخه مفتخۆره له سه‌ر نه‌وت و گاز خه‌وتووه
موولتی مێلیاردێرهکانی سعودی و ده‌چن بۆ مه‌که بۆ زیاره‌تی که‌عبه و
مه‌دینه و له‌م لایشه‌وه به چه‌ند میلیۆن مه‌سیحی هه‌موو ساڵێک ده‌چن
بۆ ڤاتیکان بۆ زیاره‌تی پاپا و ڕێڕه‌وانی ئایینی جووله‌که‌ش که
کۆنترینی ئه‌و سێ ئایینه‌یه له‌و دوو دانه خراپتر نه‌بن، چاکتر نین!
ڕه‌خنه له ئایین هه‌ندێک بۆ کۆمه‌ڵگای ئێمه ڕه‌نگه گران بکه‌وێت له
سه‌ر نووسه‌ره‌که‌ی، به‌ڵام له ڕۆژئاوا ڕه‌خنه‌گرانی ئایین زۆر به
ئاشکرا ڕه‌خنه‌کانی خۆیان به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بۆیان بلوێ ده‌گرن، بێ
ئه‌وه‌ی تووشی شتی ناخۆش ببنه‌وه. به‌ڵام با له باسه‌که دوور نه‌که‌وینه‌وه،
بۆیه لێره‌دا له کۆڵ ئایین ده‌بمه‌وه.
له سه‌ره‌تای وتاره‌که‌دا به ئه‌نقه‌ست باسی مه‌یدانی میغناتیسیم
هێناوه‌ته پێش بۆ ئه‌وه‌ی لێره بۆ تێگه‌یشتن له مه‌به‌سته‌که‌م که‌ڵکی
لێ وه‌ربگرم. ئه‌گه‌ر بمهه‌وێت له سه‌ره‌تای بوونه‌وه ده‌ست پێبکه‌م،
واته ئه‌و کاته‌ی که ته‌قینه‌وه‌ی مه‌زن یا بیگ به‌نگ یا ئووڕ کناڵ
ڕووی داوه 15 میلیارد ساڵ پێش ئێستا بووه. واته هه‌موو شتێک 15
میلیارد ساڵه پێک هاتووه یا خووڵقاوه، چ ده‌ستێک ئه‌م عه‌زه‌مه‌ته‌ی
خووڵقاندووه یا بۆ خۆی به سرووشتی خووڵقاوه، ئه‌مه گرنگترین پرسیاره
که مرۆڤایه‌تی له‌و ڕۆژه‌وه که ئاقڵ بووه و ئیتێلیگێنس له سه‌ر زه‌وی
په‌یدا بووه، دایمه به شوێن وڵامهکهیهوه بووه، که تا ئێستاش
پێی نه‌گه‌ییوه، بێجگه له کۆمه‌ڵێک خورافات و شتی نازانستی و نه‌سه‌لمێندراوی
ئایینی. دیاره من پێم وایه که ئه‌گه‌ر خووڵقێنهرێکیش له پشت هه‌موو
ئه‌م شتانه‌وه بێت، ئه‌وه بێ‌شک ئه‌و خودایه نییه که ئایین باسی ده‌کات،
به‌لکوو شتێکی غه‌یری قابیلی تهجهسوومه، هه‌ر چه‌ند زانست هه‌مووی
به سرووشتی ده‌زانێت و به‌س.
ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا وتووێژێکی هه‌ساره ناس و پڕۆفیسۆر فیله‌سووفی66
ساڵه‌ی سویسی، ڕۆڵاند بووزڕ له زانکۆی بازڵ که له گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی
تاگێز ئانزایگر کردبوویم خوێنده‌وه (لینکی وتووێژه‌که له خواره‌وه
داده‌نێم)، ناوبراو ئه‌ڵێت: "هه‌موو شتێک به بوونه‌وه‌رانی سه‌ر زه‌ویشه‌وه
له ماتێریی یا ماده‌یه‌کی ساکار دروست بوون و ئه‌ویش وزه یا
ئێنێرژییه." واته مرۆڤ خۆی پارچه‌یه‌ک وزه یا ئێنێرژییه. ناوبراو
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئه‌و وزه‌ی که 15 میلیارد ساڵ پێش ئێستا گه‌ردوونی
به هه‌موو شتێکه‌وه خووڵقاندووه، هێزێکی له بن نه‌هاتووی سه‌رسووڕهێنه‌ری
تهجهسووم نه‌کراوه که هه‌رگیز ناتوانین به‌وه‌نده زانسته‌ی ئه‌م
سه‌رده‌مه تێی بگه‌ین، به‌ڵام به تێڕوانین له ئاسمان و ئه‌و
میلیارده‌ها میلیارد هه‌ساره و گاڵاکسییانهی که هه‌ن و ئێمه هێشتا
500 گاڵاکسی یا پلانێتیان ده‌ناسین، ڕه‌نگه بتوانین له داهاتوودا
زیاتر له‌و وزه تێبگه‌ین." ئه‌و ئه‌ڵێت: "به پێچه‌وانه‌ی هه‌ساره‌کان،
گاڵاکسییه‌کان و پلانێته‌کان که خۆیان هه‌ر کامه و خۆر و سیسته‌می
خۆری خۆیانیان هه‌یه، بوونی بوونه‌وه‌ریش له ناویاندا زۆر مه‌عقوول و
له لۆژیکه‌وه نیزیکه و ڕه‌نگه ئێمه‌ی مرۆڤ تا 15 ساڵی دیکه ژیان و
زینده‌وه‌ر له گاڵاکسییهکانی دراوسێماندا بدۆزینه‌وه." ئه‌مه ته‌واوکه‌ر
یا سه‌لمێنه‌ری ئه‌و باسه‌یه که من ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا له وتاری "به
پێی ژێنێتیک ئه‌قڵی مرۆڤ فه‌زاییه و له‌شی ئاژه‌ڵه" کردوومه و ڕه‌نگه
خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و وتاره پێشووه بۆ ئه‌وانه‌ی تا ئێستا نه‌یانخوێندۆته‌وه،
بێ که‌ڵک نه‌بێت. به‌ڕێزی له‌مه‌ڕ ڕۆح و په‌روازی ئه‌و بۆ ئه‌و دونیای
دیکه، ئه‌وه‌ی که ئایینه‌کان پێداگری له‌سه‌ر ده‌که‌ن ئه‌ڵێت: "هه‌موو
شتێک له ماده و ژوور و کات (Materie، Raum، Zeit) درووست بوون و ئه‌م
سێدانه لێک جیا ناکرێنه‌وه و هیچکامییان به بێ ئه‌و دووانه‌ی دیکه
مانا په‌یدا ناکه‌ن." که‌واته ئه‌مه ئه‌کرێت وه‌ک به‌ڵگه‌یه‌ک چاوی
لێبکرێت که شتێک به ناوی ڕۆح بوونی نیه و ڕۆح به ته‌نیا نه ده‌توانێ
بفڕی و نه ده‌توانێ بوونی ببێت و نه ده‌شتوانێت بڕوات بۆ ئه‌و دوونیا،
چوونکه هه‌ر شتێک له ژوور و کات ده‌ر بچێت، ئیتر هیچ بوونێکی نییه.
به‌ڕێز بووزڕ له به‌شێکیتر له قسه‌کانیدا ئاماژه به نمونه‌یه‌کی
جوان ده‌کات بۆ تێگه‌یشتن له مه‌زنی گه‌ردوون و ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر ئێمه
15 میلیارد ساڵ بوونی هه‌موو شتێک به یه‌ک ساڵ بێنینه پێش چاوی خۆمان،
له‌م ڕۆژژمێره فه‌زاییه خهیاڵییهماندا چرکه‌ی یه‌که‌م ته‌قینه‌وه‌ی
مه‌زن ڕووی داوه و ئاخیر چرکهکیشی ئێستایه که ئێمه‌ی تێداین. له‌م
یه‌کساڵه خه‌یاڵییه‌ی ئێمه‌دا هه‌ر چرکه‌یه‌کی 500 ساڵی ڕاستییه،
ئێستا وه‌رن حسێبی بکه‌ن، مرۆڤی ژیر (سه‌ره‌تای ئه‌فسانه‌ی ئاده‌م و حه‌ووا
که من شێوه‌ی که‌م تا زۆر زانستییهکهییم له‌و وتاره پێشووه‌دا باس
کردووه) هه‌مووی 6 خوله‌ک و 40 چرکه‌یه که هاتۆته بوون." واته ئه‌گه‌ر
یه‌کساڵ چاو لێبکه‌ین و به ته‌مای نوێکردنه‌وه‌ی ساڵی زایینی بین، له
ڕێکه‌وتی 31ی 12ی 2010 له کاتژمێر 23:53:20 (سه‌عات یازده و په‌نجاوسێ
خوله‌ک و بیست چرکه‌ی شه‌و) مرۆڤی ژیر خووڵقاوه، یانی له 365 ڕۆژ ته‌نیا
که‌متر له حه‌وت خوله‌کی ئاخر مرۆڤی ژیر بوونی هه‌یه!! ئیتر ئه‌بێت
گه‌وره‌یی گه‌ردوون و کات و زه‌مه‌ن چه‌نده بێت؟
له کۆتایی وتووێژه‌که‌یدا به‌ڕێز بووزڕ ئه‌ڵێت: "وزه‌یه‌کی دیکه هه‌یه
که زۆر به هێزه و پێویسته باسی بکه‌م و ئه‌ویش وزه‌ی خۆشه‌ویستییه.
به خۆشه‌ویستی (سێکس یا گان) ژیانی نوێ و سه‌رهه‌ڵدانی نوێ ئهخووڵقێت،
ئه‌بێت گه‌ردوونیش هه‌ر به خۆشه‌ویستی و ئه‌شق خووڵقابێت و هه‌ر بۆیه‌شه
وزه‌ی خۆشویستن هێنده به هێزه و بوونی بۆ ژیان زه‌ڕوره!" لێره‌دا
جێی خۆیه‌تی باسی کۆمه‌ڵگای خۆمان بکه‌ین که خۆشویستن و خۆشه‌ویستی
ڕۆژانه سه‌رکۆنه ده‌کرێت و له سێداره ده‌درێت! له پای چی و بۆ چی؟
له پای ئایین و خورافات!
تێئۆری گه‌ردوون به ئه‌قڵی من!!
له سه‌ره‌تادا باسی پێک هێنانی مه‌یدانی میغناتیسیم کرد به شێوه‌ی ده‌ستکرد
و جه‌ختیشم له سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که میغناتیسی سرووشتیش بوونی هه‌یه
و له نێو دڵی زه‌ویدا یا هه‌ندێکجار سه‌د مه‌ترێک له ژێر خاک‌دا ده‌ست
ئه‌که‌وێت. میغانتیس بۆخۆی جۆرێکه که مولوکولهکانی پێکهێنه‌ری ئه‌و
ماده ئاسنییه به شێوه‌ی سرووشتیی هه‌موو له یه‌ک جهههتدا وه‌ستاوون،
بۆ نمونه ڕیز کردنی چه‌ند پاتڕی بێنه پێش چاوی خۆت که بۆ ئه‌وه‌ی
وزه‌ی هه‌موویان وه‌ربگرین به شێوه‌ی سری هه‌موویان به دووایهکدا
داده‌نێین به جۆرێک که سه‌ری مووسبه‌ت له بنی مه‌نفی پاترییه‌که‌ی
دوای خۆی بدرێت. مولوکولهکانی ناو ئاسنگری سرووشتیش ڕێک ئابه‌م شێوه
وه‌ستاون. له ئاسنی نۆڕماڵدا به‌ڵام مولوکوله‌کان تێکه‌ڵ و پێکه‌ڵ و
ناموونهزهم وه‌ستاون هه‌ر بۆیه نابێته ئاسنگر یا ئاسنی دیکه
ناگرێت، به‌ڵام به شێوه‌ی ده‌ستکرد ئه‌گه‌ر ته‌لێکی لاکدار له ئاسن
ئاڵێنین و دوو سه‌ری ته‌له‌که له پاترییه‌ک یا له به‌رقی لاواز بده‌ین،
ئه‌و ئاسنه به شێوه‌ی ده‌ستکرد ئه‌بێته ئاسنگر و ئاسن ده‌گرێت و که
تهلهکهت له به‌رق کرده‌وه ئه‌بێته‌وه ئاسن. ئه‌مه ئه‌کرێت هه‌موو
که‌س له ماڵه‌وه به پاترییه‌کی 1.5 ڤۆڵتی و بزمارێک و سیمێک که
ڕووکه‌شی ببێت و چه‌ند ده‌ور به بزماره‌که‌دا بیپێچێت تاقی بکاته‌وه
و ئاسنگری ده‌ستکرد و مووه‌قه‌ت یا کاتیی درووست بکات، ته‌نیا بۆ تێگه‌یشتنی
خۆی!
