توركیا ڕووبه‌ڕووی وه‌رچه‌رخان ده‌بێته‌وه!
له‌وه مه‌ترسیدارتر نیه، كه شتێ به‌ڕاست بزانی كه‌به زیانی زۆربه ته‌واوببێ . (ڤۆڵتێر) له ڕێی هۆش وئاوه‌زه‌وه، نه‌ك به‌زۆره‌ملێ مرۆڤه‌كان ده‌گه‌ن به‌ڕاستی. (ده‌نیس دیده‌رۆت) هۆشیار مه‌لا ئه‌وره‌حمان
ئه‌وه‌ی بۆته سیمای ناسینه‌وه‌ی مێدیاو ڕاگه‌یاندنه‌كانی توركیای هاوچه‌رخ ئه‌وه‌یه كه هه‌میشه‌له‌سه‌رده‌می( یه‌كه‌م غه‌زه‌ته‌ی عوسمانلیه‌كانه‌وه تا ئێستا وه‌ك ته‌رمینۆلۆژی وابه‌سته‌ی ئایدۆلۆژیای تۆرانیزم بووه‌و به‌و پێودانگه به‌ڕێوه چووه كه‌م وزۆر له‌خولگه‌ی ئایدۆلۆژیای ره‌سمی ده‌وڵه‌ت لای نه‌داوه)،ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه ئاگاداری ڕاگه‌یاندنه‌كانی ئه‌م رۆژگاره‌ی توركیا بێت ئه‌وه‌ی لا به‌رجه‌سته ده‌بێ كه ئه‌و ترادیسیۆنی شاردنه‌وه‌ی كێشه ناوخۆییه‌كان شكێنراوه‌و مه‌سه‌له‌ی كورد‌و په‌كه‌كه وده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێم بوونه‌ته سه‌ره‌باسی سه‌رجه‌م رۆژنامه سه‌ره‌كیه‌كانی توركیا كه ئه‌م باسانه تا ساڵێ له‌مه‌وپێش باسكردنیان له‌كوچه‌و كۆڵانه‌كانیش ڕێپێنه‌دراوبوون. ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ی سه‌ره‌وه سه‌باره‌ت به‌كورد، چین وتوێژه‌رۆشنبیرو سیاسه‌تمه‌دارانیشی توركی كردۆته دووبه‌ره‌ی جیاواز له‌بیروبۆچونیاندا،هه‌ندێ له‌وانه به‌پله‌ی ١٨٠بایانداوه‌ته‌وه پێیان وایه‌ئه‌م قه‌یرانه‌ی ئێستای وڵات به‌ره‌نجامی كه‌له‌كه‌بوونی هه‌ڵه‌كانی سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی كۆماره‌كه‌یه‌و ٨٤ساڵه به‌زه‌بروزه‌نگ خه‌ڵكی بۆ له قالب ده‌درێ، ئێستا بار‌و دۆخێك هاتۆته پێشه‌وه‌كه له توانادا نیه زیاتر پابه‌ند بین به‌و یاسا‌و نۆرمانه‌وه.بۆ نمونه به‌زه‌بری یاسا هه‌موو دانیشتوانی ئه‌م وڵاته‌ی پاشماوه‌ی ئیپراتۆریه‌تی عوسمانیمان كرد به‌تورك وفامیلی نامه‌ی توركیمان(نازناوی خێزانی توركی)دابه‌ش كرد به‌سه‌ریاندا كه ئه‌مانه له ڕاستیدا زۆربه‌یان به‌ڕه‌گه‌ز تورك نین زۆر پێش هاتنی تورك له‌م هه‌رێمه بوونه به‌پێی ده‌یان به‌ڵگه‌ی مێژوویی ته‌نانه‌ت سه‌رچاوه‌ی توركیش له‌م باره‌یه‌وه هه‌یه، بڕوانه پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌نادۆڵی ناوه‌ڕاست به‌توركمان له‌لایه‌ن سوڵتان یاوز سه‌لیمی یه‌كه‌مه‌وه‌بۆ سه‌رماڵ وزه‌وی زاری كورد گورج ونه‌ستور . واتا دروشمی یه‌ك نه‌ته‌وه ،یه‌ك ئاڵا ،یه‌ك زمان ،یه‌ك ده‌وڵه‌ت چیتر دروشمی ڕاست وگونجاو نین چونكه بوونی كۆمه‌ڵێ نه‌ته‌وه‌ی ناتورك له ئارادان كه شانازی به‌وه‌وه ده‌كه‌ن كه تورك نین و كورد‌و لازو چه‌ركه‌س وئه‌رمه‌ن وعه‌ره‌بن و نه‌ستورین ئاڵاكه‌ی ئێستای توركیاش به‌ئاڵای خۆیان نازانن وبه‌ڵكو ته‌نها به ئاڵای نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ستی ده‌زانن،ئه‌م وه‌رچه‌رخانه له بۆچوونی خوێنده‌وارو ڕۆشنبیری توركدا ئه‌گه‌رچی گه‌لێ دره‌نگه به‌ڵام به‌م شێوه به‌ربڵاوه هه‌رگیز باسی لێوه نه‌كراوه،ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه نیو سه‌ده له‌مه‌وپێش كه‌س ڕه‌خنه‌ی له‌م سیاسه‌ته چه‌واشه‌یه‌ی ئه‌م ووڵاته نه‌گرتبێ،ئیسماعیل پێشكجی نمونه‌ی به‌رزو به‌رچاوو ڕچه‌شكێنه له‌م بواره‌دا كه هه‌موو ته‌مه‌نی خۆی خسته خزمه‌ت ئاشكراكردنی ڕاستیه‌كانه‌وه وهه‌موو هه‌ڵه كوشنده‌كانی ئه‌م ڕژێمه‌ی ده‌ستنیشان كرد‌و چاره‌سه‌ره‌كانیشی دیاری كرد به‌ڵام له جیاتی ئه‌وه‌ی پێشنیازه‌كانی جێبه‌جێ بكه‌ن كه له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی تورك ونه‌ته‌وه‌كانی تردا ته‌واو ده‌بوو،پێچه‌وانه‌كه‌یان كرد به‌زیندانی كردنی بیشكجی بۆ ماوه‌ی سی ساڵێك،.چیرۆك نووسی به‌ناوبانگی توركی به‌ڕه‌گه‌ز كوردیش یه‌شار كه‌مال له‌م باره‌یه‌وه چه‌ند ساڵێ له‌مه‌وپێش ڕه‌خنه‌یه‌كی ئاراسته‌ی مێدیاكانی تورك وزانكۆكانی كرد به‌وه‌ی گوتی ئێمه دوو سه‌دوپه‌نجا ساله درۆ به‌رهه‌م بۆ نه‌وه‌كانی ئه‌م گه‌له‌ده‌كه‌ین،واتا به‌شێوه‌یه‌كی ناراست و چه‌واشه‌په‌روه‌رده ده‌كرێن ئه‌وسا ئه‌و ڕۆسنبیرو نوسه‌رانه توشی زیندان ولێپرسینه‌وه به‌ڵام له‌به‌ر هۆی ناوداری ناسراویانه‌وه ماونه‌ته‌وه‌و له‌ناونه‌براون ئه‌گه‌ینا به‌هه‌زاران نوسه‌رو ڕۆسنبیر لێره‌و له‌وێ بزركران ،ئێستا وا ده‌سه‌ڵاتداران خۆیان ده‌گه‌نه سه‌ر ئه‌و ڕایه‌ی كه هه‌ڵه‌ی سیاسی خۆیان ئه‌م بار‌و دۆخه‌ی هێناوه‌ته پێشه‌وه،به‌ڵام جگه له بێشكجی وچه‌ند نوسه‌رێكی تر كه‌س به‌ڕاشكاوی ده‌ست نیشانی نه‌خۆشیه‌كه‌ی نه‌كردووه كه له بیرۆكه‌ی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ته‌كه‌دا خۆی حه‌شارداوه،جا بابزانین كه‌ی كاریگه‌ری چه‌ندایه‌تی ڕه‌خنه‌گرانی مێدیاكانی توركیا ده‌توانن چۆنایه‌تیه‌كی نوێ له‌هه‌ناوی ئه‌م ڕژێمه‌دا بێنن؟
|