٢٣\٦\٢٠١٤
وا هاتن
چەکدار و رێگرێن مە..
دینار و دۆلار ل بەژنا وان
ئەوێن خۆڵا چاوێن مە.. دزیی و گەندەڵیی ل دەستێن
وان!!
سەربەخۆیی کوردستان و دامەزراندنی
دەوڵەتێک کە بە لایەنی کەم رێز لە ماف و
ئازادییە
سەرەتاییەکانی خەڵک بگرێ بەو هێزە
چەکدارییە خێڵەکیی و میلیشاییەی یەکێتی و
پارتی و ئەو چەکدارانە وەدەست نایێ کە
چەکدارییان وەک کاسبیی وەرگرتووە و وەک
پاسەوانگەلێکی بێ باوەڕ و بەکرێگیراو
پاسەوانیی لە بەرژەوەندییە تەسکەکانی
حیزبەکان و ئەو سەرۆک مەرۆکانە دەکەن کە
تا ئێستا هۆکاری هەرە سەرەکیی بوونە لە
لەباربردنی سەربەخۆیی کوردستان و نەبوونی
ماف و ئازادییەکان و ئەو ژیان و گوزەرانە
پڕ لە چەرمەسەرییەی کە ئێستا خەڵکی
کوردستان تێیدا دەژیێ.. ئاخەر بە ناو
سەرۆکێک کە تەنیا لە خەمی چەکدارە
جەلادەکانی خێڵەکەیەتی و تەنیا لەبەرئەوە
نایەوێ کەرکووک بگەڕێتەوە سەر هەرێمی
کوردستان چونکە هێزێکی دیکەی کوردی تێیدا
باڵادەست دەبێ! ئاخەر بە ناو سەرۆکێک
تەنیا لەبەرئەوەی سلێمانی لە
بن دەستی خۆیدا نییە و دڕندەکانی
ماڵی تاڵەبانی و نەوشێروانی خوێنڕێژ تێیدا
حاکمن ئەوپەڕی هەوڵی خۆی دەخاتەگەڕ تا
کاولتری بکا! ئاخەر بە ناو سەرۆکێک
لەوەتەی هەیە بە دەسیسەی داگیرکەرانی
کوردستان خەریکی پیلانگێڕییە
دژ بە هەر هێز و لایەنێکی پارچەکانی دیکەی
کوردستان کە ملکەچی ئەو نابن... چۆن چۆنیی
لە ژێر سەرپەرشتیی
ئەودا ناوچە داگیرکراوەکان
دەگەڕندرێنەوە و کوردستانێکی سەربەخۆ
دادەمەزرێ؟! مەگەر تەنیا لە دەرەوەی
ویستەکانی ئەو و بە هۆی چاوتێبڕینی
دەسەڵاتدارانی ئەمەریکا و تورکیا و
ئیسرائیل و وڵاتانی دیکە لە سەروەت سامانی
کوردستان وڵاتێکی سەربەخۆی پڕ لە کێشە
دابمەزرێنن ئیدی ئەو سەرۆک خێڵەش وەک
نەفتفرۆشێکی بێ دەسەڵات و بێ نرخ بە ناوی
سەرۆک لە کوردستان دابمەزرێنن، ئەگینا بە
پشتبەستن بە چەکداری کاسبکار و پاسەوانی
گەندەڵیی هەر دەبێ بۆ
خۆمان ببێژین: ''وا
هاتن چەکدار و رێگرێن
مە.. دینار و دۆلار ل بەژنا وان،
ئەوێن خۆڵا چاوێن مە.. دزیی و گەندەڵیی ل
دەستێن وان''!! |
|

|
|