توندوتیژیی و ده‌سه‌ڵات.

هه‌ندرێن حه‌مه‌ده‌مین
توندوتیژیی یه‌کێکه له ره‌وشته‌کانی مرۆڤ، که بنه‌ماکه‌ی بۆ په‌روه‌رده
ئه‌گه‌ڕێته‌وه، که‌واته بۆ تێگه‌یشتنی زۆری و که‌می رێژه‌ی
توندوتیژیی له هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا پێویسته بگه‌ڕیینه‌وه بۆ سه‌رچاوه‌کانی
په‌روه‌رده له‌و کۆمه‌لگه‌یه‌دا، توندوتیژیی به‌رانبه‌ر به ژن، به‌شێکه
له جێبه‌جێ کردنی ئه‌و په‌روه‌رده توندوتیژییه‌ی که له ناو تاکی ئه‌و
کۆمه‌ڵگه‌یه‌دا ئه‌ڕوێندرێت، جیاوازی رێژه‌ی توندوتیژیی له که‌سێکه‌وه
بۆ که‌سێکی تر په‌یوه‌سته به‌و جیاوازییه په‌روه‌رده‌یه‌ی، که له
نێوانیاندا هه‌یه، به هه‌مان شێوه بوونی جیاوازی توندوتیژیی له
نێوان ژن و پیاو ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و جیاوازییه په‌روه‌رده‌یه‌ی،
که بۆ هه‌ر یه‌ک له ژن و پیاو هه‌یه، ئه‌لێره‌دا ئه‌ومان بۆ ده‌رئه‌که‌وێت
بوونی توندوتیژیی له ناو پیاودا هه‌ر ته‌نها به‌رانبه‌ر به ژن نییه،
به‌ڵکو به‌رانبه‌ر به هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌یه که له‌گه‌ڵیاندا
ناکۆکه ، جێبه‌جێ کردنه‌که‌شی بۆ بوون و نه‌بوونی هێز و ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ڕێته‌وه.
پێش ئه‌وه‌ی بچینه سه‌ر باسی سه‌رچاوه‌کانی توندوتیژیی و باس له
فاکته‌ره‌کانی خۆشکردنی زه‌مینه‌ی جێبه‌جێ کردنی توندوتیژیی بکه‌ین له
کوردستان، پێویسته تێبینی ئه‌و جیاوازییه گه‌وره‌یه بکه‌ین که له
نێوان پارچه‌کانی کوردستان و ناوچه جیاوازه‌کانی پارچه‌یه‌کی کوردستان
هه‌یه، هه‌ر وه‌ک چۆن ئه‌و جیاوازییه له نێوان شار و لادێ و
ئۆردوگاکاندا هه‌یه، له هه‌ندێک شوێن و ناوچه‌ی کوردستان په‌یوه‌ندی
ژن و پیاو یان کچان و کوڕان تا ئاستێکی زۆر کراوه‌یه و هیچ جۆرێک له
په‌یوه‌ندییه‌کان نابن به مایه‌ی ده‌رکه‌وتنی گرفتی کۆمه‌ڵایه‌تی وا،
که توندوتیژیی ببێته ته‌نها رێگاچاره بۆ چاره‌سه‌رکردن، ئه‌مه‌ش
زیاتر له ناوچه سنووریه‌کانی نێوان رۆژهه‌ڵات و باشوور و شوێنه
شاخاویه دووره‌ده‌سته‌کان ئه‌بیندرێت، به له‌به‌رچاوگرتنی زه‌مه‌ن،
واته چه‌ند بۆ دواوه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌و زه‌مه‌نانه‌ی که سه‌رچاوه‌ی
سه‌ره‌کی په‌روه‌رده بریتی بووه له دیاریده و خواسته‌کانی سروشت به
ده‌سکاریه‌کی زۆر که‌می بیر و باوڕه‌کانی مرۆڤ به تایبه‌تی بیر و
باوڕی دینی، خه‌ڵکانی ئه‌م ناوچانه به هۆی سروشتی ژیانیان نه‌که‌وتوونه‌ته
ژێر کاریگه‌ریه توندوتیژییه‌کانی ئیسڵام.
واته ئیسڵام بوون له‌و ناوچانه‌دا ته‌نها
به رواڵه‌ت بووه،ئه‌م به رواڵه‌ت بوونه‌ش وه‌ک باسمان کرد له‌لایه‌ک
بۆ سروشتی ناوچه‌کان ئه‌گه‌ڕێته‌وه چ وه‌ک ئه‌وه‌ی که سروشتی ئه‌م
ناوچانه زه‌مینه‌ی تێکه‌ڵبوونی ژنان و پیاوان خۆش و ئاسان ئه‌کات چ وه‌ک
ئه‌وه‌ی که سه‌ختی ئه‌و شوێنانه بۆته به‌ربه‌ست له‌به‌ر ده‌م گه‌یشتنی
سوپاکانی ئیسڵام و داگیرکردنی ئه‌م ناوچانه به هێزی شمشێر، به‌ڵکو له
رێگای گه‌مارۆدان و ناردنی که‌سانێک بووه که بتوانن وه‌ک بیر و باوڕ
تێگه‌یشتنه‌کانی ئیسڵام له‌م ناوچانه‌دا بڵاو بکه‌نه‌وه، به‌ڵام دیاره
کاریگه‌ری سروشتی ژیانی ئه‌م ناوچانه زۆر له بیر و باوڕه‌کانی ئیسڵام
به هێزتر و کاریگه‌رتر بووه، بۆیه زۆر له‌و که‌سانه‌ی که بۆ ئه‌و
ناوچانه ناردراون له جیاتی ئه‌وه‌ی گۆڕانکاری به‌سه‌ر خه‌ڵکه‌که
بێنن خۆیان که‌وتوونه‌ته ژێر کاریگه‌ری چۆنیه‌تی ژیانی سروشتیانه‌ی خه‌ڵکه‌کان
له‌م ناوچانه‌دا، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش جیاوازیه‌کی رێژه‌یی هه‌یه،
ناتوانین یه‌ک خوێندنه‌وه بۆ هه‌موو ناوچه‌کان بکه‌ین، به‌ڵام به
شێوه‌یه‌کی گشتی ئه‌وه ئه‌بینین که ئه‌و داب و نه‌ریت و خو و ڕه‌وشته‌ی
خه‌ڵکانی ئه‌م ناوچانه به‌ر له ئیسڵام بوویانه، ته‌واو له‌گه‌ڵ تێگه‌یشتنه‌کانی
ئیسڵام ناکۆکن، نه‌تواندراوه له‌ناو ببردرێن و بنبڕ بکرێن، وه‌ک ره‌شبه‌ڵه‌ک
ئه‌و شایی و هه‌ڵپه‌ڕکێیه‌یه، که ژن و پیاو ده‌ست له‌ناو ده‌ست و شان
به شان تا به‌شه‌کانیتری جه‌سته‌ش ئه‌گرێته‌وه و به‌ر یه‌ک ئه‌که‌ون
و لێکخشانێکی ته‌واو له نێوان جه‌سته‌ی ژنان و پیاواندا هه‌یه، ئه‌م
کرداره نه‌ریتێکی کۆنی خه‌ڵکه‌کانه، که بۆ پێش ئیسڵام
ئه‌گه‌ڕێته‌وه.
به‌ڵام به ئیسڵامکردنی خه‌ڵکه‌کان نه‌یتوانی
ئه‌م جۆره هه‌ڵپه‌ڕکێیه له‌ناو خه‌ڵکدا نه‌هێڵێت، له‌کاتێکتدا به هه‌موو
شێوه‌یه‌ک ئیسڵام ئه‌م کاره به گوناه و تاوان ئه‌زانێت، ئه‌مه‌و چه‌ندین
به‌ڵگه و نمونه‌ی دی هه‌ن، که نیشانه‌ی ئه‌وه‌ن به ئیسڵام بوونی ئه‌و
خه‌ڵکانه هه‌ر به رواڵه‌ت بووه، له هه‌مان کاتدا له هه‌ندێک شوێنی
دی کوردستان په‌یوه‌ندی نێوان کچان و کوڕان ئه‌وپه‌ڕی مه‌ترسیداره بۆ
سه‌ر ژیانی کچه‌کان، واته له ئه‌نجامی ئاشکرا بوونی ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌یه
ئه‌وه‌ی به پله‌ی یه‌که‌م ئه‌بێته قوربانی کچه‌که‌یه، که له زۆربه‌ی
جاره‌کاندا ژیانی لێئه‌سێندرێته‌وه، به‌ڵام له هه‌ندێک ناوچه‌ی دی
کوڕیش به هه‌مان شێوه‌ی کچ ئه‌که‌وێته به‌ر سزا، ئه‌م مه‌رگه‌ساتانه
زیاتر له‌و ناوچانه تێبینی ئه‌کرێن که کاریگه‌ری بیر و باوڕی ئیسڵام
تیایدا زاڵ و به‌رفراوانه، له زۆربه‌ی زه‌مه‌نه جیاوازه‌کاندا ئه‌م
ناوچانه له ژێر فه‌رمانڕه‌وایی ده‌سه‌ڵاتی ئیسڵامه‌کان بوونه به
شێوه‌یه‌کی راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ یان به‌لایه‌نی که‌م بنه‌ماکانی
یاسا له‌و ناوچانه‌دا له‌سه‌ر تێگه‌یشتنه‌کانی ئیسڵام دامه‌زراون.
