١\١٠\٢٠١٠
تورکیا به ته‌مای
چییه؟

مه‌هاباد کوردی
سه‌ردانه یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی به‌رپرسانی تورک بۆ باشووری
کوردستان، به دزی و به ئاشکرا، که له‌سه‌ر ئاستێکی به‌رزیش بوو، وه‌ک
کۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیری ناوخۆی تورک له‌گه‌ڵ مه‌سعوود بارزانی، گه‌لێ
نیشانه‌ی پرسیاریان لێ ده‌که‌وێته‌وه. له هه‌ندێ سایتی ئینته‌رنێتیشدا
باس له‌وه ده‌کرێ که ئه‌م هه‌فته‌یه لێپرسراوێکی گه‌وره‌ی میت ڕوو
له هه‌ولێر ده‌کات و له‌وانه‌شه دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌کی تر خودی مه‌سعوود
بارزانی بچێته ئه‌نقه‌ره. ئه‌م سه‌ردانانه هاوکاتن له‌گه‌ڵ چوونی وه‌زیری
به‌رگری عێراق و فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌و وڵاته‌دا بۆ
تورکیا. هه‌روه‌ها له ئه‌مریکاش ئۆباما پێشتر چاوی به سه‌رکۆماری
تورکیا که‌وتبوو. عه‌بدولقادر عوبه‌یدی که وه‌زیری به‌رگری عێراقه و
واده‌ی ده‌ستووری حکوومه‌ته‌که‌یشی به‌سه‌رچووه، که‌چی بێشه‌رمانه هه‌ندێ
قسه‌ی نابه‌رپرسیار و له‌خۆ گه‌وره‌تری له پایته‌ختی که‌مالیسته‌کان
کرد. وه‌ک به‌رسڤێکی ئه‌و وه‌زیره هیچ له ده‌ست نه‌هاتووه لایه‌نێکی
به‌رچاوی ئێستای ناو گۆڕه‌پانی سیاسیی عێراق، ئه‌نجوومه‌نی باڵای
ئیسلامیی شیعه‌کان به سه‌رۆکایه‌تی حه‌کیم، قسه‌کانی عوبه‌یدی ڕه‌ت
کرده‌وه و به ناقانوونیش پێناسه‌ی کردن. ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێین به‌ر له‌م
هه‌موو سه‌ردانانه سیاسه‌تمه‌داری ناسراوی کورد ئه‌حمه‌د تورک و هه‌روه‌ها
له‌یلا زانای قاره‌مان له باشووری کوردستان بوون و چاویان به بارزانی
و تاڵه‌بانیش که‌وتبوو. له‌مانه‌ش گشتیان گرنگتر ئه‌وه‌یه که پێشتر
سه‌رانی تورک، به گه‌وره و گچکه‌یانه‌وه، ڕێبه‌ری گه‌لی کورد له
باکووری کوردستان عه‌بدوڵلا ئۆجه‌لانیان به تیرۆریست ناو ده‌برد و
ئێستاش هه‌ر وا ده‌ڵێن، به‌ڵام هه‌ر به دانپیانانی خۆشیان بێ باس له‌وه
ده‌که‌ن که له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان له ئیمرالی داده‌نیشن و، گفتوگۆش له‌مه‌ڕ
دۆزینه‌ی ڕێگه‌چاره‌سه‌ر بۆ دۆزی ڕه‌وای کورد ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌م هه‌موو پێشهات و سه‌ردانه
جۆراوجۆر و ئاگربه‌ستی یه‌ک لایه‌نه‌ی پ.ک.ک و باسی زۆر سه‌باره‌ت به
ئاشتی و به‌ناو گۆڕینی ده‌ستووری بنچینه‌یی و شتی دیکه، لێ له هه‌مان
کاتدا تورکه‌کان هه‌میشه له گرتنی به‌رپرسانی کورد له باکوور و ته‌نانه‌ت
منداڵانیش به‌رده‌وام بوونه و، هێڕش و شاڵاویان بۆ سه‌ر هێزه‌کانی گه‌ریلا
و خه‌ڵکی سڤیلی کورد و ناوچه کوردستانییه‌کان هێناوه. له‌م دواییانه‌ش
خه‌ریکن به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو چه‌ک و سه‌رباز و له‌شکری چه‌ند جار
ملشکاوی خۆیان له‌سه‌ر سنووره ده‌ستکرده‌کان کۆ ده‌که‌نه‌وه. تورکه‌کان
له لایه‌ک و ئێرانی کۆماری ئیسلامیش که وا خه‌ریکه له‌ناو ده‌ریای
ته‌نگوچه‌ڵه‌مه و کێشه‌کان ده‌خنکێت، له لایه‌کی تره‌وه به جووته
له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان گشت ڕێیه‌ک بگرنه به‌ر تاکو، خۆیان گۆته‌نی،
تیرۆریستان له‌ناو ببه‌ن. له به‌رامبه‌ر ئه‌م کاره نامرۆڤایه‌تی و
نادیموکراتییانه‌ی داگیرکه‌رانیش ڕۆڵه‌کانی گه‌لی کورد و هێزه پێشه‌نگه‌کانیان
له هه‌ردوو پارچه‌ی کوردستان پاڵه‌وانانه تێده‌کۆشن و کۆڵ ناده‌ن.
