١\٥\٢٠٢٢
تۆ کە ناشارەزای لە نهێنیی عەشق
لۆمەی ئێمە مەکە.*

جەلالەدینی عەزدی
یەزدی |

و: نەژاد
عەزیز سورمێ |
گیانه تۆ
سۆز و ده‌ردی
دڵی
ئێمه‌ت نه‌دیوه
تۆ
له ئێمه بپرسه
كه نه‌ت دیون..
(به دڵبه‌ر بڵێ به خۆپه‌نهاندانی بمانكوژه
دڵ ویستی به موراد بگا و
به ده‌ردی خۆی دوایی پێ بێ)١
به شین و ڕۆڕۆی گه‌رم و
هه‌ناسه‌ی ساردی ئێمه
پێمه‌كه‌نه
تۆ مناڵی
گه‌رم و ساردی دونیات نه‌دیوه.
(عه‌شق ئه‌وه‌یه
چاوی عاشق ببینی
به ئه‌سرین ته‌ڕ بووه و
خڵتانی فرمێسكی
گریانی
خۆی بووه)٢
تۆ كه له نهێنی عه‌شق ناشاره‌زای
لۆمه‌ی ئێمه مه‌كه
ئێمه نووقمی‌گه‌شتین و
تۆ
ده‌ریات نه‌دیوه..
من له‌به‌ر دام له حاڵ و بار
با خه‌به‌رت كه‌م
تۆ بێ خه‌می
تۆ ده‌ردی دڵت ته‌نیا بیستووه
به‌ڵام نه‌ت دیوه.
__________________________________________
سەرچاوە و پەراوێز:
*
ئه‌مه به‌شێكه له قه‌سیده‌یه‌كی درێژتری شاعیری
فارسی‌زمان(جه‌لاله‌دین عه‌زدی یه‌زدی) كه له لایه‌ن هونه‌رمه‌ندان
(مێهدیێ عه‌باسی و مینای ده‌ریس) به هاوكاری گرووپی نواك - له
سترانێكی مه‌ئاڵ سۆفیدا به تێكهه‌ڵكێشێكی باڵكێش و شایان كه دوو
بڕگه‌ی به زمانی عه‌ره‌بی تێدایه و له لایه‌ن خاتوو (مینای
ده‌ریس)ه‌وه گوتراوه - له ناو دوو كه‌وانه دانراوه - ته‌واوی
قه‌سیده‌كه فارسی و عه‌ره‌بییه‌كه‌ی ده‌قی ئه‌و سترانه‌یه له یوتووب
بڵاوكراوه‌ته‌وه، هه‌ر له‌وێوه‌ش كراوه به كوردی. ''وه‌رگێڕ''.
(١ - ٢)-
ئەو دوو کۆپڵەیە به عه‌ره‌بیه، له لایه‌ن (عه‌بدولقادر
مه‌راغی)یه‌وه نووسراوه و خاتوو مینای ده‌ریسی چڕیویه‌تی.
بڕوانه:
www.nabavi.co/blog/32354
ماڵپەڕی
نەژاد عەزیز سورمێ
|