په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

توندوتیژی دژ بە منداڵان تەنها کۆمەڵگای کوردی پێوە گیرۆدە نییه‌.


هەورامان عه‌لی تۆفیق

 

هەندێ جار کەمرۆڤ گوێبیستی تاوانێک دەبێت لەلایەن خۆشەویست ترین و نزیک ترین کەسەوە کە دایک و باوکن دەرهەق بەمنداڵەکانیان ئەنجامی دەدەن و ئەو تاوانەش دەگاتە ڕادەی کوشتنی منداڵەکانیان .. سەیرە هێندەی مرۆڤ بیری لێدەکاتەوە و هەموو لایەنەکان لێکدەدرێنەوە بەو ئەنجامە دەگەین کە هۆکارەکان زۆر ، بەڵام گرنگ ئەوە تاچەند دەسەڵات و لایەنی پەیوەندی دار بەدوای ڕًێگا چارەو ڕاگاگردتن لە کەم کردنەوەو بن بڕکردنی ئەو شێوە تاوانە .. بێ گومان بەتەنها گرتن و سزادانی ئەو دایک و باوکانەی کە ئەم شێوە تاوانانە ئەنجام دەدەن ڕێگا گرنابێت بۆ دوبارە نەبوونەوەی ئەو تاوانانە .. ئەوەی گرنگە ڕێگا نەدرێت بە دووبارە بوونەوەیان ئەو میکانیزمە گرنگە کە بتوانێت کۆنتڕۆڵی ئەو دیاردە سلبیە بکات و لێپرسینەوە و لێکۆڵینەوە بەردەوام هەبێت چۆن لە ووڵاتانی پێشکەتوو هەنگاوی بۆ دەنرێت .. لەوانەش ووڵاتێکی وەک ئەڵمانیا کە ئەویش بێ بەش نیە لەم جۆرە تاوانانە .. بەڵام دەزگا پەیوەندی دارەکان بە خێرایی ڕێگا چارە دەگرنە بەر و لێپرسینەوە و بەدواچوون توندو تۆڵ تردەکەن .. لێرەدا دەمەوێ چاوێک بەو تاوانانەی کە دایکان و باوکان دەرهەق بەمنداڵەکانیان لە کۆمەڵگای ئەڵمانی دا ئەنجام دراون بخشێنین ...


زیاد بوونی ڕێژەیی کوشتنی منداڵ و بەکارهێنانی توندو تیژی لە کۆمەڵگای ئەڵمانیدا لەم چەند ساڵانەی دوایدا بۆتە کێشە و پرسێکی گرنگ کە کۆمەڵگای مەدەنی و ڕێکخراوەکانی مۆرڤ و پارێزگاری لە منداڵان و دەسەڵاتی ئەڵمانی بەهەرێمەکانیشیەوە سەرقاڵ کردووە ، هۆکارو بەدیارخستنی نیشانەکانی و دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەک بۆ کۆتایی هێنان و تەشەنەنەکردنی ئەم دیاردەیە مەسەلەیەکە لەبەر باس و لێکۆڵینەوەدایە ، سەرەڕایی ئەوەی کە ووڵاتێکی وەک ئەڵمانیا گرنگی تەواو بە ژیانی منداڵ و مامەڵە لەگەڵ کردن و پەروەردە و پێشکەوتنی زانست و زانیاریەکان لەم بارەیەوە بەڵام ناوە بەناوە لەم شێوە کارەساتانە بەرگۆێ دەکەون و ترس و دڵەڕاوکێ دەخەنە نێو دڵی کۆمەڵگاوە وبەجۆرێک ئەو دەسەڵاتە دەخەنە بەر بەرپرسیاریەتێکی گەورەو گرنگەوە کە زیاتر لەوەی کە هەیەو کراوە و دەکرێ .. دەبێ بکرێت .

