ڤالانتاین ٢٠٠٧
هێمن ڕه‌ئووف ئێواران که ده‌هاته‌لام چاوی بۆ خه‌مێک ده‌گێڕا بیکاته خۆراکی شه‌وم به‌ڵام ئه‌م ئێوارههات و خۆی بوویه شه‌کری موحیبه‌ت بۆ ئه‌م شه‌وم
ئێواران که‌ده‌هاته‌لام وه‌ک ڕه‌شه‌با هه‌موو جه‌سته‌می ئه‌شێواند به‌ڵام ئه‌م ئێوارههات و هێدی هێدی وه‌کو جاران نه‌رم و نیانی خۆی نواند
ئێواران که ده‌هاته‌لام وه‌کو دره‌ختی پایزان گه‌ڵا و گوڵم هه‌ڵده‌وه‌راند به‌ڵام ئه‌م ئێوارههات و وه‌کو به‌هار چرۆی هیوای له‌جه‌سته‌ی ماندووما ڕوواند
ئێواران که‌ده‌هاته‌لام پریاسکه‌یه‌ک دڵڕه‌نجاندن دیاری ژووانی تاڵم بوو به‌ڵام ئه‌م ئێواره‌هاتو گوڵێکی سور بۆ دیاری من له‌ده‌ستیا بوو
کاتێ ڕوانیم ڕۆژمێری نێو ژووره‌که‌م له‌ڕۆژی خۆشه‌ویستیدا میوانێکی ڕۆح شیرینه زانیم سبه‌ی ڕۆژی له‌دایکبوونه‌وه‌ی ڤالانتینه.
ڤالانتاین ٢٠٠٨
عه‌شقم بۆ تۆ وه‌کو هه‌ورێکی بێزاری به‌هارانه ئه‌و ده‌یه‌وێ به‌سه‌ر په‌ڕه‌ی گوڵه‌کاندا بۆ هه‌ڵاڵه‌ی گوڵێکی جوان ببێ بهکهژکهژهو تارا که‌چی پێش گه‌شتن به‌زه‌مین ده‌بێ به‌ئاو و به‌باران
منیش له‌م وه‌رزی عه‌شقه‌دا له‌م شه‌وی ڤالانتینه‌دا له‌م ساتی سه‌مای ئه‌وین و چرکهپڕ پێکه‌نینه‌دا ده‌مه‌وێ ببم بهکهپرێ لهسایهما وچانی ئاسوده‌یی به‌یت
به‌ڵام نه‌ده‌ستم ده‌بزوێ ده‌ستی ناسکت بگرم و نه‌چاو ده‌تروکێ نیگا له‌وێنه‌که‌ی تۆ بگرم و نه‌پێم هه‌یه بێم بۆ لات و نهباڵم هه‌یه بفڕ‌م تا هیچ نه‌بێ به گوڵێکی سووری ساوا ئه‌م ئێواره بزه‌یه‌کت پێببه‌خشم یان هه‌ر نه‌بێ به ماچێکی ته‌ڕ و پاراو له زه‌خره‌فه‌ی ئه‌م عه‌شقه‌ماندا بنه‌خشم
ئه‌م شه‌و شه‌وی ڤالانتینه و نه‌تۆ لێره و نه‌من له‌وێ ئیتر من زه‌ویه‌کی وشک وه‌رزم سه‌ره‌تای پایزه و بارانی خوڕه‌مم ده‌وێ تۆش تروسکه‌ی چرایه‌کی نامۆ و به‌ته‌نهایه‌کی به چاوه‌ڕوانی له‌وێوه په‌پوله‌ی ئه‌م دڵهتهنگهی منت ده‌وێ.
ڤالانتاین ٢٠٠٩
ملوانکه‌یه‌ک
|