٩\٥\٢٠١٨
توندوتیژیی بەرهەمى سیستەمى فاشیزمە.

عەبدولڕەحمان رەسول
توندوتیژیی لەخۆیەوە نایەتە کایەوە بەڵکو لەئەنجامى گەشەى جۆرى فێربوون
و پەروەردەی کۆنەپەرستى و ڕەدکردنەوەى جیاوازى یەکان و ئازادی یەکانەوە
سەرچاوەى گرتووە.کەلەلایەن سیستەمى حکومڕانى کۆمەڵگاوە پارێزگارى
لەمانەوەى فەرهەنگ و کەلتورى
توندوتیژیی کراوە و دەکرێت.ئەمەش
بۆپاراستنى دەسەڵات و هەیمەنەى کۆنەپارێزى خۆیی و بەشەکانى.ئەو
سیستەمەش حیزبەکانى دەسەڵاتدار بە هەر جۆرێک بۆیان بکرێت دەیانەوێت ئەو
دەسەڵاتە بپارێزن و درێژەى پێبدەن,هەر بۆئەو مەبەستەش زانکۆکان و
مزگەوتەکانیش لە بەرژەوەندى هێشتنەوەى ئەو سیستەمە خێڵایەتى یە حیزبى
یە لەباشوورى کوردستان بەکاردەهێنن.هەربۆیە
توندوتیژیی بەشێکە
لەپەرچەکردارى حیزبەکانى دەسەڵات هەروەها گواستنەوەى کاریگەرى
توندوتیژیی بۆ دەرەوەى لایەنەکانى دەسەڵاتیش دەبیندرێت.
لە ٧-٥-٢٠١٨ لە رێگەى ڕاگەیاندنەکانەوە بڵاوکرایەوە کە بەڕێز ڕابوون
مەعروف ئەندامى پەرلەمانى کوردستان لەکاتى بانگەشەى بۆ لیستەکەى لیستى
نەوەى نوێ هێریشى کراوەتە سەرى بریندارکراوە لە بارەی هێرشەکەوە ڕابوون
مەعروف بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند ووە , دوای دەرچوونی لە ماڵی خۆیان،
زیاتر لە ١٠ ئۆتۆمبێلی پڕ لەچەکدار چواردەوریان گرتووە و بە چەک و بە
چەقۆ هێرشیان کردووەتە سەری و برینداریان کردووە.
هاوکات لەگەڵ هێرشەکەدا، چەند پەیجێکی سەر بە پارتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی
فەیسبوک بڵاویان کرووەتەوە، ئەم هێرشە وەڵامە بۆ ئەوەی کە ڕۆژی شەممە
چەند خۆبەخشێکی نەوەی نوێ لە ناو هەولێر لە کادیرێکی پارتیان دا و
برینداریان کرد.
لە چەند ڕۆژ ڕابردوو لەشارى زاخۆ هێرش کرایە سەر دکتۆر کامەران بەروارى
سەرۆک لیستى نەوەى نوێ لە دهۆک بریندارکرا.
هەروەها لە ڕابردوو هێریش کرایە سەر بەڕێز على حمە ساڵح ئەندام
پەرلەمانى بزوتنەوەى گۆڕان لێى درا.
لەکات و ماوەى بانگەشەى هەڵبژاردنەکانى عێراقدا بە شێوەیەکى زۆر
کۆنەپەرستان و دژە ئینسانیانە بەردەوام هێریش کراوەتە سەر کاندیدانى
هەڵبژێردراوى ژنان لە ناو زۆرێک لە لیستە جیاوازەکان کە
توندوتیژیی و
سوکایەتى زۆریان پێکراوە و پێ دەکرێت لەزۆرێک لەشارەکانى کوردستان .هەر
لیستێک و حیزبێک کە سەیرى بەرنامەو پروپاگەندەکەى دەکەى باسى یەکسانى
ژن و پیاو و مافەکانى ژنان دەکات بەڵام هەرخودى کادرو ئەندام
لایەنگرانى خۆیی هێریش ناڕەواو دوور لەئەتەکێتى مرۆڤایەتى و سوکایەتى
بە ژنان و کچانى کاندیدى هەڵبژێردراوى لایەن ولیستى تر دەکات.هەروەها
لە پەیچ و فەیسبوکەکانى لایەنگرو کادیرانى حیزبەکان و لیستەکانەوە درۆ
بوختان وسوکایەتى زۆر و هێرشى دژە ئینسانى دەکرێتە سەر ژنانى
کاندیدکراوە لەناو زۆرێک لە لیستە جیاوازەکاندا.
لە خۆپیشاندانەکانى ١٧ى شوباتى ساڵانى ڕابردوو کە خەڵکى تێکۆشەرى
ناڕازى داواى مافەکانى خۆی دەکرد هاتە سەر شەقامەکان بەڵام بە گولا
وەڵامى دەدرایەوە لەلایەن هیزەکانى سەر بە دەسەڵاتەوە بەوهۆیەوە بە
چەندین گەنج و لاو تەنانەت منداڵیش بوونەقوربانى و برینداربوون .
لەکاتى خۆپیشاندانەکانى ئەم ساڵدا ٢٠١٨ بە شێوازى توندوتیژ و تەقەکردن
لایەنى حیزبەکانى دەسەڵاتدار ڕووبەڕوویی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتى
یەکانى خەڵکى مامۆستا و فەرمانبەر و کرێکارو زەحمەتکێش بوونەوە,لە شارى
هەلێر لە مامۆستا بەشەق هەڵدراو بەچەندین کەسى تریش دارکارى کران و
خرانە زیندانەوە, لەشارى دهۆک هێریش کرایەسەر چەندین خۆپیشاندەرو
بریندارکران و بەچەندین کەسیش خرانە زیندانەکانەوە.