 
ئەو کارەساتەی کە ڕۆژی سێ شەممەی پێشوو ڕێکەوتی 04.12.2007 لە) ( Schleswig – Holstein هەرێمی شلێس ڤیگ ـ هۆلشتاین .. لە دێیەک بەناوی داری ( Darry ) ئەو پێنج منداڵەی کە ڕۆژی چوارشەممە لاشەکانیان دۆزرانەوە بە کوژراوی کە بەپێی ڕاپۆرتی پزیشکی بەدیارکەوت ئەو منداڵانە دوای ئەوەی دەرمانی خەویان پێدراوبوو خنکێنراون ، کە تەمەنیان لە نێوان سێ ساڵ بۆ نۆ ساڵ دەبوو ئەم تاوانەش لەلایەن دایکیانەوە ئەنجام دراوە .. دایکیان ( شتێفی ) Steffi تەمەن 31 ساڵ و بەپێی زانیاریەکان کە نەخۆشی دەرونی هەیە و پێشتر دەزگا پەیوەندی دارە پەروەردەیەکان و ئەوانەی لەڕووی کۆمەڵایەتیەوە چاودێری باری خێزان و منداڵان لە باخچەی ساوایان و لە قوتابخانەکان دەکەن بۆ چەند جارێک لەگەڵ ئەم خێزانە دەربارەی ئەو منداڵانە گفتوگۆیان کردووە و هەست بەوە کراوە کێشەیەک هەیە و وابڕیاربووە نوێنەرێک لە دەزگای تایبەت بەباری منداڵان سەردانی ئەو خێزانە بکات بەڵام پێڕانەگەیشت . ئەم شێوە دیاردانەی کە زۆربەی هەرێمەکانی ئەم ووڵاتەدا لەو چەند ساڵانەی ڕابردوودا ڕویان داوە بووە هۆکارێک کە دەسەڵات زیاتر و توند تر لەو یاسایانەی کە بوونیان هەیە بۆ پاراستنی منداڵان دابڕێژرێنەوەو پێداچونەوەیەک هەبێت بەشێوەیەک کە باشتر گیانی منداڵان بپارێزرێت ، یەکێک لەو هەنگاوانەی کە بەخێرایی کاری بۆکرا ئەوەیە کە پزیشەکانی منداڵان زیاتر چاودێری ئەوە بکەن کە دەبێ هەموو منداڵێک لەو کاتانەی کە دەبرێت بۆ کوتان و کۆنترۆڵی کاتانەی خۆیی چاودێری باری بکرێت لە هەموو لایەنێکەوە ، یا ئەوانەی کە ماوەیەکە لەلایەن کەس و کاریانەوە نەبراون بۆ چاودێری دەبێ ئاگاداربکرێنەوە بۆ سەردانی پزیشک ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت پزیشکەکان بەرپرس دەبن لە دیاری کردنی کەم و کوڕیەکان و ئاگادارکردنەوەی بەرپرسە پەیوەندی دارەکان لە هەر حاڵەتێکی نا ئاسایی لەو منداڵەدا .. لەهەمان ڕوانگەشەوە وەزیری کاروباری خێزان داوایی لە کۆمەڵگا کرد کە چاودێری یەکتربکەن و و ئاگاداری دراوسێکانیان بن لەهەر کارێکی نایاسایی دژ بەمنداڵ یان ئەگەر بۆ ماوەیەک منداڵانی دەوروبەری خۆیی بە شێوەیەکی نائاسایی نەبینران ئەوە دەبێ دەزگاکانی پۆلیس و دەزگا پەیوەندیدارەکان ئاگاداربکرێنەوە .. ئەمەو سەرە ڕایی ئەو چەند لایەنی ئابوری و باری ژیان و گرفتە کۆمەلایەتیەکان و باری کەسیەتی و کێشەکان لە بەکارهێنانی مادە بێ هۆشکەرەکان و خواردنەوەی مەشروبی زۆرو ئەو خێزانانەی کە گەنجن و لەتەمەنێکی دیاری کراودان سەرە ڕایی نەخۆشیە دەورنیەکان کە دەسەڵات پێویستە چاودێریان بکات و چاوێک بەیاسا و هەنگاوەکانی مامەڵەکردن دا بخشێنێتەوە و ڕێو شوێنی تایبەت بگرێتە بەر بەو پێیەی کە ئەم دیاردانە کارێگەری خراپیان بۆ سەر ئایندەی کۆمەڵگا و نەوەکانی داهاتوو دەبێت ...


