٣٠\٣\٢٠١٨
توندوتیژیی دژ بە
خۆپیشاندەران و رۆژنامەنووسان لە ھەرێمی کوردستان
دەرخەری بێ رێزیی
ئاشکرایە بە ئازادیی رادەربڕین.
ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی
ووتە
٢٨ی ئازاری ٢٨٢٠
عێراق: توندوتیژی دژ بە خۆپیشاندەران و
ڕۆژنامەنووسان لە ھھرێمی کوردستان دەرخەری بێ ڕێزیی ئاشکرایە بە
ئازادیی ڕادەربڕین.
لەبارەی ڕوونکردنەوەی شایەتحاڵان سەبارەت بە ھێرشی جەستەیی و زارەکی دژ
بە خۆپیشاندەران و ڕۆژنامەنووسان لە ، لایەن ھێزەکانی ئاسایشەوە لە
کاتی خۆپیشاندان کە لە ڕۆژی یەکشەممەوە لە ھەرێمی کوردستانی عیراق
بەڕێوە دەچێت لین مەعلووف، بەڕێوەبەری توێژینەوەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست
لە ڕێکخراوی لێبووردنی نێودھوڵەتی، گوتی:
باسیان لە، "ئەو شایەتحاڵانەی وا ئێمە وتووێژمان لەگەڵ کردوون، کە
لەناویان مامۆستایەک و ڕۆژنامەنووسێک بوون کە لەوێدا ھێزەکانی ئاسایش و
تاکەکەسانی چەکدار بە بەرگی مەدەنییەوە ، دیمەنی ئاژاوە لە ھەولێر و
دھۆک کرد توندوتیژێێان بەکار ھێناوە بۆ ئەوەی بڵاوە بە
خۆپیشانداندەرانی ھێمن بکەن.
"خۆپیشاندەرانی ھێمن لێیاندراوە و سووکایەتییان پێکراوە. ڕۆژنامەنووسان
کە بە کامیرا و تەلەفونی مۆبایل ویستوویانە خۆپیشاندانەکە تۆمار بکەن،
ھێرشیان کراوەتە سەر. ئەوە بە ھیچ شێوەیەک جێگەی قەبووڵ نییە و
ھەنگاونانێکی ئاشکرایە لە پێناو کپکردنی دەنگی ناڕەزایی.".
"پێویستە دەسەڵاتداریەتی کوردی دەست بەجێ کۆتایی بھێنێت بە لێدان،
ھەراسان کردن و ترساندنی خۆپیشاندەران و ڕۆژنامەنووسان. ئەوان ئەرکی
زامنی کردنی ئەوەیان لە سەر شانە کە ھەمووکەسێک بتوانێت مافی خۆی
لەڕێگەی ناڕەزایی دەربڕینی ھێمنانەوە دەرببڕێت بە بێ ئەوەی دەست لە
کاروباری وەربدرێت.".
پێشینە
ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی مانگی ئازار خۆپیشاندان دژ بە پاشەکەوتی مووچە و
دواکەوتنی پارە پێدان و بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی حکوومی لە پانتایی
ھەرێمی کوردستانی عیراق سەریھەڵدا. لەو کاتەوە، مامۆستایان،
فەرمانبەرانی تەندروستی، و فەرمانبەرانی بەشە گشتییەکانی دیکە لەگەڵ
چالاکوان، ڕۆژانە ھاتوونەتە سەر شەقام بۆ ئەوەی داوای کردەوە لە
حکوومەت بکەن.
بە پێی دھزگای میدیای مەحەلی دھسەڵاتداران لە ھەولێر توندوتیژی
خۆپیشاندانەکانیان خستۆتە پاڵی کەسانی سەربە لایەنی حزبی.
|