لەشارى سلیمانى هێرشکرایە سەر خوپیشاندەران و بەچەندین کەس زیندانى
کران و بەچەندین کەس دارکارى کران.لەشارى قەڵادزێ بە گۆپاڵ و دار
ڕووبەڕووى خۆپیشاندەران بوونەوە لایەنى دەسەڵات ,بەچەندین کەس لێى دراو
خرانە زیندانەوە. لەشارى ڕانیە و حاجیاوا و چوارقورنە بەتوندوتیژێکى
زۆرەوە حیزبى دەسەڵاتدار ڕوو بەڕووى داواکارى خەڵکى ناڕازى و
خۆپیشاندەربوونەوە بەهۆى تەقەکردنى هێزەکانى ئاسایش و پۆلیس و
پێشمەرگەوە کە هەموویان سەر بە یەکێتى نیشتمانى کوردستانن بەچەندین
گەنج و لاوى شارى ڕانیە و دەوروبەرى بونەقوربانى و برینداربوون .
لەکاتى خۆپیشاندانەکانى خەڵکى تێکۆشەرى شارى کۆیە بەتوندترین شێوە
لەلایەن دەسەڵاتەوە کە دەکاتە هێزەکانى یەکێتى نیشتمانى کوردستانەوە
وەڵامى داواکارى و خواستەکانى خەڵکى خۆپیشاندەرى دایەوە ,هەربۆیە وێراى
زیندانى کردنى چەندین کەس لە خۆپیشاندەران و بەهۆى تەقەکردنى هێزەکانى
یەکێتى نیشتمانى کوردستان لە خەڵکى ناڕازى و خۆپیشاندەرەوە مامۆستا
هێرش لەخۆپیشاندانەکانى کۆیە بۆوە قوربانى .
خەڵکى تێکۆشەرى ناڕازى چ تاوانێکیان هەبوو بە تەقە بەرامبەریان ولێدان
و زیندانى کردن وەڵامیان دەدرایەوە لەلایەن حیزبەکانى پارێزەرى
دەسەڵاتەوە.
لە ماوەى دەسەڵاتى یەکێتى نیشتمانى کوردستان و پارتى دیموکراتى
کوردستان لە ژێر دەسەڵات و حکومەت و سیستەمەکەیاندا بە
چەندەهاهەڵسوڕاوى سیاسی و ڕۆژنامەنووس لە بادینان و هەولێر و سلیمانى و
کەرکوک تیرۆرکرا.هەڵسوڕاوانى سیاسى و ڕۆژنامەنووسانى تیرۆرکراو چ
تاوانێکیان هەبوو تیرۆرکران کە مترین کەسیش لە تاونباران و بکوژان
وتیرۆرستان بەسزاى خۆیان نەگەیەندران بەڵکو بەڵکو بەشێکیان سیناریۆى
درۆزنانەشیان بۆ دروستکران بەڵام فەشلیان هێنا چونکە خەڵکى باشوورى
کوردستان زۆر ووشیارە بەمانە فرێونادرێت.
خەڵکى ناڕازى داواى نان و ئازادى و پێدانى مووچەى هەقدەستى ڕۆژانەى
کارى خۆیی دەکرد بەڵام دەسەڵات بەتوندترین شێوەڵامى خەڵکى دایەوە.
سەرۆکى پەرلەمان دەرکراو چەندین ئەندام پەرلەمان لیدرا و بریندارکراوە
,کەواتە توندتیژى ساڵ لە دوایی ساڵ لە گەشەکردندایە بەرامبەر نەیار و
ڕەخنەگرانى سیستەمى چەوسێنەروسەرکوتگەرى دەسەڵات لەباشوورى کوردستان.
بۆیە پێویستە ئەوە بزانین ئەم توندوتیژی یەو سوکایەتى یە تازەنى یە
ئەمە بەرهەمى فەرهەنگ و کەلتورى فاشیزمیی دەسەڵاتى چەندین ساڵەیە
لەباشوورى کوردستان کە کەوتۆتە سەریەک پێویستە بەتێکۆشانى هاوبەشى
یەکگرتوانەى خەڵکى نارازى لەچەوسانەوە ونابەرابەرى و لە سوکایەتى کردن
بەمرۆڤەکان بە ژنان و مناڵان و ئەندام پەرلەمانانیشەوە کە دەکرێتە
سەریان ,ئەبێت ئەوەبزانین کە ناکرێت بێ دەنگبین و بێ هەڵوێست بین لە
ئاست هەبوونى
توندوتیژیی و سوکایەتى کردن بە مرۆڤەکانەوە,پێویستە ئێمە و
ئێوە و هەموولایەک هاواربکین بەڵێین نا بۆسوکایەتى و
توندوتیژیی ,بەڵێ
بۆ هێنانەدى ئازادى بەبێ مەرج بۆ هەمووان.ئەبێت بە گەشەدان بە فەرهەنگ
و کەلتورى شارەستانى و سیکۆلارى ڕووبەڕووى ئەم جۆرە هەڵسوکەوتە نا
مرۆڤانە ببینەوە.
ماڵپهڕی عهبدوڕهحمان
رەسول
|