لێرەدا دەمەوێت چەند لەو شێوە منداڵ کوژیانەی لەسەرجەم ئەڵمانیادا لەو چەند ساڵانەی دوایدا کە ڕویان داوە بەجۆرێک هەست دەکرێت کە بەرەو زیادبوون دەچێت ، دەست نیشانی بکەم ئەویش بەپێ هەرێمەکان ...


1. هەرێمی ( بادن ڤۆرتیم بێرگ ) ( Baden Württemberg )
ـ لە مانگی 2ی ساڵی 2007 دا لە شاری ( ئێسلینگین ) ( Esslingen ) دایکیانەوە کە تەمەن 33 ساڵ هەردوو منداڵی تەمەن 8 ساڵ و 12 ساڵی خۆیی کوشت .
ـ لە 4ی مانگی 10ی ساڵی 2006 دا لە ( هێسیگ هایم ) ( Hessigheim ) سەربە شاری ( لویدڤیگس بۆرگ ) Ludwigsburg ) ( منداڵێکی تازە لەدایک بوو لەگەڵ کوڕێکی 11 ساڵدا لە لایەن دایکیانەوە دەکوژرێن و دواتر دایکەکەش هەوڵی خۆ کوشتن دەدات .. لەلایەن دادگایی ( هایلبرۆن ) ەوە بەسزایی دەساڵ و نیو زیندانی دەکرێت ..
2. هەرێمی ( بایەرن ) ( Bayern )
ـ لەم هەرێمەدا لە ساڵی 2004 وە تا ئێستا شەش تاوانی منداڵ کوشتن ئەنجام دراوە کە نوێترینیان دووتاوان بوون لە مانگی 3ی ئەم ساڵدا لە شاری ( هالفینگ ) ( Hafling ) منداڵێکی چوار مانگە بەهۆیی برینداربوون و دیار بوونی جێگای لێدانی زۆر بەلەشیەوە گیانی لەدەست دا کە دایکی تەمەن 28 ساڵ بوو و تاوانبارکرا ، تاوانی دووەم لە هەمان مانگدا لەلایەن دایکێکی تەمەن 20 ساڵەوە ئەو منداڵە تازە لەدایک بووەی خۆی کوشت لەشاری ( روزین هایم ) ( Rossenheim ) ، هەروەها لە مانگی 1ی ساڵی 2007 بوو لەشاری ( نۆرۆن بێرگ ) ( Nürnberg ) دایکێکی تەمەن 42 ساڵ کچێکی خۆیی لەتەمەنی 15 ساڵی بەچەقۆ کوشت .
3. هەرێمی ( هێسن ) ( Hessen )
ـ لەم هەرێمەدا تەنها ئەم ساڵ دوو تاوانی بەخۆیەوە دی یەکێکیان ئەو منداڵە تەمەن 14 مانگە بوو لە شاری ( فڕانکین بێرگ ) ( Frankenberg ) لەلایەن دایکی کە تەمەن 21 ساڵەوە بەهۆیی برسیەتی و تونیەتیەوە گیانی لەدەست دا ، تاوانی دوەمیش لە 17ی مانگی 10ی ئەم ساڵدا بوو کچێکی تەمەن 6 ساڵە دوای ئەوەی لەگەڵ دایکی دەچنە سەر ڕوبارێک لە نزیکی شارەکەیان و منداڵەکە لەو کاتەوە وون دەبێت و دواتر لاشەکەی لەئاوی ئەو ڕووبارە دۆزرایەوە ..
4. هەرێمی ( تورینگین ) ( Thüringen )
ـ لەم هەرێمەدا زیاتر لە حەوت تاوان ئەنجام دراوە و نوێترینیان هەفتەیەک پێش ئێستا لاشەی منداڵێکی تازەلەدایک بوو دۆزرایەوە لە ( نۆردهاوزێن ) ( Nordhausen ) و دایکی بە کوشتنی ئەو منداڵە تاوانبارکرا .. لەگەڵ ئەو تاوانەی دی کە لە مانگی 10ی ئەم ساڵدا لە لایەن دایکێکی 39 ساڵەوە منداڵێکی تازە لەدایک بوویی لە زبڵدانێک دا بەمردووی فڕێدابوو ..
