٦\٧\٢٠١١
ئوسامه نوجێفی و
سوننه و هه‌رێمێکی تازه.

نووسینی: عه‌لی سامه‌ڕایی
وه‌رگێڕانی: ره‌زا شـوان
لێدوانه‌کانی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراقی، ئوسامه نوجێفی که ئاماژه‌ی
به «جیابوونه‌وه‌ی عه‌ره‌بی سوننه » کرد.. له لایه‌ن هه‌ندێ له
سیاسییه‌کانی عێراقه‌وه ، که‌سه‌ر به لایه‌ن و تایفه و گروپ
عێراقییه‌کانن ، به تووڕه‌ییه‌وه به‌رپه‌چیان دایه‌وه .. به‌وه
لێکیان دایه‌وه که ئه‌مه « پێشێلکردنی ده‌ستووره» و یه‌کێتی عێراق
ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه..هه‌ر وه‌کو قسه‌کردن ده‌رباری پێکهێنانی هه‌رێمه‌کان
قه‌ده‌غه‌کراوبێت و بخرێته لیستی شته قه‌ده‌غه‌کراوه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌وه
.
ئوسامه نوجێفی له لێدوانه‌که‌یدا به ڕاشکاوی وریایی دا ، به‌وه‌ی که
عه‌ره‌بی سوننه توانای دامه‌زراندنی هه‌رێمێکی تایبه‌تی به خۆیانه‌وه
هه‌یه..له ئه‌نجامی کێشه‌ی قووڵی نه‌بوونی متمانه له نێوان به‌ره
سیاسییه‌کانی عێراقدا ، که نوێنه‌رایه‌تی تایفه‌یی و ڕه‌گه‌زی ده‌که‌ن
له کۆمه‌ڵگای عێراقیدا .. که له دوای له‌ناوچوونی ڕژێمه‌که‌ی سه‌دام
حوسێن له نیسانی« ٢٠٠٣ »دا، گۆڕانکارییه‌کی بنه‌ڕه‌تی دروست
بوو..ئاماژه‌شی به‌وه دا، ئه‌و گۆڕانکارییانه‌ی له میزاجی میللی له
نێوان عه‌ره‌به سوننییه‌کاندا سه‌ری هه‌ڵداوه ، به ئاراسته‌ی به
باشتر زانینی نیزاێکی فیدراڵی له جیاتی ده‌وڵه‌تێکی مه‌رکه‌زی.. دوای
ئه‌وه‌ی که به درێژایی ساڵه‌کانی ڕابردوو ، ئه‌مان له هه‌موو لایه‌نێک
زیاتر ، داکۆکی‌یان له سسته‌می نیزامی به‌ڕێوه‌بردنی مه‌رکه‌زی ده‌کرد.
لێدوانه‌که‌ی ئوسامه نوجێفی ، به ڕاشکاوی خستنه‌ڕووی بیرێکی تازه‌یه
و وه‌رچه‌رخانێکی تازه‌شه له لایه‌ن سوننییه‌کانه‌وه..به بۆچوونی ئه‌وان
مانه‌وه‌یان له ژێر چه‌تری حکومه‌تێکی ئایین ڕه‌نگی دا.. واته درێژه‌دانه
به پشتگوێخستن و په‌راوێز‌کردنیان.. هیچ ڕۆڵێکی کاریگه‌ری
سیاسیشیان نابێت.. به تایبه‌تیش مه‌ترسییان له‌وه هه‌یه ، که له
دوای کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له کۆتایی ئه‌مساڵدا ، ئێران
زیاتر ده‌ست بخاته نێو عێراقه‌وه.. له‌وه‌ش ده‌ترسن که سه‌ر له نوێ،
وه‌کو ساڵی « ٢٠٠٦» و دواتر.. دیسان بارودۆخی عێراق تێکبچێت و ئاژاوه
و توند و تیژی سه‌رهه‌ڵبداته‌وه .
