٢٦\٤\٢٠١١
تورکیا
ره‌خنه له وته‌کانی ئۆباما ده‌گرێ ده‌رباره‌ی
کۆمه‌ڵکوژییه‌که‌ی ئه‌رمه‌نییه‌کان.

وه‌رگێڕانی: ره‌زا
شـوان
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی ڕابردوو ، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ڕه‌خنه‌ی له
وته‌کانی سه‌رۆکی ئه‌مریکا باراک ئۆباما گرت.. که ده‌رباره‌ی سه‌ربڕینی
ئه‌رمه‌نییه‌کان دای.. ئۆباماشیان به « لایه‌نگیری» ئه‌رمه‌نییه‌کان
ناوبرد.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا : « ئه‌م لێدوانانه ڕووداوه مێژووییه‌کان
ده‌شێوێنێ . چونکه کێشه‌یه‌ک ده‌خاته ڕوو ، که دڵگرانین له باره‌یه‌وه
. ئێمه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌که‌ین
، که ئاسانکاری بکات بۆ ئاسایی بوونه‌وه‌ی نێوان تورکیا و ئه‌رمینیا ،
نه‌ک هێنده‌ی تر ئاڵۆزی بکات ».
سه‌رۆکی ئه‌مریکا له ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوودا « ٢٣/ ٤ /٢٠١١» دا به
بۆنه‌ی زیندوڕاگرتنی « یادی نه‌وه‌ت و شه‌ش » ساڵه‌ی کۆمه‌ڵکوژییه‌که‌ی
ئه‌رمه‌نییه‌کان .. که له ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئیمپریالیزمی
عوسمانی‌دا کــرا.. ئه‌گه‌ر چی ئـۆبـامـا له وشـه‌ی « کۆمه‌ڵکوژی » خۆی
لادا.. به‌ڵام پرۆتستۆی ئه‌و« کاره‌ساته دڕندانه‌یه » ی کرد و ،
داواشی له تورکیا کرد ، که به ته‌واوی و به فه‌رمی دان به «
شاڵاوه‌کانی سه‌ربڕینی ئه‌رمه‌نییه‌کان »دا بنێت.. ئه‌وه‌شی وت : «
مێژوویه‌ک به‌ربه‌ره‌کانیی له‌سه‌ر بکرێت ، له‌وانه‌یه ئاساییشی ئێستا
تێکبدات و یاده‌وه‌ریی ئه‌و که‌سانه‌ش که ژیانیان له‌ده‌ست داوه
بریندار بکات..ئاشتبوونه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ له‌گه‌ڵ ڕابردوودا بناغه‌یه‌کی
بته‌و بۆ بۆ ئاینده‌یه‌کی هاوبه‌شی ئارام و پێشکه‌وتوو داده‌نێت ».
باڵیۆزی تورکیا له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ( نامیق تان ) له
لێدوانێکیدا ده‌رباره‌ی قسه‌کانی ئۆباما وتی: « ئیمه هه‌ست به
دڵگرانییه‌کی قۆڵ ده‌که‌ین ، چونکه به‌یاننامه‌که‌ی ئۆباما ده‌رباره‌ی
کاره‌ساته‌کانی « ١٩١٥» ڕه‌نگدانه‌وه‌ی تێڕوانینێکی یه‌کلایه‌نه‌ی
سیاسییه سه‌باره‌ت به مێژوو.. که له‌گه‌ڵ ڕاستیدا جیاوازه و هه‌ڵه‌یه
» وتیشی ئه‌م قسانه « گونجاو نین ».
له « ئه‌سته‌مبول »یشدا ، له گۆڕه‌پانی « ته‌قسیم »ی چه‌قی شاره‌که‌دا
، ئه‌مساڵ که دووه‌مین ساڵه له‌دوای یه‌کتری . به سه‌تان تورک بۆ
زیندووڕاگرتنی یادی قوربانیانی ئه‌رمه‌نییه‌کان خۆپیشاندانێکیان کرد..
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که ئه‌منی تورکی له هه‌موو لایه‌که‌وه گه‌مارووی
دابوون ، به‌ڵام خۆپیشانده‌ران له‌و شوێنه‌دا نه‌جوڵان.. ئه‌مه‌ش له
تورکیادا به کارێکی مه‌ترسی ده‌زانرێ ، ئه‌م خۆ پیشاندانه‌ش له‌سه‌ر
داوای ڕێکخراوێکی دژ به ڕه‌گه‌زپه‌رستی سازکرا..ژماره‌ی خۆپیشانده‌ره‌کان
نزیکه‌ی« ٣٠٠»که‌س ده‌بوون، هه‌ریه‌که‌یان مۆمێکی داگیرساوی به ده‌سته‌وه
بوو ، لافیته‌یه‌کی ڕه‌شیشان هه‌ڵگرتبوو، به گوڵه مێخه‌کی سپیش، له‌سه‌ر
لافیته‌که نووسیبوویان « ئێمه هه‌موومان دڵگرانین ».