له فیزیکیشدا ئه‌یخوێنین که قوورسایی و گه‌وره‌یی زه‌وی ئاستی کێش یا
جازبه‌ی وی دیاری ده‌کات، واته ئه‌گه‌ر زه‌وی ئێمه له‌مه‌ی ئێستا که
هه‌یه گه‌وره‌تر بوویایه ئه‌وه کێشیشی زیاتر ده‌بوو به جۆرێک که
ته‌نانه‌ت مرۆڤیش هه‌ستی به قوورستر بوونی خۆی ده‌کرد و ئه‌گه‌ر
بچکۆله‌تر بوویایه، به قه‌ده‌ر مانگ بوویایه، کێشی که‌متر ده‌بوو و
ئێمه‌ش هه‌ستمان به سووکتر بوونی خۆمان ده‌کرد. ئه‌وه‌ی ئه‌یبینین که
مرۆڤ له سه‌ر مانگ ده‌توانێت هه‌ڵبه‌زێته‌وه و وه‌ک تۆپ چه‌ندین مه‌تر
بپه‌ڕێت ته‌نیا به هۆی نه‌بوونی هه‌وا و ئوکسیژن له مانگ نیه، دیاره
ئه‌وه‌ش کارتێکه‌ری هه‌یه به‌ڵام له ڕووی ئه‌و قاعیده‌ی فیزیکه‌وه
بچووکتر بوونی مانگ کێش یا جازبهیشی که‌متر کردۆته‌وه. ئه‌مانه له
لایه‌ک و له لایه‌کی دیکه‌وه، له سه‌ره‌وه بێجگه له باسی
میغناتیس باسی ئه‌وه‌شم کرد که زه‌وی و خۆر و هه‌ساره گه‌وره‌کانی
دیکه‌ش هه‌موو مه‌یدانێکی میغناتیسییان به ده‌وره‌وه‌یه. کاتێک ئێمه
له ژێر زه‌ویدا ئاسنگری سرووشتی ئه‌دۆزینه‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌یسه‌لمێنێت
که زه‌وی مه‌یدانێکی میغناتیسی به ده‌وره‌وه‌یه، ئه‌مه بێجگه له
هێزی کێشی زه‌وی (جاذبه) که باسم کرد. هاوکات، هه‌ر وه‌ک پێشتریش له
نووسراوه‌یه‌کی دیکه‌دا که له‌باره‌ی "هه‌نگه‌کانه‌وه" نووسیومه و
له‌وێ باسم کردووه، زه‌وی ئێمه نه‌وت و گاز و ئاو و هه‌زاران کانگای
جۆربه‌جۆری دیکه‌ی تێدایه، که ڕۆژانه مرۆڤ له زه‌وی ده‌ریان دێنێت.
ئه‌م کانگایانه هه‌موو هۆکاری ئه‌وه‌ن که زه‌وی ئێمه له‌و مه‌داره‌ی
خۆیدا که میلیارد ساڵه ئهخوولێتهوه، بمێنێته‌وه و له مه‌داری
خۆی لانه‌دا. ساڵی پار واته 2010 نازانم پاش کامه بۆمه‌له‌رزه یا
کاره‌ساتی سرووشتیی بوو، وترا که زه‌وی چه‌ند ده‌ره‌جه‌یه‌ک له مه‌داری
هه‌میشه‌یی خۆی جووڵاوه. پێشتریش کاره‌ساتی زۆر گه‌وره له زه‌وی
ڕوویان داوه، به‌ڵام قه‌ت زه‌وی نه‌جووڵاوه، ئێستا به بۆمه‌له‌رزه‌یه‌ک
ئه‌جووڵێت، ئایا ئه‌مه هیچ ناگه‌یه‌نێت؟ بۆ من ئه‌مه ئه‌سه‌لمێنێت که
کێشی زه‌وی و میغناتیسی زه‌وی هه‌تا دێت به هۆی ئه‌و نه‌وت و گاز ههڵێنجنانه
و سووتاندنیان به ده‌ست مرۆڤ خۆیه‌وه و ئه‌و هه‌موو کانگایانه که
ده‌ر ده‌هێنرێن، باڵانسی زه‌وی تێک ده‌چێت و میغناتیس و کێشه‌که‌ی
لاواز و لاوازتر ده‌بێت، ئه‌مانه بێجگه له گه‌رمتر بوونی هه‌وا و
زۆر بوونی گازه ناسراو به گووڵخانه‌ییه‌کان له جهودا، که یه‌ک دوو
ساڵێکه ده‌وڵه‌تانی خستۆته مه‌ترسییه‌وه که به‌ری ته‌شه‌نه کردنی
بگرن.
