٣٠\١\٢٠١٠
ئوسامه ئه‌نوه‌ر عه‌کاشه و
دژایه‌تیکردنی ته‌وژمی ره‌شی سه‌له‌فیه‌تی وه‌هابیی.

عه‌باس رۆسته‌م
ئوسامه ئه‌نوه‌ر عه‌کاشه ، یه‌کێکه له به‌ناوبانگترین نووسه‌ره‌کانی
سیناریۆ بۆ د‌رامای میسری و عه‌ره‌بی و کاره ته‌له‌ڤزیۆنه‌کانیشی له
گرنگترین کاره‌کان ده‌ژمێردرێن و ته‌ماشاکه‌رانیشی له میسر‌و وڵاته عه‌ره‌بیه‌کان
له ڕاده‌به‌ده‌رن . ئوسامه له 27ی مانگی گه‌لاوێژی ساڵی 1941 له
شاری ته‌نتای پارێزگای رۆژئاوا له دایک بووه و ده‌رچووی کۆلێجی وێژه‌یه
له ساڵی 1962 . هه‌فتانه جارێک وتاری تایبه‌تی هه‌یه له رۆژنانه‌ی
ئه‌لئه‌هرام که له قاهیره‌ی پایته‌خت ده‌رئه‌چێت و بڵاوترین رۆژنامه‌ی
میسرییه .
ئوسامه ئه‌نوه‌ر عه‌کاشه له رێگه‌ی نووسینی سیناریۆی زۆربه‌ی زنجیره
دراما به‌ناوبانگه‌کانی میسری وه‌کو [ لیالی الحلمیه و الشهد والدموع
] ناسراو ناوبانگی له میسر و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بڵاوبووه‌وه.
ئوسامه ئه‌نوه‌ر عه‌کاشه وه‌ک ناسریی ناسراوه، به‌ڵام له‌م دواییه‌دا
له بیروبۆچونی ناسریی پاشگه‌ز بۆته‌وه و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی [
کۆمکاری وڵاته عه‌ره‌بیه‌کان ] ی کردووه و له جیاتیدا داوای
پێکهێنانی رێکخراوێکی [کۆمنوێلسی] کردووه بۆ ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی که
عه‌ره‌ب زوبانن له سه‌ر بناغه‌ێیه‌کی ئابووری، به‌وه‌ش ناسراوه که
دژی توندڕه‌ویی و کۆمه‌ڵه توندڕه‌وه‌کانه .
ئوسامه ئه‌نوه‌ر عه‌کاشه‌و [ سه‌حابی ] عومه‌ری
کو‌ری ئه‌لعاس *
: -
ئوسامه ، عومه‌ری کو‌ری ئه‌لعاسی به سوک و بێنرخترین که‌س داناوه له
مێژووی ئیسلامی‌دا و ئه‌ڵێت ئه‌م کابرایه شایه‌نی ئه‌وه نییه که له
یه‌کێک له‌و درامایانه‌ی مندا ستایشی لێبکرێت ، چونکه ئه‌گه‌ر که‌سایه‌تی
ئه‌م کابرایه له یه‌کێک له دراماکانمدا پێشکه‌ش بکه‌م ، ئه‌وا وه‌ک
که‌سێکی تاڵانچی و سه‌ره‌ڕۆ و گه‌رۆک پێشکه‌شی ئه‌که‌م ، چونکه عومه‌ری
کو‌ری عاس سووکترین و بێنرخترین که‌سایه‌تیه له مێژووی ئیسلامدا .
ئوسامه ئه‌نوه‌ر عه‌کاشه و دیارده‌ی پۆشینی [
حیجاب ] : -
ئوسامه به هۆی دژایه‌تیکردنی بۆ دیارده‌ی پۆشینی حیجاب له لایه‌ن هه‌ندێک
له ژنه ئه‌کته‌ره به‌ناوبانگه‌کانی میسر [ حه‌نان تورک ] وه‌ک
نموونه، هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنی لێکراوه له لایه‌ن که‌سانی نه‌ناسراوه‌وه
، ئه‌ویش له به‌رپێچیکردنی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌دا ئه‌ڵێت [ من دڵنیاتان
ده‌که‌مه‌وه که ئه‌و هه‌ڕه‌شانه من ناترسێنن و به‌رده‌وام ده‌بم له
دژایه‌تیکردنی ئه‌م دیارده‌یه که به‌لای منه‌وه هه‌ڵمه‌تێکی
رێکخراوه به نیازی له ناوبردنی هونه‌ری میسری و گۆرینی بۆ هونه‌رێک
به زوبان و بیروبۆچونی توندڕه‌وه سه‌له‌فیه‌کان بدوێ که ناگونجێت له‌گه‌ڵ
سروشتی لێبورده‌یی و میانڕه‌ویی میسریه‌کاندا ، ئه‌وانه‌ش که ده‌ست
تێوه‌رده‌ر و رێکخه‌ر و هانده‌رن له‌م مه‌یدانه‌دا لایه‌نه سه‌له‌فیه
ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانن که هه‌ر یه‌که موفتی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و که‌سانێکیش
له ڕاگه‌یاندنه‌کاندا کاریان بۆ ئه‌که‌ن به پروپاگه‌نده‌کردن بۆ ئه‌و
ژنه ئه‌کته‌رانه‌ی حیجابیان پۆشیووه وه‌ک حه‌نان تورک ، به نیازی
ڕاپێچکردنی ژنه ئه‌کته‌ره‌کانی دیکه‌ش بۆ حیجاب پۆشین .
ئوسامه ئه‌نوه‌ر عه‌کاشه و بنیاتنه‌رانی ده‌وڵه‌تی
ئیسلامیی : -
ئوسامه له نووسینێکیدا ئه‌و ڕاستیه ئه‌خاته روو که زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی
بنیاتنه‌ری ده‌وڵه‌تی ئیسلامین له دایکانی له‌شفرۆش بوون ، به هۆی ئه‌وه‌وه
که له‌شفرۆشیی لای عه‌ره‌به‌کان له جاهلیه‌ت و ئیسلامدا کارێکی
به‌ربڵاوبووه ، کاریش گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی که یه‌کێک له و هۆزه عه‌ره‌بانه‌ی
که ده‌رامه‌تی ژیانیان له‌سه‌ر له‌شفرۆشیی بووه داوایان له پێغه‌مبه‌ر
کردووه که له‌شفرۆشییان بۆ حه‌ڵاڵ بکات بۆ ئه‌وه‌ی ببنه ئیسلام .
ئوسامه له‌و نووسینه‌یدا ئه‌ڵێت ، کارێکی به رێکه‌وت نه‌بووه که له
جاهلیه‌تدا دوژمنایه‌تی به‌رده‌وام بووه له نێوان عه‌ره‌به خاوه‌ن
ڕه‌وشته‌کان له [ بنی هاشم و مخزوم و زهره و ئه‌وانی دیکه ] له گه‌ڵ
ئه‌وانه‌ی به به‌دره‌وشتیی و له‌شفرۆشیی ناوبانگیان ده‌رکردبوو وه‌ک [
بنی عه‌بد شه‌مس و سلول و هزیل ] و هه‌ر ئه‌و دوژمنایه‌تیه‌ش بوو که
تاسه‌ر به‌رده‌وام بوو دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و بنه‌ماڵانه بوونه ئیسلام ،
هه‌ر ئه‌وه‌ش بو هۆکاری ئه‌وه‌ی که زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی چوونه پاڵ به‌ره‌ی
ئه‌مه‌ویه‌کان دژی خلافه‌تی ئیمامی عه‌لی کو‌ری ئه‌بو تالب ئه‌وانه
بوون که ڕابوردوویه‌کی به‌دڕه‌وشتیی و له‌شفرۆشییان هه‌بووه ، ئه‌مانه‌ش
هه‌ندێکیانن : -
1 ـــ حه‌مامه‌ی دایکی ئه‌بی سفیان که
ژنی حه‌ربی کو‌ری عه‌بد شه‌مس بووه و نه‌نکی معاویه‌یه، ئه‌م ژنه
له‌شفرۆش و خاوه‌ن به‌یداخ **
بووه له جاهلیه‌تدا.
