| 
			١٨\١٠\٢٠١٣ 
			
			  
			  
			تۆ 
			هه‌ر له دڵی من دای. 
			 
			
			دەریا. 
			
			١
			هێندە
 له تۆوه نزیک بووم
 که خه‌ڵکی تر
 به ته‌نیشتمه‌وه تێده‌په‌ڕن
 هه‌ست به سه‌رما ده‌که‌م
 تۆ... ته‌نها تۆ...
 لێمه‌وه نزیک به!
 
			٢
 گه‌ر به ناوی تۆ
 ده‌ستم پێ‌کرد
 له ئاکامدا ده‌گه‌م
 به خودی خۆم
 له کۆتاییش هه‌ر 
			ده‌گه‌مه‌وه
 به تۆ...
 چونکه
 له ناخی من تۆ هه‌یت!
 
			٣
 له ئامێزت بگرم
 قژی ره‌شت
 تێکه‌ڵ به قژم ده‌بێ
 هه‌ر هه‌مان شێوه‌ی ده‌ستم و
 بۆنی ئامێزمت هه‌یه
 سێبه‌ره‌که‌م
 ونت ده‌کات
 هه‌روه‌ک به‌ردێک به ئاسمانه‌وه!
 
			٤
 ده‌زانی...
 تاکو شه‌پۆڵی رووناکی
 له نێو ماچدا
 به گه‌رم و گوڕیی 
			ببریسکێته‌وه
 تاکو شنه با
 بۆن و به‌رامه‌ی گوڵ بپرژێنێ
 تاکو ئه‌ستێره‌کان
 له ئاسمان بجریوێنن
 تۆ هه‌ر له دڵی من دای!
 
			٥
 بیرت بێت...
 تاکو زانست بێ په‌روا
 پایدۆزی دۆزینه‌وه‌ی
 سه‌رچاوه‌کانی ژیان بێ
 تاکو هه‌ڵدێره‌کانی ده‌ریا و
 فراوانی ئاسمان
 له به‌ره‌نگارییدا 
			بن
 باران و بیابان
 چاوه‌ڕوانی یه‌کتر بن
 تۆ... ته‌نها تۆ..
 له ئامێزمای!
 
			٦
 ئه‌و رۆژانه بیر ناچنه‌وه
 به بێ ئه‌وه‌ی لێومان
 بزه‌یه‌کی لێ سه‌وز بێ
 دڵمان خۆش بوو
 به شادیی ده‌رده‌که‌وتین
 هیچ فرمێسکێ
 کانیی چاوه‌کانی
 جێنەدههێشتین
 بۆ ئه‌وه‌ی
 له چاوی یه‌کتر
 بمێنین و
 له دڵی یه‌کتر
 ژیان بکه‌ین!
 
			٧
 ده‌بێ پێم وت بی
 تاکو دڵ و مێشک
 به‌رده‌وام
 له‌ململانێدا بن
 تاکو هیواو ئاوات و بیره‌وه‌ری
 له‌ئارادا بن
 تۆش لهخوێنمی و
 به‌نێو دڵم گوزهردهکهی!
 
			٨
 بیرت ده‌که‌م
 تاکو چاوه‌کان
 ره‌نگی ئه‌و چاوانه ده‌ده‌نه‌وه
 که لێیان ده‌ڕوانن
 تاکو ده‌م و لێوه‌کان
 به ئاھـ و ناڵین
 وه‌ڵامی لێوانی تر ده‌ده‌نه‌وه
 تاکو ماچێک
 دوو جه‌سته ئاوێته ده‌کات
 تاکو ناوی رۆمیۆ و ژولێت 
			بێت
 تۆش هه‌ر ده‌مێنیت
 له نێو جه‌سته 
			و رۆحی مندا!
 
			  
			
			
			ماڵپه‌ڕی دەریا 
			  
			  
			  
			  |