تونەزانیتان
ئەم فەزایەش پیس مەکەن!!!

عهتا قاجری
ئەگەر بەردێک نەزان بیخاتە
گۆمیکەوە بە سەد زانا دەرنایەتەوە.
هەندیک جار بێ دەنگى ئاماژەیەکە بۆ ڕازى بوون بۆیە منیش ئەم جارە نەم
ویست بێ دەنگ بم بەتایبەتى کە ئەو پەندەى سەروەم بەبیرداهات دەمەوێت
ئەم نوسینەم سیگناڵێک بێت بۆ ئەوانەى کە دەیانەویت سود لە بێدەنگیم
وەربگرن و خۆینەران و قەڵەم بە دەستانیش لەو ڤایرۆسە دەمامکدارانە
ئاگاداربکەم.
دونیاى نوسین و ئینەتەرنێت فەزایەکى جوانە و قەشەنگە دونیایەکى و
فراوانە ئەگەر هاتوو خۆمان لە خراپیەکانى بواردوو ئەوا جێگەى زۆر کەسى
تیادەبێتەوە تا جوگرافیایەک بۆ خۆى بدۆزێتەوە لەهەمان کاتیش ڕوبەریکى
زۆرى لە ئازادى تیدایە تا مرۆڤ بتوانێت بیرو بۆ چونەکانى تیا بەیان
بکات.
بەڵام وەک دەڵێن (چەم بێ چەقەڵ نابێت)هەرئاواش
ئەم فەزا جوانە بێ فەوزاو بێ گێرە شێوێن نابێت و خراپیش بەشى هەر
تەکنۆلۆژیاییەکە ئەگەر بەکارهێنەرانى خراپ بن.
ئەگەر کەسێک نوسینەکانى منى خۆێند بێتەوە لەوەتێ دەگات کەمن چەند هەوڵم
داوە بە چ دوریەک لە ئاست کەیسەکان ڕاوەستم بۆ قسەکردن لە سەریان ئەو
دڵنیایەشم لەو بڕوایەمەوە سەر چاوە دەگرێت کە پرۆسەى نوسینى سیاسى و
کۆمەڵایەتى جیایە لە نوسینى دەقێکى ئەدەبى لە ئەوى یەکەمیان عەقلانیەت
بڕیار دەرەو مرۆڤ دەبێت بەیەک دورى لەبەرامبەریان رَاوەستێت و بەچاوێکى
بێ لایەنانە سەیرى شتەکان بکات تا هاو سەنگى لەدەست نەدات و سۆزیش
لەسەرى زاڵ نەبێت ،بەڵام ئەوەى دووەم سۆز بڕیاردەرە چونکە ئەو کاتەى کە
هۆنراوەیەک دەنوسم لە سەر باڵى ئەسپى خەیاڵ و سۆز لە فرینێکى بێ
سنوردام تا وێنایەکى جوان بکەم زۆرترین سنورى خەیاڵ دەبڕم تا زۆرترین
ڕەنگى بۆ کۆبکەمەوە،ئەگەر ویژدانیش پێوەربێت و کەسێک بیەوێت پێوانە
بکات ئەوەى بۆ ڕون دەبێتەوە.
هەرگیزیش لە ڕەخنە نەترساوم و توڕەش نەبووم سوپاسى ئەوانەشم کردوە کە
ڕەخنەى جدیان هەبووە سودیشم لێ وەر گرتوون چونکە بڕوایەکى ترم ئەوەیە
زانا ئەو کەسە یە کە خۆى پێ نەزانە ئەمە بەو واتایەیەنا کە هەر دەستمان
قەڵەمى گرت ئیتر خۆمان پێ هەموو شتێک بێت ئەگەر وابوو ئەوە مردنى
پرۆسەى خۆ ڕۆشنبیر کرنە و ڕەخنەلە خۆگرتنیش بێ مانا دەبێت.
خۆێنەرى جدى ئەوەندەى دەق لەلاى گرنکە باى ئەوە کەس بۆى گرنگ نى یە
چونکە دەق ئەوەندە هى کەسە تا لە هزرو سینگە نوسەر دایە و دواتر موڵکى
خۆینەرەو هەر خۆێنەریش بەهاو نرخى ئەو دە قە دادەنێت و دەزانێت.ئەمانە
هەمووبەلایەک وابزانم لە ئەلف و بێ نوسینن بەڵام ئەوى بۆمن گرنگە ئەو
دەمامک دارانەنن کە لە خوار هەندێک لە نوسینەکانەوە کۆمێنت ئەنوسن
بەسەیرکردنیان هەندێک جا قاقا دەم گرێت و هەندێک جاریش خەفەت بۆ بچوکى
و قەزەمەمى ئەوان ئەخۆم وەک ئەو کابرایەوان کەلەکاتى خنکان بەدەم
شەپۆلى ئاوەوە پەنا بۆ چڵە پوشێکیش دەبەن.
ئەوەى کە نوکتەیەو جێگاى پێکەنینە ئەوانە کۆمەڵێکن ماوەیەکە دەرکیان
بەم تەکنۆلۆژیا مەزنە کردوەوبەتایبەتى لەوەتەى باسى هەڵبژاردن لە گۆڕێ
یە و ئاغا کانیشیان ئەوەندە نەخۆشن هەرچى شتێک پیاهەڵدانى ئەوان نەبێت
ئەوا بەدژى خۆیانى ئەزانن هەروەک کورد دەڵێت:
(تریشکە لە خۆى بەشکە یان دار هەڵبرَە سەگى دز دیارە).
ئەوانە ئێستا وەک هەنگوینیان لە دارا دۆزیبێتەوە دەیانەوێت ئەم فەزا
جوانەش بکەن بە دەرگاى ئاو دەستى مزگەوتەکان کە هەر لەگەڵ خاڵیکردنى
پیسیەکەى هەناویان پیسى و ژەهر و ژەنگى مێشکیشیان خاڵى کەنەوە.
من دەزانم کێن و کیش لە پشتانەوەیە بۆ یە ئەم جارە پاسێکتان ئەدەمێ و
تا بە خۆتان دا بچنەوە ئەگینا قسە زۆرە بۆکردن و ئێوەش ئەوە نین لەو
(قوڕە تۆز هەڵسێنن!!!).
ataqajri@yahoo.com
|