وانه‌کانی دیواری
به‌ڕلین و سنووره ده‌ستکرده‌کانی کوردستان!

ئه‌یوب ره‌حمانی
له کۆتاییه‌کانی شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانیدا بوو که له حه‌ڤده‌ی
ئۆکتۆبری 1917 شۆڕشی بڵشویکه‌کان به ڕێبه‌رایه‌تی لێنین سه‌ر که‌وت و
هه‌ر ئه‌مه‌ش یه‌کێک له هۆکاره‌کان بوو که شه‌ڕی یه‌که‌می به
قازانجی وه‌ڵاتانی یه‌کگرتوو (موته‌حیدین) شکانده‌وه، به هۆی ئه‌وه‌ی
حکومه‌تی کومونیستی نوێی تازه‌دامه‌زراو له شۆڕه‌وی باوه‌ڕی به‌و شه‌ڕه
نه‌بو و لینینی تازه به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتو شه‌ڕی یه‌که‌می به شه‌ڕێکی
دواکه‌وتوانه‌ی به‌ینی زلهێزه‌کان و به سیاسه‌تی پاکتاوکردن و
تاڵان‌کردنی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینی ئه‌زانی و هێزه‌کانی خۆی که ئه‌و
کات تا کوردستان داکشابون کێشاوه دواوه و به‌م هۆیه که‌لێنێکی گه‌وره
له شه‌تڕه‌نجی زلهێزه‌کانی ده‌رگیری شه‌ڕ به تایبه‌ت ئاڵمان و
عوسمانی له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و به تایبه‌ت له کوردستان پێک
هات. ئه‌وه بوو که کۆتایی شه‌ڕ به قه‌بوڵی شکستی عوسمانلیه‌کان له
تورکیه و هاوپه‌یمانه‌که‌ی ئه‌ڵمان ڕاگه‌یه‌نرا و تورکیه به پێی په‌یمانی
سێڤێر ناچار کرا زۆربه‌ی ناوچه داگیرکردووه‌کان چۆڵ بکات و کوردستانیش
و ئه‌رمه‌نیستانیش ببنه دو وڵاتی سه‌ربه‌خۆ له باری سیاسی و
جوگرافیاییه‌وه. دیاره به پێی پلانه نهێنیه‌که‌ی سایکز پیکۆ که
بریتانیا و فه‌ڕانسه بۆ کۆنتڕۆڵی چاڵه نه‌وتیه‌کانی ناوچه‌که
دایانڕشتبو، کوردستان به‌و حاڵه‌ش هه‌ر به ته‌واوه‌تی سه‌ربه‌خۆ نه‌ده‌بو،
به‌ڵکو جۆرێک له کۆلۆنی ژێر موسته‌عمه‌ره‌ی بریتانیا ده‌بو. کاتێک من
ئه‌مڕۆ ئاوڕێک له مێژووی 86 ساڵی ڕابردوی خۆمان ده‌ده‌مه‌وه، ئه‌و
ژێر موسته‌عمه‌ره بوونه‌م پێ چاکتره ئه‌گه‌ر ڕوی بدایه و به
قازانجی ئێمه ده‌بو و باشتر بوو له‌وه‌ی که دواتر په‌یمانی لۆزان
هاته پێش و ده‌بووه خراپ و خراپتر، که کوردستان به‌ر خراپتره‌که که‌وت.
دوای لۆزان تورکه که‌مالیسته‌کان له خۆشباوه‌ڕی کورده‌کان، هه‌ر ئه‌و
خۆشباوه‌ڕیه‌ی که له خوێنماندایه و ئه‌مڕۆش حیزبه‌کانمان هه‌یانه،
که‌ڵکیان وه‌رگرت و به ناوی برایه‌تی تورک و کورد و عه‌ڕه‌ب و فارس و
به ناوی موسوڵمانه‌تی، کوردستان به ته‌واوی پارچه پارچه کرا و تا
به ئه‌مڕۆکه دیل و زه‌لیلی ده‌ستی داگیر که‌رانی خاکه‌که‌مانین!