هه‌وڵه‌کانی عه‌ره‌بی سوننه و نوێنه‌ره‌کانیان له په‌رله‌مانی
عێراقدا، به ئاراسته‌ی پراکتیزه‌کردنی مه‌بده‌ئه‌ی هاوبه‌شه‌ی له
حکومه‌ت و دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵاته‌کان.. به‌رهه‌ڵستی و سووربوونی لایه‌نه
شیعییه‌کانی لێکه‌ته‌وه ..به تایبه‌تیش « به‌ره‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا» به
سه‌رۆکایه‌تی سورۆکی وه‌زیران نوری مالیکی .. که تاک ڕه‌وانه ده‌ستی
به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا گرتووه.. ڕێکه‌وتنامه‌که‌ی هه‌ولێریش که له ژێر
چاودێری کورد دا داڕێژرا و.. دووه‌مین حکومه‌تی مالیکی لێهاته کایه‌وه..
جێبه‌جێ نه‌کرا..زۆریش ئاسان نییه سوننییه‌کان ئه‌و شکستییه‌یان له
بیربچێته‌وه که شیعه‌کان پێچوپه‌نایان دا به‌وه‌ی که سه‌رۆکی لیستی
عیراقییه « ئه‌یاد عه‌لاوی» که له لایه‌ن سوننییه‌کانه‌وه
پاڵپشتی لێ‌کرا بۆ پێکهێنانی حکومه‌تێکی عێراقی.. به‌ڵام به هۆی فشاری
ناوچه‌ییه‌وه ، به تایبه‌تیش له لایه‌ن ئێرانه‌وه.. هه‌وڵی ئه‌وه‌یان
دا که عه‌لاوی نه‌توانێت حکومه‌تی عێراق پێک بهێنێت.. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش
سوننییه‌کان سکاڵایان له نه‌بوونی هاوتاییه‌کی ڕاستی ، له دابه‌شکردنی
پایه و پۆسته‌کان له زۆربه‌ی وه‌زاره‌ته‌کان و داموده‌زگا حکومییه‌کان
و دامه‌زراوه سه‌ربه‌خۆییه‌کان هه‌یه.. هه‌تا ئێستاش وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌کان،
به‌تایبه‌تیش وه‌زاره‌تی به‌رگری که به‌شی پێکهاته‌ی سوننه‌یه که
دایبنێت ، دانه‌نراوه.. چونکه شیعه‌کان وه‌زیرێکی بێ توانا و بێ ده‌سه‌ڵاتی
ده‌وێت.. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش «ڕیشه‌کێشکردنی به‌عسییه‌کان »یش .. چه‌کێکی
جیاوازییه و به ئاره‌زوو خۆیان به‌کاری ده‌هێنن .
بیرۆکه‌کانی جێگری سه‌رۆکی ئه‌مریکا « جۆبایدن » له ساڵی « ٢٠٠٧ »دا
ده‌ری بڕی، که له‌و کاته‌دا هێشتا سیناتۆری نوێنه‌ری ولایه‌تی«
دیلاوێر» بوو. داوای ئه‌وه‌یکرد، که عێراق بکرێت به سێ هه‌رێمه‌وه(کوردی
ـ سوننی ـ شیعه)
ئه‌م ڕایه‌ی جۆبایدن ، له‌و کاته‌دا توڕه‌ییه‌کی جه‌ماوه‌ری و سیاسی
لێکه‌وته‌وه.. به‌ڵام ئێستا له لایه‌ن عه‌ره‌بی سوننه‌وه به
باشترین حه‌لی نێوانه هه‌ردوو شه‌ڕی ده‌زانن.. ئه‌گه‌رچی گه‌لێ ئاسته‌نگی
دێنه به‌رده‌م جێبه‌ێکردنی ئه‌م هه‌نگاوه.. که جار و بار له‌لایه‌ن
هه‌ندێک له ڕۆڵه‌کانی ناوچه‌ی ڕۆژئاواوه ده‌وترێت ، بۆ پێکهێنانی هه‌رمێکی
سوننی له هاوشێوه‌ی هه‌رێمی کوردستان .. به‌ڵام تا ئه‌مڕۆش نه‌گه‌یشتوونه‌ت
ئاستی ئه‌و ڕاشکاوییه‌ی که نجێفی له وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکاندا
ده‌ری بڕی و ، که‌ناڵێکی ته‌له‌فیۆنی ئه‌مریکا بڵاوی کرده‌وه.
من له لێدوانه‌کانی هه‌ندێک له هێزه تایفه‌ییه‌کانی سوننه.. یان
هه‌ندێک له هێزه شیعییه‌کان تێ ناگه‌م،ده‌رباره‌ی هه‌ڵوێستیان له
باره‌ی لێدوانه‌که‌ی نوجێفی یه‌وه. به لای ئه‌وانه‌وه، ئه‌وه‌ی
داوای فیداڵی ده‌کات، یا وه‌کو ئه‌وان به « ڕازی بوون به دابه‌شکردنی
عێراق»ناوی ده‌به‌ن و..به په‌ڵه‌یه‌کی شه‌رمه‌زاری به نێوچه‌وانی
رازیبووه‌کانی داده‌نێن و.. به نه‌خشه‌یه‌کی دابه‌شکردنی ئیسرائیلیشی
ناوده‌به‌ن ، که ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی به پێویست ده‌زانن.. من له‌م
وتانه‌یان ته‌نها له‌یه‌ک شت ده‌گه‌م .. ئه‌ویش تیرۆرکردنی بیروڕا و
ڕوخاندن و له ناوبردنه له لایه‌ن هه‌ندێک حیزبه‌وه ، که ئه‌م هه‌نگاوه
ده‌ستووریه ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه.. له پێناوی پاراستنی ده‌سکه‌و‌ته
سیاییه‌کانیان یا تایبه‌تییه‌کانی خۆیاندا .. بۆ ختووکه‌دانی هه‌ستی ئه‌و
شه‌قامه‌ی که سه‌ر به ئه‌وانن ..هه‌روه‌ها موزایه‌ده‌ی سیاسی پێوه
ده‌که‌ن ، به‌و مه‌رامه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوودا سوودی لێ وه‌ربگرن..
له میانه‌ی به‌رزکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێک دروشمی بریقه‌داردا .. که زه‌مانه
سواندوونی و کرمۆڵ بوونه .
ئه‌ی گه‌و‌ره‌کان ، خاوه‌ن پیرۆزییه‌کانی خوایی و میراتگرانی پێغه‌مبه‌ره‌کان..
نیشتمان ته‌نها ئه‌و خاکه نییه که لێی له دایک بووینه‌و لێی ده‌ژین
.. به‌ڵکو نیشتمان ئینتیمایه‌کی ده‌روونییه بۆ ئه‌و شوێنه‌ی که هه‌لی
ژیانێکی ئازادی و به‌خشنده‌یی لێیه ، سه‌روه‌ریی مرۆڤایه‌تی ده‌پارێزێت..
نیشتمان ئه‌و خاکه‌یه که مرۆڤ تیایدا به هه‌موو جۆره‌کانی ئازادی
شاد ده‌بێت و ، ده‌رفه‌تی کارکردن و خزمه‌تگوزاری و ته‌ندروستی و
ژیانێکی شایسته‌تری لێیه.. که‌واته سوودی ئه‌و خاکه چییه که به
نیشتمان ناو ده‌برێت .. ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕه‌هه‌ندانه‌ی تێدا نه‌بێت.. ئه‌گه‌ر
هات و ئه‌و بنه‌مایانه بۆ هه‌ر مرۆڤێک ده‌سته‌به‌ربکرێت..له سۆمال دا
بێت یا له ئه‌سکیمۆ دا بێت.. سۆزی بۆ خاکه ده‌بێت .
