توركیای دوای هه‌ڕه‌شه‌كانی لای كه‌مالیسته‌كان ٨٤ساڵه كێشه به كێشه ده‌سپێرن . هۆشیار مه‌لائه‌وره‌حمان
ڕژێمی كه‌مالیستی توركی ماوه‌ی دو ساڵه زۆر شێلگیرانه گه‌لی توركی خستۆته ناو گێژاو و كه‌شێكی رۆمانسیانه‌ی شه‌ڕه‌وه،به‌و بیانوه‌ی گوایه كۆماره‌كه‌مان ڕوبه‌روی كێشه‌و مه‌ترسی خه‌ته‌رناك بۆته‌وه ودوژمناكانیشی دیارن كه‌ده‌بێ له‌ناو ببرێن پێش ئه‌وه‌ی ئه‌وان فریای ئه‌وه بكه‌ون هه‌موو هیواو به‌هاكانی كۆماره‌كه‌مان ژێروژووربكه‌ن،ئه‌و چه‌ند دێره‌ی سه‌ره‌وه بیانووه ئه‌ندێشه‌ئاساكانی جه‌نراله‌كه‌مالیسته‌كانی ده‌زگای سه‌ربازی توركه. ئه‌وه‌ی توركیای توشی ئه‌م هیستریایه كردووه بریتیه له‌كه‌ڵه‌كه‌بوونی قه‌یرانه‌كانی هه‌شتا ساڵه‌ی ته‌مه‌نی (پرۆڤیسۆری) كۆماری توركیای مۆدێرن٭ هه‌شتاو چوار ساڵه (كێشه به‌كێشه) چاره‌سه‌رده‌كرێت له ناو ئه‌م كۆماره نمونه‌ییه‌دا كه هۆكه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ڵه‌و چه‌واشه‌یی ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی كه كۆماره‌كه‌ی له‌سه‌ردامه‌زراوه!مه‌ترسیه‌كان ئه‌وه‌نده زۆرن كه‌له ژماره‌نایه‌ن ،ده‌بێ بڵێین كه‌مالیسته‌كان گه‌مژه‌ن چونكه كه‌پیر ده‌بن ئه‌وسا ده‌ست نیشانی هه‌ڵه‌كان ده‌كه‌ن به‌خۆیاندا ده‌چنه‌وه،جگه له كه‌مالیسته‌كان هه‌موو پرۆفیسۆرو رۆشبیرانیش گه‌مژه‌ن چونكه ده‌بوو زوو مسته‌فا كه‌مال وبیره‌نه‌زۆكه‌كه‌یان ڕسوا بكردایه ستالین ئاسا بچوایه‌ته ژبڵدانی مێژووی دیكتاتۆره‌كانه‌وه،به‌ڵام (مسته‌فا علی ره‌زا) توركی له خشته‌بردوو خۆی پێیان به(كه‌مال ئه‌تاتۆرك) فێڵكی له‌میله‌تی تورك كردووه كه ده‌بێ گه‌لی تورك به‌درێژایی مێژووی داهاتویان باجه‌كه‌ی بدنه‌وه.ئێستاش له‌توركیادا مناڵان به‌پێی ماده‌ی ٤بواری په‌روه‌رده‌و خوێندن به بیری ره‌گه‌زپه‌رستانه‌ی ئه‌تاتوركچێتی گۆش ده‌كرێ،ئه‌و مناڵه‌ی به‌و ڕێبازه نه‌ته‌وه په‌رستیه په‌روه‌رده‌بكرێ هه‌رگیز قه‌بوڵی دیالۆگی به‌رانبه‌ره‌كه‌ی ناكات بڕوانه ئه‌م ڕه‌فتاره به‌ئاشكرا به‌تاكی تورك وسیاسه‌تمه‌داره‌كانیشیانه‌وه دیاره،روحی خۆ به‌زلزانی تورك له‌گه‌ڵ هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌كی سه‌ر رووی زه‌وی به‌راوورد ناكرێ،ئه‌مه ڕاستیه‌كی به‌ڵگه‌نه‌ویسته‌كه په‌روه‌رده‌ی قوتابخانه‌و كۆمه‌ڵگا له پشتی ئه‌م مینتالیته‌یته‌ی توركه‌وه‌یه وتاكه ڕێگه چاره‌ش گۆڕینی یاسای ووڵاته له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه وسڕینه‌وه‌ی بۆچونی كه‌مالیستانه له‌مێشكی تاكه‌كانی توركدا، هۆی سه‌ره‌كی قه‌یرانه‌كان سوپای تورك خۆیه‌تی كه بۆته چه‌تری مانه‌وه‌ی كه‌مالیزم وعه‌لمانیه عاجباتیه‌كه‌ی كه ناوكی هه‌موو كێشه‌كانه،واتا ده‌یان جاری تریش ئه‌و یاسا‌و ده‌ستورانه له‌ژێر فشاری ئه‌وروپاو ئه‌مریكا وجیهاندا ده‌سكاری وڕتوش بكا كۆتایی به‌و قه‌یرانه ڕاسته‌قینه‌كه نایات كه بوونی یاسا‌و ده‌ستوره‌كانی ساڵانی ١٩٢٣یه،هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ندێ له سه‌رانی ڕژێم له‌و سیاسه‌ته‌ی پێشویان به‌تایبه‌تی چه‌نراله‌خانه‌نشینكراوه‌كان و به‌خۆداچونه‌وه‌ی هه‌ندێ له و نوسه‌رانه‌ی كه‌به درێژایی ته‌مه‌نی ئه‌م كۆماره داكۆكیان له‌سه‌رنه‌بوونی كورد‌و زمانه‌كه‌ی ده‌كرد.ڕه‌وینه‌وه‌ی مه‌ترسی كه‌مالیسته‌كان له‌سه‌رهاتنه سه‌ركاری ئیسلامه میانڕه‌وه‌پانتوركیسته‌كان كه‌وتنی حیزبه پرۆكه‌مالیه‌كانی مه‌هه‌په وجه‌هه‌په به‌شكستی ده‌زگای سه‌ربازی ئه‌م حیزبانه جه‌ماوه‌ریان ڕووله كزی ده‌چێ،چونكه ئه‌م حیزبانه وه‌ك سێبه‌ری سوپا بیروبۆچونی شۆڤێنیانه‌و توركایه‌تی وحاڵه‌تی شه‌ڕو مه‌ترسی له سه‌رنه‌ته‌وه‌و وڵات پایه‌كانی ڕاگرتبوون،نائومێدبونی توركیا له بازاڕی ئه‌وروپاو دروست بوونی هاوپه‌یمانێكی نوێ له‌باكوری عێراق بۆ ئه‌مریكا توركیای خسته سه‌ر سه‌ودای ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێ بۆ كێشه‌كانی بدۆزێته‌وه! چاره‌سه‌ریش له ڕوانگه‌ی ڕژێمێكی عه‌سكه‌ریه‌وه ته‌نها شه‌ڕه‌و لۆژیك ئه‌دره‌سێكی بزره‌له عه‌قڵی عه‌سكه‌رێكی چه‌واشه‌كراودا،جگه له چه‌واشه‌كردنی گه‌لی تورك له‌ڕێگه‌ی حیزبه كۆنه‌پارێزه‌كانه‌وه تابووری پێنجه‌میش لای خۆیه‌وه بێ‌وچان ختۆكه‌ی سوپای توركی داوه بۆ مه‌رامه‌كانی هه‌ردوو لا بێ لێكدانه‌وه‌ی لۆژیكیانه بۆ بار‌و دۆخی ناوچه‌كه‌و ته‌رازوی هێزه‌كان وبه‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان به‌بیانووی ڕاونانی هێزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستانه‌وه هێرشێك بكاته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ،له ڕاستیدا ماوه‌ی ساڵ ونیوێكه سوپا‌و حكومه‌ته‌كه‌ی ئاكه‌په كێشه‌یانه له‌سه‌ر ئامانج و ستراتیژی هێرشه‌كه وچه‌ندین جار ئه‌ردۆغان به‌یوك كانیت گرژی كه‌وته نێوانیانه‌وه ئه‌گه‌رچی هه‌ردولایان بۆچونی هاوبه‌شیان هه‌یه له‌سه‌ر بوونی مه‌ترسی گه‌وره‌بوونی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ریمی كوردستان وه‌ك هاوپه‌یمانێكی نوێ بۆ ئه‌مریكا و كه‌مكردنه‌وه‌ی بایه‌خی توركیا له ناوچه‌كه‌دا وه‌ك زلهێزێك ،پلانی جه‌نراڵه‌كان له ژێر فشاری ئه‌وروپا ونارازی بوونی ئه‌مریكا و نیمچه‌ڕازیبوونی ده‌سه‌ڵاته‌سیاسیه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان گه‌یشته بنبه‌ست به‌وه‌ی هه‌موو هیوا ته‌موومژاویه‌كه‌یان گرێدایه‌وه به‌چاوپێكه‌وتنێكی ئه‌ردۆغان_بوشه‌وه ئه‌نجامه‌كه‌ی به‌وه كۆتایی هات كه په‌كه‌كه دوژمنی هاوبه‌شی هه‌ردولامانه (نوسه‌رێكی كه‌مالیست نوسیویه‌تی ئه‌مریكا ده‌ست به‌ده‌ستمان پێده‌كات چاوه‌ڕێی زستانیه‌تی بۆ مه‌سه‌له‌ی لێدانی په‌كه‌كه)،به‌ڵام په‌كه‌كه هه‌رگیز مه‌سه‌له‌ی ئاشتی ودیالۆگی ره‌تنه‌كردۆته‌وه‌و داوی چاره‌سه‌ری سیاسیانه ده‌كات بۆ مه‌سه‌له‌ی كورد ،توركیاش تا عه‌سكه‌ر سیاسه‌ت ئاراسته بكات وه‌ڵامه‌كه‌ی وه‌ك و پێشوو ده‌بێ ده‌یباته‌وه بۆخانه‌ی شه‌ڕی دژه تیرۆر،هه‌ره‌شه‌كان به‌ره‌و كۆتایی ده‌چن توركیا به پراكتیك له ڕووی ئابوریه‌وه له ئاستی شه‌ڕدا نیه،هێزی بارگاویكراو به‌ڕق وكینه و ئاماده‌كراوی شه‌ڕی هه‌یه ،به‌ڵام بۆ چ شه‌ڕێك، شه‌ڕێكی ئامانج نادیار‌و داهاتوو نادیار كه‌ده‌بێ پاره‌ی فیشه‌كه ته‌قێنراوه‌كانی بۆ قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه ،توركیا ده‌بێ بگه‌ڕێ بۆ چاره‌سه‌رێ بۆ سوپاكه‌ی چونكه سوپایه‌كی گه‌وره‌ی مۆڵدراو هه‌ر بۆ شه‌ر به‌كار دێت بار‌و دۆخی ئابوری وسیاسی توركیای ئێستاش بایی كۆده‌تای سه‌ربازی پێوه نه‌ماوه چاكتر وایه جه‌نراله‌كان ڕیفۆرم له‌كاروباری خزمه‌تی سه‌ربازیدا بكه‌ن توركیا ژماره‌ی دانیشتوانی ٧٣ملیۆنه ساڵانه رێژه‌یه‌كی زۆری لاوانی هه‌ژده‌ساڵ ده‌بنه‌سه‌رباز كه ئاستی داهاتی ئابووری توركی له‌كاتی ئاسایی‌دا ناتوانێ به‌نانه زگیش به‌خێویان بكات ئه‌وه دۆخی شه‌ڕ مه‌سره‌فی گرانه وتوركیاش وه‌ك هه‌ڵكه‌وتنی جوگرافی كانه سروشتیه‌كان خاوه‌نی هیچ نیه‌له ڕووی جوگرافیای سیاسیشه‌وه به‌نه‌مانی بلۆكی كۆمۆنیستی بایه‌خه‌كه‌ی له‌ده‌ست دا، بۆ كێشه‌ی ناوه‌كی ده‌ره‌كیه‌كان هه‌ندێ ستراتیژی نوێ خۆیان سه‌پاندووه له جیاتی یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی سه‌ربازی(عه‌قڵی سه‌ربازی توركی كوێركی كردووه)توركیای دوای ئه‌م خۆ گڤكردنه‌وه‌یه بۆته دوو به‌ره‌وه؛به‌ره‌یه‌ك هه‌ر سورن له‌سه‌ر رێبازی ومێتۆدی كه‌مالیستانه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌و قه‌یرانه‌كانی توركیا(چاره‌سه‌ری جه‌لادان )ه به‌ره‌كه‌ی دی پێیان وایه توركیا ماوه‌ی ٨٤ ساڵه پیاده‌ی سیاسه‌تێكی هه‌ڵه‌ده‌كات داوای به‌خۆدا چوونه‌وه گۆڕینی بنه‌ڕه‌تی ده‌ستوری وڵات ده‌كه‌ن كه چاره‌سه‌ری هه‌موو نه‌خۆشیه‌كان ده‌كات،بۆ نمونه ڕه‌خنه له‌عه‌قڵی ئه‌و پرۆفیسۆرو ئابوری زانانه ده‌گرێ كه‌ماوه‌یه‌ك له‌مه‌و پێش پێشنیاری ئه‌مبارگۆی كوردستان وداخستنی سنوریان،ده‌ڵێین هه‌رچی زوتره برۆن ببنه دۆستیان وپیرۆزباییان لێبه‌كه‌ن یارمه‌تیان بده‌ن له رێگه‌ی ئاڵوگۆڕی ئابوریه‌وه تێكه‌ڵیان بن،نه‌ك پێتان وابێ به‌داخستنی سنوره‌كان ئیتر ئه‌وان ناتوانن له‌سه‌ر پێی خۆیان بوه‌ستن به‌بیانووه‌ی گوایه له ده‌رپێكه‌ی ژێره‌وه‌یان تا ئاوی خواردنه‌وه‌یان له‌توركیاوه بۆیان ده‌چێت،له‌م سه‌رده‌می گلۆباڵه‌دا ئه‌م بۆچونه وه‌ك هێلكه ڕاوكه كه‌ی بن ئه‌و مریشكه‌یه كه هه‌شتاو چوار ساڵه بۆی هه‌ڵنایات.
|