هه‌ر وه‌ک چۆن ئه‌بینین ئه‌مڕۆ له باشووری
کوردستان ئه‌م حاڵه‌ته هه‌یه و بۆته مایه‌ی ئه‌وه‌ی که کوردستان
ببێته زه‌مینه جێبه‌جێ کردنی هه‌موو ئه‌و توندوتیژییانه‌ی که ساڵه‌هایه
به شێوازی جیاجیا له‌ناو تاکی کورد ئه‌ڕوێندرێت، به تایبه‌تی به‌رانبه‌ر
به ژنان، له کوردستاندا ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن دوو پارتی به ناو
علمانی به‌ڕێوه ئه‌چێت، که‌چی بنچینه‌ی یاسا له کوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای
شه‌ریعه‌تی ئیسڵامه هه‌ر وه‌ک له به‌ندی حه‌وتی ده‌ستوری هه‌رێمی
کوردستاندا هاتووه، ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه‌یه که ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌گه‌ڵ
هه‌موو پڕوپاگه‌نده‌کانی خۆی که بۆ علمانیه‌ت ئه‌یکات هه‌ڵگری عه‌قڵیه‌تی
ئیسڵامییه، بۆیه به به‌رده‌وام ده‌سه‌ڵات له جیاتی ئه‌وه‌ی له
رێگای یاسایه‌کی شارستانیانه و سه‌رده‌میانه مافه‌کانی تاک له‌ناو
کۆمه‌ڵدا بپارێزێت و کار بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌روه‌رده
توندوتیژییه بکات که سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی هه‌ر وه‌ک باسمان کرد تێگه‌یشتنه‌کانی
ئیسڵامه، به‌ڵکو دێت به پێچه‌وانه‌وه جارێکی دی په‌نا بۆ شه‌ریعه‌ت
و مزگه‌وت و مه‌لا و دین و دینداره‌کان ئه‌بات، هه‌موو ئه‌و جیاوازیه‌ی
که باسمان کرد له نێوان ناوچه و پارچه‌کانی کوردستاندا هه‌ن هۆکاری
سه‌ره‌کی بوونی ئه‌و په‌روه‌رده و ده‌سه‌ڵاته جیاوازه‌یه که له
ناوچه جیاوازه‌کانه‌دا هه‌یه. ره‌نگه له لایه‌ن زۆر که‌سه‌وه ئه‌و
پرسیاره‌م ئاڕاسته بکرێت هه‌ر وه‌ک زۆر جار ئاڕاسته‌م کراوه، که ئه‌ڵێن
ئه‌وانه‌ی توندوتیژیی و کوشتار ئه‌که‌ن هه‌ر به ناو ئیسڵامن و باوڕی
ته‌واویان به ئیسڵام نییه یان خه‌ڵکانێکی نه‌ته‌وه‌یی و علمانین، ئه‌وانه‌ی
ئه‌و پرسیاره ئه‌که‌ن ئه‌وه‌یان بیر ئه‌چێته‌وه که ئێمه باسمان له‌وه
کرد، بیر و باوڕی ئیسڵام خزاوه‌ته ناو داب و نه‌ریت و که‌لتور و
ده‌سه‌ڵات.
ئه‌و که‌سانه‌ی که راسته‌خۆ له ژێر کاریگه‌ری
تێگه‌یشتنه‌کانی ئیسڵام نین ئه‌وا ناڕاسته‌وخۆ له رێگای ئه‌و خزانه‌ی
ئیسڵام بۆ ناو داب و نه‌ریت ئه‌که‌ونه ژێر کاریگه‌ری په‌روه‌رده‌ی
توندوتیژیی ئیسڵام و ده‌سه‌ڵاتیش زه‌مینه‌ی جێبه‌جێ کردنی ئه‌و
توندوتیژییه‌یان بۆ خۆش ئه‌کات به هۆی نه‌بوونی یاسایه‌کی وا که
بتواندرێت مافه‌کانی هه‌موو تاکێکی کۆمه‌ڵ له‌ناویدا پارێزراو بێت به‌بێ
جیاوازی کردن به پله و پایه یان ژنایه‌تی و پیاوه‌تی، له هه‌مان
کاتدا ئه‌و که‌سانه‌ی که له لایه‌ک باوڕیان به ئیسڵام نییه له
لایه‌کی دی به پیرۆزی سه‌یری داب و نه‌ریت و که‌لتور ئه‌که‌ن و به‌رگری
له هه‌موو ئه‌و شته دزێوانه‌ی ناو داب و نه‌ریت ئه‌که‌ن و پاساو بۆ
ئه‌و توندوتیژییه دێنه‌وه که له ناو داب و نه‌ریتدا هه‌یه به‌بێ
ئه‌وه‌ی بزانن که ئه‌و داب و نه‌ریته به تێگه‌یشتنه‌کانی ئیسڵام
تێکه‌ڵ بووه، خۆ هه‌شیانه ئه‌م راستیانه ئه‌زانن به‌ڵام په‌روه‌رده‌ی
توندوتیژیی له به‌رژه‌وه‌ندیان دایه بۆ پاراستنی ده‌سکه‌وته‌کانی
خۆیان یان زیاتر به ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵات، هه‌روه‌ک به ئاشکرا په‌روه‌رده‌ی
توندوتیژیی له ناو زۆربه‌ی هه‌ره زۆری حزب و لایه‌نه سیاسیه‌کانی
کوردستان ئه‌بینین، ئه‌بێت ئه‌وه‌مان له‌بیر نه‌چێت که ئه‌و شه‌ڕ و
کوشتاره‌ی له نێوان حزبه‌کاندا ئه‌کرێت ئه‌و خوێنڕشتنه‌ی له‌به‌ر چاوی
خه‌ڵکدا ئه‌بیندرێت ئه‌و ئازاردان و زیندانیکردن و ئاواره بوونه‌ی به
هۆی جیاوازی له بیر و باوڕ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵات بۆ سه‌ر خه‌لک هه‌یه،
بۆته مایه‌ی گه‌شه‌کردن و له‌بارکردنێکی زیاتر بۆ په‌ره‌سه‌ندنی عه‌قڵی
توندوتیژیی.
سه‌رچاوه‌کانی په‌روه‌رده سه‌ره‌تا له خێزانه‌وه ده‌ستپێده‌کات، په‌روه‌رده‌کردنی
منداڵان له ناو خێزاندا به جیاوازی کردن له نێوان گه‌وره و بچوک و
کوڕ و کچ سه‌ره‌تایه‌که بۆ رواندنی بیرۆکه‌ی توندوتیژیی له نێوان
منداڵاندا، کاتێک که به‌رپرسیاریه‌تی منداڵه بچوکه‌کان ئه‌خرێته سه‌ر
شانی منداڵه‌کانی له خۆیان گه‌وره‌تر یان کچه‌کان ئه‌خرێنه ژێر رکێفی
کوڕه‌کان، وا په‌روه‌رده ئه‌کرێن که کار و کرده‌وه‌ی هه‌ر یه‌کێک له
که‌سه‌کانی ناو خێزان ئه‌بێته مایه‌ی شانازی یان شه‌رمه‌زاری بۆ ته‌واوی
خێزان، واته ئه‌گه‌ر تاکێکی ناو خێزان هه‌ڵه‌یه‌کی کرد له ئاست نه‌ریته
کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ئه‌وا ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی ئه‌و ته‌واوی ئه‌و خێزانه شه‌رمه‌زار
ئه‌کات، هه‌ندێک جار ئه‌و شه‌رمه‌زاریه خزم و دراوسێش ئه‌گرێته‌وه،
ره‌نگه له هه‌ندێک شوێندا ته‌واوی لادێیه‌که یان ناوچه‌که بگرێته‌وه،
ئه‌م جۆره په‌روه‌رده‌یه وا له تاک ئه‌کات که هه‌ر چاو‌دێر نه‌بێت
به‌سه‌ر کار و کرده‌وه‌کانی خۆی، به‌ڵکو چاو‌دێر بێت به‌سه‌ر کار و کرده‌وه‌ی
هه‌موو که‌سه‌کانی ده‌ور و به‌ری، له‌سه‌ر گه‌وره‌کان پێویسته که به
هه‌موو شێوه‌یه‌ک به‌ربه‌ست بن له‌به‌ر ده‌م کاره هه‌ڵه‌کانی ئه‌وانه‌ی
له خۆیان بچوکترن، ره‌نگدانه‌وه و کاریگه‌ری ئیسڵام ئه‌لێره‌دا به‌وه
ده‌رئه‌که‌وێت که ئیسڵام پێی وایه بێده‌نگ بوون و چاوپۆشیکردن له هه‌ڵه،
یه‌کێکه له سیفاته‌کانی شه‌یتان.
