٢٢\١٢\٢٠٢٣
تورکیا ئاماری
دەستگیرکردنی سەدان هەزار پەنابەر ئاشکرا دەکا.
هیوا خدر: بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی راگەیاند کە وەزیری ناوخۆی
تورکیا عەلی یەرڵیکایە سەبارەت بەدەستگیرکردنی پەنابەران ئامارێکی
بڵاوکردۆتەوە بەم شێوەیە یەرڵیکایە رایگەیاندوە کە لە ماوەی ١٨٠ رۆژی
رابردوودا هێزەکانی ئاسایشی تورکیا لە سنوورەکانی وشکانیی و ئاویی و
ناو شارەکاندا ١٧٣ هەزار و ٥٥٠ پەنابەری نایاساییان دەستگیرکردوە ...".
هەروا گوتی "لە هەمان کاتدا رێگرییان کردوە لە هاتنەناوەی ١٠٦ هەزار
پەنابەری نایاسایی لە سنوورەکان بۆ ناو خاکی تورکیا...،" لە درێژەی
قسەکانیدا ئاماژەیداوە کە لە هەمان کاتدا ٣ هەزار و ٨٠١ قاچاخچیان
دەستگیرکردوە...".
وەزیری تورکیا ئەوەشی گوتوە "سەبارەت بەو کەسانەی کە مافی نیشتەجێ و
فیزایەکانیان بەسەرچوبوو تورکیایان جێنەهێشتبوو ١٨٧ هەزار و ٤٧٩
کەسیشمان لەوانە دەستگیرکردوە و رەوانەی وڵاتەکانیان کراونەتەوە ..".
سەبارەت بە پەنابەرانی یاسایی عەلی یەرڵیکایە: گوتی لە وڵاتەکەماندا لە
ئێستادا ژمارەی پەنابەرانی یاسایی و کۆچبەران بریتیە لە ٤ ملیۆن و ٦١٣
هەزارو ٩٨٤ کەس لەو ژمارەیەش ٣ ملیۆن و ٢٣٧ هەزارو ٥٨٥ کەسیان
پەنابەرانی سورین لە ژێر یاسای پاڕێزگاری کاتیی دایە. پاشان ئەوەشی
گوت" یەک ملیۆن و ١١٣ هەزار و ٧٦١ کەس خاوەنی جۆرەکانی نیشتەجێن، ٢٦٢
هەزار و ٦٣٨ کەسیش پەنابەری سەر بە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانن لە
ژێر یاسای پارێزگاری نێودەوڵەتی...".
هاوکات بە پێی ڕاگەیاندنی پێشویی سەرۆکایەتی کۆچ و کۆچبەرانی تورکیا
ژمارەی پەنابەرانی عێراقی و هەرێمی کوردستان لە ژێر یاسایی پارێزگاری
نێودەوڵەتی پتر لە ١٤٧ هەزار پەنابەرە واتا پتر لە نیوەی پەنابەرانی
سەر بە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان پەنابەرانی عێراق و هەرێمی
کوردستانن ساڵانەش رێژەکە پتردەبێ.
هەروەك ئاشکراشە هەوڵەکانی حکومەتی تورکیا بەردەوامە لە دەستگیرکردن و
ناردنەوەی پەنابەران بۆ ولاتەکانیان.
ناوەندی هەواڵگری
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
|