2 ــ زرقاء کچی وه‌هه‌ب ، له‌شفرۆش و
خاوه‌ن به‌یداخ بووه له جاهلیه‌تدا و نازناوی [ زه‌رقاء ] ی پێدراوه
به هۆی ره‌شی پێستیی و به‌و هۆیه‌شه‌وه خۆی هه‌رزانفرۆشکردووه ، ئه‌م
زه‌رقایه ژنی ئه‌بی ئه‌لعاسی کو‌ری ئومه‌یه بووه و دایکی حه‌که‌م
کو‌ری ئه‌بی ئه‌لعاسه که پێغه‌مبه‌ر له شاری مه‌دینه شاربه‌ده‌ری
کردوه ، نه‌نکی مه‌روانی کو‌ری حه‌که‌مه که ئه‌ڵین گوایه ئیمام
حسێنی کو‌ری ئیمام عه‌لی له وه‌ڵامیدا بۆ نوێنه‌ره‌که‌ی ئه‌م مه‌روانه
وتویه‌تی [ هه‌ی کو‌ری ئه‌و زه‌رقایه‌ی که که له بازاری عه‌کازدا له‌شی
خۆی هه‌ڕاج ئه‌کرد ] .
3 ــ ئامینه‌ی کچی عه‌لقه‌مه‌ی کو‌ری
سه‌فوان دایکی مه‌روانی کو‌ری حه‌که‌م نه‌نکی عه‌بدولمه‌لیکی کو‌ری مه‌روان
که به دزیه‌وه په‌یوه‌ندیی سێکسیی له‌گه‌ڵ ئه‌بی سوفیانی کو‌ری
ئه‌لحاریسدا هه‌بووه ، هه‌ر ئه‌م مه‌روانه‌ش له دوای له دایکبونی
براوه‌ته لای پێغه‌مبه‌ر، فه‌رموویه‌تی [ دووری بخه‌نه‌وه لێم ئه‌م
پڕوپوچ و ترسنۆکه‌ی کو‌ری پروپوچی ترسنۆک و مه‌لعونی کو‌ری مه‌لعونه ] ،
هه‌ر ئه‌م له‌عنه‌ت لێکراوه له لایه‌ن پێغه‌مبه‌ره‌وه دوا رۆژ ده‌بێته
خه‌لێفه و ئه‌میرولموئمینون !!! .
4 ــ ئه‌لنابیغه سه‌لمه کچی حه‌رمه‌له
، که به له‌شفرۆشیی ئاشکرا ناوبانگی ده‌رکردووه و خاوه‌ن به‌یداخیش
بووه ، دایکی عومه‌ری کو‌ری ئه‌لعاسه ، ئه‌م ژنه کۆیله‌ی عه‌بدوڵای
کو‌ری جه‌دعان بووه و ئازادی کردووه ، له یه‌ک رۆژدا هه‌ر یه‌ک له
ئه‌بو له‌هه‌ب کو‌ری عه‌بدولموته‌لیب و ئومه‌یه کو‌ری خه‌ڵه‌ف و هشام
کو‌ری ئه‌لموغیره و ئه‌بو سفیانی کو‌ری حه‌رب و ئه‌لعاس کو‌ری وائل
جووتبوون له گه‌ڵیدا و له‌م جووتبوونانه‌ی عومه‌ری بووه و هه‌ر
یه‌که‌یان به کو‌ری خۆی زانیووه ، به‌ڵام ئه‌لنابیغه‌ی دایکی به کو‌ری
ئه‌لعاس مه‌زه‌نده کردووه چونکه ئه‌لعاس له‌و ماوه‌یه‌دا خه‌رجیی
کردوه ، بۆیه به عومه‌ری کو‌ری ئه‌لعاس ناسراوه .
