٢٨\٧\٢٠١٢
تورکیا، وڵاتێکه
پڕ له خه‌می نه‌ته‌وه!

سه‌عید عارف باپیر
(له دیده‌گای کوردێکه‌وه، تورکیا دوژمنی
ژماره یه‌کی کورده، ئه‌م بابه‌ته هه‌وڵێکه بۆ دۆزینه‌وه‌ی گۆشه‌نیگایه‌کی
تری دیمه‌ن.).
(ئاسیای بچوک) یان (ئه‌ناتۆلیا) خاکێکه، هه‌نوکه به‌ناوی یه‌ک نه‌ته‌وه‌ی
سه‌رزه‌مینه‌که‌یه‌وه ناونراوه (تورکیا، له‌وه ده‌چێت ناونانی
ئێستای ئه‌و وڵاته، تۆڵه‌یه‌کی بێ ده‌سه‌ڵاتانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی( تورک)
بێت له‌نه‌ته‌وه کانی تری سه‌رزه‌مینه‌که‌ی ، به‌رامبه‌ر به له‌ده‌ستچونی
ڕابوردوی پڕ شکۆی خۆیان.
تورکه سه‌لجوقیه‌کان، ٧٠٠ ساڵ زیاتره له‌وێدا
ده‌سه‌ڵاتیان پیاده‌کردووه. به‌دوایان دا ئالتوغرولیه‌کان
ئیمپراتورێکی پان‌و به‌رینیان ، له مه‌راکیشی ڕۆژئاوا‌وه بۆ یه‌مه‌نی
دامێنی دورگه‌ی عه‌ره‌ب و عێراقی ڕۆژهه‌ڵات ، بۆ ماوه‌ی 600ساڵ له
(ئاستانه ی عوسمانی (کۆنستانتینه پولی پێته‌ختی پێشوی جیهانی مه‌سیحی
ئه‌رته‌دۆکسی ڕۆژهه‌ڵاتی)ه‌وه حوکم کردووه ، یه‌که‌م ده‌سه‌ڵاتی
ئیسلامی ڕۆژهه‌ڵاتین ، توانیبێتیان زیاترین ماوه ، ئه‌وروپا به‌دریژی
مێژویه‌کی وه‌ها له توزاق بنێن . تائێستا ته‌نها ده‌سه‌ڵاتی ڕۆژهه‌ڵاتین
توانیبێتیان زه‌وه‌ی له خاکی ئه‌وروپا بگرنه دامێنی خۆیان ،سایه‌ی ده‌سه‌ڵات
و کولتوری خۆیان به‌سه‌ر ئه‌وان دا بکێشن . گیرفانه خاک و کلتوری
ئیسلامی له ئه‌لبانه‌کان پێک بهێنن له ناو جه‌رگه‌ی ئه‌وروپادا . به‌پێچه‌وانه‌وه
ئه‌وروپیه‌کان ئه‌رزی ئیسلامی له باکوری ئه‌فریقا گرتوه به‌ئێستاشه‌وه
که ( سه‌بته و مه‌لیله)یه له وڵاتی مه‌راکیش له‌بن ده‌ستی ئیسپان
دایه.
که‌سێکی ناسیونالیستی تورک، خه‌می له‌ده‌ست چونی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتێکی
وه‌ها فراوانی له سه‌رده‌می نزیکی نه‌وه‌دساڵی ئێستادا ، هێنده قورس
و گران سایه‌ی کێشاوه به‌سه‌ر ده‌رون و سایکۆی دا .خه‌مه‌که‌ی گه‌یشتۆته
ئاستی ( مه‌راق)کردن. له سۆنگه ئه‌مسه‌رنجامه تاڵه‌وه، زۆر گرانه
چی تر قبوڵی دۆڕاندنی زیاتر بکات. سه‌رسه‌ختانه به‌ڕویه‌کی قایمه‌وه
نکولی له ئه‌رمه‌نی قڕان و پێداگری له سڕینه‌وه‌ی پێناسی کورد
ده‌که‌ن. له‌ئه‌ژماری ئه‌وان دا ،نکولی کردن، ڕێبه‌ستێکه له‌ئاسۆی
تاریکتری ئاینده و له داڕمانی زیاتری نیشتمانی ئێستاکه‌یان.
چونکه ، پاش روخانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی، له‌دواینه ساڵانی جه‌نگی
جیهانی یه‌که‌م دا ، کاتێک ( موسته‌فا که‌مال) ئه‌وان له زیانی گه‌وره‌تر
ده‌گێڕێته‌وه. وه‌کو قاره‌مانه‌کانی قه‌ده‌ر له‌و ده‌ڕوانن، له‌و
سۆنگه‌یه‌وه ، نازناوی ( ئه‌تاتورک - بابی
تورک -) به‌سه‌ر ئه‌و ئه‌فسه‌ره بۆهیمی و
قه‌له‌نده‌ره‌ی خۆیاندا ده‌بڕن. وه‌کو باڵنده‌ی ئه‌فسانه‌یی قه‌قنه‌س
له خۆڵه‌مێشی سوتانی خۆیان دا زیندو ده‌بنه‌وه.
(تورکیا)ش وه‌کو دوا مه‌نزڵ و گه‌وهه‌ری تورانیستی و ناموسی مێژویی نه‌ته‌وه‌ی
تورک ده‌بینن.
تورکیا‌و ئه‌وانی تر:
جگه له‌وه‌ی (تورکیا) گه‌لێک نه‌ته‌وه‌ی
خاوه‌ن وڵاتی وه‌کو،(ئه‌رمه‌ن، عه‌ره‌ب، گریک، بولگار، جۆرجی)
تێدا ده‌ژی، سه‌رباری بونی ولاتی دایکیان،
هێشتا خۆیان به خاوه‌نی شه‌رعی ئه‌و
وڵاته‌ده‌زانن.
جگه له چه‌ند نه‌ته‌وه‌ی تری بێ وڵاتی وه‌کو (کورد، لاز،
چه‌رکه‌ز، چه‌نگنه
- قه‌ره‌ج -) له‌وێدا ده‌ژین.
من بۆخۆم تائێستا هیچ که‌سێکی (چه‌رکه‌ز)م نه‌دیوه به‌دیمانه کردن،
ته‌نها به دیوی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بیات و باسی زاره‌کی دا ناسیومن.
به‌ڵام له تاراوگه‌ی ئه‌وروپادا ، کچه لازێکی هاوپۆلم ده‌بینی، هه‌رچی
خه‌م و بونی ئه‌تنیکی خۆی بو له به‌رگ و خواردن و جۆره ڕیتم و ئاواز‌و
هه‌ڵبه‌ستی (قه‌ره‌دینیزی)یه‌کان ــ به‌ری رۆخه‌کانی ده‌ریای ڕه‌ش ــ
دا ئاوێزان کردبوو.
چه‌نگنه‌کان، به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌یان به‌جیهان و باوه‌ڕ نه‌بونیان به
نیشتمانێکی بچوک، بۆ خۆیان کلتورێکی شێوه جیهانی خۆیان هه‌یه، بۆیه
له‌هیچ وڵاتێک دا، زۆر توشی پۆنگ خواردنه‌وه نابن.
به‌ڵام که‌سیکی (چه‌رکه‌ز) قورسایی بونی خۆیان له‌تورکیادایه، هاوشان
(به‌لاز )و (کورد)، بێ وڵاتی توشی جۆرێک له پۆنگ خواردنه‌وه‌و گرمۆڵه‌و
قۆزاخه بونیان ده‌کات . که‌سایه‌تی تاکی (چه‌رکه‌ز) له‌سه‌ر خۆڕسکی و
سروشتی بون و جوامێری پێک هاتوه . به‌وه‌ج بون و جوانمه‌ردی خۆیان به
هێزو جوانی و ڕه‌هایی ئه‌سپ و جۆری چه‌که‌وه ئاوێته کردووه، هه‌روه‌کو
ڵوڕه‌کانی ئێران گۆرانی به جوانی باڵای ئه‌سپ و چه‌کدا هه‌ڵدە‌ڵێن.
بۆیه هه‌میشه به‌پیشه‌ی مامه‌ڵه کردنی ئه‌سپ و چه‌که‌وه به‌ناوبانگن،
به‌ڵام ناحه‌زو دژبانه‌کانیان به ئه‌پ دزو چه‌ته یی ناتۆره‌یان لێ ده‌نێن
، له‌دنیا ئه‌ده‌ب و ڕۆمانسیه‌ت دا،(یه‌شار که‌مال) له ڕۆمانی (ئینجه
مه‌مه‌د)ی دا، وێنه‌یه‌کی ڕاسته‌قینه‌ی ڕون و جوانی ئه‌وانی کێشاوه:
((کاتێک (ئیدرس به‌گ)ی چه‌رکه‌سی به سواری
ئه‌سپه‌که‌یه‌وه بۆ ماف سه‌ندنه‌وه‌ی، وه‌کو نیشانه‌یه‌کی داکراو،
دێته به‌رماڵی (عارفی سایم به‌گ) ئاغا تورکه داگیرکه‌ره‌که‌ی، بۆ دوا
رووبه‌ڕووبوونه‌وه.
عارف به‌گ ناجوامێرانه له پشتی په‌نجه‌ره‌وه سێره‌ی کوشتنی لێ ده‌گرێت
و ده‌ڵیت:
(حه‌یف ئیدریس به‌گ ده‌بوایه له بناغه‌وه
من و تۆ دۆست بووینانه.).
ئه‌م نووسینه سنوورداره،
تانوپۆی ته‌واوی هه‌مو نه‌ته‌وه به‌شخوراوه‌کانی
ئه‌وخاکه به‌سه‌ربکاته‌وه، له کاتێکدا:
(تورک ده‌یه‌وێت ئه‌و خاکه بکات به
گۆڕستانی نه‌ته‌وه‌کانی تر.).
تورکیا و کورد:
له دیوێکی تری دا، ناسیونالیستی کورد ، به‌شی فراوانترینی خاک و گه‌وره‌ترین
سه‌رژمێری ئه‌تنی نه‌ته‌وه‌یی خۆی له وڵاتی تورکیای پڕ له‌مه‌راقی نه‌ته‌وه‌ییانه‌ی
تورک دا جێکه‌وته بووه. قورسترین کێشی دیموگرافی و ڕوبه‌ری خاک و
زیاترین سه‌رچاوه‌ی ئاو کانزاو شوینه‌واری مێژویی دێرین و پڕ بایه‌خی
نه‌ته‌وه‌یی کوردی تیا قه‌تس بووه.
تایبه‌تمه‌ندی پێکهاته‌ی تورکیا وای کردووه، زوربه‌ی تاکی کورد له‌به‌شه‌کانی
تری کوردستان دا گران بتوانن له‌ئاوێته‌یی و ئاڵۆزی خه‌باتکارانی کوردی
ئه‌و به‌شه به‌ئاسانی سه‌نگی خۆیه‌وه بیپێون، سه‌رکرده‌ی ئه‌وان سه‌رو
دوانزه ساڵه له زیندانی تاکنه‌فه‌ری ژیان ده‌گوزه‌رێنێ، یان په‌ڕله‌مانتاره‌کانی
له‌جیاتی چنینه‌وه‌ی نیعمه‌تی پۆست و کورسی، به‌رزه‌برو لێدانی جه‌ندرمه‌ی
تورک ده‌که‌ون له‌پێش ده‌نگده‌ری ساده‌ی خۆیانه‌وه ، به‌بێ کول بون و
سازش کردن.
به‌رواورد گرانه له‌نێوان ئه‌وان و هه‌ربه‌شیکی تری خه‌باتکارانی به‌شه‌کانی
تری کوردستان ، ئه‌گه‌ر له تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و وڵاته ڕژدی و قوڵ بونه‌وه‌یه‌ک
نه‌که‌ین.
کورد له‌وپه‌ڕی توندی خه‌باتی دایه به‌رامبه‌ر به
تورکی برینداری مێژوو.
(چۆن ئه‌م دو که‌له‌ی به‌رانه له مه‌نجه‌ڵی ئه‌ناتۆلیا جێی ده‌بێته‌وه).
تورکیا‌و ئه‌رمه‌ن و کورد:
له پێکهاته‌ی تورکیادا دو نه‌ته وه‌ی کورد و ئه‌رمه‌ن زیانباری گه‌وره‌و
دیارن . له‌کاتێک دا تورکیای نوێ له‌سه‌ر خاکی
(ئه‌رمه‌ن) و سرێنه‌وه‌ی پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌ی (کورد)
پێکهێنراوه، ده‌سه‌ڵاتی (تورک) لایه‌کی وه‌کو (کورد) کردوه به‌گۆپاڵی
سه‌رپانکردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی تریان، له‌کاتێک تورک به تیپه شه‌ڕکه‌ره
کورده‌کانی (سواره‌ی حه‌میدی)، ئه‌رمه‌نه‌کانی تار
و مار کردووه (**)، له
دواتریش دا دور له پاداشت پێناسه‌ی کورده‌کانی سڕیوه‌ته‌وه و
ناوی بردون به‌تورکی کێویله (شاخاوی).
