توركیا و كێشه‌كانی كورد - ئه‌رمه‌ن - قبرس.
ئاماده‌كردنی: هۆشیار ئه‌حمه‌د
توركیا ده‌توانێ كێشه دروست بكات،به‌ڵام هه‌رگیز نه‌یتوانیوه ته‌نها یه‌ك كێشه به چاره‌سه‌ر بگه‌یه‌نێ، چونكه چاره‌سه‌ری كێشه‌و به‌ئاكام گه‌یاندنی له‌گه‌ڵ سروشتی ئێستای ده‌وڵه‌تی توركیداناگونجێ.
له‌یلازانا وه‌ك میوانێك ئامۆژگاری ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی داهاتووی ده‌ته‌په‌ی كرد كه ئیتر كاتی ئه‌وه هاتووه خۆمان به‌ده‌ستی خۆمان كاره‌كانمان ڕاپه‌ڕێنین و چاره‌نوسی خۆمان به‌ده‌ستی خۆمان به‌رنامه‌ڕێژی بۆ بكه‌ین،
بابه‌ته‌كانی كۆنگره‌كه‌ی پاری دیاربه‌كر بریتی بوون له‌مه‌سه‌له‌ی ئه‌رگه‌نه‌كۆنجیه‌كان و داخستنی ده‌ته‌په و زمانی كوردی بوو،
با بۆ ئه‌م كۆنگره‌یه ئه‌و كادیرانه خۆیان بپاڵێون وهه‌ڵبژێرن كه‌له ئاستی خزمه‌تكردنی گه‌ل دابن كه ئه‌مه گرنگترین مه‌سه‌له‌ی ژیاری پارته‌كه‌یه ئێمه له هه‌موو شتێ زیاتر ته‌نها پێویستمان به پاڵپشتی گه‌له‌كه‌مانه با ئه‌وه‌شتان پێ بڵێم كه میلله‌ته‌كه‌مان زۆر دڵیان پێمان خۆشه‌و ئێمه به دڵسۆزی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان ده‌زانن كه ده‌بێ به هه‌ر نرخێك بێت ئه‌و په‌یوه‌ندیه به‌و شێوه بپارێزرێ ،
گه‌لمان له‌پشت بێ باكمان له هیچ نابێ هه‌ر به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چین به‌ڵام نه‌كه‌ن دڵی گه‌ڵ له خۆتان زویركه‌ن كه‌به‌مه‌رگی پارته‌كه كۆتایی دێت و كارێكی وامه‌كه‌ن بدرێنه دادگای گه‌ل كه تاوانه‌كانی زۆر قورسن،
سه‌باره‌ت به‌مه‌سه‌له‌ی ئاشتی له‌گه‌ڵ توركیادا ئێمه هه‌میشه له‌گه‌ڵ ڕێگه‌چاره‌ی ئاشتیانه‌داین،
به‌ڵام ئێمه سواڵكه‌رنین بۆ سواڵكردنیش نه‌هاتووین چونكه له‌سه‌ر خاك ونیشتیمانی خۆمانین ،
ئه‌وه‌ی داوای برایه‌تی وپێكه‌وه ژیان ده‌كات با بێته پێشه‌وه چونكه برایه‌تی به‌یه‌ك لایه‌نی ناكرێ ،
من بۆ ئاشتی برایه‌تی دێمه پێشه‌وه تۆش به شه‌ڕو هه‌ڕه‌شه وه‌ڵامم ده‌ده‌یته‌وه و پاشان هه‌ندێ پروپاگه‌نده‌ی سواو سه‌دباره ده‌كه‌یته‌وه،
هه‌ر له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی كۆنگره‌كه‌دا له‌یلا زانا ته‌نها به‌كوردی قسه‌ی كرد و گووتی ئه‌م توركیایه له‌وه‌تی هه‌یه به‌ده‌ست سێ كێشه‌وه ده‌ناڵێنێ له‌وانه كێشه‌ی كورد وئه‌رمه‌ن وقبرس به‌م دواییانه سه‌رۆك كۆمار سه‌ردانی ئه‌رمینیای كردووه ئێمه وه‌ك كورد زۆرمان پێخۆش بووكارێكی چاكی كرد، چاره‌سه‌ری هه‌ر كێشه‌یه‌ك له مانه ده‌بێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌وانی دی. هه‌روه‌ها به دڵنیاییه‌وه ئه‌وه‌ی دوپات كرده‌وه كه ئه‌رگه‌نه‌كۆنجیه‌كان هه‌میشه ڕێگربوونه بۆ هه‌ر چاره‌سه‌رێكی ئه‌و سێ كێشه‌یه‌ی سه‌ره‌وه به‌تایبه‌تی كێشه‌ی كورد كه چاره‌سه‌ره‌كه‌ی له‌وانی دی ئاسانتره چونكه ئێمــه دانیشتووی سه‌ر خاك و نیشتیمانی خۆمانین.
|