٦\١\٢٠١٠
تورکیا و سێ ڕێگه‌چاره!

نووسینی: ئه‌حمه‌د ئاڵتان
و.هۆشیار مه‌لائه‌وره‌حمان
تورکیا سێ ڕێگه‌چاره‌ی له‌به‌رده‌مدایه‌بۆ رزگاربوون له‌و قه‌یرانه‌ی
ئێستای که ده‌بێ به ناچاره‌یه‌کێکیان هه‌ڵبژێرێ.
له‌ئێستادا ژماره‌ی کورد له‌تورکیادا به‌بیست ملیۆن ده‌خه‌مڵێنرێ،
بۆرێکخستنی په‌یوه‌ندیه‌کانی ئه‌م دوو گروپه‌ئیتنیه‌تورکیا پێویسته‌یه‌کێ
له‌م ڕێگه‌چارانه هه‌ڵبژێرێ.
یه‌که‌م: کورد‌و تورک لێکجیاببنه‌وه به‌و
خاکه‌ی که‌له‌سه‌ری ده‌ژێن.
دووه‌م: کورد‌و تورک هه‌ر وه‌ک ئێستا پێکه‌وه‌بژین،به‌ڵام
به‌شه‌ڕی بیکۆتاو خوێنڕشتنه‌وه.
سێهه‌م: کورد‌و تورک پێکه‌وه‌بژین به‌شێوه‌یه‌کی
یه‌کسانی وبێ ئه‌وه‌ی هیچکامێکیان به‌هۆی جیاوازی ڕه‌گه‌زه‌وه‌ئه‌ویدی
وه‌ک هاونیشتیمانی پله‌دوو ته‌ماشا بکات.
به‌بۆچوونی من هه‌ڵبژاردنی چواره‌م بوونی نیه.
له‌م سێ ئه‌گه‌ره‌ی سه‌ره‌وه‌دا کورده‌کان و تورکه‌کان ڕێگه‌چاره‌ی
جیابوونه‌وه‌هه‌ڵبژێرن بۆداهاتوویان چاکتره‌له‌به‌ر ئه‌وه‌ی:
ئیمڕۆ ژماره‌ی ئه‌وانه‌زۆرن هه‌م له‌ناو کورده‌کاندا هه‌م له‌ناو تورکه‌کاندا
که‌به‌رژه‌وه‌ندی وڵات له‌جیابوونه‌وه‌دا ده‌بیننه‌وه، ئه‌مه‌به‌ئاشکرابه‌نوسینیش
بڵاوکراوه‌ته‌وه‌که‌ده‌ڵێن باریفراندومێک بکه‌ین و کۆتایی به‌په‌یوه‌ندیه‌کانمان
بهێنین. هێنانه‌دی ئه‌م ئه‌رکه‌ش ئاسانه‌بڕوانه‌چیک وسلۆڤاک چۆن ڕێکه‌وتن
وجیابوونه‌وه‌به‌شێوه‌یه‌کی ئاشتیانه، له‌زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان خاوه‌ن
دوو زمانی جیاجیان هه‌ن، بزوتنه‌وه‌ی جیاخوازیش له‌بلچیکاو ئیسپانیا‌و
که‌نه‌داش هه‌یه. ئه‌مه‌ش له‌تورکیا دێته‌دی ئه‌گه‌ر پێشتر کۆتایی به‌شه‌ڕوپێکادان
هاتبێ، چونکه‌ئه‌گه‌ر تفه‌نگه‌کان بته‌قێنرێن ئه‌وسا جیابوونه‌وه‌که‌تفه‌نگ
بریاری له‌سه‌رده‌دات و له‌جیاتی جیابوونه‌وه‌ی ئاشتیانه‌گه‌وره‌ترین
شه‌ڕی ناوخۆ ده‌قه‌ومێ.
ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگاداربم زۆربه‌ی کورده‌کان وتورکه‌کانیش لایه‌نگری شه‌ڕێکی
له‌م جۆره‌نین.
ته‌نانه‌ت په‌که‌که‌ش ده‌ڵێن ئێمه‌ش دژی شه‌ڕین وجیابوونه‌وه‌شمان ناوێ.
لێره‌دا واده‌رده‌که‌وێ ئه‌گه‌ری جیابوونه‌وه‌لاواز بێت.
ئه‌گه‌ری دووه‌م پێکه‌وه‌ژیان وشه‌ڕی هه‌میشه‌یی وپێکادانه‌که‌ماوه‌ی
25 ساڵه‌درێژه‌ی هه‌یه، له‌و شه‌ڕوپێکادانه‌دا 50 هه‌زار مرۆڤ بوونه‌قوربانی
و وڵاته‌که‌ش سه‌دان ملیارد دۆلاری به‌فیڕۆداوه‌و زۆر ئازاریش چێژراوه.
