٢٤\١١\٢٠١٠
ئومێدی
رزگارکردنی سه‌کینه ئاشتیانی ئێستا له هه‌موو کات زیاتره.
- که‌مپینی ئازادکردنی سه‌کینه
به‌ته‌واوی تواناوه درێژه‌ی ده‌بێت! -
وه‌رگێرانی له فارسییه‌وه:
هیوا ئه‌حمه‌د
راگه‌یاندنی رۆژنامه‌گه‌ری
ژماره: 102
ئه‌مرۆ
محمه‌د جه‌واد لاریجانی سه‌رۆکی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤی کۆماری ئیسلامی له
پرێس تیڤییه‌وه رایگه‌یاند که چانسی رزگابوونی سه‌کینه ئاشتاینی
زۆره. به‌پێی نیشاندانی بۆچوونه جیاواز‌و پێچه‌وانه‌کانی به‌رپرسانی
کۆماری ئیسلامی ده‌رباره‌ی دۆسیه‌ی سه‌کینه، هێشتا ناتوانری به
دڵنیایی ته‌واوه‌وه ئه‌و ئومێده هه‌بێت که سه‌کینه له سزای به‌رده‌باران
و له سێداره‌دان رزگاری بووه. قسه‌و ده‌ربرینه‌کانی لاریجانی ئه‌وه
نیشان ده‌دات که ئومێدبوون به‌رزگاری سه‌کینه له‌هه‌ر کات زیاتر بووه،
به‌ڵام له پێناو به‌دیهێنانی ئه‌وه‌دا نابێت ته‌نانه‌ت بۆ یه‌ک ساتیش
فشار له‌سه‌ر رژێمی ئیسلامی لاببرێت و که‌مبکرێته‌وه.
شه‌ش مانگ له که‌مپینی جیهانی ئازادکردنی سه‌کینه تێپه‌رده‌بێت وه
له‌ژێر ئه‌م فشارانه‌دا رژێمی ئیسلامی نه‌یتوانی سه‌کینه به‌رده‌باران
یان له سێداره بدات، وه له‌ژێر فشاری ئه‌م که‌مپینه جیهانییه خه‌ریکه
ده‌ستوپێ ده‌کوتێ. محه‌مه‌د جه‌واد لاریجانی پێشتر کاتێک سه‌کینه‌یان
قامچیباران کرد و چاوپێکه‌وتنیان لێقه‌ده‌غه‌کرد، ووتی که سه‌کینه هه‌فتانه
چاوپێکه‌وتنی هه‌یه و له‌ژێر هیج فشارێکدا نه‌بووه، به‌ڵام بۆهه‌موان
ئاشکرابوو که ئه‌م درۆ ئاشکرایانه ته‌نها به‌مه‌به‌ستی کڕینی ئابڕۆ
بوو بۆ حکومه‌ته‌که‌ی. هه‌ر دوو رۆژ پێش ئێستا حجه‌ت ئه‌لئیسلام مالک
ئه‌ژدر شریفی سه‌رۆکی دادگای ئازه‌ربایجانی رۆژهه‌ڵات دووپاتی کرده‌وه
که له حاڵه‌تی ته‌ئیکیدکردنی کۆتایی سزای به‌رده‌بارانکردنی سه‌کینه،
ئه‌و سزایه به‌سه‌ریدا جێبه‌جێده‌کرێت.
ئێمه رایده‌گه‌یه‌نین که تا کاتێک کۆماری ئیسلامی به فه‌رمی راینه‌گه‌یه‌نێت
که سزای به‌رده‌باران و له‌سێداره‌دانی سه‌کینه هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه،
وه سه‌کینه و سه‌جاد و هوتن و دوو رۆژنامه‌نووسی ئه‌ڵمانی له زیندان
ئازاد نه‌بن، که‌مپینی جیهانی ئازادکردنی سه‌کینه به‌ته‌واوی هێزه‌وه
درێژه پێده‌ده‌ین.
_____________________________
سه‌رچاوه:
http://stopstonningnow.com/wpress/4269
کۆمیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی دژی له سێداره‌دان
کۆمیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی دژی به‌رده‌بارانکردن
22\11\ 2010
ماڵپه‌ڕی هیوا ئه‌حمه‌د
|