ئیسڵام به‌رده‌وام که‌سه‌کان به‌وه ئه‌ترسێنێت
ئه‌گه‌ر له هه‌ر شوێنێک کاری نابه‌جێ زۆر بوو ئه‌وا ئه‌للا ئه‌و
شوێنه ئه‌خاته ژێر توڕه‌یی خۆیه‌وه و به کاره‌ساتی له‌ناوبه‌ر ته‌فر
و تونایان ئه‌کات، هه‌ر وه‌ک چۆن ئه‌م کارانه‌ی به‌رانبه‌ر به ملله‌تانی
دی کردووه که له قورئاندا ناویان هاتووه، به‌م شێوه‌یه ئیسڵامه‌کان
ئه‌ڵێن ئه‌گه‌ر گونا‌هه بچوکه‌کان بنبڕ نه‌کرێن ئه‌وا گوناهی گه‌وره‌ی
لێوه ئه‌نجام دێت، بنبڕ کردنی گونا‌هه بچوکه‌کانیش بریتییه له‌و
توندوتیژییه‌ی که پێویسته به‌رانبه‌ر ئه‌و که‌سانه بکرێت که هه‌ڵگری
ئه‌و گوناهانه‌ن، رێگا پێدانی ئیسڵام به کوشتن زۆر جار ئه‌بێته ئه‌رکێکی
پێویستی دینی سه‌ر شانی ئیسڵامه‌کان، زۆر جار خۆ دزینه‌وه له کوشتنی
تاوانبار ( تاوانبار به تێگه‌یشتنی ئیسڵام) ئه‌بێته گوناهێک به‌سه‌ر
باڵی که‌سی ئیسڵام، که سزاکه‌ی تاهه‌تایه‌یه له ناو ئاگری جه‌هه‌نه‌م،
ترساندنی منداڵ به سزا توند و تیژه‌کانی ئه‌للا و هه‌ڕه‌شه به‌رده‌وامه‌کانی
دایک و باوک بۆ جێبه‌جێ کردنی ئه‌رکه قورسه‌کانی ئیسڵام له‌لایه‌ن
منداڵ، نیشاندانی ده‌سه‌ڵاتی ره‌هایانه‌ی باوک بۆ سه‌ر ژن و منداڵه‌کانی
و به شه‌رعیه‌ت بوونی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته و ئاماده‌کردنی کوڕ بۆ جێگرتنه‌وه‌ی
باوک و پاراستنی خێزان هه‌موو ئه‌مانه و زۆری‌تریش سه‌ره‌تای په‌روه‌رده‌ن
بۆ رواندنی ره‌وشتێکی ته‌واو بارگه‌کراو به توندوتیژیی له ناخی تاکدا،
ئه‌م تاکه توندوتیژیی به‌رانبه‌ر هه‌موو ئه‌و که‌سانه ئه‌بێت که ده‌سه‌ڵاتی
به‌سه‌ره‌وه هه‌ن، چونکه خۆی وه‌ک به‌رپرسیارێکی دینی و کۆمه‌ڵایه‌تی
و سیاسی ئه‌بینێت و توندوتیژیی وه‌ک ئه‌رکێک جێبه‌جێ ئه‌کات به تایبه‌ت
ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه هێزێکی گه‌وره تر له سه‌روی خۆی نه‌بینێت وه‌ک
به‌ربه‌ستێک. که‌واته ئه‌و توندوتیژییه‌ی که له ناو تاکدا ئه‌ڕوێندرێت
هه‌ر به ته‌نها به‌رانبه‌ر به ژن نییه، به‌ڵکو له به‌هێزه‌وه به‌رانبه‌ر
لاوازه، ئه‌وه‌ش له‌وه ئه‌بینینه‌وه که چۆن که‌سی به‌هێز له‌ناو
خێزاندا خۆی به‌سه‌ر هه‌ر هه‌موو که‌سه‌کانی تری خواره‌وه‌ی خۆی ئه‌سه‌پێنێت
و سه‌ره‌تا له فه‌رماندان ده‌ست پێئه‌کات تا ئه‌گاته سزادانی ئه‌وانه‌ی
که سه‌رپێچی فه‌رمانه‌کانن، ئه‌لێره‌دا جیاوازی سزادانه‌کان بۆ
جیاوازی ئاستی ده‌سه‌ڵات و لاوازی به‌رانبه‌ر ئه‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام
دیاره له‌و کۆمه‌ڵگه‌یانه‌ی وه‌ک کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان به شێوه‌یه‌کی
گشتی ژنان له پیاوان زۆر لاوازترن، هه‌ر بۆیه رێژه‌ی توندوتیژیی
پیاوان به‌رانبه‌ر ژنان زۆر زۆرتره له رێژه‌ی توندوتیژیی پیاوان به‌رانبه‌ر
پیاوان و ژنان به‌رانبه‌ر ژنان.