5. هەرێمی ( زاکسن ) ( Sachsen )
ـ لەم هەرێمەش دا لەو دووساڵەی ڕابردوو دا چوار تاوان ئەنجام دراون کە لەلایەن دایکان باوکانەوە بوون .
6. هەرێمی ( نۆردڕاین ـ ڤێست فالن ) ( Nordrhein - Westfalen )
ـ لەم هەرێمەدا نوێ ترین تاوان دژ بەمنداڵان لەمانگی 11ی ئەم ساڵدا بوو کە منداڵێکی کچ لە ( ڤۆپێرتاڵ ) ( Wuppertal) لاشەی لە کیسێکی نایلۆندا دۆزرایەوە لە ژێرخانێکدا کە دایکی دوای لەدایک بوونی کوشتبووی و لەوێ شاردبوویەوە کە دایکەکە تەمەن 22 ساڵ بوو ..
دواتر بەشێوەیەکی گشتی ئەو تاوانانە لەم هەرێمەدا لەو مایەدا خۆیی لە شەش تاوان دەدات .
7. لەم هەرێمەدا زیاتر لە چوار تاوان دژ بەمنداڵان ئەنجام دراون و نوێ ترینیان لە 3ی مانگی 12ی ئەم ساڵدا ئەنجام دراوە .
8. هەرێمی ( زاکسن ـ ئانهالت ) (Sachen -Anhalt )
ـ بەشێوەیەکی گشتی ژمارەیی ئەو تاوانانە لەم هەرێمەدا سێ تاوانن لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا و نوێ ترین تاوان لە مانگی 3ی ئەم ساڵدا بوو ..
9. هەرێمی ( برێمن ) ( Bremen )
ـ تەنها تاوانێک تۆمارکراوە دژ منداڵان لە مانگی 10ی ساڵی 2006 بووە دژ بە منداڵێکی تەمەن 2 ساڵە ئەنجام دراوە .
10. هەرێمی ( براندێن بۆرگ ) ( Brandenburg )
ـ لەم هەرێمەشدا دواترین تاوان لەم مانگی 1ی ساڵی 2007 دابووە و سەرجەم ئەو تاوانانەی دەرهەق بەمنداڵان تۆمارکراون 3 تاوانن .
11. هەرێمی ( بەرلین ) ( Berlin )
ـ لەم هەرێمەدا دواترین تاوان کە پیاوانی ئاگر کوژێنەوە منداڵێکی برسی و تینویان لە پاڵ دایکی دا دۆزیەوە کە دایکەکە مردبوو بەهۆیی بەکارهێنانی زۆری مادەی بێهۆشکەرەوە ..
لەم هەرێمەشدا 3 تاوانی دی لەو چەند ساڵانەی ڕابردوودا تۆمارکراون .
12. هەرێمی ( نێکلین بۆرگ فۆرفۆرپۆمێرن ) (Necklenburg vorpommern )
ـ لەم هەرێمەشدا زیاتر لە چوار تاوان ئەنجام دراون و دواترینیان لە مانگی 11ی ئەم ساڵدا بوو کە منداڵێکی 5 ساڵە بەهۆیی برسیەتی و تونیەتیەوە گیانی لەدەست دا بەتاوان باربوونی دایک و باوکی .
13. هەرێمی ( شلێسڤیگ هۆلشتاین ) ( Schleswig - Holstein)
دواترین تاوان ئەوەی کە دەرهەق بەو پێنج منداڵە ڕووی دا ، لەگەڵ دوو تاوانی دی .
14. هەرێمی ( هام بۆرگ ) ( Hamburg )
لەم هەرێمەدا دوو تاوان ئەنجام دراون .
15. هەردوو هەرێمی ( سارلاند ) ( Saarland) و ( ڕاینلاند پفالتس ) ( Rheinland pflaz)
لەم چەند ساڵەی دوایدا هیچ تاوانێک تۆمار نەکراوە .

___________________

سەرچاوەکان :
Deutsche welle.de
Bild.de