5 ــ سومیه‌ی کچی ئه‌موعه‌ته‌ل ، که له‌شفرۆشێکی
خاوه‌ن به‌یداخ بووه و کۆیله‌ی ئه‌لحاریسی کو‌ری کلده بووه ، کوره‌کانی
که [زیاد ] یه‌کێکیان بووه هه‌ر جاره‌ی به کو‌ری یه‌کێک مه‌زه‌نده‌ی
کردووه ، جارێک به کو‌ری عوبه‌ید کو‌ری ئه‌بی سه‌رح ئه‌لسه‌قه‌فی مێردی
و جارێک به ناوی خۆیه‌وه ، بۆیه دواجار به [ زیاد بن ئه‌بیه ]
ناسراوه چونکه باوکی نه‌زانراوه کێیه ، دواجار معاویه‌ی کو‌ری ئه‌بو
سفیان کردی به برای خۆی به بیانووی ئه‌وه‌ی گوایه ئه‌بو سوفیانی
باوکی له گه‌ڵ سومیه‌ی دایکی زیاد جووت بووه و دوای نۆ مانگ زیادی
لێبووه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش شایه‌تی ئاماده‌کردووه ، ئه‌مه‌شی
کاتێک کرد که زیاد فه‌رمانڕه‌وای فارس و ئه‌هواز بوو بۆ ئه‌وه‌ی به
لای خۆیدا ڕایکێشێت دژی ئیمامی عه‌لی .
6 ــ مه‌رجانه‌ی کچی نوف ، کۆیله‌ی عه‌بدوڕه‌حمان کو‌ری حسان بن
سابت بووه و به حه‌رامی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌کی زۆردا جووت بووه که
له نێوانیاندا [ زیاد کو‌ری ئه‌بیه ] یه‌کێکیان بووه ، ئه‌م مه‌رجانه‌یه
دوو کو‌ری بووه یه‌کێکیان عباد و دووهه‌میان عوبه‌یدوڵا و باوکیان نه‌ناسراوه
، بۆیه زیاد هه‌ردووکیانی هه‌ڵگرتۆته‌وه و دواجار عباد بووه والی [سجستان
] و عوبه‌یدوڵا به والی به‌سره له کاتی خه‌لافه‌تی معاویه‌ی کو‌ری ئه‌بی
سفیاندا ، وادیاره نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب که‌سی خاوه‌ن ڕه‌وشتیان
نه‌بووه که بیکه‌نه خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات جگه له‌م حه‌رامزادانه ،
به‌ڵام [ الطیور علی اشکالها تقع ] به واتا باڵنده‌کان ره‌دووی
هاوشێوه‌کانیان ئه‌که‌ون ، پیاوێکی وه‌ک معاویه له توانایدا نییه
خاوه‌ن ڕه‌وشت به کاربهێنێت . یه‌زیدی کوریشی دوای مردنی معاویه‌ی
باوکی ، ئه‌م عو‌به‌یدوڵایه‌ی کرده والی کوفه و له شه‌ڕێکی نابه‌رابه‌ردا
ئیمام حسێنی کو‌ری ئیمام عه‌لی پێکوشت ، هه‌ر به بیستنی هه‌واڵی کوشتنی
ئیمام حسین ، حسین ئه‌لبه‌سری که‌وتۆته گریان و وتویه‌تی [
سه‌رشۆڕییه بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌ک کو‌ری له‌شفرۆشێک کو‌ری کچی پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی
بکوژێت !!! ] .
7 ــ قه‌تام کچی شه‌حنه ئه‌لته‌میمیه
، که له شاری کوفه به له‌شفرۆشیی ئاشکرا ناوبانگی ده‌رکردووه
،پیره‌ژنێک ده‌ڵاڵیی بۆکردووه به ناوی لبابه ، باوک و براکه‌ی له
خه‌واریجه‌کان بوون و هه‌ردووکیان له شه‌ڕی نه‌هره‌واندا کوژران ،
هه‌ر ئه‌و ڕقوکینه‌یه‌شی وایلێکرد داوا له عه‌بدوڕه‌حمانی کو‌ری ملجم
بکات کاتێک هات بۆ داخوازی که ئیمامی عه‌لی بۆ بکوژێت ، به‌کوشتنی
ئیمامی عه‌لیش ئاگری رق‌وقینی دانه‌مرکایه‌وه و زانیاری تایبه‌تی نارد
بۆ عومه‌ری کو‌ری ئه‌لعاس [ کو‌ری له‌شفرۆش سه‌لمه کچی حرمه‌له که
ئه‌و کاته والی میسر بوو ] ، له باره‌ی چه‌ند که‌سێک له هه‌وادارانی
عه‌له‌ویه‌کان له میسر و به‌کوشتیدان .
