تورکمان دەڵێن ئێمە بە قیرسیای کورد پێگەیشتین. ( تورکمان ) هۆشیار مهلائهوڕهحمان مێژووی تورک لەسەر ئەم خاکە ڕێکەوتێک بوو ، پێویستیەکی بەهێزی بێ نیشتیمانی لە پشتەوە بوو. (ڕاستیەکی مێژوویی) ئهتاتورک به ماسکی دراگۆن .
تابڵۆی هونهرمهند '' رێبوار '' '
لایەنێکى ترى تاریکى مێژووى تورکمان یاداشت و نوسینەوەى مێژۆکەیانە بە ئارەزوى خۆیان گەر ڕۆشنبیرانی تورک لە بابەت مێژوونوسی تورکم شاکر عمر ، یوسف هەلاج ئۆغلو سەر پشک بکرانایە بۆ نوسینەوەى مێژووی مرۆڤایەتى لەسەر زەوى ئەوا بە دڵنیاییەوە سەریان لەسەرجەم مرۆڤایەتی دەشێواند . مێژوو ڕێکەوتەو پێویستیەکى بەهێزى لە پشتەوەیە ،مێژووى تورک ناکرێ وەک سەرچاوەیەکى باوەڕ پێکراو بخەمڵێنرێ تورک گەر خۆشیان مێژووى هاتنەکەیان بگەرێننەوە بۆ سەردەمى خەلافەتى ئومەوى و عەباسى مێژووى میللەتانى تر هاتنەکەیانى بەتەواوى تۆمار کردووە (بڕوانەسالح قەفتان مێژووی گەلی کوردو گەلی کورد تورکمان نیە) .
مێژووى نیشتەجێ بوونى تورک لە ئاسیاى بچوک لە ڕوخاندنى دەوڵەتى مەسیحى بیزانسەوە دەست پێدەکات ، مێژووى نیشتەجێ بوونى تورکمانیش لە کوردستان لە جێ بەجێکردنى سیستەمى تیمارى (Timar system ) وە دەست پێدەکات کە بۆ نیشتەجێ کردنى تورکمان لە کوردستان وکەرکوک و کۆچ پێکردنى کوردی لە کەرکوک لێکەوتەوە،کە کورد بە ژمارەیەکى زۆر گوێزرانەوە بۆ ئەنادۆلى ناوەڕاست شارى قۆنیاو دەورو پشتى، زۆربەى دانیشتوانەکەی ئێستای کوردى کۆچ پێکراوى کەرکوکین، مێژووى ئارشیفى تورک خۆى دەگێڕێتەوە کەتا شالاوى دووەمى مەغۆلەکان لە سالێ 1402تورکمان وەک پاشکۆى دەسەلاتە لەکار کەوتووە کەى سوڵتان بایەزید و کوڕەکانى پەڕاکەندەو بێ نیشتمان بوون بە هەموو تورکیادا بەڵاوەیان کردبوو لە کاستەمونەوە تا ماردین لە ژێرچادردا دەژیان ( بڕوانە مێژوو نوس پرۆفیسۆر ئیلهان قەرە بڵوت ) چاوەڕێى سوڵتانیان دەکرد تا چارەسەرێکیان بۆبدۆزێتەوە کورەکانى سوڵتان بایەزید نەیانتوانى بەهۆى کاریگەرى هێرشى مەغۆل و ئاژاوەى ناو خۆیانەوە کە ماوەی 19ساڵ دەسەڵاتەکەیانی لە پەل وپۆ خست چارەسەرى کێشەی نیشتەجێکردنی تورکمان بکەن ، کوردستان و عیراقیش هێشتا بەتەواوى بەدەست عوسمانیەوە نەبوو . دەوڵەتى سەفەوى شیعە لە لایەک و شاڵاو و مەترسى هەمیشەیی مەغۆلیش بەرگرى لێکردنى مەحاڵ بوو، هەرکاتێ بهاتنایە تورک لەبەرانبەریاندا خۆى بۆ ڕا نەدەگیرا، ئەمە ڕاستی مێژووی تورکمانە کە جگە مێژوونوسی هێژای کورد سالح قەفتان کەسی تر وا بە ڕاشکاوی ئەو چەواشەکاریەی مێژووی تورکمانی دەست نیشان نەکردووە،ناونیشانی ئەم نوسینە پێشینەیەکی مێژوویی شەش سەد ساڵەی هەیە تا ئەم ڕۆژگارەش تورکمان پەیڕەوی دەکەن هەر داوایەکیان هەبێ مان دەگرن و پێداگری لەسەر دەکەن تا بەرانبەرەکەیان ملکەچیان دەبێ ،بەرەی تورکمانی پەیڕەوی سیاسەتی (یادەبێ ببێ یا دەبێ هەر ببێ) دەکەن بەرانبەر بە کورد لە کەرکوکدا،جا پێویستە کورد سیاسەتی نوێ ومۆدێرن بەرانبەر بە تورکمان پەیڕەو بکات چونکە نوێنەرانی بەرە دان وستاندنیان لەگەڵدا پیادە ناکرێ هەر بەو مەرجە گوێت لێدەگرن کە بە دڵی ئەوان بجوڵێتەوە .
|