ئه‌وه‌ی داکۆکی له یه‌کێتی عێراق ده‌کات و دابه‌شکردنی ڕه‌ت ده‌کاته‌وه..
با ئه‌و که‌سه ئینتیمای ڕاستی خۆی بۆ بسه‌لمێنێت.. له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی
تردا له هێنانه‌دی هاوبه‌شیی ڕاستیدا به‌شداری بکات .. دووریش له
ورووژاندن و قورخکردن و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ده‌سکه‌وته‌کاندا .
پێویسته سنووری ڕۆشنبیریی دابڕاو و ، کاوێژکردنی ڕابردووی دوور و نزیک
ببه‌زێنن و ..واز له خۆبایی و تانه و ته‌شه‌ر که‌سانی تر بهێنن و ،
به ته‌مای ئه‌وه‌ش نه‌بن که شکستی که‌سانێکی تر بقۆزنه‌وه .
له‌گه‌ڵ دانانم به‌وه‌ی که زۆربه‌ی سیاسییه‌کانی عێراق جیاوازنین له
یه‌کتری و ئه‌و ئازایه‌تییه‌شیان تێدا نییه.. که به ڕاستی دان بنێن
به جێبه‌ێکردنی فیدراڵی ی هه‌رێمی سوننه‌ی عێراق.. که ده‌بێته
نموونه‌یه‌کی پێکه‌وه ژیان له نێوان هه‌موو پێکهاته‌کانیدا.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که من بڕوام به ناوچه‌گه‌ری و به دابه‌شکردنی
تایفه‌یی نییه.. به‌پێی شوێنی له دایک بوونم ، من سه‌ر به یه‌کێک له‌و
هه‌رێمانه‌م که ده‌که‌وێته ناوه‌ڕاستی عێراقه‌وه و،به سوننه‌نشین
ڕیزبه‌ندکراوه.به‌وه‌ش ناوی ده‌ه‌رکردووه پێکهاته‌کانی و دانیشتوانی
و ئه‌وانه‌شی ها توونه‌ته ئه‌وێ.. به پێکه‌وه‌ژیان ناسراون .
به‌ڵام « فیدراڵی ی عه‌ره‌بی سوننه» که ده‌یانه‌وێت له‌م ناوچه‌یه‌دا
دابمه‌زرێت.. بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی بڕوایان به عیلمانی و بیری لیبرالی
هه‌یه..هه‌لی ئه‌وه‌یان بۆ دابین ده‌کات که هه‌ناسه‌ی شادی بده‌ن ..
به هۆی لاوازی حیزبه ئیسلامییه‌کان له ناوچه‌کانی عه‌ره‌بی سوننه‌دا
.. به به‌راورد له‌گه‌ڵ کاریگه‌ریی به‌هێزیان له ناوچه‌ی شیعه‌کاندا..
ئه‌گه‌ر چیش هه‌ست به کاریگه‌ریی هۆزایه‌تی ده‌کرێت.. به‌ڵام ئه‌مه
نابێته ڕێگر و پێوه‌ند له ڕێی گه‌شه‌کردنی بیری عیلمانی ..هه‌روه‌ها
توندڕه‌وی سوننیش له‌م ناوچانه‌دا .. به توندی به‌ربه‌ره‌کانی ده‌کرێت
و له دوای نه‌مانی په‌ڵپ و بیانووه‌کانیان .. که هه‌ندێک له له
توندڕه‌وه‌کانیان بۆ ڕاکێشان و به‌ده‌ستهێنانی لایه‌نگیری هه‌ڵجوون و
تووڕه‌بوونیان ده‌قۆزنه‌وه، ئه‌مانه هه‌موو هه‌ره‌س دێنن و
نامێنن..بواریش له به‌رده‌م گۆڕانکاری و چاکسازیی کۆمه‌ڵایه‌تی و
سیاسی و ئابووری دا ، له‌م هه‌رێمه‌دا واڵا ده‌بێت ..