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ش به هـه‌زاران که‌سیش له « یـریڤـان »ی پایته‌ختی
ئه‌رمیـنیا ، به بۆنه‌ی یادی نه‌وه‌ت و شه‌ش ساڵه‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵکوژییه‌وه
، به مــاته‌مینییه‌وه بــه‌ره‌و مونومێنتی شه‌هیدانی ئه‌و کاره‌ساته
دڕندانه‌یه‌وه چوون.
سه‌رۆکی ئه‌رمینیاش( سێرچ سه‌رکیسیان ئین ) وتی: « سه‌ره‌ڕای ئه‌و لاپه‌ڕه
ڕه‌شانه‌ی مێژوو نه‌خشاندی.. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئێمه ئاشتیخوازین، ده‌مانه‌وێ
له‌گه‌ڵ هاوسێکانماندا به« تورکیا » شه‌وه به ئاشتی بژین.. درێژه‌ی
به قسه‌کانیدا و وتی :« به‌ڵام تورکیا به‌رده‌وامه له‌سه‌ر سیاسه‌تی
ئینکارکردنی کۆمه‌ڵکوژییه‌که ».
هه‌موو ساڵیک له ڕۆژی « ٢٤ / ی نیسان » دا، یادی کۆمه‌ڵکوژییکه‌ی ئه‌رمه‌نییه‌کان
ده‌کرێته‌وه .. له‌م مێژووه‌دا بوو له ساڵی « ١٩١٥»دا ، له « قوسته‌نتینه
»ی پایته‌ختی ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا ، کاربه‌ده‌ستانی عوسمانی « ٢٠٠ »
بیرکار و سه‌رکرده‌یـان ، له ڕه‌وه‌ندی ئه‌رمه‌نی،له‌م شاره‌دا گرت و
هه‌موویانییان سه‌ربڕی..ئه‌مه‌ش بوو به‌سه‌ره‌تای شاڵاوه‌کانی به
کـۆمه‌ڵکوشـتن و ده‌ربه‌ده‌رکردنـی ئه‌رمـه‌نییه بێـتاوانه‌کـان له
تورکیادا.. که تاسـاڵی « ١٩١٧» درێژه‌ی کێشا .. ته‌نـها له‌بـه‌ر ئه‌وه‌ی
که نه‌بوون به تــورک و ئـیسلامیش نه‌بـوون.
ئه‌رمه‌نییه‌کان ئه‌م شاڵاوانه به کۆمه‌ڵکوژی « جینۆساید » داده‌نێن..بگومان
جینۆسایده.. که تورکه‌کان « ملیۆن و نیوێک » ئه‌رمه‌نییان سه‌ربڕی ..
ئه‌م تــاوانه‌ش هـه‌تا هه‌تــایه په‌ڵه‌یه‌کی ڕه‌ش و قێـزه‌وه‌نی شه‌رمـه‌زاریـن
به نێوچه‌وانی تـورکـیاوه.
به‌ڵام تورکیا تا ئێستا دان به « ٣٠٠» تا « ٥٠٠» هه‌زاردا ده‌نێ.. له
« ئه‌نکه‌ره »شدا پاساو بۆ ئه‌م تاوانه‌یان ده‌هێننه‌وه و ده‌ڵێن :«
ئه‌مانه قوربانیی شاڵای کۆمه‌ڵکوژی نین ، به‌ڵکو به هۆی گـیره‌شـێوێنییه‌کانی
دوا ساڵه‌کانی حوکمڕانی ده‌سه‌ڵاتی عوسمانییه‌وه تیاچوون ».. ئه‌م
قسانه تاوانه دڕندانه‌که‌یان ناپۆشی و که‌سیش بڕوایان پێناکا و.. وه‌کـو
ده‌ڵـێن « بــه‌ری تـیشــکی خـــۆر به بێـــژنگ ناگیــرێت ».
_____________________________________________________
*
ئه‌م نووسینه به زمانی عه‌ره‌بی له ماڵپه‌ڕی « فرانس پرێس ٢٤»دا له
رۆژی ٢٤/٤ دا بڵاوکراوه‌ته‌وه.
ماڵپه‌ڕی ره‌زا شوان
|