8 ــ نه‌زیله‌ی کچی ئه‌سماء
ئه‌لکه‌لبیه ، که ژنی ره‌بیعه‌ی کو‌ری عه‌بد شه‌مس بووه و دایکی
عه‌تبه و شه‌یبه بووه که هه‌ردووکیان له شه‌ڕی به‌دردا کوژراون ،
ئه‌لئه‌سفه‌هانی له په‌رتووکی ئه‌لئه‌غانیدا ئه‌ڵێت که ئومه‌یه‌ی
کو‌ری عه‌بد شه‌مس شه‌وێک هاتۆته ماڵی ره‌بیعه‌ی برایی ، که دیویه‌تی
براکه‌ی له ماڵ نییه له‌گه‌ڵ براژنه‌که‌یدا جووت بووه و سکی به
عه‌تبه پڕ بووه .
9 ــ هند کچی عه‌تبه که به له‌شفرۆش
ناوبانگی ده‌رکردووه له جاهلیه‌تدا ، ژنی ئه‌بو سفیان بووه ،
معاویه‌ی کو‌ری جگه له ئه‌بو سفیان شک ئه‌کرێت له مسافر کو‌ری ئه‌بی
عه‌مرۆ و عه‌مار کو‌ری وولید و عه‌باس کو‌ری عه‌بدولموته‌لیب و سه‌باحی
کۆیله‌ی عه‌ماری کو‌ری وه‌لید ئه‌م سکه‌ی بووبێت .
10 ــ مه‌یسون کچی بجدل ئه‌لکه‌لبیه
که دایکی یه‌زیدی کو‌ری معاویه بووه ، به دزیه‌وه له گه‌ڵ
کۆیله‌یه‌کی باوکی‌دا جووت ده‌بوو و سکی به یه‌زید پڕ بوو . هه‌ر ئه‌م
یه‌زیده به ئیمامی حه‌سن کو‌ری ئیمام عه‌لی ئه‌ڵێت [ ئه‌ی حه‌سن من
ئه‌تبوغزێنم ] ئیمام حه‌سنیش له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێت [ ئه‌وه له‌به‌ر
ئه‌وه‌یه که شه‌یتان به‌شداریی باوکتی کردووه له کاتی جووت بوونیدا
له‌گه‌ڵ دایکت و هه‌ردوو شه‌هوه‌ته‌که تێکه‌ڵاوی یه‌کدی بوون ] .
11 ــ ئه‌مینه کچی عه‌لقه‌مه کو‌ری
سه‌فوان که دایکی مه‌روانی کو‌ری حه‌که‌م بووه ، له‌گه‌ڵ ئه‌بی سفیان
به حه‌رامی ده‌ستی تێکه‌ڵ ئه‌کرد و مه‌روانی ڵیبوو ، ئیبن عه‌ساکر له
رێی محه‌مه‌د ئه‌لقره‌فلیه‌وه ئه‌ڵێت [ پێغه‌مبه‌ر له‌عنه‌تی له
حه‌که‌م و نه‌وه‌کانی کردووه ] . عایشه‌ی ژنی پێغه‌مبه‌ریش به
مه‌روانی وتووه [پێغه‌مبه‌رله‌عنه‌تی له باوکت کردووه که تۆ له
پشتی باوکتا بوویت ، بۆیه تۆش به‌شێکی له‌و له‌عنه‌ته و تۆش ئه‌و
دره‌خته مه‌لعونه‌ی که له قورئاندا هاتووه } .
ئا ئه‌مانه بوون که بناغه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌یان بنیاتناوه ، بۆیه
شتێکی سه‌رسوڕمێنه‌ر نییه که هه‌موو لاپه‌ڕه‌کانی مێژووه‌که‌مان به
خوێن ڕه‌نگ کراوه .
________________________________________
* به
سه‌رکردایه‌تی عومه‌ری کو‌ری ئه‌لعاس وڵاتی میسر داگیرکراوه‌و هه‌ر به
ده‌ستی ئه‌ویش به ناوبانگترین په‌رتوکخانه‌ی ئه‌و رۆژگاره له شاری
ائه‌سکه‌نده‌ریه سووتێنراوه .
** له
کلتووری عه‌ره‌به‌کاندا له جاهلیه‌ت و ئیسلامدا وا باو بووه که
له‌سه‌ربانی ماڵی له‌شفرۆشه‌کاندا به‌یداخێک هه‌ڵبواسرێت .
29/1/2010
|