ته‌وه‌رێک له سه‌ر نه‌خۆشیه‌کانی گوورچیله - Nephrotic disease
گوڵاڵه پشده‌ری Qualified Nurse پێرست 1- گوورچیله‌کانت زۆر گرنگن بۆ ژیان 2- گوورچیله‌کانت چۆن کار ئه که‌ن؟ 3- توێژینه‌وه و لێکۆڵینه‌وه له باره‌ی گوورچیله‌کان 4- گوورچیله‌کان و به‌رز بوونی په‌ستانی خوێن- Hypertension 5- گوورچیله‌کان و نه‌خۆشی شه‌کره‌ی خوێن- Diabetes 6- گوورچیله‌کان، نه‌خۆشی گوورچیله‌کان و تووانای زاوزێ-Fertility 7- كێشه‌ی ویراسی بلۆقه کان-کیسه‌کانی گوورچیله - Kidney Cysts Genetic 8- به‌ردی گوورچیله- Kidney Stone 9- التهابی ڕێگای میز-Cystitis Inflammation&Urethritis Inflammation 10- التهابی به‌شی پاڵاوگه‌ی(فیلته‌ری) گوورچیله- Glomerulonephritis 11-لووی گوورچیله-Kidney tumor 12- که‌متر کارکردنی درێژخایه‌نی گوورچیله- Chronic Renal failure / kidney failure 13- پاڵاوتنی خوێن-Dyalese 14- گۆڕینی گوورچیله- Kidney Transplantation
به‌شی دوازده‌هه‌م
یه‌کێک له نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌کان نه‌خۆشی سستکاری گورچیله یان که‌مکاری گوورچیله‌یه واتا Chronic Renal failure-Chronic kidney failure ئه‌گه‌ر گوورچیله‌کان هه‌میشه که‌متر کاری خۆیان بکه‌ن ئه‌وه ئه‌ڵێن گوورچیله تووشی نه‌خۆشی سستکاری دریژخایه‌ن بووه. نه‌خۆشی سستکاری درێژخایه‌نی گوورچیله خۆی نه‌خۆشی نیه به‌ڵکو ده‌ره‌نجامی یه‌کێک له نه‌خۆشییه‌کانی گوورچیله‌یه. له کاتێکدا که کاری گوورچیله له قۆناغێکی زۆر پێشکه‌وتوو(خه‌راپ)دایه ئه‌وه پێویسته کارکردنی گوورچیله وه‌ربگیردرێت به ڕێگای خوێنپاڵاوتن یان گۆڕینی گوورچیله خۆی واتا Dialyse, Kidney transplantasion .
ئه‌گه‌ر شانه یان Tissue هی گوورچیله به هۆی نه‌خۆشییه‌ک تێکچوو و ئه‌م نه‌خۆشییه چاک نه‌بۆیه‌وه،ئینجا به‌شێک له گوورچیله‌ش تێک ده‌چێت. بۆ ئه‌نجامدانی پاڵاوتنی خوێن به‌شه ماوه‌که‌ی گوورچیله ئه‌بێت به ته‌نیا خۆی هه‌موو کاره‌که بکات یانی هه‌موو'' ئه‌رک'' ئه‌که‌وێته سه‌ر شانی گوورچیله ناته‌واوه‌که. له زۆربه‌ی کاتدا ئه‌وه به باشی ئه‌نجام ئه‌درێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر زیانمه‌ندییه‌که‌ی گوورچیله په‌ره‌ی پێ بستێنێت و به‌ره‌و زیادتر بڕوات، ئه‌وه کاتێک دێت که گوورچیله نه‌توانیت کاری خۆی بکات. له پێش ئێستا باسی که‌مکاری-سستکاری گوورچیله‌مان کرد به بێ نیشانه -Symptom به‌ڵام ئێستا باس له سستکاری گوورچیله به نیشانه‌وه ده‌که‌ین: Chronic Renal failure- Kidney failure. له قۆناغێک که پاشماوه‌کان خۆیان له ناو خوێندا کۆ ئه‌که‌نه‌وه، به ئاسای به ڕێژه‌یه‌کی 60 % تا 70 % یانی له‌کارکه‌وتنی گوورچیله ئه‌ژمار ده‌کرێت. زۆر له نه‌خۆشییه‌کانی گوورچیله به بێ هیچ نیشانه‌یه‌ک و هه‌ست پێکردن به گۆڕانکارییه‌ک بووبن، که چی ئێستا خۆیان ده‌رئه‌خه‌ن. له سه‌ره‌تای نه‌خۆشیه‌کی گوورچیله‌دا چه‌ند مانگێکی پێ ئه‌چێت، به‌ڵام ساڵانی زۆریش ده‌خایه‌نێت پێش ئه‌وه‌ی که نه‌خۆشییه‌که بگاته قۆناغی نه‌خۆشی سستکاری درێژخایه‌نی گوورچیله. ئه‌گه‌ر 90 % تا 95 % له گوورجێله له کار وه‌ستابێت ئه‌وه مه‌ترسی له سه‌ر ژیانی نه‌خۆش هه‌یه.ئه‌وسا پێویسته کارکردنی گوورچیله وه‌ربگیردرێت به ڕێگای(Dialyse, kidney transplantasion ).
- 0 تا 70 % له کار که‌وتووه(بێ نیشانه) - 70 تا 95% له کار که‌وتووه(به نیشانه‌وه) - 95% تا 100% له کار که‌وتووه(مه‌ترسی له سه‌ر ژیان)
ده‌ستنیشان کردنی سستکاری گوورچیله Diagnosis ئه‌گه‌ر له ئاکامی کێشه و ئازار گوومانی ئه‌وه هه‌بێت که گوورچیله نه‌خۆشی هه‌یه ئه‌وه به ئه‌نجامی توێژینه‌وه له سه‌ر خوێن و میز دا ده‌رده‌که‌وێت که گوورچیله ئه‌رکی خۆی باش هه‌ڵده‌سووڕێنێت یان نه. ماده پێوه‌ره گرنگه‌کان که لێی ورد ده‌بنه‌وه ماده پێکهاته‌ی Urea & Creatinine له ناو خوێندا و چه‌ند کریاتینینه له ناو میزدا هه‌یه له ماوه‌ی 24 کاتژمێردا. ئه‌م دوو مادانه پاشماوه‌ن که له‌حاڵه‌تی ئاسایی‌دا به ڕێگای گوورچیله‌وه ده‌ر‌ده‌کرێن به‌ڵام له حاڵه‌تی سستکاری گوورچیله‌دا پاشه‌که‌وت ده‌بن و ناڕۆنه ده‌ره‌وه ئه‌وه‌ش کێشه درووست ده‌کات. مرۆڤ به لێکدانه‌وه‌ی ئه‌م دوو ماده‌یه و ڕێژه‌کانیان له خوێن و میزدا ڕاده‌ی قۆناغه‌که ئه‌زانێت و لێره‌دا قۆناغی پێش نه‌خۆشی درێژخایه‌نی گوورچیله‌هه بێت،که سستکاری گوورچیله‌یه پێشان ده‌درێت. خوێن و میز گرنگترین ڕێگا توێژینه‌وه‌ن بۆ ده‌ستنیشانکردنی سستکاری گوورچیله. بۆ دۆزینه‌وه‌ی هۆیه‌کانی سستکاری گوورچیله، هه‌ندێک لێکۆلینه‌وه‌ی تریش پێویسته وه‌کو؛ Echography,Röntgen و هه‌ندێکجار توێژینه‌وه له سه‌ر شانه یان Tissue .
هۆکاره‌کان Cause زیان گه‌یشتن به گوورچیله‌کان ئه‌شێت له هۆکاری چه‌ند نه‌خۆشییه‌ک بێت. وه‌کو باسمان کرد جاری وایه ماوه‌یه‌کی زۆر ده‌خایه‌نێت تاکو نه‌خۆشی درێژخایه‌نی گوورچیله بێته ئاراوه. زیاتر زیانه‌که ورده ورده به درێژایی کات خۆی ده‌رئه‌خات. ئه‌گه‌ری هۆکاره‌کان: - Glomerulonephritis نه‌خۆشی التهابی فیلته‌ری گوورچیله - Hypertension به‌رزی په‌ستانی خوێن - Diabetesmillitus نه‌خۆشی شه‌کره - Infection هه‌و کردن- چڵک گرتن له گه‌ل ڕێبه‌ستی ڕێگاکانی میز - Genetic cyst kidney - ساڵانی دوور و درێژ ڕێژه‌یه‌کی زۆر ده‌رمانی ئازارشکێن به‌کار هێنان
ئایا ئه‌تواندرێت به‌رگه‌ری له نه‌خۆشی درێژخایه‌نی سستکاری گوورچیله‌کان بکرێت؟ ئه‌گه‌ر نه‌خۆشییه نادیاره‌که به کاتی خۆی دۆزرایه‌وه و ده‌ستنیشان کرا ، پڕۆسه‌ی په‌ره‌پێساندن کوورت ده‌کرێته‌وه و یان هه‌ر ڕاده‌وه‌ستێندرێت.نموونه‌یه‌ک له‌مه زیانگه‌یشتن به گوورچیله‌یه به هۆی به‌رزی په‌ستانی خوێن. مرۆڤ چه‌نده سه‌رکه‌وتوو بێت و کێشه‌ی به‌رزی په‌ستانی خوێن بۆ حاڵه‌تی ئاسایی به‌گه‌ڕێنێته‌وه،ئه‌وه‌نده کێشه‌که که‌متر و له سه‌رخۆتر په‌ره ده‌ستێنێت و که‌متر به‌روه خه‌راپی ده‌ڕوات و کاری گوورچیله که‌متر ئاسته‌نگ ده‌بێت. هه‌رچه‌نده ره‌وشتی چاره‌سه‌ری باشتر بووه، دیاره که کاری گوورچیله به‌ره‌وه سستکاری ڕۆیشتن له زۆربه‌ی نه‌خۆشیه‌کانی درێژخایه‌نی گوورچیله به ته‌واوی به‌رگری لێ ناکرێت. سستکاری گوورچیله له کۆتاییدا ئه‌نجامه‌که‌یه‌تی.