گرینگه هه‌ندێک رۆشنایی بخه‌ینه سه‌ر ئه‌و توندوتیژییانه‌ی پیاوان به‌رانبه‌ر
یه‌کتر و ژنان به‌رانبه‌ر یه‌کتر هه‌یانه، به ئاشکرا له کوردستان ئه‌و
دیاریده‌یه ئه‌بینین که چۆن رۆژانه به سه‌دان پیاو له بازاڕ و له‌سه‌رکار
و له فه‌رمانگه و شوێنه جیاجیاکاندا توندوتیژیی به ئاستی جیاواز به‌رانبه‌ر
به‌یه‌کتر ئه‌نوێنن، هه‌ر له جنێودان و قسه به‌یه‌کتر گوتن تا ئه‌گاته
له‌یه‌کتردان و یه‌کتر بریندارکردن و یه‌کتر کوشتن و به کارهێنانی هێز
و ده‌سه‌ڵات له بۆ یه‌کتر ئازاردان وه‌ک تۆمه‌ت بۆ یه‌کتر دروستکردن و
یه‌کتر به‌گرتندان و نانبڕینی یه‌کتر و ده‌یان شێوازیتری توندوتیژیی،
به‌هه‌مان شێوه ئه‌و توندوتیژییه‌ی پارت و رێکخراوه سیاسیه‌کان به‌رانبه‌ر
یه‌کتر هه‌یانه له پێناو ده‌سه‌ڵات و پله و پایه ئه‌و شه‌ڕانه‌ی
لێئه‌که‌وێته‌وه، که به ده‌یان و سه‌دان پیاوی تێدا ئه‌کوژرێت و سه‌دانیتری
تیادا که‌مئه‌ندام ئه‌کرێن و له‌سه‌ر بیر و باوڕ به‌هه‌زاران پیاو ئه‌خرێنه
زیندان و ئازار و ئه‌شکه‌نجه ئه‌درێن، ئه‌وه‌ش هه‌ر ئه‌و
توندوتیژییه‌یه که پیاوان به‌رانبه‌ر یه‌کتری ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن، هه‌ر
ئه‌و ره‌وشته‌ی ئه‌وانیشه جارێکی‌تر به شێوه‌یه‌کیتر ئه‌گوازرێته‌وه
بۆ ناو عه‌قڵیه‌تی منداڵان و ژنان، به ئاشکرا ئه‌بینین که له
کوردستاندا ئه‌م عه‌قڵیه‌ته‌ی توندوتیژیی له نێوان ژنه‌کاندا هه‌یه،
زۆر جار ژن ئه‌بێته هۆکاری به مه‌رگ گه‌یاندنی ژنێکی دی، ئه‌وه جگه
له‌و توندوتیژییه‌ی له دایکه‌وه به‌رانبه‌ر به کچ و له خوشکێکه‌وه
به‌رانبه‌ر خوشکه‌کانی تری و له‌نێوان بوک و خه‌سو و یان ژنی دوو برا و
ژنه دراوسێکان و ژنه فه‌رمانبه‌ره‌کان و ....... هتد.
ره‌نگه ئه‌و توندوتیژییه‌ی ژنان به‌رانبه‌ر
یه‌کتر نه‌گاته ئه‌وه‌ی که ژنێک ژنێکی تر به ده‌ستی خۆی بکوژێت، به‌ڵام
ره‌نگه هه‌ندێکجار هۆکار و رێگا خۆشکردن و هاندانی پیاو بۆ کوشتنی
ژنێک ژنێکی‌تری ناکۆکی بێت، که خۆی ئه‌و هێز و ده‌سه‌ڵاته‌ی جێبه‌جێ
کردنی کوشتنه‌که‌ی نییه، پیاوێکی تر ئه‌کات به ئامرازی ویست و
داخوازیه‌که‌ی خۆی بۆ کوشتنی ژنێکی تر یان هه‌ندێکجار بۆ به کوشتدانی
پیاوێکی تر، ئه‌مه‌ش زیاتر له ژنه به‌رپرسه‌کان رووئه‌دات، خۆیان پشت
ئه‌ستورن به پیاوانی تر جا ئه‌و پیاوانه هه‌ر چیێکیان بن مێرد یان هه‌ر
شتێکی دی، که‌واته ئه‌بێت ئه‌وه‌ش له‌به‌ر چاو بگرین که هه‌ندێک جار
ئه‌و توندوتیژییه‌ی له ناو ژن‌دا رواندراوه ببێته هۆی ئازاردان یان
کوشتنی که‌سێکی تر، وا باشه ئه‌لێره‌دا ئه‌وه بڵێمه‌وه،
په‌روه‌رده‌ی توندوتیژیی له ناو کۆمه‌ڵدا هه‌موو تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ ئه‌گرێته‌وه
به ژن و به پیاو، به‌ڵام به رێژه‌ی جیاواز، بوونی ده‌سه‌ڵاتیش فاکته‌ری
یه‌که‌می جێبه‌جێ کردنی ئه‌م توندوتیژییانه‌یه.