با له باسه‌که دوور نه‌که‌ومه‌وه و بێ ئه‌وه‌ی وتاره‌که درێژتر
بێته‌وه به ئاکامێک بگه‌م. له تێڕوانینی منه‌وه و به‌م زانییاریانه‌ی
که هه‌نۆکه له به‌ر ده‌ستدان، گه‌ردوون (ئاسمان) خڕه وه‌ک باڵۆنێک
که له ناوییه‌وه چاوی لێده‌که‌ین، ناو ئه‌م باڵۆنه گه‌ردوونی ئێمه
و میلیارده‌ها میلیارد هه‌ساره و گاڵاکسی و پلانێتی دیکه و به
دڵنییاییه‌وه بوونه‌وه‌ری دیکه‌یشه که له زانست‌دا به ئاڵمانی پێی
ده‌ڵێن ڕاوم (Raum) واته ناوژوور، ئێمه و ئه‌وانی دیکه‌ش هه‌موو له‌م
یه‌ک ژوورهداین. ئێمه که مادهین و به تایبه‌تیش وزه یا ئینێرژین
و له‌م ژووره‌دا ده‌ژین و پلانێتهکانیش که ده‌گه‌ڕێن کات پێک دێنن،
که‌واته ته‌واکه‌ری یه‌کین، ماده و کات و ژوور. لێره‌دا ڕۆح هیچ
مانایه‌ک نابه‌خشێت و زانست ڕه‌تی ده‌کاته‌وه، ته‌نیا ئه‌و مه‌یدانه
میغناتیسییه نه‌بێت که به ده‌وری تاک تاکی ئێمهیشهوهیه و به ده‌وری
خۆر و زه‌وی و پلانێتهکانی دیکهیشهوهیه. له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م
ژووره که‌سمان ناتوانین بژین، نه به ڕۆح و نه به له‌ش، چوونکه ئه‌وکات
هه‌م ژوورمان نابێت و هه‌م کات و ته‌نیا ماده‌یه‌کی بێ که‌ڵکی
دوورخراوه ده‌بین و هیچیتر، چوون وه‌ک وترا ژیان پێویستی به ماده و
ژوور و کات هه‌یه جا ده‌توانێت ژین ببێت. ئه‌گه‌ر گریمان گه‌ردوونێکی
دیکه یا گه‌ردوونه‌کانی دیکه هه‌بن له پاڵ گه‌ردوونی ئێمه‌دا که هه‌ر
کامه‌یان به قه‌ده‌ر گه‌وره‌یی گه‌ردوونی ئێمه بن و له نێو هه‌رکام
له‌وانیشدا میلیارده‌ها میلیارد هه‌ساره و گاڵاکسی و پلانێت بوونیان
هه‌بێت، وه‌ک چه‌ند باڵۆن له پاڵ یه‌کتردا، ئه‌وه ڕه‌نگه تا هه‌زاران
ساڵی دیکه‌ش مرۆڤ و زانست پێی نه‌زانێت، به‌ڵام ئه‌کرێت شتی وا بوونی
هه‌بێت، ئه‌وجا هه‌موو شتێک هێنده گه‌وره ده‌بێت که گه‌وره‌ییه‌که‌ی
به خهیاڵێشدا نایات. هه‌ر ئێستا ئێمه‌ی مرۆڤ گه‌وره‌یی ئه‌م یه‌ک گه‌ردوونه‌ی
خۆمان نازانین و سه‌دان ساڵی دیکه‌ش سه‌ری لێ ده‌ر ناهێنین، چ بگات به‌وه‌ی
که چه‌ند، چه‌نده‌ها یا میلیۆن و میلیارده‌ها گه‌ردوونی دیکه‌ش
بوونیان هه‌بێت.
ئالێره‌وه کاتێک ئه‌و گه‌وره‌ییانه بۆخۆمان له خه‌یاڵماندا تهجهسووم
ده‌که‌ین، له چکۆله‌یی و بێ هێزی خۆمان ده‌گه‌ین. کاتێک زه‌وی ئێمه
هێنده گه‌وره‌یه بۆ ئێمه، که زیاتر له شه‌ش میلیارد مرۆڤ له سه‌ری
ده‌ژین و جێگای شه‌ش میلیارد مرۆڤی دیکه‌ش ئه‌بێته‌وه، بێجگه له‌و
میلیارده‌ها ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ر و زینده‌وه‌ری دیکه‌ش که بوونیان هه‌یه.
