ئوتریش: رێوره‌سمێک به بۆنه‌ی 2 ی رێبه‌ندان
رۆژی 15 به‌رفرانباری 2707 رێکه‌وتی 5 ژوانویه‌ی 2008، به‌بۆنه‌ی 2 ی رێبه‌ندان و 62 هه‌مین ساڵرۆژی دامه‌زرانی کۆماری کوردستان، رێوره‌سمێکی به‌ڕێوه‌چوو.
له‌سه‌ر بانگهێشتی کۆمیته‌ی ئوتریشی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، شاندێکی پارتی ئازادیی کوردستان به سه‌رپه‌رشتی هه‌ڤاڵ ئه‌فشین ئه‌قده‌سی به‌رپرسی کۆمیته‌ی ئوتریشتی PAK، ئاماده‌ی رێوره‌سمه‌که بوو. هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه شاندی پارتی ئازادیی کوردستان په‌یامێکی پێشکه‌ش کرد. شایانی باسه، رێوره‌سمه‌که تا دره‌نگانی شه‌و به شادی و شایی و هه‌ڵپه‌ڕکێی کوردیی، له لایان ئاماده‌بووانه‌وه، به‌رده‌وام بوو.
پارتی ئازادیی کوردستان کۆمیته‌ی راگه‌یاندن 19 به‌فرانباری 2707 9 ژانویه‌ی 2008
Austria Committee Kurdistan Freedom Party 0043676879610125 ww.pazadik.org
|