چاره‌سه‌ری توندوتیژیی به توندوتیژیی ناکرێت، وه‌ک ئه‌وه‌ی که زۆر
جار ده‌سه‌ڵاتداران ئه‌که‌ونه به‌کارهێنانی توندوتیژیی به ناوی ئه‌وه‌ی
که ئه‌یانه‌وێت ئه‌و توندوتیژییه‌ی له‌ناو کۆمه‌ڵگه که‌م بکه‌نه‌وه
یان نه‌یهێڵن، به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌وه توند و تێژی به‌رده‌وام توند و
تێژی لێئه‌که‌وێته‌وه، که‌واته ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتێک به‌ڕاستی بیه‌وێت
توندوتیژیی نه‌هێلێت ئه‌بێت یه‌که‌مجار له خۆیه‌وه ده‌ست پێ‌بکات به‌وه‌ی
که به شێوه‌یه‌کی یاسایانه ئه‌رک و مافی هه‌موو تاکێکی کۆمه‌ڵ له‌سه‌ر
بنه‌ماکانی مافی مرۆڤ دابڕێژێت و به ته‌واوه‌تی دین و ده‌وڵه‌ت له یه‌کتری
جیابکرێنه‌وه، ئه‌م یاسایه له‌سه‌روی هه‌موو تاکه‌کان بێت، به‌بێ
جیاوازی له پله و پایه، به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی یه‌کتر ناسین و
خزمایه‌تی و دۆستایه‌تی، به‌بێ بوونی کاریگه‌ری سیاسی و حیزبایه‌تی، له
رێگای بوونی داموده‌زگای ده‌وڵه‌تی که یاسا به‌ڕێوه‌یان ببات، بوونی
ده‌ستورێکی سه‌رده‌میانه‌ی وا که به‌رده‌وام توانای به‌ره‌وپێش چوونی
هه‌بێت، ئه‌بێت ده‌وڵه‌ت ببێته سه‌کۆی بیروباوڕه جیاوازه‌کان،
ململانه‌ی فکری و سیاسی و ئه‌ده‌بی و هونه‌ری و فه‌رهه‌نگی له رێگای
گفتوگۆ و رێزی به‌رانبه‌ر بکرێت، ئه‌بێت دادگا سه‌ربه‌خۆ بێت و که‌سانی
مافناس به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه، خوێندن هه‌ر بریتی
نه‌بێت له فێربوونی زمان و بیرکاری و وانه‌کانی تر، به‌ڵکو سیسته‌می
په‌روه‌رده‌ی له‌یه‌کتر بوردن و هێمنی و رێز و ئازادیه‌کانی تاک هه‌ر
له باخچه‌ی منداڵانه‌وه ده‌ست پێ‌بکات، له هه‌موو ئه‌مانه‌ش گرینگتر
ده‌ربازکردنی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵه له‌و مشه‌خۆریه‌ی که ساڵه‌های ساڵه
پێیوه گۆشکراون، به هێنانه ئارای کاری به‌رهه‌م هێنه‌ر که له‌ناویدا
تاک هه‌ست به بوونی که‌سایه‌تی خۆی بکات و پێشبڕکێی به‌رهه‌م هێنان
بگاته ئه‌و ئاسته‌ی که هه‌موو تاکه‌کانی ناو کۆمه‌ڵ به ژن و به
پیاو چالاک بکات و ئه‌و بۆشاییانه نه‌هێڵدرێن که مرۆڤه‌کان ئه‌خاته
ناو گێژاوی ده‌رونی و کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی، بۆ ئه‌وه‌ش به ده‌یان
پرۆژه و بیر و بۆچوون هه‌ن که ئه‌کرێت سوودیان لێوه‌ربگیرێت، ئه‌مانه
چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تین و له‌ناویدا تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ به‌بێ جیاوازی
پیاویه‌تی و ژنیه‌تی ئه‌توانن به‌رگری له مافه‌کانی خۆیان بکه‌ن.