له‌و سێ ئه‌گه‌ره‌ی سه‌ره‌وه‌دا ئه‌مه‌قێزه‌ونترینیانه، که‌ئێمه‌هه‌میشه‌هه‌ڵمان
بژاردووه‌تائێستاش جه‌هه‌په‌و مه‌هه‌په وپه‌که‌که‌ش ده‌یانه‌وێ درێژه‌به‌م
دۆخه‌بده‌ن.
هه‌ڵوێستی جه‌هه‌په‌ومه‌هه‌په‌هه‌میشه سه‌باره‌ت به‌مه‌سه‌له‌ی کورد‌و
ئاشتی نه‌گه‌تیڤه، له‌کاتێکدا درێژه‌دان به‌شه‌ڕ له‌به‌رژه‌وه‌ندی
کورد‌و تورک‌دا نیه‌جگه‌له‌ماڵوێرانی هیچ ئاکامێکی تری نابێت.
تائێستاش نه‌جه‌هه‌په‌ونه‌مه‌هه‌په‌ش به‌تاکه به‌ڵگه‌یه‌کیش نه‌یانتوانیوه‌سوده‌کانی
شه‌ڕ له‌گه‌ڵ کوردا به‌گه‌لی تورک ڕابگه‌یه‌نن.
ته‌نها ده‌ڵێن هه‌موو که‌س تورکه‌و کوردبونی کورده‌کانیش ره‌تده‌که‌نه‌وه‌چونکه‌دابه‌شبوونی
تورکیای لێده‌که‌وێته‌وه ئه‌و به‌شه‌هێشتا جیانه‌بۆته‌وه، به‌ڵام ئه‌وان
هاتوچۆی ناکه‌ن وکۆبونه‌وه‌شی تێداناکه‌ن چونکه‌پێیان وایه‌که‌شوێنێکی
شیاونیه‌بۆ پارته‌تورکیه‌کان.
له‌لایه‌که‌وه‌ده‌ڵێن با خاکی تورکیا به‌ش به‌ش نه‌بێت وله‌و لاشه‌وه‌خۆیان
پشت گۆی ده‌خه‌ن له‌به‌رئه‌وه‌ی کورد ده‌نگ به‌و دوپارته‌نادات،به‌م
شێوه‌ره‌فتاره‌یان خۆیان له‌رووی سیاسیه‌وه‌جیایده‌که‌نه‌وه.
له‌ڕاستیشدا ئه‌م ناوچه‌جوگرافیه‌کوردنشینه‌به‌کرده‌وه‌له‌رووی سیاسیه‌وه‌جیابۆته‌وه‌وله‌تورکیا
ناچێت. له‌هه‌مووی سرنجڕاکێشه‌رتر ئه‌وه‌یه‌ئه‌م پارته‌تورکانه‌شیوه‌نی
بۆ ده‌که‌ن که‌رونه‌دات ده‌مێکه‌بۆته‌ئه‌مری واقیع.
هه‌ڵوێستی په‌که‌که‌ش پارادۆکسه‌هه‌م جیانابێته‌وه‌هه‌م ئاشت نابێته‌وه‌و
دژی هه‌ردوکیشیانه.
ئه‌ی چی بکه‌ین؟
هه‌میشه‌شه‌ڕوپێکادان ویه‌کتر کوشتن سوده‌کانی بۆ کورد تورک چیه؟ جگه‌له‌و
دوپارته‌به‌ناو نه‌ژادپه‌رسته‌که‌بازاریان به‌شه‌ڕو رق وکینه‌نێوان ئه‌و
دوو نه‌ته‌وه‌یه‌گه‌رم ده‌بێت.
{ئایا بۆ هه‌رکاتێک مه‌سه‌له‌ی ئاشتی هاتبێته‌پێشه‌وه‌په‌که‌که‌په‌رچه‌کردارێکی
نه‌شیاو بۆ تێکدانی ئه‌و ره‌وشه‌ئه‌نجام داوه؟
ئایا بۆ په‌که‌که له‌ساڵی 1993 // 33 سه‌ربازی بێ چه‌کی له‌به‌نگۆل
کوشت؟ ئه‌ی له‌سه‌رده‌می ئێستادا بۆ 7 سه‌ربازی بێ چه‌ک تریان له‌تۆکات
کوشت ئایا بۆ هه‌میشه‌په‌که‌که‌سه‌ربازی بێ چه‌کی ده‌کوژێت؟ }
ئیمڕۆ هه‌موو لایه‌ک پشتگیری ئاکه‌په‌ده‌کات چونکه‌ئاکه‌په پارتێکه‌به‌ئاراسته‌ی
ئاشتی کرانه‌وه‌کارده‌کات.