لێره‌دا ده‌کرێ له دوو سه‌ره‌وه ته‌ماشای ئه‌م هه‌موو جموجۆڵ و هات و
چوون و پێشهاته نوێیانه بکرێت. یه‌که‌میان ئه‌وه‌یه که به‌ڵێ ڕه‌نگه
شتێک به ڕاستی له ئارادا بێ و پێشبچێ، که‌م تا زۆر، بیر له دۆزینه‌وه‌ی
چاره‌سه‌رێک بکرێته‌وه بۆ پرسی ڕه‌وای گه‌له‌که‌مان له‌م به‌شه‌ی
نیشتماندا. جا هه‌ر لێره‌دا پرسیاری گرنگ ئه‌وه‌یه بیر له کام چاره‌سه‌ر
و به چ شێواز و به کامه دیتن و بۆچوونیش ده‌کرێته‌وه؟ بۆچوونێک که
هه‌رکۆپیه‌یه‌کی دووباره و ده‌باره‌ی ئه‌وانی پێش خۆی بێت یانیش نوێ و
سه‌رده‌مییانه؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره زۆر گرنگه و لایه‌نێکی ته‌واوکه‌ری
خودی کێشه‌که‌شه. هه‌رچی ئه‌وه‌ی دووه‌میشیانه داخوا تورکه‌کان ته‌نیا
و ته‌نیا خه‌ریکی قازانجکردنی کات و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی ئه‌م و ئه‌و لایه‌نن
و به هه‌موو شێوه‌یه‌کیش خۆیان ئاماده ده‌که‌ن بۆ لێدانێکی نوێ، به
پشتیوانی لایه‌نه جیا جیاکان، له هێزه‌کانی گه‌ریلای پارتی کرێکارانی
کوردستان و ناچارکردنیان بۆ سه‌ر دانه‌واندن و قایل‌بوون به مه‌رجه‌کانی
ده‌وڵه‌تی تورک، که بێگومان به چ شێوه‌یه‌ک نه له به‌رژه‌وه‌ندی
پ.ک.ک و نه له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی کوردیش‌دا ده‌بن له باکوور و ته‌واوی
کوردستاندا.
بینینی ئه‌م پێشهاته نوێیه‌ی ئێستا به‌م جۆره، له‌م دوو
گۆشه‌نیگایه‌وه، مانای ئه‌وه نییه که لێکدانه‌وه‌ی دیکه‌ش بۆ ئه‌م
ڕه‌وشه تازه‌یه به ڕاست ده‌رناچن و جێی خۆیان ناگرن. به
پێچه‌وانه‌وه شته‌کان هێشتا له تاریکیدان و ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ڕاست
ده‌رده‌چێت، کێ ناڵێ سبه‌ینێ ئه‌نجامه‌که‌ی شاش و هه‌ڵه نابێت.
30\9\2010 -
ستۆکهۆڵم
ماڵپه‌ڕی مه‌هاباد کوردی
|