من ئه‌زانم زۆر که‌س پێی وایه ئه‌وه چاره‌سه‌ریه‌کی خه‌یاڵییه، ره‌نگه
بۆ ئه‌مڕۆی کوردستان وابێت، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نا، که ملله‌تی
کورد له ئاستی ئه‌و گۆڕانکاریانه‌دا نییه، به‌ڵکو ئه‌م گۆڕانکاریانه
له به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاتدا نین، بۆیه ده‌سه‌ڵات به‌رده‌وام به‌شێوه‌یه‌کی
رووکه‌شیانه کار بۆ نه‌هێشتنی توندوتیژیی ناو کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان ئه‌کات
به‌وه‌ی که هه‌ندێک ناوه‌ند به ناوی ژنان یان به‌رگری کردن له ژنان
یان دژی توندوتیژیی یان هه‌ر ناوێکی تر بکاته‌وه و تیادا چه‌ندین که‌س
وه‌ک فه‌رمانبه‌ر دابمه‌زرێن و مانگانه‌ی خۆیان وه‌ربگرن و خه‌ڵکێکی
ساده چه‌واشه بکه‌ن که په‌نایان بۆ ببه‌ن و خۆیان بده‌نه ده‌ست ئه‌و
ناوه‌ندانه، کاتێک هیج یه‌کێک له‌م ناوه‌ندانه توانای به‌رگریکردنی
له‌و که‌سانه نییه که په‌نایان بۆ بردوون، دیاره له رێگای راگه‌یاندنه‌کانه‌وه
ئاگاداری ئه‌وه‌ین که چه‌ندین جار مه‌رگی که‌سانێک یان باشتره بڵێن
ژنانێک به هۆی ئه‌و رێکخراوانه‌وه بووه.
پێم باشه که‌مێکیش باس له‌و که‌م و کورتیانه بکه‌م که له راگه‌یاندنه‌کاندا
هه‌یه، ره‌نگه هه‌ندێکجار ئه‌و که‌م و کورتیانه مه‌به‌ستی تایبه‌تی
حزب و لایه‌نه سیاسیه‌کان و که‌سه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی له پشته‌وه
بێت و ره‌نگه هه‌ندێک جاریش له نه‌زانین و نه‌شاره‌زایی بێت، یه‌کێک
له‌و خاڵه هه‌ره گرینگانه ئه‌وه‌یه که راگه‌یاندنه‌کان له زۆربه‌ی
جاره‌کان ناوی تاوانباران به ته‌واوه‌تی ناهێنن و به وێنه و ڤیدیۆ
نیشانی خه‌ڵک ناده‌ن، گوایه ئه‌م کاره کێشه‌ی تری کۆمه‌ڵایه‌تی لێئه‌که‌وێته‌وه،
من نازانم ئه‌بێت چ کێشه‌یه‌ک له کێشه‌ی کوشتنی مرۆڤێک گه‌وره‌تر بێت؟
یان ره‌نگه بڵێن بڵاوکردنه‌وه‌ی ناوی ته‌واو و وێنه و ڤیدیۆی ئه‌و
تاونبارانه ببێته هۆی ئابرۆ چوونیان له ناو خه‌ڵکدا، جا نازانم ئه‌و
تاوانبارانه چ ئابرۆیه‌کیان هه‌یه که ده‌ستیان ئه‌چێته خوێنی که‌سانی
تر! نه‌بوونی به‌دواداچوون له‌لایه‌ن راگه‌یاندنه‌کان، زۆربه‌ی جاره‌کان
کوشتنی که‌سه‌کان ئه‌بێته هه‌واڵێکی کورت و به خێرایی تێپه‌ڕ ئه‌بێت،
یه‌کێک له به‌رپرسیاریه‌ته‌کانی راگه‌یاندن ئه‌وه‌یه که به‌دواداچوونێکی
درێژ بۆ هه‌موو ئه‌و مه‌رگه‌ساتانه بکات که له کوردستان رووئه‌ده‌ن،
شێوازی نووسین له‌سه‌ر کاره‌ساته‌کان ئه‌بێت به شێوه‌یه‌ک بێت که
تاوانبار له‌لای خوێنه‌ر ناشیرن بکات و قێز له‌و کاره نامرۆڤیانه
بکاته‌وه و به کار و کرده‌وه‌ی دزێو بیانخوێنێته‌وه، به ئاشکرا و
نه‌ترسانه باس له هه‌موو ئه‌و که‌سانه بکرێت که له پشته‌وه‌ی ئه‌و
کاره‌ساتانه‌ن یان به‌رگری له‌و تاوانانه ئه‌که‌ن یان ئه‌بن په‌ناگه‌ی
تاوانباران و ..... هتد.
ئه‌گه‌ر ئه‌و کارانه بۆ راگه‌یاندنه‌کانی ناوه‌وه‌ی کوردستان سه‌خت و
مه‌ترسیدار و پڕ له کۆسپ و ته‌گه‌ره‌ن، پێویسته سوود له راگه‌یاندنه‌کانی
ده‌ره‌وه‌ی کوردستان ببیندرێت و بتواندرێت به راشکاوانه هه‌موو ئه‌و
باسانه بگوازرێنه‌وه.
Handren88@hotmail.com
|