نیشانه‌کانی نه‌خۆشی Symptoms به‌ره به‌ره که نیشانه‌کان دێنه ئاراوه و هێدی هێدی به‌ره‌و خه‌راپتر بوون ده ڕۆن. له کۆتاییدا بواری گشتی ته‌ندروستی نه‌خۆش و هێز و توانای جه‌سته‌ی که‌متر ده‌بێته‌وه. نیشانه‌کانی که زیاتر په‌یوه‌ندییان هه‌یه به گرنگترین ڕۆڵی گوورچیله: لابردنی پاشماوه‌کان، ڕاگرتنی باڵانسی شله-ته‌ڕایی له‌ش و به‌رهه‌م هێنانی هۆرمۆنه‌کانه.
به هۆی کۆبوونه‌وه‌ی پاشماوه‌کان له له‌شدا،کێشه‌ی هه‌ستی ماندووبوون و هه‌ست به نه‌خۆشی و نه‌ساغییه‌کی زۆر ده‌کرێت. زۆر له نه‌خۆشه‌کان کێشه‌ی فه‌رامۆشییان(فه‌رامۆشی هزر) ، دڵتێکهه‌ڵاتن و که‌م بوونه‌وه‌ی ئیشتیای خواردنیان هه‌یه.هه‌روه‌ها بووار له‌بار ئه‌بێت بۆ زوو تووشبوونی هه‌و-Infections . نیشانه‌کانی تر وه‌ک ئاڵۆش(خووران) و ئازار-ره‌قبوونی ماسوولکه‌کانه دێنه ئاراوه.
کاتێک که گوورچیله‌کان ڕۆڵی خۆیان وه‌ک ڕێکخستنی ئاو/ته‌ڕایی له‌ش له ده‌ست ئه‌ده‌ن، نه‌ک نیشانه‌کانی وه‌ک کۆکردنه‌وه-پاشکۆکردنی ئاو-ته‌ڕایی له‌ش به‌ڵکو نیشانه‌ی وشکبوونه‌وه‌ی جه‌سته‌ش ڕووی ئه‌دات. له حاڵه‌تی کۆبوونه‌وه‌ی ئاو له له‌شدا، سه‌رووی پاژنه‌کانی پێیه‌کان و ده‌م و چاو ئه‌ستوور ئه‌بن. نیشانه‌کانی وشکبوونه‌وه‌ی له‌ش: چاوه‌کان به قووڵ دائه‌چن،ناوده‌م وشک ئه‌بێت و وشکبوونه‌وه‌ی پێستی چڵمین(Mucosa ) بۆ نموونه چه‌رمی ناو لووت یان لێو...
کاتێک که کارکردنی گوورچیله تێکچوو ئه‌وه هه‌ندێک هۆرمۆنی زیاده دروست ده‌کات که هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێنن. به‌رهه‌مهێنانی هۆرمۆنه‌کانی تر به پێچه‌وانه که‌متر ئه‌بێته‌وه. له ئاکامی ئه‌وه‌دا ئه‌گه‌ری که‌مخوێنی دێته ئاراوه که ئه‌ویش ئه‌بێته مایه‌ی هه‌ستی ماندووایه‌تی له مرۆڤدا. دواکێشه‌یه‌کی تر کێشه‌ی پووک بوونه‌وه‌ی (ناوبه‌تاڵی) ئێسکه‌کان(Osteoporosis ). ئه‌م نیشانانه‌ی سه‌ره‌وه له نه‌خۆشه‌کانی جۆراو جۆر دا ئه‌بیندرێن به شێوه و ڕاده‌ی جیاوازه‌وه. ئه‌م نیشانانه مه‌رج نیه و هه‌میشه بێنه ئاراوه. هه‌رکاتێک که کارکردنی گوورچیله که‌متر له 5%-10% بوو،ئه‌وه جه‌سته‌ی مرۆڤ ژه‌هراوی ده‌بێت به هۆی ڕێژه‌یه‌کی یه‌کجار زۆر له پاشماوه‌کان و نه‌خۆش زۆر نه‌ساغ ده‌بێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌ست به چاره‌سه‌ری به شێوه‌ی دیالیزه یان گوڕینی گوورچیله کرابێت ئه‌وه ئه‌مه کێشه نابێت ئه‌گه‌ر نه‌کرابێت ئه‌وه ژه‌هراوی بوونی جه‌سته مرۆڤ به‌ره‌و مه‌رگ ئه‌بات.
