١٦\٦\٢٠١١
تونس و میسر له
ئه‌ندێشه‌ی ده‌سه‌ڵاتداراندا پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه!

نوری به‌شیر
شۆڕشی تونس و میسر تارماییه‌کی ترسناکه له‌ئه‌ندێشه‌ی سه‌رانی حزبه
بۆرژوا ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی کوردستاندا. به‌درێژایی ئه‌و دوو مانگه‌ی
خۆپیشاندانه‌کان ودوای سه‌رکوت کردنیشی تائاخرین سمیناره‌کانی 25/5 به‌رده‌وام
وڕۆژانه سه‌رانی ده‌سه‌ڵات له‌میدیاکانیانه‌وه ئه‌وه‌یان ده‌دا به‌گوێی
جه‌ماوه‌ری ناڕازی و خۆپیشانده‌راندا که‌کوردستان میسر‌و تونس نیه،
گوایه له‌م ڕێگایه‌وه ده‌توانن چه‌کی چه‌واشه‌کاری ودرۆیان جه‌ماوه‌ر
له‌خه‌بات بۆکۆتایهێنان به‌ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵیان دورخاته‌وه. ئه‌گه‌رچی
خۆپیشاندانه‌کانی کوردستان به‌زۆری چه‌ک سه‌رکوتکرا به‌ڵام هێشتا
تارمایی شۆڕشه‌کانی تونس ومیسر به‌سه‌رسه‌ری ده‌سه‌ڵاته‌وه‌یه، هه‌ربۆیه
تائێستاش ڕۆژانه باسی تونس ومیسر له‌زاری سه‌رانی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه
ده‌ڕژێنه سه‌ر‌لاپه‌ڕه‌ی ڕۆژنامه‌کانه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌خاتری ئه‌وه‌یه
که‌نه‌بادا خه‌ڵکی کوردستان لاسایی ئه‌م ووڵاتانه بکه‌نه‌وه و چاو له‌میسرو
تونس بکه‌ن. ئه‌وان پێشووتر ده‌یانووت “ کوردستان تونس ومیسر نییه
ونابێت خه‌ڵکی چاوی لێبکه‌ن“! یانی نابێت خه‌ڵکی ناڕازی کوردستان بیر
له‌شۆڕش بکه‌نه‌وه وبه‌رزانی وتاڵه‌بانی به‌چاره‌نوسی بن عه‌لی وحوسنی
موباره‌ک بسپێرن “ چونکه کوردستان له‌م ووڵاتانه جیاوازه وحکومه‌ته‌که‌ی
ده‌نگی خه‌ڵکی پێدراوه!
به‌ڵام گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م ڕۆژانه‌ی سه‌رانی ده‌سه‌ڵات بۆ باسی تونس
ومیسر جۆرێکی دیکه‌یه. ئه‌مجاره‌یان به‌دوای سه‌رکوتی خۆپیشاندانه‌کان
وقه‌ده‌غه‌کردنی ئازادی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین ودوای گرتن وترساندنی خه‌ڵک
و گۆڕانی هاوکێشه‌کان ده‌ڵێن کوردستان میسر‌و تونس و یه‌مه‌نه!! ئه‌وه‌تا
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کەمال کەرکوکی ده‌ڵێت: ”گەر ماددەی 140 ی
ده‌ستوری عێراق جێبەجێ نەکرێت وڕاپرسی لەبارەی چارەنوسی شاری
کەرکوکه‌وه ئەنجام نەدرێت، خەڵکی ئەو شارەو هەرێمی کوردستان
پەنادەبەنە بەر مانگرتن و ناڕەزایی میللی هەروەک وڵاتانی میسر‌و تونس و
یەمەن“.
که‌وایه بابزانین بۆچی له‌چه‌ند مانگی داهاتوودا سه‌رانی هه‌ردوو حزبی
ده‌سه‌ڵات ده‌یانووت کوردستان میسر‌و تونس نیه وئێستاش به‌میسرو تونس،
به‌ناوی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی خۆپێشاندان ده‌که‌ن؟ .