زۆر به‌داخه‌وه‌که ئه‌و پارته‌هه‌ر به‌ته‌نهایه.ئاکه‌په‌خاوه‌ن پرۆژه‌ی
ئاشتیه‌و پێده‌چێ ئه‌وانی تر چاوه‌ڕێی شکستی بن، ئه‌م پرۆژه‌یه‌ده‌ریخست
که‌ئیوه‌هه‌مووتان خوازیاری شه‌ڕن. من له‌گه‌ڵ پێکه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌و
یه‌کسانیدام،به‌لام جیابوونه‌وه‌ی تورک وکوردیشم پی چاکه.
کوشتنی سه‌ربازی بێ چه‌ک بۆ ؟
بۆ روونکردنه‌وه‌ی ئایا بۆ ئه‌و کاتانه‌ی که‌کوردو حکومه‌تی تورک بیر
له‌چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی کێشه‌که‌یان ده‌که‌نه‌وه، هه‌میشه‌کۆمه‌ڵێک
سه‌بازی بێ چه‌ک ده‌بنه‌قوربانی جارێ له‌به‌نگۆل ئێستاش له‌شاری تۆکاتی
سه‌رووی ئه‌نادۆلی ناوه‌راستدا؟ ئایا ئه‌و هێزه‌نادیاره کێه که‌ده‌ستی
ده‌گاته‌هه‌موو بستێکی ئه‌م ووڵاته؟
ئه‌م نهێنیه‌لای هه‌موو رۆشنبیرانی به‌ئاگای تورک وکورد روون وئاشکرایه،
که‌تا ئه‌م رۆژگاره‌ش ئه‌وه‌ی به‌ڕاستی حوکمی تورکیا ده‌کات ئه‌و هێزه‌یه‌که‌خۆی
به‌خاوه‌نی تورکیا‌و کۆماره‌که‌و پارێزه‌ریشی ده‌زانێ ئه‌و هێزه‌تارماییه‌کاریگه‌ره‌ناوی
ئه‌رگه‌نه‌کۆنه که‌ناوک و بزوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی تورکیایه .
ئه‌گه‌ر ئاکه‌په‌له%99 ،9 ده‌نگه‌کانی تورکیا بهێنی وسه‌رجه‌م ئه‌ندامانی
په‌رله‌مانی تورکیا هی خۆی بن ناتوانێ بێ ره‌زامه‌ندی ئه‌رگه‌نه‌کۆن
هیچ کارێک ئه‌نجام بدات، ره‌نگه‌بۆ تێکدانی ڕه‌وشی ئێستای نێوان حکومه‌ت
وکورد به‌داخستنی ده‌ته‌په‌وکوشتنی کۆمه‌ڵێ سه‌بازی بێ چه‌ک هه‌وڵه‌کانی
ئاکه‌په‌بگه‌یه‌نێته‌خاڵی سفر، به‌ڵام تواناکانی ئه‌رگه‌نه‌کۆن زۆر له‌وه‌تێده‌په‌ڕێنێ
چونکه‌ئه‌رگه‌نه‌کۆن دامه‌زراوه‌یه‌که‌تێکه‌ڵی هه‌موو جومگه‌کانی ژیانی
ده‌وڵه‌ت بووه.
ئه‌رگه‌نه‌کۆن جگه‌له‌وه‌ی خۆی به‌پارێزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی
کۆماره‌که‌ده‌زانێ، پێکهێنه‌ری دادگا ی ده‌ستوری و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی
تورک وکۆمه‌ڵه‌ی داکۆکیکردنه‌له‌بیروباوه‌ڕه‌کانی ئه‌تاتورک. ئه‌م سێ
دامه‌زراوه‌یه‌به‌شێوه‌یه‌کی ته‌واو کۆنترۆڵی تورکیایان کردووه..
دیمۆکراتیه‌ت و عه‌لمانیه‌تیه‌که‌شیان هه‌ر بۆ ئه‌ندامانی ئه‌م سێ
دامه‌زراوه‌یه .
بۆیه له تورکیادا هه‌ر هه‌وڵ وچاره‌سه‌رێکی دیمۆکراتیانه ئه‌نجامی
نابێت تا دامه‌زراوه‌ی ئه‌رگه‌نه‌کۆن له‌ڕه‌گه‌وه هه‌ڵنه‌که‌نرێ.
|