١٥\٦\٢٠١١
ئایه له باکووری
وڵات سه‌رکه‌وتووین؟ ئیرادمان له کوێدایه؟!

ئه‌یوب ره‌حمانی
وه‌ک ده‌زانین یه‌کشه‌ممه‌ی ڕابردوو 22ی جۆزه‌ردان له باکوری کوردستان
هه‌ڵبژاردنی پاڕله‌مانی تورکیه به‌ڕێوه چوو و پاش ئه‌م هه‌ڵبژاردنه
هات و هه‌رایه‌کی گه‌وره له لایه‌ن به‌شێک له کوردانه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا
و ئاکامی هه‌ڵبژاردنه‌کانیان بۆ کوردان به سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره بۆ
کورد له قه‌ڵم دا. به‌ڵام پرسیارێک که ئێمه و مانان نابێ خۆمانی لێ
بشارینه‌وه و ئه‌بێت له خۆمانی بپرسین ئه‌مه‌یه که، ئایا به ڕاستی
کورد له باکوور سه‌رکه‌وتنی به ده‌ست هێنا؟
یه‌کێک له‌و خاڵانه که وه‌ک سه‌رکه‌وتن دێته ئه‌ژمار نه ته‌نیا به‌ر
بوونی کۆمه‌ڵێک زیندانی سیاسی کورد وه‌ک به‌ڕێزان ئه‌حمه‌د تورک و له‌یلا
زانا و... به‌ڵکوو بوونیان به نوێنه‌ری خه‌ڵکی کورد و گه‌ڕانه‌وه‌یان
بۆ پاڕله‌مانه. منیش به نۆبه‌ی خۆم زۆر دڵخۆش و شادمانم به‌م هه‌واڵه،
به‌ڵام ئه‌مه چ سه‌رکه‌وتنێکه که ئه‌و به‌ڕێزانه بیست ساڵ پێش
ئێستاش هه‌ر نوێنه‌ری پاڕله‌مان بوون و ته‌نیا به تاوانی کوردی قسه
کردن له پاڕله‌مان و باسی مافی نه‌ته‌وه‌که‌یان چه‌ند جار خراونه‌ته
زیندان و ئیستا دووباره به‌ریان داونه‌ته‌وه و کردوویاننه‌وه به
نوێنه‌ری پاڕله‌مان؟ واته زۆر شته‌که نه‌گۆڕاوه، چون ئه‌و به‌ڕێزانه
به بێ تاوان گیرابوون و ئێستاش به‌ر بوون و خروانه‌ته‌وه سه‌ر پۆسته‌کانی
ئه‌و کاتی خۆیان، له‌م به‌ینه‌دا ئه‌وه ئێمه‌ی کوردین که بیست ساڵ ته‌مه‌نمان
به فیڕۆ چووه! (لێره ئیتر باسی داگیرکرانی کوردستان و ئه‌و هه‌موو
زیان و زه‌ره‌ره گیانی و مادییه ناکه‌ین جارێ، با ئه‌مه بمێنێت بۆ
کات و شوێنی خۆی!)
خاڵێکی دیکه که وه‌ک سه‌رکه‌وتن داده‌نرێت، ئه‌مه‌یه که کورد ئه‌مجاره
36 نوێنه‌ری له پاڕله‌ماندا ده‌بێت، که ده‌کاته دوو قاتی جاره‌کانی
پێشوو و منیش ئه‌مه‌م پێ له هیچ یا له که‌متر پێ باشتره. به‌ڵام له
ڕاستیدا کورد ده‌بوو به پێی ڕێژه‌ی حه‌شیمه‌ت، واته نیزیک 40%ی خه‌ڵکی
تورکییه کوردن، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ببویایه به خاوه‌نی ده‌ور و به‌ری
150 کورسیی پاڕله‌مان و نه‌ک ته‌نیا 36 دانه. له زیاتر له بیست
میلیون حه‌شیمه‌تی باکوری کوردستان که زیاتر له پانزده میلیۆنی مافی
ده‌نگدانی هه‌بووه و چاوه‌دێری ئوروپا و ڕۆژئاوا به سه‌ر ده‌نگه‌کانه‌وه
هه‌بوون و جێگای ترس و نیگه‌رانی که‌م بوو، به‌ڵام ته‌نیا دوو و نیو تا
دوو و هه‌شتسه‌د میلیۆن کورد ده‌نگیان به کورد داوه، باقی کورده‌کانی
خاوه‌ن ده‌نگ که زیاتر له دوازده میلیۆنن یا ده‌نگیان نه‌داوه و یا
ده‌نگیان به ئاکه‌پ، حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری ئیسلامی و پاڕتی کۆماری خه‌ڵک
واته جێ هێ پێی ڕاسیست داوه! ئایا ئه‌مه سه‌رکه‌وتنه بۆ کورد؟
به پێی ئاماره ڕه‌سمییه‌کان له شاره کوردییه‌کانی باکوری کوردستان
زۆرینه‌ی کورد ده‌نگییان به حیزبی ئیسلامی ده‌سه‌ڵاتدار به سه‌رۆکایه‌تی
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان داوه. ته‌نانه‌ت له شاری تونجه‌لی که
شارێکی کوردانه زۆرترین ده‌نگ که کردوویه‌تییه 56% به جێ هێ پێی
دژه کورد دراوه! له شارێکی دیکه‌ی کوردان له بینگول 67%ی ده‌نگی
کوردان به ئاکه‌پ دراوه له وان 40% به ئاکه‌پ، له سیڕت و ماردینیش
هه‌روه‌ها. له دیاربه‌کر قه‌ڵای کوردایه‌تی 32%ی ده‌نگه‌کان به ئاکه‌پ
دراون و ...!!