ئه‌وه لایه‌کی په‌یوه‌ندیداری ته‌وه‌ره‌که بوو و لایه‌کی دیکه ئه‌وه
بوو که پاش ته‌واو بوونی شه‌ڕی یه‌که‌م و خۆ گرتنه‌وه‌ی شۆڕه‌وی جیهان
به شێوه‌یه‌کی ڕادیکاڵ دو جه‌مسه‌ری بووه‌وه و جیهان کرا به بلۆکی
سوسیالیستی ڕۆژهه‌ڵات و بلۆکی ده‌سمایه‌داری ڕۆژئاوا و له هه‌مو ده‌وڵه‌تانی
جیهانیش داوا کرا که خۆیان یه‌ک لایه‌نه بکه‌نه‌وه و به فه‌رمی ڕای
بگه‌یه‌نێن له گه‌ڵ کامه بلۆکن؟ ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که کۆمه‌ڵێک
وڵات به ئیراده‌ی خۆیان بونه بلۆکی ئه‌ولا یا ئه‌م لا، به‌ڵام کۆمه‌ڵێک
له وڵاته‌کانیش به بێ ئیراده و خواستی خۆیان داگیر کران. ئه‌وجار
ئه‌و دو جه‌مسه‌ره هه‌ر کامه‌و بۆ ئیسپاتی حه‌قانیه‌تی خۆی و نادوروست
بوونی لایه‌نی به‌رانبه‌ری که‌وتنه ڕکه‌به‌رایه‌تیێه‌کی ته‌سلیحاتی و
جاسوسی بێ وێنه که جیهان به ته‌واوه‌تی نا ئه‌من کرا و له هه‌ر دوک
لا کۆمه‌ڵێک ڕێکخراوه‌ی مه‌ڕموزی جاسوسی و نیزامی به بودجه‌گه‌لێکی سه‌رسوڕ
هێنه‌ر دامه‌زران، که به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و دیعایانه‌ی که ده‌یانکرد،
ئه‌وه‌ی بۆیان گرنگ نه‌بو مرۆڤ و مافه‌کانی بوو و له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی
ئیدیۆلۆژی و بیر و باوه‌ڕی خۆیان حازر بوون ته‌مه‌دون و سیڤیل له سه‌ر
ئه‌رز بسڕنه‌وه.
ئاڵمان که له شه‌ڕی یه‌که‌مدا شکستێکی زۆر گه‌وره‌ی خواردبو و پاشه‌کشه‌ی
تا ناو سنوره‌کانی خۆی پێکرابو، هێشتا ئاواتی ده‌ست به سه‌را گرتنی
چاڵه نه‌وتیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین له بیر و باوه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتدارانی
ئه‌و وڵاته نه‌سڕابووه‌وه! به به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی ئادۆڵف هیتڵه‌ڕ
ئه‌و خه‌ون و ئاواته نه ته‌نیا هێنده‌ی تر گه‌شه‌ی سه‌ند، به‌ڵکو
ئاڵمان که ئێستا ببوه وڵاتێکی گرنگی پیشه‌سازی له ئوروپا، دیعایه‌ی
به‌رته‌ری نه‌ژادی ژێڕمه‌ن و ئاریایی ده‌کرد و هیتڵه‌ڕ گه‌لی ئاڵمانی و
نه‌ژادی ئاریایی به باشترین و زیره‌کترین ڕه‌سه‌ن و ڕه‌گه‌زی مرۆڤی ده‌زانی
و هه‌ر بۆیه پێی وابو که پێویسته ڕه‌سه‌نی باشتری مرۆڤایه‌تی که
