١٢\١٢\٢٠١٠ تۆ بڵێی خه‌ونه‌که‌ی ئه‌حمه‌د موختار به‌گی جاف بێته‌دی؟
باسی ئه‌وه‌ش کرا که ئه‌م پرۆژه‌یه له‌لایه‌ن کۆمپانییایه‌کی چیکی یه‌وه جێبه‌جێ ده‌کرێت..به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه ده‌بـوایه له سه‌ره‌تای ساڵی پـاردا ده‌ستیان بـه کارکردن و جێبه‌جێـــکردنی ئه‌م پـــرۆژه‌یه بـکردایه..له ڕاسـتیدا له سه‌ره‌تاوه ئه‌م مـژده‌یه زۆر دڵخۆشیــکردم ،خـه‌ونه‌کــه‌ی ئه‌حمه‌د به‌گی جـافم وه‌بیرهاته‌وه ،به‌ڵـێنم دا و وتم : گه‌ر ئه‌وهێـڵی شـه‌مـه‌نده‌فه‌ره بگاته چه‌مچه‌ماڵ ،مـن له نه‌رویجه‌وه ده‌گه‌ڕێمه‌وه و یه‌کسه‌ر ده‌چم بۆ هه‌ڵه‌بجه و ده‌چمه سه‌ر مه‌زاری پیـرۆزی ئه‌حـمه‌د به‌گی جـاف و دوای خوێندنی فاتیحایه‌ک بۆ ڕووحی پاکی ،ئه‌و مـژده خـۆشه‌شی ده‌ده‌مێ ،وا هێـڵی ئاسـن به‌ره‌و سـلێمانی دێت و که گه‌یشته ئه‌وێ ڕۆژێکیش دێت بیگه‌یه‌ننه شاخه‌کانی هه‌ورامان و هــیوا و خه‌ونکه‌ی تۆ بهێننه‌دی.
وا دوو ساڵ زیاتر به سه‌ر ئه‌و هه‌واڵ و باسه‌دا تێپه‌ڕی به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌وه‌ی که باسی لێ نانکرێت و ناوی ناهێنن ،بـاس نه‌کردنی ئه‌و پرۆژه ناوبراوه‌یه..بێگومان دروستکردنی پرۆژه‌یـه‌کی ستراتیژیی له‌و جـۆره بۆ به‌سـتنه‌ه‌ی دوو شـاری گه‌وره‌ی کوردسـتان به هێڵی ئاسنه‌وه ،سوودێـکی زۆری ده‌بێت و چه‌ندین ناوچه‌ی گرنگی باشووری کوردسـتانمان به یه‌که‌وه ده‌به‌ستێت. تا ڕێگاوبان و جاده‌ی فراوان و هێڵی ئاسن و هێڵی ئاسمانی له نێوان شـاره‌کانی کوردسـتاندا ،زۆرتر بێت ،ده‌بـنه مایه‌ی خێـر و خۆشی و، زیـاتر تێــکه‌ڵبوون و ئاشنابوونی ڕۆڵه‌کانی گه‌له‌که‌مان بـه یه‌کـتری ،ئابــووری ئه‌و ناوچـــانـه‌ش کـه ده‌که‌ونه ده‌وروبه‌ری ئه‌و ڕێگایه‌وه ده‌بـووژینه‌وه ،ئه‌مڕۆ فـڕۆکه و شه‌مه‌نده‌فه‌ر، دوو هۆی گواستنه‌وه‌ی گرنگی پێویستی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ن و ،دوو هـۆی خــێرای پـێشکه‌وتن و شـارستانین ، دوو هۆی گه‌شه‌کردنی ژێـرخـانی ئابــوورین..بــۆیه داگیرکه‌رانی کوردسـتان ئه‌م خزمه‌تگوزارییانه به کوردی ڕه‌وا نابینن..به ئه‌وان بێت ئێـمه کـورد هه‌میشه ده‌ستیان لێ پان بکه‌ینه‌وه ..ئه‌وان هه‌رگـیز چـــاویان به ژێرخانێکی ئابووری به‌هێزو گه‌شه و پێشکه‌وتن و ئاوه‌دانی کوردستان هه‌ڵنایه‌ت وا دیاره قسه‌ی ڕووت و به‌ڵێنه‌درۆ بـۆته به‌شێک له کولتووری حـکومه‌ته یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی عێراق ،گـوێش به شـووره‌یی و شـه‌رم و ته‌ریقبوونه‌وه‌ش ناده‌ن.