که‌واته ئه‌گه‌ر له ڕووی ئاکامی هه‌ڵبژاردنی شاره‌کان و له گشتییه‌تیدا
به ئه‌نجام بگه‌ین، کورد ئه‌گه‌ر چی نه‌یدۆڕاندووه، به‌ڵام سه‌رکه‌وتنیشی
به ده‌ست نه‌هێناوه و هێشتا له سه‌رکه‌وتن زۆر به دووره، ته‌نیا
ده‌توانین بڵه‌ین که ئه‌مه له هیچ باشتره و ناکرێ ناوی سه‌رکه‌وتنی
لێ بنرێت و پێویسته کاری زۆری بۆ بکرێت و له هه‌موو گرنگتر ئه‌مه‌یه
که له هه‌موو پارچه بنده‌سته‌کانی کوردستان ئه‌زموون له‌م هه‌ڵبژاردنه
وه‌ربگرین و چاو لێبکه‌ین بزانین که‌م و کووڕی کوردان له کوێدایه. به
بڕوای من هه‌موو نیشانه‌کان ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن که کورد به گشتی هه‌ستیی
نه‌ته‌وایه‌تی و نیشتیمان په‌روه‌ریمان زۆر لاوازه و ئه‌بێت کار له‌سه‌ر
ئه‌مه بکرێت، ئه‌گه‌ر وا نه‌بوویایه کوردان ده‌نگیان به نه‌یارانی
خۆیان که به خوێنی ڕۆڵه‌کانیان تینوون نه‌ده‌دا. کاتێک زۆرینه‌ی
کوردان خۆیان خۆیان ئاسیمیله ده‌که‌ن و خۆیان خۆیان ئیدغام ده‌که‌ن و
له نێو نه‌ته‌وه‌ی داگیرکه‌ردا خۆیان ده‌توێننه‌وه، ئیتر ئاکامه‌که‌ی
له‌مه باشتر نابێت. ئێستا وه‌کو ئه‌وه وایه که کورد له باکور ته‌نیا
سێ تا پێنج میلیۆن بێت، چوونکه پانزده میلیۆن کورد له باکور ئه‌وه‌نده
هه‌ستی نیشتمانیی و دڵسۆزی تیا نییه که ده‌نگ به نه‌ته‌وه‌ی خۆی
بدات و ئه‌مه‌ش له لاوازی کورد بوونه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت و مه‌ترسییه‌کی
گه‌وره‌یه و ئه‌بێت کاری زۆری لۆ بکرێت.
ده‌وره‌ی ناسیۆنالیزمی کوێر و توندڕه‌و به‌سه‌ر چووه، به‌ڵام به ده‌نگدان
به نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆی، هیچکه‌س نابێته ناسیۆنالیستی به‌رچاوته‌نگ، به‌ڵکو
ته‌نیا ئه‌بێته هێز بۆ به‌رگری کردن له دووباره به کۆیله نه‌کرانه‌وه‌ی
خۆی و گه‌یشتن به مافه ئینسانی و ڕه‌واکانی خۆی. ده‌نگی به‌هێز و جه‌ماوه‌ری
زامنی جارێکی دیکه به کۆیله نه‌کرانه‌وه‌مانه و پێویسته ئه‌مه هه‌موو
بیزانین و به چه‌پ و ڕاسته‌وه کاری بۆ بکه‌ین. ده‌نگ نه‌دان به
خۆمان به مانای خراپ له سیاسه‌ت و خراپ له دێمۆکڕاسی حاڵی بوونه و
ئه‌مانه‌ش به مانای نه‌خوێنده‌واری و که‌م خوێنده‌واریی و نائاگاییه
به سه‌ر داهاتووی خۆمان. تێنه‌گه‌یشتنه له پلان داڕشتن بۆ
داهاتوومان و نه‌خوێندنه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی نه‌ته‌وه‌ییمانه.
بایه‌خ نه‌دان به خۆمان وه‌ک نه‌ته‌وه، سه‌لمێنه‌ری تێنه‌په‌ڕان له
قۆناخی کۆیلایه‌تیمانه و نیشانیده‌دات که هێشتا خوێنی کۆیلایه‌تی له
ڕه‌گه‌کانماندا ده‌گه‌ڕێ! ئه‌م خوێنه پێویسته پاک بکرێته‌وه، له
کۆیله بوون، عه‌شیره‌یی و بنه‌ماڵه چییه‌تی، گه‌نده‌ڵبوون و.... تا
ببینه خاوه‌نی ئه‌قڵییه‌تێک و خوێنێکی نیشتیمانی و ئینسانی و
ئاشتیخواز له ڕه‌گه‌کانماندا، کارمان زۆره و هێشتا له سه‌ره‌تایداین.
بۆیه پێویسته له هه‌ر کوێ ئه‌م دیاردانه به‌ر چاو که‌وتن، به
تووندی ڕه‌خنه‌یان لێ بگیردرێت و له قاو بدرێن! ئێمه ئێستا له هه‌میشه
زیاتر پێویستمان به ڕه‌خنه‌گره تا به که‌سانێک که هه‌رچییان به
چاو بینی خێرا باوه‌ڕی پێ بکه‌ن و قه‌بووڵی بکه‌ن. ڕه‌خنه چرای
ڕووناککه‌ره‌وه‌ی داهاتوومانه و داهاتوی گه‌ش و ئازادیش له به‌هێز
بوونی ده‌نگه‌کانماندایه و نه‌ک له لاوازی و بێده‌نگی و پڕژ و
بڵاویماندا. ئه‌بێت وه‌خۆ که‌وین و ده‌نگه‌کانمان یه‌کخه‌ین بۆ داهاتوو!
24ی جۆزه‌ردانی 2711
ماڵپه‌ڕی ئه‌یوب ره‌حمانی
|