گۆیا خۆیانن، ده‌سه‌ڵاتداری جیهان به ده‌سته‌وه بگرن و وه‌ک
ئیمپێڕاتۆڕانی کۆن و مێژوویی وه‌ک ئێمپڕاتۆرانی ماده‌کان و ڕۆمیه‌کان و
یونانیه‌کان ببنه تاقه ده‌سه‌ڵاتی گرنگی جیهان. ئه‌وه بوو که هیتڵه‌ڕ
پلانی شه‌ڕی له دژی هه‌مو جیهان داڕشت و له پۆڵۆنیای دراوسێیه‌وه (له‌هێستان)
ده‌ستی پێ‌کرد و به‌م شێوه‌یه شه‌ڕی دوهه‌می جیهانی ساز بوو و ئاڵمانیه‌کان
که قینی شکستی شه‌ڕی یه‌که‌میش ببوه زوخاو و عوقده له ده‌رونیاندا،
ورده ورده هه‌مو ئوروپایان داگیر کرد و ئه‌وه‌ی به‌رگری له خۆی و
وڵاته‌که‌ی کرد، وڵاته‌که‌ی به سه‌ردا خراپ و خاپور کرد و ئه‌وه‌ی به‌رگری
نه‌کرد وه‌ک سویس، بوو به به‌هه‌شتی ئارامش و شوێنی ئیسراحه‌تی نازیه‌کان
و ئه‌نباری زێڕ و ده‌سمایه‌ی نازیه‌کان که له‌و وڵاتانه‌ی که
داگیریان کردبون، به تاڵانیان بردبوون!
هێزه‌کانی ئاڵمان که ته‌نانه‌ت دو وڵاتی زلهێزی ئه‌و کاتی ئوروپا واته
فه‌ڕانسا و بریتانیای کۆنه ئیستیعماریشیان داگیر یا نیوه داگیر کردبو،
ئیستا ئیتر به شوێن گرنگترین ڕه‌قیبی خۆی واته شۆڕه‌وی کومونیسته‌وه
بوو و هیتلێڕ وای دانابو که شۆڕه‌ویش داگیر ده‌کات و ئیتر کاری جیهان
یه‌کسه‌ره ده‌کاته‌وه. شه‌ڕ که‌وته شۆڕه‌وی و هێزی سووری کومونیست
له زۆر شوێن خۆی له به‌رانبه‌ر هێزی پڕ چه‌کی نازی نه‌گرت و ڕۆژ له
گه‌ڵ ڕۆژ شکستی شۆڕه‌وی نیزیکتر ده‌بووه‌وه، تا ئه‌وه‌ی که زستانی
سارد ده‌ستی پێ‌کرد و زۆربه‌ی هێزه سه‌ربازیه‌کانی ئاڵمان له سه‌رما و
له برسیه‌تیدا ته‌له‌ف بوون و ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی که
ئه‌ڕته‌شی سوور هه‌ندێک خۆی بگرێته‌وه و له لاوازتر بوونی
ئاڵمانیه‌کان که‌ڵک وه‌ربگرێت و هێزه‌کانی فاشیزمی ئاڵمان له
وڵاته‌که‌ی بکاته ده‌ره‌وه و هێزی سوور به ڕێبه‌رایه‌تی ستالینی
دیکتاتۆڕ ناسراو به مرۆڤی ئاسنین، به‌مه‌ش ڕازی نه‌بون و به هاوکاری
هاوپه‌یمانه‌کانیان ئاڵمانیه‌کانیان تا ئاڵمان ڕاو نا و هێزی سوور
گه‌ییه پێته‌ختی ئاڵمان واته به‌ڕلین و هیتله‌ریش له گه‌ڵ ماڵ و
منداڵ و چه‌ند ده‌وڵه‌تمه‌ردێکی نیزیکی خۆی له به‌ڕلین که‌وتنه
گه‌مارۆی هێزی سوور و هیتله‌ڕ یا ده‌بو ته‌سلیم بێت یا خۆی بکوژێت.