چاره‌سه‌ری چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی سستکاری درێژخایه‌نی گوورچیله له نه‌خۆشێکه‌وه تا نه‌خۆشێکی تره‌وه جیاوازه و په‌یوه‌سه‌ت به گوێره‌ی ئه‌و ڕاده‌یه‌یه که گوورچیله‌که تووشی زیان بووه و هۆکاره‌که‌ی چیه. نه‌خۆشی سستکاری درێژخایه‌نی گوورچیله چاره‌سه‌ریه‌کی بنه‌ڕه‌تی نیه. که هاتوو شانه‌ی گوورچیله زیانمه‌ند بوو ئیتر چاک نابێته‌وه. ئه‌گه‌ر هۆکاری سستکاری دیار بێت، پزیشک هه‌موو هه‌وڵی خۆی ئه‌دات بۆ چاره‌سه‌رییه‌کی ئه‌رینی به گوێره‌ی توانا. له په‌نای ئه‌وه‌دا پزیشک هه‌وڵ ئه‌دات چاره‌سه‌ری ئه‌م به‌شه ڕۆڵه‌ی که گوورچیله هئیشتا ماویه‌تی به باشی هه‌ڵسووڕێت بۆ ئه‌وه‌ی گوورچیله له کارکردنی خۆیدا به گوێره‌ی توانا به‌رده‌وام بێت(بۆ ئه‌وه‌ی گوورچیله به ته‌واوی له کار نه‌که‌وێت). ئه‌م چاره‌سه‌رییه بریتیه له: نووسینی ده‌رمانه‌کان، زیاتر هاوکات له گه‌ڵ پارێز کردن له به‌کارهێنانی خوێ و پرۆتین. باشترین به‌رگری له به‌رزی په‌ستانی خوێن زۆر گرنگه. بۆ ئه‌مه هه‌نێک ده‌رمانی جۆراوجۆر هه‌ن. ده‌رمانه‌کانی میزهێنه‌ر Diuretica لێره‌دا رۆڵێکی گرنگیان هه‌یه. ئه‌م ده‌رمانانه کاریگه‌ریان هه‌یه له سه‌ر دابه‌زاندنی به‌رزی په‌ستانی خوێن و ڕاگرتنی شله/ته‌ڕایی له‌ش که‌م ده‌که‌نه‌وه. به هۆی ناڕێکی هۆرمۆنه‌کان ڕێژه‌ی ماده‌ی فۆسفات Phosphate له جه‌سته‌دا به‌رز ئه‌بێته‌وه، که ئه‌مه ئه‌بێته هۆی کێشه بۆ ئێسکه‌کان. به هۆی پارێز یان که‌مکردنه‌وه‌ی خۆراکی پرۆتیندار کاریگه‌ری ئه‌بێت له سه‌ر که‌مبوونه‌وه‌ی وه‌رگرتنی ماده‌ی فۆسفات له له‌شدا. ئینجا بۆیه ئه‌م ده‌رمانانه بۆ نه‌خۆش ئه‌نووسرێن که ماده‌ی فۆسفات ببه‌ستنه‌وه، و هه‌روه‌ها ڤێتامین D ئه‌نووسرێت.
چاره‌سه‌ری: به ڕێگای ده‌رمان و پارێزی خۆراک
ئاڵۆش یان خووران کێشه‌یه‌کی زۆر ناخۆشه.ئه‌مه ئه‌کرێت به ڕێگای ) Vaseline Petroleum jelly ) کرێمی چه‌ور و Mentholpowder پۆدره‌ی مێنتۆڵ هه‌ندێک له کێشه‌که که‌م ب‌کاته‌وه. بۆ چاره‌سه‌ری که‌مخوێنی Anemia سه‌رکه‌وتن به ده‌ست دێت. به هۆی به له‌ش گه‌یاندنی Erythropoetine که به ئاسایی جه‌سته‌ی مرۆڤ خۆی به ڕێگای هۆرمۆن له ناو گوورچیله‌دا درووستی ئه‌کات، ئینجا به‌م شێوه‌یه دوای لابردنی ئه‌م هۆکاره کێشه‌ی ماندووایه‌تیش چاره‌سه‌ر ئه‌بێت.
سه‌رچاوه‌کان:
ک/ U en Uw Gezondheid نووسینیLuc De Vries & drs. Sandra Schrooyen drs.
gulala pshdery Nederland 31 July 2007 Goli-67@hotmail.com
|