په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٦\١\٢٠١٥

وا بڕیارە حکومەتی نەرویج

ژمارەیەک پەنابەر دیپۆرتی فرۆکەخانەی هەولێر بکاتەوە.

ناوەندی هەوالگری فیدراسیۆن:


ع. ق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا لە گرتووخانەی تراندۆم نزیک بە فرۆکەخانەی ئۆسلۆ بە سکرتاریەتی فیدراسیۆنی راگەیاند: "لەم بلۆکەی مندا لە گرتووخانەی تراندۆم سێ پەنابەری کوردین وا بریارە دیپۆرتی هەولێرمان بکەنەوە".
 

ئەو پەنابەرە ئەوەشی گوت: "جاریکی تر حکومەتی نەرویچی هەلمەتی گرتنی پەنابەرانی دەستپیکردۆتەوە و پیچەوانە بە خواستی خۆمان دەمانیرنەوە هەروەها دادگا پی راگەیاندوین حکومەتی هەریم هیج کێشەیەکی نیە لە وەرگرتنەوەمان".

لە بارەیەوە پەیوەندییمان بە دەشتی جەمال سکرتیری فیدراسیۆنەوە کردوە پی راگەیاندین "لە ماوەی رابردوودا کەسوکاری ژمارەیەک لە پەنابەران لە ولاتی نەرویچەوە پەیوەندییان پیوە کردوین لە گرتنی چەند پەنابەریک ئاگاداریانکردینەوە دوای وەرگرتنی زانیاریی لێیان و لە پیناو بەرگرتن بە دیپۆرتکردنەوەیان یەکسەر نامەمان ئاراستەی ئارنا سولبرغ سەرۆک وەزیرانی نەرویج کرد، سەبارەت بە مەترسییەکانی ئەو سیاسەتە لە پیشلکردنی مافەکانی پەنابەران و ناردنەوەی پەنابەران بۆ ناوچەیەک کە جەنگ و پێشێویی کۆمەلایەتی تێدایە ئاگادارکردەوە و داوامانلێکردن دەستبەجی ئەو پەنابەرە کوردانە لە زیندان ئازاد بکەن و مافی پەنابەرییان بۆ بە فەرمیی بناسێنن، هاوکاتیش ژمارەیەک ریکخراوی جیهانییمان ئاگادار کردەوە".

سەبارەت بە رۆڵی حکومەتی هەریمی کوردستان دەشتی ووتی"بەداخەوە لە کاتیکدا خەڵکی کوردستان لەگەل دڕندەترین گرووپی مرۆڤکوژی داعش بەروە رووە کراوەتەوە، لە کاتیکدا حکومەتی هەرێمی کوردستان گرانی وبیکاری بی مووچەیی و کەمیی خزمەتگوزارییان بەسەر ژیان و گوزەرانی خەڵکیدا داسەپاندوە لەولاشەوە بۆ یەک ساتێکیش ئامادە نین لە سیاسەتی هاوکاریکردن و ساتوسەودا بۆ گەڕاندنەوەی بەزۆری پەنابەران دەستهەڵگرن".

 

 

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی

 

________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk, 00447856032991, 07895976547

Fax: 08715288651, www.federationifir.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک