په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٦\١\٢٠٢٠

    تۆی خۆشەویستیی.*

 

 

 ئەحمەد رامی

و: جەلال دەباغ

چەند دڵی شەیدای ئەشقت لە دەورت
ئاواتەخوازن رۆژێک بەختەوەربن بە قایلبوونت
منیش دڵم موڵکی تۆیە
تا پێی شادبێ و بێبەشیکات وەک دەتەوێ
شەوم درێژخایەنبوو لە نێوان نەخەوتن و ناڵەدا
منی بریندارپێکەنینمدێ کە گلەیی لۆمەکاران دەبیستم لە تەمەنما... ئەشقی تۆ چەند ئازارم بدا
سکاڵا لە خۆشەویستیت ناکەم
بەڵام ئێرەیی لەوەدەکەم
زۆرتر لەمن تۆی خۆشدەوێ
خۆشەویستیت دەپارێزێ
کە یەکەمجارچاومان بە چاوی یەکترکەوت
رێگای تاسەی نێوانمانیان دۆزییەوە
کاتێکلە دڵ پرسی تۆمکرد
پێیگوتم ئاگری ئەشقت بەهەشتە
بڕوام بە گوتەکەی دڵمکرد..
بەڵام ئەشقت سەرسامی کردم
درێژیی دووریت خەوی زڕاندم
فرمێسکم دەڕژێ و تۆ بەجێتهێشتووم
نە لەبیرتکردووم نەبیرتکردووم
بە تەمەنم سکاڵا لە خۆشەویستیت ناکەم
هەرچەند خۆشەویستیت ئازارم بدات
بەڵامئێرەییلەوەدەکەمزۆرترلەمن
تۆیخۆشدەوێخۆشەویستیتدەپارێزێ
لە نزیکی و لە دووریشت خۆشمدەوێیت
تامەزرۆی پێگەیشتنتم.. بە گوێپێنەدانیش قایلم
گەردیارنەبووی.. پەیمانەکەت دەپارێزم
خۆشەویستی باشترم لەگەلتۆ بەبیردا دێت
هەرچی لە نێوانماندایە دەوترێت
چەند دووریت درێژ خایەنبێت
بیرم لەگەڵ تۆدا دەژیێت.

_____________________________________________
* گۆرانیی: ئوم کەلسوم. ئاوازی: محەمەد عەبدولوەهاب.
 

ماڵپه‌ڕی جه‌‌لال ده‌باغ

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک