٥\٥\٢٠١٣
تۆ بڵێ په‌رله‌مانی
کوردستان ژنکوژ نه‌بێ؟!!!

تاڤگه سابیر
کوا یاسا سه‌روه‌ری هه‌موومانه که له هه‌موو داموده‌زگە و حیزبیی و
حکومییه‌کاندا گیراوه‌ته شووشه و چوارچێوه!! ئه‌گه‌ر له پرسێکی وادا
ئه‌م دروشمه به‌رجه‌سته نه‌کرێ، ئه‌ی بۆ کەنگێتان هه‌ڵگرتووه؟ ئه‌و
په‌رله‌مانه ره‌زێک یان دارستانێک با کۆمەڵگە پتر سوودی لێوه‌رده‌گرت،
نازانم که‌ی لە خەو وەئاگا دێن. هیچ نه‌بێ رێز له یاساکانی خۆتان
بگرن. ئه‌و یاسایەی په‌رله‌مانی کوردستان ده‌ریکردوه یاسای
ره‌جمکردنی ژنان و کوشتنی ژنانە له کێوان.. سوتاندن و ئه‌تککردن و
لووتبڕینی ژنان و دەستدرێژییکردنە سه‌ر ژنانە، تۆ بڵێی په‌رله‌مان خۆی
ژنکوژ نه‌بێ؟!! بۆیه هه‌میشه ده‌ڵێن یاسا سه‌روه‌ره چونکە
یاسایه‌که سه‌روه‌ری هه‌موو یاسایەکانه بۆیه ناتوانن به‌رگریی له
رەشەکوژیی ژنان بکه‌ن.. ئه‌گه‌ر به‌رگریی بکەن ده‌بێ خۆیان له ناو
قه‌فه‌زی دادگایەکان دابنیشن لەبەرئەوەی تاوانباری گەورە خۆیانن، ئه‌و
یاسایانه‌ی له‌سه‌ر ره‌فه‌کانی پە‌رله‌مان دانراون‌په‌راوێز خراون و
تۆزیان له‌سه‌ر نیشتووه. ئه‌وه یاسایەکانی په‌رله‌مانه که ژنان له
ماڵی خۆیان په‌لکێشی کۆڵانان دەکا و سووکایەتییان پێ دەکا، بۆچی
ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر ئه‌و پرسه کۆنانه راده‌وه‌ستێ و ده‌ستیان پێوه
ده‌گرێ و پارێزه‌ری سه‌رسه‌ختییانە، تێڕامان و خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و
پرسانه ده‌توانێ ده‌رگایه‌کمان بۆ بکاته‌وه تا به کۆششی هه‌موو
لایه‌ک جوان بکرێن. خاوه‌نی قوتابخانه‌یه‌کی هزریی نین تا کۆشش بکرێ
دابشۆرێن، ده‌سه‌ڵاتی کوردی سوودبه‌خش نییه، واتایەکانی ژیان واقعێکی
تاڵ و رەشن. کۆمەڵگەی کوردی چاوه‌ڕوانی بیر و تێڕوانینی کەسانی وه‌کو
جێگری په‌رله‌مانه‌کەمان که قاچی ژنی کوردیان ده‌شکاند و به
فه‌ر‌هه‌نگی خێڵ و ریش سپیان کۆمەڵگە به‌ڕێوه دەبەن بۆیه ئه‌و
کاره‌ساتانه روودەدەن. رێکخراوه‌کانی کۆمەڵگەی مه‌ده‌نی و مافی مرۆڤ
و گه‌شه‌پێدانی دیموکراسی و به تواناکردنی ژنان و... هتد ئامانج و
دروشمه بریقه‌داره‌کانی ئێوه‌ن، که ژنان لاشه‌یان له کێوان
فڕێده‌درێ یان بەردباران دەکرێن ئه‌گه‌ر هیچتان پێ ناکرێ پارێزگاریی
له خۆتان بکه‌ن، با ئەوانەش وه‌ک یاساکانی په‌رله‌مان تۆزیان له‌سه‌ر
نه‌نیشێ.
ژنکوژیی له ناو کورده‌وارییشدا مێژوویه‌کی ناشرین و ترسناکی هه‌یه و
مۆرێکی ئابڕووبه‌ره به نێوچه‌وانی هه‌موومانه‌وه، له چه‌ند ساڵی
رابردوودا بینیمان چه‌ندین ژن به دڕندانه‌ترین شێوه کوژران. ژنکوشتن
له زۆربه‌ی خێڵه کوردییه‌کاندا له تاریکییدا ئه‌نجامدراوه،
قوربانییه‌که براوه‌ته دۆڵێک یان ئه‌شکه‌وتێک، له‌وێ به دزییه‌وه
سزایه‌کی ترسناک دراوه، یان قوربانییه‌که به گوریسێک به‌ستراوه‌تەوە
و له شه‌وێکی ئه‌نگوسته‌چاو فڕێدراوه‌ته گۆمێکی قووڵه‌وه، وه‌ک ئه‌و
تاوانه‌ی که له چه‌ند ساڵی رابردوودا له ده‌ریاچه‌ی وان ئه‌نجامدرا.
دیمه‌نی کوشتی ژنان له نێو سرووتێکی ترسناکدا، پێمانده‌ڵێ ئه‌و
کۆمەڵگەیانه‌ی که له ئاهه‌نگی ترسناکدا و له ناو خوێن و به ده‌وری
قوربانییه‌کاندا سه‌مایان کردووه، کۆمه‌ڵگه‌ی راگوزه‌ریی مێژوویی نین،
به‌ڵکو به‌شێکی راسته‌قینه‌ی وڵاتی ئێمه‌ن.
سه‌رۆک وه‌زیرانی کوردستان له
کۆبوونه‌وه‌یه‌کی رۆژنامه‌گه‌ریی ئاماژه‌ی به‌وه دا که ئه‌و هه‌موو
ستەمە له ژنی کورد ده‌کرێ به‌ڵام یاسایه‌ک ده‌رناکا که به‌رگریی له‌و
هه‌موو ستەمە بکا، ده‌بێ هۆیه‌کی چی بێ؟ یان ده‌بێ چی له پشت ئەوە بێ
که ناتوانن به‌رگریی له‌و رەشەکوژییە بکه‌ن؟ به رێزێکی زۆره‌وه سه‌رۆکی
وه‌زیری کوردستان دێمه خزمه‌ت جه‌نابتان، جاران گه‌لی کورد و ئێستاش
عێراق به جەماوه‌ر و حکومه‌ت و حیزبه سیاسییه‌کان له هه‌موو ئه‌و
ئه‌گه‌رانه‌دا که ده‌گه‌نه ده‌رگای داخراو و کێشه‌کان لێک
ده‌ئالۆزکێن له هه‌موو به‌شه ستراتیژییە گرنگه‌کان په‌نا بۆ جه‌نابت
ده‌به‌ن، سووکایه‌تیکردن به کەسایه‌تی ژنانی کورد که هه‌میشه جێگای
گرنگیی و بایه‌خی به‌ڕێزتان بووە هیچ یاسا و رێسا و ئایینێک پێی قبوڵ
ناکرێ، بۆیه له‌م پرسه‌شدا دێینه خزمه‌ت جه‌نابت. له‌م هات و هاواره‌ی
ئێستاش بته‌وێ مرۆڤی تەواو جاڕ بدەی ئه‌وە بێ گومان جارێکی دیکە
کۆششکردنە بۆ زیندووکردنه‌وه‌ی خورافات و ئه‌فسانه‌یه‌کی دیکە.. له‌م
جۆره سیاقه‌شدا ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێ که هیچ سیستەمێکی کۆمه‌ڵایه‌تی
ناتوانێ به ته‌نها مژده‌ی دواهه‌مین قۆناغی ژیانی کۆمەڵگەی مرۆیی
راگه‌یه‌نێ، چونکه ئه‌و مژده‌به‌خشینه له ژێر په‌رده‌ی هه‌ر ئایدیا
و فه‌لسه‌فه و ئاین و بۆچوونێکه‌وه بێ ئەوە یه‌کسانه به
له‌قاڵبدانه‌وه‌ی مرۆڤ و مه‌رگی مرۆڤەکان.
ئه‌مڕۆ ئه‌و راستییە به جوانیی ده‌بینرێ
که له ژێر به‌رگی هه‌موو ئه‌و وێنه جوان و ئەفسووناوییانەدا
ناشیرنترین ره‌نگێک له خود ویستی خۆی حه‌شارداوه، ئه‌ویش کوشتنی ره‌نگی
پاک و ساده و سه‌ره‌تاکانی جیهانی سۆز و به‌ها مه‌زنه‌که‌ی ئەشقە که
بۆ سه‌دان و هه‌زاران ساڵ ده‌چێ مرۆڤ کردویه‌تی به هێمای خۆبه‌ستنه‌وه‌یه‌کی
ئەندێشەیی و تاتایی مرۆڤ به ژیانه‌وه، هه‌ر بۆیه به لامانه‌وه سه‌یر
نه‌بێ ئه‌گه‌ر که‌سێکمان رامان وا بوو که به‌جیهانکردن ته‌واو له‌سه‌ر
حیسابی ملێۆنان مرۆڤی سته‌ملێکراو هاتۆ‌ته گۆڕەپانی پێشبڕکێ و
خۆنواندن.
ماڵپەڕی تاڤگە سابیر
|