|
٢٤\٦\٢٠٢٥
تورکیا و کۆششی
بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆم.

هەڵۆ محەمەد
بەپێی ئەم راپۆرتە رۆژنامەوانییەی رۆژنامەی دێر تاگەسشپیگلی ئەڵمانی
بێت کە لە لایەن خاتوو سۆزانە گوستەن نووسراوە، تورکیا لە بێدەنگییەکی
سەیردا دەخوازێ و خەریکە چەکی ئەتۆمی دروست بکات.
تورکیا پێی وایە دەڤەرەکەی دەوروبەری چەکدارن بەم چەکە، ئێران و
پاکستان و ئیسرائیل!
سعودیەش پەیمانێکی تایبەتی لەگەڵ سعودیە هەیە بۆ پاراستنی. تورکیا بە
رووکەش پێی وایە ئەندامی ناتۆیە و پاراستنی دەکەوێتە دەست ئەم
هاوپەیمانێتییە بە تایبەت ئەمەریکا کە چەندەها بنکەی ئەتۆمی لە تورکیا
هەیە…
گوایە لەم رۆژانەدا وەزیری دەرەوە هاکان فیدان چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ
تیڤی CNN-Türk کردووە، لەوێ لەوەڵامی
پرسیاری رۆژنامەنووسەکەدا لەمەڕ ئەم بابەتە بێدەنگی هەڵبژاردووە.
رەخنەگرانی ئەردۆغان زۆرن، کە بۆچی بە ئاشکرا تورکیا بڕیاری دروستکردنی
ئەم چەکە نادات و کار ناکات ببێتە خاوەنی…
داوای بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی بۆ تورکیا داخوازی زۆرینەی لایەنگرانی
ئەردۆغان و پارتی MHP ەیە.. بەتایبەت لەم سەردەمەدا کە چیتر ئەمەریکای
ترامپ متمانەی پێ ناکرێت.. هەروەها بازاڕێکی رەش و هەرزانی وەک رووسیا
س چین هەیە بتوانێ ئەو ئەرکە لە ئەستۆ بگرن و کەرەسەی هەرزانی تێدا
دەستکەوێت.
لەراستیدا ترسی گەورەی ئەردۆغان باشتر بڵێم تورکیا دەگەڕێتەوە بۆ فاکتی
کاریگەریی دۆمینۆ Domino-Effekt بەواتای
عێراق و سووریا رووخان و ئێرانیش لە لێوارەکەدایە بڕوخێ، ئەم باهۆزی
رووخانە تورکیاش راماڵێت.
هەڵبەت تورکیا هەوڵی بەدەستهێنانی ئەم چەکە بدات، مەترسی زیاتر لەسەر
کورد بە پلەی یەکەم دروست دەبێت.. وەک داگیرکەرێک ئامادەیە دژ بە کورد
بەکاری بهێنێ.. ماوەتەوە بڵێین ئایا: ئیسرائیل و ئەمەریکا و ئەوروپا
رازی دەبن تورکیا خۆی بکاتە خاوەنی ئەم چەکە؟!…
کەواتە هەموو ئاماژەکان بەرەو ئەوە دەڕۆن رۆڵ و بایەخی تورکیا تا بێت
کەم دەبێتەوە و خۆشیان هەستیان بەو راستییە کردووە.. بۆیە بۆ پەلەقاژەی
مەرگ بیر لە چەکی ناوبراو دەکەنەوە.. تا بتوانن دوای نەمانی خۆیان کەسی
تر نەهێڵن.. واتە کورد لە ریشەوە قڕ بکەن…
١٩\٢\٢٠٢٦
ماڵپهڕی ههڵۆ
محهمهد
|