ئه‌وه‌ی باسی هه‌ژاری و که‌م سامانی ناوچه‌ی سوننی ده‌کات.. ئه‌و که‌سه
له ڕاستییه‌وه دووره.. ئه‌م قسه‌یه نابێته هۆیه‌ک له هۆیه‌کانی
شکستی.. ئه‌م ناوچانه‌ی ناوه‌ڕاستی عێراق..به به‌پیترین ناوچه‌ی
کشتوکاڵی عێراق داده‌نرێ.. هه‌روه‌هاش سامانێکی گرنگی له به‌رده‌ستدایه
ئه‌ویش ئاوه .. که به شاده‌ماری ژیان داده‌نرێت و.. وه‌کو که‌لوپه‌لێک
چۆته ناو بازاڕی ئاڵوگۆڕی بازرگانییه‌وه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش زه‌وییه‌کانی
پڕن ، له سامانی سروشتی و له نه‌وت و گاز.. هه‌ره‌هاش ده‌روازه
سنوورییه‌کانی زۆرن ، که ده‌سکه‌وتێکی باشیان هه‌یه.. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش
وه‌کو هه‌رمێک به‌شێکی ته‌رخانکراوی له بودجه‌ی فیدراڵیدا ده‌بێت ..ئه‌مانه
و ده‌سکه‌وتی تریش.. له لایه‌کی که‌شه‌وه وڵاتانی ده‌وڵه‌مه‌ندی عه‌ره‌بی
و بێگانه‌ش ده‌توانن سه‌رمایه‌کانیان له‌هه‌رێمه‌که‌دا به شێوه‌یه‌کی
به‌رفراوان بخه‌نه کاره‌وه .
نموونه‌یه‌کی ساکاریش ده‌هێنمه‌وه .. ئوردن له هیچ کام له
پارێزگاکانی عێراق ده‌وڵه‌مه‌نتر نییه .. که‌واته ده‌توانین به‌راورد
له نێوان ئوردن و ئه‌و هه‌رێمه چاوه‌ڕوانکراودا بکه‌ین .. ئه‌گه‌ر ئه‌م
هه‌رێمه بتوانێت بگاته ئاستی ئوردن.. که ده‌شتوانێت بگات .. که‌واته
ده‌ستکه‌وتێکی مه‌زن به‌ده‌ست ده‌هێنێت.
له کۆتاییدا ده‌ڵێم ، هه‌رێمی عه‌ره‌بی سوننه.. ئێستا له سایه‌ی ئه‌م
بارودۆخه ناله‌باره‌دا..داخوازییه‌کی پێویستی پێ له‌سه‌رداگرتووی خه‌ڵکی
ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌یه.
ئه‌گه‌ر به پێی بنه‌ما ڕاستییه‌کان ئه‌م هه‌رێمه بێته کایه‌وه..
بواری گه‌شه‌کردن و پێشکه‌وتنی له به‌رده‌م دایه.. بۆ ئه‌وه‌ی ببێته
نموونه‌یه‌ک و چاوی لێ بکه‌ن ..
ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت پارێزگاری له به‌رژه‌وه‌ندی عێراقێکی یه‌گرتوو بکات..
له ناوچه سوننییه‌کان بێت ، یا له ناوچه‌ی شیعه‌کان .. پێویسته هه‌وڵی
سه‌رگرتنی ئه‌م بیرۆکه بدات.
______________________________________________________
*
ده‌قی ئه‌م نووسینه، له نووسینی نووسه‌ری عێراقی« عه‌لی سامه‌ڕایی »یه
که به زمانی عه‌ره‌بی .. له ڕۆژی دوو شه‌ممه‌ی «٤ / ٧ / ٢٠١١» دا ،
له ماڵپه‌ڕی « کتابات » دا ، بڵاویکردۆته‌وه.
٤\٤\٢٠١١
- نه‌رویچ
ماڵپه‌ڕی ره‌زا شوان
|