(میوان ڕقی له میوانی تره. خانه‌خوێی
ماڵ له هه‌ردووکیان).
تورکیا‌و سه‌ره‌نجام:
ئه‌وه‌ی گرنگه بگوترێت (تورکیا) وڵاتی تۆخ بوونه‌وه‌ی
پێناسه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی ناوه‌وه‌ی خۆیه‌تی، هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ک چاره‌یه‌کی
له‌وێدا نییە جگه له درشت و تۆخکردنه‌وه‌ی
هێڵه‌کانی بوونی خۆی، زۆر گرانه له
وڵاتێکی وه‌هادا کومپریمیس (باری ناوکۆیی)
پێک بهێنرێت بۆ هه‌موو ئه‌و نه‌ته‌وانه،
به دیوی هه‌ر
یه‌کێکیان بخوێندرێته‌وه خاوه‌نی جۆرێک مافی مێژوویی
خۆیه‌تی بۆ چه‌سپاندنی بوون و پێکهاتی خۆی.
(له‌وێدا هه‌ر که‌س به
باڵای له‌یلای خۆی دا حه‌یران ده‌خوێنێت.).
_____________________________________________
په‌راوێز:
(*)
له دوا ئاکامی جه‌نگه‌کانی
(مسته‌فاکه‌مال)، له شاری (ئیزمیر)، له ماڵی (له‌تیفه هانم
- ئه‌و ئافره‌ته‌ی
دواتر ده‌بێته هاوسه‌ری بۆ ماوه‌یه‌کی کورتخایه‌ن
-)، ئه‌و ماڵه
ده‌بێته جێگه‌ی نووسینگه‌ی ئه‌رکانی
سوپاکه‌ی ناوبراو. هه‌واڵ ده‌گات، به‌وه‌ی ماڵه ڕۆمییەکان
(یۆنانیه‌کان)ی شاره‌که، له لایه‌ن تورکه‌کانه‌وه ده‌سوتێنرێت و
خاوه‌نه‌کانیشیان ڕه‌شه‌کوژ ده‌کرێن. مسته‌فا که‌مال به‌بێ موبالاتیه‌وه
هه‌واڵه‌که وه‌رده‌گرێت. به‌ڵام به تاسوخه‌وه سه‌رکرده‌کانی ده‌وری
خۆی بانگ ده‌کات، له په‌نجه‌ره‌ی ئوتاخه‌که‌یه‌وه، ئاماژه بۆ دوکه‌ڵی
سوتاوی ماڵه یۆنانیه‌کان ده‌کات و ده‌ڵێت:
(به‌ڕیزان وه‌رن ببینن، ئاله‌و دوکه‌ڵه‌وه مێژوی تورکیای نوێ
ده‌ست پێ ده‌کات). سه‌رچاوه
- اتاتورک و
خلفائە - نووسینی
: مسته‌فازین.
(**)
کورد، چیای ( ئاڕاڕات) به نیشتمانی بێ چه‌ندوچونی خۆی
ده‌زانێت، به شانازیه‌وه،
منداڵی خۆیان به‌ناوی ئه‌و چیایه‌وه ناوده‌نێن.
له هه‌مان کات دا، ناسیونالیستی ئه‌رمه‌نی
چیای( ئاڕارات) به ئایکۆنی پیرۆزی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان ده‌زانن. وه‌کو
ئه‌نده‌لوسی عه‌ره‌ب و به‌به‌هه‌شتێکی زه‌وتکراو له‌دیده‌ی هه‌مو
تاکێکی ئه‌رمه‌نی ته‌ماشاده‌کرێت. ئه‌مڕۆ تاڕاده‌یه‌کی باش، کورد
و ئه‌رمه‌ن، له دوژمنی ناوکۆیی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان گه‌یشتوون،
هه‌ندێک نزیکی له‌سه‌ر پرنسیپی (ده‌ژمنی دوژمنم دۆستمه) دروست بووه،
به‌ڵام نازانرێت بۆ ئاینده‌ی گریمانه‌یی، له‌سه‌ر ئاڕاڕات چۆن ده‌سازێن
له‌کاتێک دا بۆ هه‌ردو لایان بوه به پیرۆزێک.
ماڵپه‌ڕی سه‌عید عارف باپیر
|