ئه‌وه بوو که له گه‌ڵ ژنه‌که‌ی ڕێگای دوهه‌میان هه‌ڵبژارد و ئه‌گه‌ر
چی به مه‌رگی ئه‌و فاشیزم شکستی خوارد، به‌ڵام بیر و باوه‌ڕی فاشیستی
له جیهان کۆتایی پێ نه‌هات و ئه‌و بیره‌ی هیتله‌ڕ تا به ئه‌مڕۆش و
ته‌نانه‌ت له زۆر وڵاتی ئوروپایش هێشتا هه‌ر په‌یڕه‌وی ئه‌کرێت و
ئوروپاییه‌کان هێشتا خۆیان به مرۆڤی باشتر ده‌زانن!
که باسی شه‌ڕی دوهه‌می جیهانی و شکستی ئاڵمان و هاوپه‌یمانه‌کانی
دێته پێش، ناتوانین باسی هێرۆشیما و ناکازاکی له بیر بکه‌ین که
ئه‌مریکا که ماوه‌یه‌ک بوو تێکه‌ڵ به شه‌ڕه‌که ببو و له گه‌ڵ
ژاپۆن، هاوپه‌یمانی ئاڵمان، له شه‌ڕدا بوو و ژاپۆنیه‌کان تا حه‌دێکی
زۆر پێشڕه‌وییان له دژی ئه‌مریکا کردبو، ئه‌مریکاش که ده‌ستی به
تێکنۆلۆژی بۆمبی ناوه‌کی گه‌ییبو، بۆ شکست پێ هێنانی ژاپۆن و ترساندنی
ئه‌و وڵاته و تاقی کردنه‌وه‌ی بۆمبه‌که‌یشی، دو شاری ژاپۆنی به بۆمبی
ناوه‌کی کوتا و سه‌دان هه‌زار مرۆڤی سیڤیل و بێ تاوان، منداڵ و پیر و
لاوی کرده قوربانی و ژاپۆن به‌مجۆره شکستی قه‌بوڵ کرد، ئه‌گینا بۆمبی
سێهه‌م و چواره‌میش به ڕێگاوه بوون!!
پاش شکستی ئاڵمان له شه‌ڕی دوهه‌م، وڵاتی ئاڵمان وه‌ک گای قوربانی
لێهات و هه‌ر دو جه‌مسه‌ری سوسیالیستی و ده‌سمایه‌داری له سه‌ر
داگیرکردنی ئه‌و ولاته، که سه‌روه‌ت و سامانێکی عه‌زیمی ئابوریشی
هه‌بو، که‌وتنه مشت و مڕ، تا ئه‌وه‌ی که به ناچار ئاڵمان کرا به
دو که‌رته‌وه و دابه‌شکرا، به‌ڵام وه‌ک کوردستان دابه‌ش نه‌کرا که
بیخه‌نه ژێر سه‌یته‌ره‌ی دو وڵاتی دیکه‌وه، به‌ڵکو کرا به دو وڵاتی
سه‌ربه‌خۆی سوسیالیستی و ده‌سمایه‌داری! شاری به‌ڕلینیش له
ناوه‌ڕاستدا کرا به دو که‌رته‌وه و ئه‌م ماڵ له‌و ماڵ و ئه‌م
بنه‌ماڵه له‌و بنه‌ماڵه جیاکرانه‌وه و له هه‌ردوک لاوه هاتوچۆ،
ته‌نانه‌ت به فه‌رمی و به پاساپۆڕتیش قه‌ده‌غه کرا. کار گه‌یی به
جێگایه‌ک که خه‌ڵک له هه‌ر دوک لاوه بۆ دیتنی خزم و که‌س و کار
ناچار ده‌بون به شێوه‌ی قاچاخ هاتوچۆ بکه‌ن و هه‌ندێک جار خه‌ڵکانێکیش
به فیشه‌کی مه‌رزبانه‌کان ده‌پێکران و ده‌کوژران یا بریندار و دواتر
زیندانی ده‌کران. ئه‌وه بوو که ساڵی 1961حکومه‌تی کومونیستی به‌شی
ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته پلانی دروست کردن یا هه‌ڵچنینی دیوارێکی بتونی
داڕشت و شاری به‌ڕلین ئه‌مجاره‌یان به دیوار کرا به دو که‌رته‌وه.
خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته به‌لام هه‌ر هه‌دایان نه‌ده‌دا و به هه‌لکه‌ندنی
ژێر عه‌رز و لێدانی تونێل هاتوچۆیان ده‌کرد، به‌ڵام ئه‌مه‌ش هه‌ر
کارێکی ئێجگار مه‌ترسیدار بوو. وڵاتی ئاڵمان کرا به دو که‌رته‌وه و
به دو حکومه‌ت، به‌ڵام گه‌لی ئاڵمان له هه‌ر دوک لاوه هه‌دایان
نه‌ده‌دا و باوه‌ڕیان به‌و دو له‌ت بوونه نه‌بو و پێیان وابو که
ئاڵمان و گه‌لی ئاڵمان یه‌ک وڵات و یه‌ک نه‌ته‌وه‌ن و نابن به دوو.
دیواری به‌ڕلین هه‌روا وه‌ک خۆی مابو، که له شۆڕه‌وی گورباچۆف هاته
سه‌ر ده‌سه‌ڵات و بوو به ده‌بیر یه‌که‌می حیزبی کومونیستی ئه‌و وڵاته
و سه‌رۆک کۆماری وڵاتیش. له کاتی گورباچۆڤدا، شه‌ڕی سارد به
شوێنگه‌لێکی زۆر حه‌ساس و مه‌ترسیدار گه‌یبو. هه‌ر دو جه‌مسه‌ره
ئیدئۆلۆژیه‌کان و به تایبه‌ت ئه‌مریکا، که پێشتر لێنین ناوی
ئیمپێڕیالیزمی لێنابو، و شۆڕه‌ویی یه‌کگرتوی فیدڕاڵ سوسیالیستی، هه‌ر
دوکیان ساروخه ناوه‌کیه‌کانیان له ئاسمان و ئه‌رز و زه‌ریا
به‌رانبه‌ر یه‌ک دابه‌ستبو و ته‌نیا ئه‌وه‌نده به‌س بوو که یه‌ک له
سه‌رۆککۆماره‌کان مه‌ست بکات یا شێت ببێت و ده‌ستوری هێرش بۆ سه‌ر
لایه‌نی به‌رانبه‌ر ده‌ر بکات، یا خۆ ئه‌فسه‌رێک له ناو
ژێرزه‌ریاییه‌کاندا هه‌ڵه‌یه‌ک بکات و ئیتر جیهان ده‌بو به گۆڕه‌پانی
شه‌ڕی ناوه‌کی و ڕه‌نگ بوو مرۆڤایه‌تی و سیڤیل له سه‌ر ئه‌رز
نه‌مێنێت! خۆشبه‌ختانه هیچکه‌س له هیچ لایه‌نێکیان شێت نه‌بون و هه‌ر
دوک لا تۆزێک به به‌رپرسیاره‌تیه‌وه هه‌ڵس و که‌وتیان له گه‌ڵ
یه‌کتر و له گه‌ڵ بابه‌ته‌که ده‌کرد، به جۆرێک که کار نه‌گاته
ئه‌و جێگایه‌ی ده‌ست بۆ چه‌ک له دژی یه‌ک به‌رن.