یه‌کێک له‌پایه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوازی کورد وبزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی
و حزبه‌کانی کارکردنی به‌رده‌وام بووه له‌سه‌ر بڵاو‌کردنه‌وه‌ی درۆ
وپروپاگانده‌ی چه‌واشه‌کاری وهه‌وڵدان بۆ پێچه‌وانه نیشاندانی ڕاستییه‌کانی
کۆمه‌ڵگای کوردستان وژیانی هاوڵاتیان. که‌دیاره ئه‌م پایه‌یه‌ش به‌شێکی
ته‌واوکه‌ری وجیانه‌کراوه‌ی ده‌زگای سه‌رکوتو تۆقاندن بووه که‌هه‌میشه
بۆگێژکردنی خه‌ڵکی ناڕازی کوردستان به‌ده‌سته‌وه گیراوه. خه‌ڵکی
کوردستان که‌له20 ساڵی ڕابردوودا، ئه‌توانن سه‌دان وبگره هه‌زاران
نموونه‌ی ئه‌م درۆ‌و چه‌وهاشه‌کاریانه‌ی بۆرژوازی کورد‌و سه‌رانی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی
به‌نموونه بهێننه‌وه، ئه‌و تابلۆیه به‌دروست گوزارشت لێبکه‌ن که‌چۆن
ئه‌مانه هه‌رڕۆژه قسه‌یه‌کیان کرده‌وه‌و دواتریش گۆڕیویانه، به‌ڵێنایان
داوه ونه‌یان بردۆته سه‌ر. وتوویانه ده‌سه‌ڵاته‌که‌مان ساوایه و به‌ڵام
که‌لێنی نێوان خه‌ڵک وخۆیان تا هاتووه قوڵتر کردۆته‌وه‌و ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سه‌ڵاتی
ملیاردێرو ملیۆنێره‌کان و فرعه‌وناواو دۆلاراوا له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه
ناسێندراوه.. ئه‌مانه وتویان کاره‌با تافڵان ساڵ دابین ده‌که‌ین که‌چی
ساڵ رۆیشتوه وخه‌ڵک له‌تاریکیدا ژیانیان کردووه وتویانه له‌کوردستان
ئازادی هه‌یه که‌چی هه‌رخۆشیان سه‌رکوتی خه‌ڵکیان کردووه وپه‌لاماری
خوێناویان بردۆته سه‌ر یه‌کتر وموخالیفانی خۆیان. ئه‌مانه وتویانه
ئێمه نوێنه‌ری خه‌ڵکین وبه‌ده‌نگدان ودیموکراسی هاتوینه‌ته سه‌رکار،
به‌ڵام زۆرینه‌ی هاوڵاتیانیان له‌بێکاری و هه‌ژاری وکرێ نشینی ونه‌بوونی
خزمه‌تگوزارییه‌کاندا راگرتووه، ئه‌مانه وتویانه ئێمه عه‌لمانین که‌چی
ده‌ستیان له‌گه‌ڵ ئیسلام وشه‌ریعه‌ته‌که‌یدا تێکه‌ڵکردووه، ئه‌مانه
وتویانه ئێمه لایه‌نگری ئازادی ژنانین که‌چی ده‌نگ به‌یاسای فره‌ژنی
ده‌ده‌ن وکوشتنی ژنان به‌به‌هانه‌ی شه‌ره‌ف حه‌ڵاڵ ده‌که‌ن... وه ئه‌وه‌ی
که له ئێستاشدا ده‌ڵێن کوردستان میسر‌و تونس نیه، بۆئه‌وه‌یه که‌خۆیان
وه‌ک ده‌سه‌ڵاتدارانی میسر‌و تونس ژیان بکه‌ن وخه‌ڵکیش هه‌ژار وبرسی
وبێماف وبێکار بمێننه‌وه وله‌ترسی له‌ده‌ستدانی ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان به‌خه‌ڵک
بڵێن نابێت ناڕه‌زایه‌تیه‌کان وایلێبێت که‌ده‌سه‌ڵاتی ئێمه بخاته مه‌ترسیه‌وه‌و
نابێت ئێوه چاو له‌کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشانی ئه‌و ووڵاتانه بکه‌ن و
هێزی ملیۆنیتان بێننه سه‌ر شه‌قام و مه‌یدانه‌کان، نابێ وه‌ک لاوان و
ژنانی ئه‌و ووڵاتانه ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی و خنکێنراوتان له‌مه‌یدان و
له‌رێگاکانی فه‌یسبووک و تویته‌رو یوتیوب و ئیمه‌یڵ و سایته‌کانه‌وه
به‌رنه دنیای ده‌ره‌وه و ئابڕووی گه‌له‌که‌مان و ته‌جروبه
دیموکراتیه‌که‌مان به‌رن و ئه‌مانه‌و ده‌یانی تر....
به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌ئێسادا سه‌رانی ده‌سه‌ڵات هه‌وڵده‌ده‌ن کوردستان به‌تونس
ومیسر بشوبهێنن بۆئه‌وه‌یه که‌خۆیان وده‌سه‌ڵاته‌که‌یان له‌مه‌ترسی
شۆڕش وڕاپه‌رێنی خه‌ڵک ده‌رباز بکه‌ن و له‌ڕێگای خۆهه‌ڵواسینیان به‌شۆڕشه‌کانی
تونس ومیسره‌وه زه‌ینی خه‌ڵک به‌لاڕیدا ببه‌ن. باسی مادده‌ی 140
وڕاپرسی بۆشاری که‌رکوک وگه‌رمکردنه‌وه‌ی کێشه له‌سه‌ر ناوچه دابڕاوه‌کانیش
بۆئه‌وه نییه که ژیانی خه‌ڵکی ئه‌م ناوچه‌یه باشتر بکه‌ن، به‌تایبه‌تی
که20 ساڵه دانیشتوانی شاره‌کانی ژێرده‌ستیان له‌نه‌هامه‌تیه‌کی گه‌وره‌دا
ڕاگرتووه وبێگومان چاره‌نوسی خه‌ڵکی که‌رکوک وناوچه دابڕاوه‌کانیش،
باشتر نابێت له‌دانیشتوانی شاری سلێمانی وهه‌ولێر ودهۆک، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر
که‌رکوک وناوچه‌کانی تر بێنه‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی یه‌کیه‌تی و
پارتی..
که‌وایه پێچه‌وانه‌کردنه‌وه‌ی تونس ومیسر له‌ئه‌ندێشه‌ی که‌مال که‌رکوکی
وسه‌رانی تری ده‌سه‌ڵاتدا ناتوانێ ئه‌نجامێکی له‌وه زیاتری ببێت که‌به‌خه‌ڵک
بڵێن ده‌ست له‌کێشه‌تان له‌گه‌ڵ حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی ئێستای کوردستان
هه‌ڵگرن و وه‌رن ببنه خۆراکی شه‌ڕی ئێمه بۆسه‌ندنه‌وه‌ی که‌رکوک
وناوچه دابڕاوه‌کان.. ئه‌مه جگه‌له ڕێلێونکردنی خه‌باتو ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی
ئێستای خه‌ڵک ئامانجێکی تری به‌دواوه نییه. که‌مال که‌رکوکی هێنده
شۆڕشی تونس و میسر له‌ئه‌ندێشه‌یدایه تا وه‌ک چه‌کێکی فریوکاری به‌ده‌ستیه‌وه
بیگرێ بۆ به‌لاڕێدابردنی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵک وسه‌نگه‌ر گواستنه‌وه‌یان.
ئه‌گینا کێ هه‌یه ده‌رک به‌و ڕاستیه نه‌کات که‌مه‌سه‌له‌ی که‌رکوک
وناوچه‌دابڕاوه‌کان بۆ که‌مال که‌رکوکی وده‌سه‌ڵاته‌که‌ی که20 ساڵه
کردویانه‌ته بابه‌تێکی ته‌بلیغاتی، جگه‌له ڕاگرتنی خه‌ڵکی کوردستان
له‌شه‌ڕو ده‌عوای قه‌ومیدا له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی مه‌رکه‌زی، چ ئه‌نجامێکی
تری به‌دواوه بووه.
به‌ڵام خه‌ڵی کوردستان زۆر له‌م پڕوپاگه‌ندانه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران هوشیار
ترن ئه‌وان که‌جیاوازی وقه‌ڵشتی چینایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتداراندا
هه‌ستپێ کردووه وبه‌توندی چاره‌نوسی خۆیان به‌شۆڕشه‌کانی تونس ومیسره‌وه
به‌ستوته‌وه، بڕیاریانداوه که‌سه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی و ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان
به‌خه‌باتی خۆیان، له‌به‌رده‌م هه‌مان چاره‌نوسی بن عه‌لی وحوسنی
موباره‌کدا دابنێن.
ناوه‌ڕاستی حوزه‌یرانی
٢٠١١
ماڵپه‌ڕی نوری به‌شیر
|