په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٦\٢\٢٠١٣

    ڤاڵەنتاین.


شەماڵ عادل سەلیم

هەناسەکەم، لەبری گوڵێک، دڵی خۆمم پێشکەش کردی
سەر شێتانە لە ئامێزی خۆمم گرتی
لە نێو پایتەختی عیشقم، تاجی شاهانەم لەسەرکردی
کراسێکی بە نەرگز چنراوم لەبەرکردی...
بە ماچ دەمخەواندی
هەربەماچ بێدارم دەکردی....
تۆی کیژی ئاسمان و
منیش شەماڵێکی بە خەمەکانت مەست....
سەرشێتانە لە نێو بەهەشتی باوەشتا بە لێوەکانم لیمۆکانتم تێر تێر دەگووشی...
هەتا بڵێی لەسەرخۆ.....
لە کانیی لێوی هەنگویناوییت دەمخواردەوە و لە ئامێزت دەتوامەوە.....
لە ناکاودا شووشەی دڵمت شکاند و
ماچەکانمت لە سینەتدا ناشت و
بە رووتی هەڵسایەوە.....!!
ئەی بارانە ژن...
وا هاتووم جارێکی تر قەدەری خۆمم کردۆتە گوڵێک و
لە ڤاڵانتاین
پێشکەشتی کەم.....
تۆ ئازادی
بە باوەشتا دەینووسێنی یان وەک جاران هەڵیدەوەرێنی....


١٤ی شوبات - رۆژی خۆشەویستی
ماڵپەڕی شەماڵ عادل سەلیم

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک