توركیا ئه‌مبارگۆ ده‌خاته سه‌ر كوردستان یا سیاسه‌تی كه‌ره‌دێزه پیاده‌ده‌كات ؟؟؟
هۆشیار مه‌لاعه‌بدوڕه‌حمان
پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م ناونیشانه بۆ ئه‌م نوسینه دابنێم،تاوێك به ئه‌قڵ وویژدانی خۆمدا چوومه‌وه وپاش چاوخشانێك به‌هه‌ندێك له‌و ڕۆژنامانه‌ی كه‌به زمانی زبری سیاسه‌تی ره‌سمی ده‌وڵه‌ت ڕۆژانه سوكایه‌تی به‌گه‌لی كورد ده‌كه‌ن و هیچ مافێكی مرۆڤ بوونی پێڕه‌وانابینن،بویه گه‌یشتمه سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌كارهێنانی ووشه‌ی كه‌ره‌دێزه پڕ به‌پێستی ره‌فتاری ئێستای گورگه‌بۆزه‌كانه،توركیا خۆی گووته‌نی جگه‌له‌وه‌ی بازرگانیه‌كی ٣ملیار دۆلاری هه‌یه‌له‌عێراقدا به‌گشتی وله‌گه‌ڵ كوردستاندا به‌تایبه‌تی،نزیكه‌ی سه‌د كۆمپانیایه‌كیش له كوردستان كارده‌كه‌ن به‌٢٠هه‌زار كرێكاری توركیشه‌وه‌و ساڵانه ٢،٢ملیۆن ته‌ن سوته‌مه‌نی و بایی سێ ملیار خۆراك له‌ڕێگه‌ی سنوری ئیبراهیم خه‌لیله‌وه ده‌نێرێته كوردستان كه توركیا پێی وایه ئه‌م داهاته هه‌مووی ده‌چێته كیسه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كورده‌وه،هه‌ر بۆیه پاش تاووتوێكردن و لێتوێژینه‌وه‌ی پسپۆڕانی بواری ئابوری توركی گه‌یشتونه‌ته سه‌ر ئه‌و ڕایه‌ی كه جگه له‌وه‌ی كه ئێمه له سنوری خواروی ڕۆژهه‌لاتی وڵاته‌كه‌مان (كورستان) زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بین و سه‌دان كۆمپانیا‌و هه‌زاران شۆفێری لۆری كه هاتوچۆی عێراق ده‌كه‌ن بێكارده‌بن،له گه‌ڵ ڕچاوكردنی هه‌موو ئه‌مانه‌شدا بڕیاری داخستنی سنوری ئیبراهیم خه‌لیل وئه‌مبارگۆله‌به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه‌و به‌تیاچوونی ئه‌وان كۆتایی دێت،چونكه كورد له‌ئاستی ئه‌وه‌دا نیه خۆی به‌رانبه‌ر ئه‌م ئه‌نبارگۆیه‌ی توركیا ڕابگرێ!ئائه‌مه‌یه ئه‌قڵیه‌تی دراوسێ شه‌ڕخوازه‌كه‌مان جا ئه‌بێ ره‌فتاری داهاتووی چۆن بێ له‌گه‌ڵ مان،ئایا ده‌بێ له داهاتوو دا ئه‌قڵ ولۆژیك بكاته پێوه‌ر بۆ په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ دراوسێكانیدا یا درێژه‌ده‌دا به‌وه‌ی وه‌ك قوتابیه‌كی گوێڕایه‌ڵی قوتابخانه‌ی كه‌مالیزم ره‌فتاربكات. _____________________________________ ٭به‌كارهێنانی ووشه‌ی كه‌ره‌دێزه ته‌نها مه‌به‌ست له‌ڕژێمه‌عه‌سكه‌رتاریه‌كه‌یه. ٭پسپۆڕانی بواری ئابوری تورك بڕیاره‌كه‌یان سه‌باره‌ت به‌چاك زانینی جێبه‌جێكردنی ئه‌مبارگۆكه‌یان به‌سه‌ر كوردستاندا جیاوازیه‌كی ئه‌و تۆی نیه له گه‌ڵ بڕیاره‌كانی به‌یوك كانیت وباشبوغ دا،چونكه هه‌ردوو لایان ده‌رچووی یه‌ك قوتابخانه‌ن.
|