په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٤\٩\٢٠١٨

"ئوردەک لی" لە دەرھێنانی غەریب پوور لە فێستیڤاڵی فیلمەکانی منداڵان نمایشکرا.

 

مەنسوور جیھانی

 

فیلمی سینەمایی "ئوردەک لی" لە دەرھێنانی "بێھرووز غەریب پوور" لە لە سی و یەکەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەکانی منداڵانی ئیسفەھان نمایشکرا.

بە پێی راپۆڕتی لێژنەی پەیوەندییەکان و راگەیاندنی سی و یەکەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، ناوەکانی فیلم گەلی بڵیندی سینەمایی ئێرانی وەرگیراو لە سی و یەکەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئیسفەھان راگەیەندراو و فیلمی سینەمایی "ئوردەک لی" لە دەرھێنانی "بێھرووز غەریب پوور" نووسەر و دەرھێنەری بەئەزموونی سینەمای منداڵ و مێرمنداڵی کوردستان لەم فێستیڤاڵەدا نمایشکرا.

فیلم گەلی بڵیندی سینەمایی ئێرانی بەشی "کێبڕکێی سینەمای ئێران" لە سی و یەکەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئسفەھان، بە رێژەی ١١ فیلمی بڵیندی سینەمایی لەم رووداوە نێونەتەوەییەدا، نمایشکران کە بریتین لە؛

١ ـ "ئوردەک لی" لە دەرھێنانی "بێھرووز غەریب پوور" و لە بەرھەمھێنانی "عەلی حەزرەتی"
٢ ـ "ئاسکی نێوچاو سپی ٢" لە دەرھێنان و بەرھەمھێنانی "سەید جەواد ھاشمی"
٣ ـ "لەبەر دەرزییەکی ناقابیل" لە دەرھێنانی "عەلیڕەزا مەحموودزادە" و لە بەرھەمھێنانی "داریووش ئاقابابائیان"
٤ ـ "پاستاریۆنی" لە دەرھێنانی "سوھەیل موەفەق" و لە بەرھەمھێنانی "بیتا مەنسووری"
٥ ـ "تۆپۆلی" لە دەرھێنان و بەرھەمھێنانی "حوسێن قەناعەت"
٦ ـ "دوچ" لە دەرھێنانی "ئەمیر مەشھەدی عەباس" و لە بەرھەمھێنانی بنکەی ھزریی بارھێنانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران
٧ ـ "سێھەم کەسی غایب" لە دەرھێنان و بەرھەمھێنانی "وەحید نیکخواە ئازاد"
٨ ـ "سیمین" لە دەرھێنان و بەرھەمھێنانی "مورتەزا ئاتەش زەمزەم"
٩ ـ "زەربە فەنی" لە دەرھێنانی "غوڵامڕەزا رەمەزانی" و لە بەرھەمھێنانی بنکەی ھزریی
بارھێنانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران
١٠ ـ "لای لایە بکە" لە دەرھێنانی "موستەفا قوربان پوور" و لە بەرھەمھێنانی "حەسەن کەلامی"
١١ ـ "لوکنەت" لە دەرھێنانی "محەمەدڕەزا حاجی غوڵامی" و لە بەرھەمھێنانی "مەحموود فتووحی شاە ئابادی".

 

ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک