١٤\٦\٢٠١٤
توورەج ئەسڵانی
کارگەی فێرکاریی وێنەگری بە کامێڕای دیجیتاڵی لە تاران ساز کرد.
مەنسوور
جیهانی
توورەج
ئەسڵانی دووەمین خولی کارگەی فێرکاریی وێنەگری بە کامێڕای فۆتۆگرافییە
دیجیتاڵییەکانی لە شاری تاران ساز کرد.
دووەمین خولی کارگەی فێرکاریی وێنەگری بە کامێڕای فۆتۆگرافییە
دیجیتاڵییەکان، بۆ ئاگاداری و بەدەستهێنانی ئەزموون، بە ناوەرۆکی "ڕەنگدانەوە"
لە کۆمەڵەی سێ دانەیی (سێبەر، ڕەنگدانەوە، تاریکی) لە لایەن توورەج
ئەسڵانی وێنەگری بەئەزموونی کورد، بە بەشداری چەندین فێرخوازی کورد لە
هەرێمی کوردستان و شارەکانی سنە، مەهاباد و شنۆ و شارە جۆراوجۆرەکانی
ئێران، بۆ ماوەی چوار ڕۆژ لە شاری تاران بەڕێوەچوو و بە ناساندنی
ئەزموونکارانی سەرکەوتوو لە بەشە جۆراوجۆرەکانی وێنەی فۆتۆگرافی،
وێنەگری و دەق کۆتایی پێهات.
لە یەکەمین خولی کارگەی فێرکاریی وێنەگری بە کامێڕای فۆتۆگرافییە
دیجیتاڵییەکان بە ناوەرۆکی "سێبەر" کە کۆتایی مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی پار،
بە بەشداریی 23 کەس لە ئەزموونکارانی لاو بەڕێوەچوو، لە تەنیشت توورەج
ئەسڵانیدا کە ئەزموونەکانی خۆی لە خزمەت فێرخوازان دانا، لەم خولەدا
مێهران کاشانی پەیوەندیی نێوان ئەدەبیات و وێنەی گوتەوە و هەروەها لە
دووەمین خولی ئەم کارگەیەشدا کە بە بەشداری 20 کەس لە ئەزموونکاران
بەڕێوەچوو، بەکتاش ئابتین پەیوەندیی نێوان شیعر و وێنەی گوتەوە و وەکوو
مامۆستای هاوڕێی، توورەج ئەسڵانی لە بەڕێوەبردنی ئەم کارگەیەدا
هاوڕێیەتیی کرد.
هەروەها لە هەر دوو خولی سێبەر و ڕەنگدانەوەی ئەم زنجیرە کارگەیەدا،
سۆهراب نووربەخش لە بەشی پۆست پرۆداکشێندا وەکوو مامۆستای هاوڕێی،
توورەج ئەسڵانی لە بەڕێوەبردنی ئەم کارگە وێنەگرییەدا هاوڕێیەتیی کرد.
لە ڕاستیدا توورەج ئەسڵانی بە بانگهێشتکردنی ئەم پسپۆڕانە لە کارگەکەی
خۆیدا، ئەوەی لەبەرچاوی ئەزموونکارانی لاوی ئەم کارگەیانە دانا کە
بەڕێوەبەرێکی وێنەگریی دەبێت هەم لە بواری ئەدەبیات و هەمیش لە بواری
پۆست پرۆداکشێندا زانیاریی و ناسیاریی تەواوی هەبێت.
لە کۆتایی دووەمین خول لە کۆمەڵە کارگەکانی فێرکاریی وێنەگری بە
کامێڕای فۆتۆگرافییە دیجیتاڵییەکان، ئەزموونکارانی بەشداربوو
بەرهەمەکانی خۆیان لە بەشەکانی وێنەی فۆتۆگرافی، وێنەگری و دەق پێشکەشی
بەڕێوەبەرانی ئەم کارگەیە کرد، کە دوای هەڵسەنگاندن و بەراورد کردن لە
لایەن توورەج ئەسڵانییەوە، ئەزموونکارانی سەرکەوتوو دیاری کران و
تەندیسی ئەزموونکاری هەڵبژاردەیان بەم شێوەیە پێبەخشرا:
باشترین وێنەی فۆتۆگرافی:
لە نێوان ناوزەدەکانی بەشی باشترین وێنەی فۆتۆگرافیدا کە بریتی بوون لە:
زیا حاتەمی، ڕەسووڵ نەجەف زادە، ئێحسان خۆشخوو، حەنیف شوعاعی و حامید
حوسەینی، لەوحەی فەخری ئەم بەشە پێشکەش بە ئێحسان خۆشخوو و حەنیف
شوعاعی کرا و هەروەها تەندیسی ئەزموونکاری ئەم بەشە بە زیا حاتەمی
بەخشرا.
باشترین وێنەگری:
لە نێوان ناوزەدەکانی بەشی باشترین وێنەگریدا کە بریتی بوون لە: زیا
حاتەمی، عەلی گیتی نەوەرد و حەسەن سەنچوولی، تەندیسی ئەزموونکاری ئەم
بەشە بە حەسەن سەنچوولی بەخشرا.
باشترین دەق:
لە نێوان ناوزەدەکانی بەشی باشترین دەقدا کە بریتی بوون لە: سارا
سەفەری، حەسەن سەنچوولی و مەجید یۆسف زادە، تەندیسی ئەزموونکاری ئەم
بەشە بە مەجید یۆسف زادە بەخشرا.
ماڵپهڕی مهنسوور جیهانی
|