په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٣\١\٢٠١٨

وانەگوتنەوە بە زمانێکی جگە لە زمانی فارسی لە قوتابخانە سەرەتاییەکان قەدەغەکرا.

 


وەزارەتی فێرکاری و پەروەردەی کۆماری ئیسلامی ئێران وانەگوتنە بە زمانێکی جگە لە زمانی فارسی لە قوتابخانەکان بۆ قۆناغی سەرەتایی قەدەغە کرا.

بەرپرسی شۆرای باڵای فێرکاری وپەروەردەی کۆماری ئیسلامی ئێران”نەوید ئەدهەم” لە ئاخاوتنێکدا لەگەڵ یەکێک لە هەواڵنێرانی دەوڵەتی گوتی کە وانەگوتنەوەی زمانەکانی دیکە جگە لە زمانی فارسی لەقوتابخانە سەرەتاییەکانی بە توندیی قەدەغەیە.

هەروەها لەبەشێکی دیکە لە وتەکانی کوتی کەئامانج لە وانەکوتنەوە پەرەپێدانی زمانی فارسی وکەلتووری ئێرانی لە قوتابخانەکانە.

ئەمە لەکاتێکدایە کە کۆماری ئیسلامی ئێران بەپەیوەست بوون بە چەنددین ڕێکەوتنامەی نێونەتەوەیی بۆ وێنە ڕێکەوتنامەی مافی مەدەنی وسیاسی،ڕێکەوتنامەی نێونەتەوەیی مافە سیاسییەکان، کۆمەڵایەتی و کەلتووری و هەروەها کونڤانسیۆنی مافی منداڵ، بەپێی ماددەی ۹ی یاسای مەدەنی، لە حوکمی یاسا پەسەندکراوەکانی پەڕلەمانی شۆرای ئیسلامی ئێران دێنە هەژمار، مافی فێرکاری بە زمانی دایکی بە هیچ چەشنە مەرجێک بە فەرمی ناساندووە.

لەبنەچەی ۱۵ی یاسای بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بەئاشکرایی هاتووە کە کەڵک وەرگرتن لەزمانەکانی ئیتنیکی ولۆکاڵی لە گۆڤار وپێگەیەنەرە گرووپییەکان ووانە کوتنەوەی ئەدەبی ئەوان لە قوتابخانەکان لەگەڵ زمانی فارسی ئازادە.لەکاتێکدا نێزیک بەچوار دەیە لەتەمەنی کۆماری ئیسلامی ئێران تێدەپەڕێت دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوامن لە ئاسمیلەکردنی نەتەوەکانی نافارس لەجوگرافیای سیاسی ئێران جەخت دەکەنەوە.

بەپێی ڕای پسپۆڕان،منداڵان لە پێنج ساڵی دەسپێکی ژیانیان ۸۰٪ی تەواوی ئەو زانیاریەی پێویستە لەهەموو ژیانیان فێری ببن، لەبنەماڵەکانیان وەریدەگرن. ئەو منداڵانەی کە ناچارن بەزمانێک جگە لە زمانی دایکیان بخوێنن، لەداهاتوودا لەگەڵ کێشە وگرفتی زۆر لەژیانی ڕووبەڕوو دەبنەوە بۆوێنە لەڕوانگەی (عەسەب) ناسییەوە،زمانی دایکی لەبەراوەرد لەگەڵ ئەو زمانانەی کە تاک دواتر لەگەورەساڵیدا فێری دەبێت(زمانی زۆرەملێ) شوێنگەیەکی جیاواز لەبەشی مێشک داگیر دەکات. بە چەشنێکە لەزۆربەی بارەکاندا خەساری مێشکی هەرچەند بچووکیش ئەگەری ئەوەی هەیە ببێتە هۆی ئاڵۆزی بەرچاو لەیەکێک لەو دوو زمانە (زمانی دایکی و زمانی زۆرەملێ).


 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

info@kmmk.info

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک