٩\٢\٢٠١٤ وا بڕوا هەموو عێراق دەبێتە پارێزگا!!!
نەجم محەمەد
لە دواى بڕیاردانى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بۆ بەپارێزگابوونى شارى هەڵەبجە ئیتر لە ودەمەوە زۆرێک لە شار و شارۆچکەکانى کوردستان و عێراق خەونى بەپارێزگابوون بووە خەونیان و هەموو خەونەکانى تریان لە و خەونەدا کورت و کۆکردەوە و ڕاستروایە بڵێم بوون بە پارێزگا بووە مۆدەلاى هاوڵاتیانى شار و شارۆچکەکەکانى کوردستان وعێراق وەک ڕزگاریکەرو ئەڵتەرناتیف دەڕواننە بوون بەپارێزگاودیارە هەرشارێک کە هەموو مقەوماتێکى پارێزگابوونى تیادابێ بەپێ ى یاسا ئەوائەو شارەمافى خۆیەتى ببێتە پارێزگا دیارە من قسەم لە سەر مافى بوون بە پارێزگابوون نیە بەڵکو قسەى من لە سەر خەونى بە پارێزگا بوونە ئایا بەپارێزگابوون ئە ودارە ئەفسوناویە یە لە چاونوقانێکدا هەموو خەون وداواکارى ومافەکانى هاوڵاتیان بهێنێتەدى؟ بێگومان نەخێربە پارێزگابوون ئەمڕۆلەعێراق وکوردستاندا بەماناى ئەو بە هەشتە نایەت کە خەڵکى خەونى پێوە دەبینن بەڵێ بەهەشتە بۆ سەرکردە وبەرپرس ودەسەڵات داران بەڵام بۆ خەڵکى هەژارو زەحمەتکێش و کەم دەست دۆزەخە وهیچ ئاڵوگۆرَێکى جدى و ڕیشەى لە ژیان وگوزەرانى خەڵکیدا بەدى ناهێنێت.
من دەڵێم نابێت خەڵکى کوردستان وعێراق خەونەکانیان وماف ودازدواکاریەکانیان ببەستنەوە بە خەونى بە پارێزگابوونەوە چونکە ڕێگەى بە دیهاتنى خەونەکانیان لە ڕێگەى بە پارێزگابوونەوە نیە بەڵکو لە ڕێگەیەکى ترەوەیە دەبێت ئەوڕێگەیە بگرنەبەر ئەویش ڕێگەى خەبات وفشارى جەماوەرى شارستانیانە ومەدەنیانەى ڕۆژانەى بەردەوامە لە بەرابەر دەسەڵات وحکومەتدا تاکوبەدەستهێنانى هەموو ماف وداواکاریەکان ئەمەڕێگە چارەیە نەک بوون بەپارێزگاخەڵکى خوارووى عێراق دەبێت داواى پاراستنى بارى ئاسایشى شارەکان دوا بکات لە دەسەڵات وحکومەت کەگەورەترین کێشەى خەڵکیە نەک بە پارێزگابوونى شارەکان کە بەڕاى من پاراستنى بارى ئاسایشى شارەکان زۆر گەورەترو گرنگترە لە پارێزگابوون ،خەڵکى عێراق و کوردستان دەبێت داواى پشکى خۆیان بکەن لە نەوتى عێراق و کوردستان دەبێت داواى خزمەتگوزارى وژیانێکى مەدەنیانەو شارستانیانەو خۆشگوزەرانە بکەن دەبێت داواى مافە مرۆڤیەکانیان بکەن دەبێت داواى ئازادى ویەکسانى و عەدالەتى کۆمەڵاەیەتى بکەن و.. هتد.
دیارە ئەمڕۆ
بەپرێزگابوونى شارەکان بۆتە ئامرازێکى ڕیکلامکردن بۆ هەڵِمەتەکانى
هەڵبژاردنى داهاتووى عێراق وکوردستان و
کراوەتە کارت وگەمەى مململانێ ى سیاسى وحیزبى و تایفى وشیعە گەرایى
وسونەگەرایى وناسولیزم وهتد وخەرێکە لەم ڕێگەوە خەڵکى ئەوشارانە دەدەن
بەگژ یەکداو وتۆوى ناکۆکى ودووبەرەکى دەڕوێنن لە پێناو پاراستنى
دەسەڵاتى خۆیانداو خۆڵ کردنە چاوى خەڵکى وبەلاڕێدابردنى خەڵکى
وسەرقاڵکردنى خەڵکى بەشتى دیکەوە تاماف وداواکاریە بنەڕەتیەکانى خۆیان
لەبیر چێتەوە دەبێت خەڵکى کوردستان وعێراق ووشیاربن وبەم سیاسەتە
فریوکارانەى دەسەڵاتدارانى عێراق وکوردستان فریوونەخۆن
بەداخەوەلەهەمووکوردستان و عێراقدا گوێت لەیەک هاونیشتمانی کوردستانى
وعێراقى نەدەبوو کەدژایەتى هەڵەبجە بکات پێش ئەوەى بریار بدرێت لە بە
پارێزگابوونى هەڵەبجەبەڵام دواى بڕیارەکەزۆرن ژمارەى
ئەوهاونیشتیمانیانەى کەدژایەتى هەڵەبجەدەکەن خۆ ئەگەر بەپارێزگابوون
مافێک بێت لە بەرابەر تاوانەکانى ڕژێمى بەعسى ڕووخاو دەرهەق بە خەڵکى
کوردستان وعێراق وەربگیرێت ئەوا دەبێت هەموو عێراق وکوردستان ببێنە
پارێزگا ئەوا دەبی َ ١٧٠٠ گوندى خاپوورکراوى
کوردستان ببێتە پارێزگا ئەوا دەبێت دۆڵى بالیسان و گوندى سوێسوێنان پێش
شارى هەڵەبجە بکرێنە پارێزگا چونکە پێش هەڵەبجە کیمیاباران کراون و
دووگوندى پیرۆزن تکایە باتاوان وخە ون وعەتف وماف وداواکاریەکانمان
تێکەڵ نەکەین وگرێ ى نەدەین بە خەونى بە پارێزگابوونەوە کە خەونێکى تا
ڵ وزڕو بێ بەرهەمە بۆخەڵکى عێراق وکوردستان بەڵام پڕبەرهەمە
بۆدەسەڵاتدارانى کوردستان وعێراق.
|