توركمانه‌كانی كوردستان به پرهسپێكتیڤی توركه كهمالیستهكان !
هۆشیار مه‌لا عه‌بدوڕه‌حمان
من هه‌میشه سه‌باره‌ت به دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی ئه‌و ڕق وكینه زۆره‌ی تورك له كورد ده‌گه‌مه كوێره ڕێیه‌ك،به تایبه‌تی ئه‌و كاتانه‌ی كه نوسه‌رێكی توركی به‌ناوه ڕۆشنبیر ره‌گه‌ز په‌رست بووچونهكانی خۆی به ئاشكرا ده‌خاته ڕوو ئه‌وه‌نده‌یتر ڕه‌ش بیندهبم،ئه‌م نوسه‌ره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌مان حسن جلاله خۆی ووته‌نی به‌نده هه‌موو پله‌و پویهكانی لێپرسراوێتی ناو ده‌وڵه‌تی كردووه بینیوه با گوێرادێرین بۆ ئه‌ندێشه‌كانی ئه‌م نوسه‌ره ماوه‌یه‌كه سیاسه‌تی ئه‌مریكا له‌كوردستان وپهكهكهو ئاكه‌په و(پێشمه‌رگه) حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كردۆته ته‌وه‌ری نوسینه‌كانی.به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:له‌ئه‌نجامی سیاسه‌تی دوڕوویانهی ئهمریكابه به‌كارهێنانی هێزی پێشمه‌رگه‌و په‌كه‌كه ڕۆڵی توركیای له ناوچه‌كه‌دا پاسیڤ كردووه گه‌ر ئێمه به چاوێكی بێ لایهنیانه بڕوانینه توركیا وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی گه‌وره‌ی ناوچه‌كه ئه‌مریكا به مه‌به‌سته‌وه پشتگوێی خستووه،له كاتێكا توركیا:
١- توركیا به‌هێزترین ده‌وڵه‌تی ناوچه‌كه‌یه،خاوه‌ن خاكێكی٨٠٠ههزار kmcیه‌و ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی ٧٤ملیۆنه٭و ١٧مین ده‌وڵه‌ته له رووی به‌هێزی ئابووریه‌وه.ئه‌مه جگه له‌وه‌ی توركیا میراتگری ئیمپراتۆریه‌تی گه‌وره‌ی عوسمانیهكه خاوه‌نی به‌شێكی زۆری بالكانی ئه‌وروپاو ئاسیا‌و ئه‌فه‌ریقا بوو. عێراق ٩٠ساڵ لهمهوپێش كه بریتی بوو له سێ ولایه‌ت پارچه‌یه‌كی توركیا بوو،باكوری عێراق و ولایه‌تی موسلیش ٨٠ساڵ له‌مه‌و پێش به پێی په‌یماننامه‌ی ئهنقهرهلهدهستی توركیایان ده‌رهێنا كه‌ده‌بوو به‌پێی په‌یمانه‌كه توركیا به‌شه‌نه‌وتی به‌ركه‌وتایه. ٢- له عێراقدا تا سه‌ره‌تای ساڵی٢٠٠٣نزیكهی چوارملیۆن تورك/توركمان٭دهژیان،به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی ئه‌م توركانه‌ی عێراق قه‌تڵ وعام كران وپاش٥ساڵ له فشاروچهوساندنهوه١٠٠ههزار تورك/توركمان كوژران،٧٠٠ههزارناچاری كۆچكران وله‌گه‌ل هه‌موو ئه‌م كاره‌سات ونههامهتیانهشدا كه‌به‌سه‌ر توركمانه‌كانی عێراقدا هاتوون هێشتا٣،٢ملیۆن توركمان له عێراقدا ده‌ژین،كه زۆربه‌یان نیشته‌جێی كه‌ركوك وموسڵ وتهلهعفهرن. ٣- توركیا به‌پێی پلان ده‌سته‌ووستان وبێچارهماوهتهوه به‌هۆی یارمه‌تیدانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كورد لهههولێربه په‌كه‌كه. ٤- یه‌كێتی یه‌كپارچه‌یی خاكی توركیاله ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی دابهشبووندایه٭ ٥- له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه درێژبوونه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته خۆخێیهی هه‌ولێره‌و هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ن بۆ دبرینی خاكی توركیا.
بارودۆخی ئه‌مریكاش له ناوچه‌كه به‌م شێوه‌یه‌یه:
١-ئهمریكا١١/٩ كرده بیانوو بۆ داگیركردنی ئه‌فگانستان وپاشان عێراق ،ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌مریكا له‌م كاره‌یدا په‌یدا كردنی نه‌وت وپاراستنی ئیسرائیل وداتاشینی دۆستێك بۆ هاوده‌می. ٢- ئه‌مریكا توركیای پشتگوێ خست وداوای هیچ یارمه‌تیه‌كی لێنه‌كرد وه‌ك هاوپه‌یمانێكی دێرینی خۆی.بهپێچهوانهوهههماههنگی پێشمه‌رگه‌ی كرد‌و چاوپۆشی له‌هه‌موو پێشێلكاریهكانیان كرد. ٣- ئه‌مریكا ده‌یه‌وێ ده‌وڵه‌تێكی كوردی بۆخۆی و كورد دامه‌زرێنێ به‌ڵام توركیا به كۆسپ ده‌زانێ له پێش كاره‌كانیدا،هه‌ر بۆیه له پێشمه‌رگه‌وه یارمه‌تی په‌كه‌كه ده‌دات بۆ سه‌رقاڵ كردن ولاواز كردنی.
به‌رنامه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی كوردیش له‌هه‌ولێر ئاشكرایه:
١-به پشتگیری ئه‌مریكا كه‌ركوك ده‌بێته‌وه به‌شێكی فیدراسیۆنی كوردستان. ٢-له‌هێڵی ٣٤ به‌م لاوه ده‌بێته ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان وكه‌ركوك ده‌كرێته پایته‌خته‌كه‌ی. ٣-له كۆتاییدا گێچه‌ڵ بهتوركیاو ئێران وسوریا ده‌كرێت،به‌ڵام ئه‌وه ده‌وه‌ستێته سه‌ر ڕاده‌ی سه‌قامگیری ده‌وڵه‌ته‌كه.
به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی توركیا له‌ناوچه‌كه‌دا:
توركیا جگه له‌مه‌سه‌له‌ی په‌كه‌كه له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا خاوه‌نی كۆمه‌ڵێ به‌رژه‌وه‌ندی وپه‌یوه‌ندی باشه: ١-توركیا ده‌بێ ڕۆڵی رێكخه‌ر ببینێ له پرۆژه‌ی رۆژهه‌لاتی گه‌وره‌دا،پاسیڤ كردنی له به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌ك ته‌واونابێ. ٢-توركیا له مه‌سه‌له‌ی پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراقدا له ئه‌مریكا له پێشتره،چونكه هه‌ر گۆڕانكاریه‌ك له نه‌خشه‌ی جوگرافی عێراقدا توركیا له ڕه‌گه‌وه ده‌هه‌ژێنێ. ٣-له عێراقدا ٣،٢ملیۆن تورك هه‌یه‌كه به‌پله‌ی یه‌كه‌م جێگه‌ی بایه‌خی توركیا چونكهبه پێی ئه‌و ژماره‌یه ئه‌وه هه‌ڵده‌گرێ توركیا وه‌كو مه‌سه‌له‌ی توركه‌كانی قبرس ته‌داخول بكات٭ ٤- جگه له‌شیعه تورك ژماره‌یان ئه‌وه‌ندا له‌سوننه‌ی عه‌ره‌ب وكورد كه‌متر نیه به‌ڵام خاوه‌نی بچوكترین ماف نین له‌و وڵاته‌دا.له‌گه‌ڵ بوونی هه‌موو ئه‌م بهرژهوهندیهمیللیانهماندا ئێمه به‌و سوپا گه‌وره‌یه‌وه كه‌وتوینه‌ته دوای په‌كه‌كه كه هه‌یبه‌تی سوپاكهمانی كه‌مكرده‌وه! _____________________________________________ ٭ژمارهی توركمان ٣،٢ڕهنگه به‌پێی لیستی ساوه‌ر و زه‌خیره‌ی مانگی سوور جه‌رد كرابێ.یان چاویلكه‌ی كهمالیستهكان یه‌ك توركمان ده‌كاته ٣،٥سێ ونیو. ٭ئه‌گه‌ر توركمانێ به‌رێكه‌وت بهرتهقینهوه كه‌وت یه‌كسه‌ر له ڕێگه‌ی تابوری پێنجه‌مه‌وه ده‌كرێته قه‌تڵ وعامێك،پێوستیان به‌قه‌تڵ وعامه بۆ پارسه‌نگی قه‌تڵ وعامی ئه‌رمه‌ن وكورد. ٭بهعهقڵی حسن جلال توركیا كارێكی چاكی كردووه‌كه توركهقبرسیهكانی به‌د به‌خت كردووه،ئه‌وه‌ی تۆزێ هه‌ستی مرۆڤایه‌تی تیابێ به‌زه‌یی به‌م توركانهدا دێته‌وه كه توركیا له‌به‌شه‌كه‌ی خواروو دایانی بڕی،٣٣ساڵ دوای داگیركردنی له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه ئه‌و كۆمارۆكهیه ده‌ڵێی خۆڵه‌مێشی به‌سه‌ردا كراوهبهشه یۆنانیه‌كه‌ی كراوه‌یه به‌ڕووی دوونیادا هه‌ر به‌راوورد ناكرێ له‌گه‌ڵ به‌شه توركیه‌كه‌دا كه پڕه له كه‌ره به‌ره‌ڵاو سهگهبهرهڵاو دیواری ڕووخاوو خوساو،توركیا خۆی نه‌بێ كه‌س هاتوچۆیان ناكات.دیاره نوسه‌ر ده‌یه‌وێ توركمانیش بردهردی توركه قوبرسیه‌كان به‌رێ. ٭بهكارهێنانی وشه‌ی (perspektive)له‌به‌ر زیاده‌رۆییه‌كانی ژماره‌ی توركمان به‌كارهاتووه،ئه‌گه‌ینا وشه‌كه زیاتر بۆ به‌راوورد به‌كاردێ،بۆنمونه مرۆڤ كاتی فڕین به په‌ڕه‌شووت وجۆره‌كانی ده‌ڵێن له چاوی چۆلهكهوه ته‌ماشای خوارهوهدهكات،یان وه‌ك غاوی باڵنده‌كان خوارهوهدهبینێ.
|