به‌ڵام هاوکات ئه‌و خۆره‌ی ژیان به‌خشه بۆ ئێمه‌ش و بۆ سرووشتیش له
سه‌ر زه‌وی، سه‌د و چوارده جار له زه‌وی ئێمه گه‌وره‌تره و ئه‌ویش
بۆخۆی له چاو هه‌ساره‌ی دیکه‌وه زۆر بچکۆله‌یه و تازه ئه‌مه ته‌نیا
یه‌ک گاڵاکسییه و میلیارده‌ها گاڵاکسی دیکه‌ی ئاواش بوونیان هه‌یه، ئا
له‌م مهزنایهتییهدا ئێمه چه‌نده بچکۆله‌ین.
به‌ڵام مرۆڤ له عه‌ینی ئه‌وه‌دا که له چاو گه‌ردوون هێند بچکۆله و
مایکڕۆسکۆپییه، که‌میشی شت به ده‌ست نه‌هێناوه و که‌میشی نهخووڵقاندووه.
مرۆڤ په‌نجا ساڵه سه‌ردانی مانگ ده‌کات و پار و پێرار ئامێری ناردۆته
سه‌ر مارس و به تێلێسکۆپی به هێز تا ئێستا 500 گاڵاکسی ناسیوه و به
ته‌مایه تا ساڵی 2025 بوونه‌وه‌ری دیکه له ئاسمان بدۆزێته‌وه، ئه‌مانه
خۆیان که‌م نین. (ته‌نیا کورد هیچی نه‌کردووه!) دیاره ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش
له به‌ر چاو بگرین که گه‌ردوون 15 میلیارد ساڵه هه‌یه، به‌ڵام
مرۆڤی ژیر هێنده نییه که له سه‌ر زه‌وی بوونی هه‌یه و به قه‌ولی
پڕۆفیسۆر ڕۆڵاند بووزڕ هه‌موو حه‌وت ده‌قه ده‌بێت و نابێت که بوونمان
هه‌یه، که‌واته هێنده‌ش بچکۆله نین، به‌ڵکو به‌هێزین. ڕاسته له
ئاست گه‌ردووندا دیار نین، به‌ڵام له جێگای خۆماندا گه‌وره‌ین و به
هێزین و ئه‌گه‌ر ئه‌شق و خۆشه‌ویستی وه‌ک وزه‌یه‌ک که بوونی هه‌یه و
وزه به‌خشه بۆ مرۆڤ، بکه‌ینه سه‌رپشک و ڕێنوێنی ژیان و نه‌هێڵین که‌سانێک
ڕۆژانه ئه‌شق بکووژن، ئه‌وا ئه‌توانین له‌و ژیانه کوورته‌ی که هه‌مانه
به باشترین شێوه که‌ڵک وه‌ربگرین و تا هه‌ین له خۆشی و ئازادی و
خۆشه‌ویستی و سهرفرازیدا بژین و که مردیشین ئه‌وا به قه‌ولی خه‌ییام
ده‌ڵێت، که چووین، ئیتر چووین و ته‌واو!
بۆیه نابێت ئیزن به دوواکه‌وتوویی ئایینی بدرێت که ئه‌م ژیانه
کوورتهمان لێ بکاته جه‌هه‌نده‌م و نابێت ئیزن به که‌سانێک بدرێت به
ناوی ئایدیۆلۆژی و حیزب حیزبێنێ به‌ر به ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی تاک و
گشتمان بگرن و کۆسپ بخه‌نه سه‌ر ڕێگای، چوونکه ژیان هێند کوورته
فریا ئه‌و هه‌موو شه‌ڕه بێ هۆ و نا زه‌ڕووره ناکه‌وین و پێویستیشمان
پێی نییه، ته‌نیا یه‌ک شه‌ڕ گرنگه، شه‌ڕی سه‌ربه‌خۆیی و ئه‌وجار ژیان
به ئازادی، باقییه‌که‌ی واته شه‌ڕ بۆ ئایین و شه‌ڕ بۆ ئایدیۆلۆژی و
شه‌ڕ بۆ سه‌رۆک و شه‌ڕ بۆ پاره و شه‌ڕ بۆ حیزب و .... ئه‌مانه هه‌مووی
بێ هۆیه!
___________________________________
سه‌رچاوه‌ی وتووێژی پڕۆفیسۆر بووزڕ:
www.tagesanzeiger.ch/wissen/natur/Um-zu-verstehen-warum-wir-sind-sollten-wir-in-den-Himmel-blicken/story/15423725
ماڵپه‌ڕی ئه‌یوب ره‌حمانی
|