گه‌لی کوردمان بێزاره‌بووه ،له‌م به‌ڵین و بڕیاره درۆیانه ..ڕه‌نگه ئه‌مه‌شیان وه‌کو دواخستنی سه‌رژمێری گشی بۆ سێیه‌مین جار ،ئه‌و درۆیه بڕواپێنه‌کراوه بکه‌ن و به بیانوو و بڵێن به هۆی گرفتێکی هونه‌ری و ته‌کنیکییه‌وه ،پـرۆژه‌ی هێڵی ئاسنی نێوان که‌رکوک و سلێمانی دواخرا بۆ کاتێکی نادیار..ئـه‌ی بۆ به ڕاشـکاوی ناڵـێن که ده‌ستێکی چه‌په‌ڵی شۆڤـێنی له پشت ئه‌وه‌وه‌ن ،که حـکومه‌تی عــێراق واز لــه‌م پرۆژه‌یه بهێنێ .به‌ڵـکو ئـه‌وان دژی ئه‌وه‌ن که حکومه‌تی مه‌رکه‌زی هیـچ کـار و برۆژه‌یه‌کی ستراتیژی له شاره‌کانی کوردستاندا به تایبه‌تیش له شاری که‌رکوکدا جێبه‌جێ بکات ،ته‌نانه‌ت ئه‌و پرۆژانه‌ش که حکومه‌ت ڕه‌زامـه‌ندی له‌سه‌ر ده‌دات که له شاری که‌رکــۆکدا بکـرێن..ئه‌و لایه‌نه شۆڤـێنییه ناسـراوانه‌ی که هـه‌مــیشه ناحه‌زی سه‌رسه‌ختی کوردن له پارێزگای که‌رکوک و پشتگیری‌یان لێـده‌کـرێ ،تـا پێیان بکرێ ڕازی نین که له گه‌ڕه‌ک و ناوچه کوردییه‌کانی ناو شاری که‌رکـوکدا ئه‌و پرۆژانه جێبه‌جێبکرێن،به‌ڵکو هه‌وڵده‌ده‌ن که بخرێنه ئه‌و شوێنانه‌ی که ڕێژه‌ی عه‌ره‌بیان زیاتر لێیه ،یا له‌سه‌ر ڕێگای تکریت و حه‌ویـجه جێبه‌جێ بکرێن ،ئێمـه له کاربه‌ده‌ستانی پارێزگای که‌رکوک ده‌پرسین (که به زۆری کـوردن) له مـاوه‌ی ئه‌م حه‌و‌ت ساڵه‌دا چ پرۆژه‌یه‌کی ستراتیژیتان له گه‌ڕه‌ک و ناوچه کوردنشینه‌کانی شاری که‌رکوکدا ئه‌نجامداوه ؟ ئــێوه له هه‌موو شتێکدا هه‌ر بێ ئاگـاداری خـۆتان ڕاده‌گه‌یه‌نن ،که هیچتان له‌ده‌س نایات،ئه‌ی ڕۆڵی ئێوه‌چییه؟ تاکه‌ی قوڕ و قه‌پ و بێ هه‌نگا و بێ هه‌ڵویستن ؟ گوێم لێ نه‌بووه ،که ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا و خـودی پارێزگاری که‌رکوک،به دوادا چون بکه‌ن و بزانن بـۆچی پـرۆژه‌ی هێڵی ئاسنی نێوان که‌رکوک و سلێمانی پشتگوێ خرا؟ کێ به‌رپرسه له پشتگوێ خستنی؟هۆ و بیانوویان چییه ؟ئێوه به زۆرینه‌ی ده‌نگی کورد له که‌رکوکدا له‌و پـایه و پله‌یه‌دان تا له ئاستی متمانه و خواسته‌کانیاندا بن ،نـه‌ک هه‌موو هـه‌ڵوێستێکتـان هــه‌ر ئـه‌وه بـێت،بڵێن: به داخه‌وه و هه‌ر گله‌یی هه‌ڵبڕێژن.
سێ مانگ به‌ر له ئێستا حکومه‌تی عـێراق بڕیاری دا که پرۆژه‌ی هێڵی ئاسنی نێوان شاری که‌رکوک وشاری بێجی به زووترین کات بچێته بوای جێبه‌جێ کردنه‌وه.ئای له‌م دووڕوویی و جیاوازییه له هه‌ڵوێستی حکومه‌تی عێراق..پرۆژه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری(که‌رکوک ــ سلێمانی) که زیاتر له دوو ساڵه بڕیاری له‌سه‌ر دراوه پشتگوێ ده‌خرێ ،که‌چی ئه‌وه‌ی بێــجی چـونکه به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیانی تێـدایه ،ده‌بێت بـه‌م زوواننه بچێته بـواری جێبه‌جـێ کردنه‌وه..وا دیاره به لای ئه‌وانه‌وه ئه‌و پرۆژه و خزمه‌تگوزارییانه‌ی بۆ خــۆیان پێویست و ڕه‌وایه ،بـه‌ڵام بۆ ئێـمه‌ی کـورد پێویست نییه و ناڕه‌وایه ؟بــه‌ڵێ ئه‌مه نایه‌کسانی و نادیموکراتی و ناڕه‌وایی و حکومه‌ته یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی عێراق.
|