پاش ماوه‌یه‌کی که‌م له ده‌سه‌ڵاتدارێتی گورباچۆڤ، که باسی
دێمۆکڕاتیزه کردنی سوسیالیزمی به به‌رنامه‌ی گڵاسنۆست و پڕۆسترۆیکا
هێنا پێش، به‌و ئاکامه گه‌یشت که بلۆکی سوسیالیستی پێویستی به
گه‌شه‌یه و ده‌بێت هه‌ندێک ڕێفۆڕمی ناوخۆیی له شۆڕه‌وی بکرێت و
هاوکات ڕه‌خنه‌شی له‌و سه‌نگه‌ر له دژی یه‌کتر گرتنه‌ی ئه‌مریکا و
شۆڕه‌وی گرت و به‌م شێوه هه‌ندێک له پێچ و مۆره‌کان شل بوونه‌وه و
ئه‌مانه بونه سه‌ره‌تای ئاڵ و گۆڕگه‌لێکی ئێجگار ڕادیکاڵ، نه‌ک به
ته‌نیا له شۆڕه‌وی و نه‌ک ته‌نیا له بلۆکی سوسیالیستی، به‌ڵکو له
هه‌مو جیهان. پاشان وڵاتانی ئوروپای ڕۆژهه‌ڵاتیش زۆربه‌یان به بێ
کێشه و چه‌ند وڵاتیش به تۆزێک توند و تیژییه‌وه وزایان له بلۆکی
سوسیالیستی هێنا و چه‌سپان به بازاڕی ئازادی ده‌سمایه‌داری و کۆمه‌ڵێک
وڵاتی دیکه‌ش سه‌ربه‌خۆیی خۆیان له شۆڕه‌وی کۆن ڕاگه‌یاند و بوونه
وڵاتگه‌لی سه‌ربه‌خۆ. گه‌لی ئاڵمانیش له هه‌ردوک لاوه، ڕۆژهه‌ڵات و
ڕۆژئاوای ئه‌و وڵاته به عام خوازیاری یه‌کگرتنه‌وه‌ی وڵاته‌که‌یان
بوون و بۆیه‌شه ڕۆژانه له هه‌ر دوک لاوه خه‌ڵک ئه‌ڕژانه سه‌ر
شه‌قامه‌کان و به تایبه‌ت له به‌شی ڕۆژهه‌ڵات گه‌لی ئاڵمان داوای
ئازادی ده‌کرد و ئه‌مه به‌و مانایه بوو که له‌و به‌شه‌ی ئاڵمان
ئازادی نه‌بو و له باری ئابوریشه‌وه زۆر له دواوه بوو. به‌شی
ڕۆژئاواکه‌ی هه‌م وڵاتێکی ئازادتر بوو و هه‌میش له بواری پیشه‌سازی و
ئابوریه‌وه زۆر پێشکه‌وتو بوو. پاڕله‌مانی به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاڵمان
زه‌ختی خه‌ڵکه‌که‌ی له سه‌ر بوو و ئه‌وه بوو که بڕیاری دا که
قانونی هاتوچۆ بگۆڕێت و خه‌ڵک بتوانن به پاسپۆڕت هاتوچۆ بکه‌ن و خزم و
که‌س و کاریان ببینن. پاش ماوه‌یه‌ک هاتوچۆکان زیادیان کرد و کۆمه‌ڵێک
ئاڵ و گۆڕی سیاسی و زه‌ختی گه‌لی ئاڵمانی له هه‌ر دوک لاوه بو به
هۆی ئه‌وه‌ی که له 09.11.1989 دیواری به‌ڕلین به ده‌ستی خه‌ڵک
ڕوخێنرا و ئه‌مه سه‌ره‌تای یه‌کگرتنه‌وه‌ی ئاڵمان بوو و ئه‌مڕۆ پاش
بیست ساڵ ده‌بینین که ئاڵمانه‌کان له‌و یه‌کگرتنه‌وه نه ته‌نیا
زه‌ره‌ریان نه‌کردووه، به‌ڵکو وڵاته‌که‌یان ئه‌وه‌نده‌ی تر له
بوارگه‌لی جۆربه‌جۆره‌وه گه‌شه‌ی کردووه و بێ‌شک ئه‌و وڵاته هه‌ر وا
درێژه به پێشکه‌وتنی خۆی له هه‌مو بواره‌کاندا له داهاتوشدا
ئه‌دات. جێی ئاماژه‌یه که سه‌دری ئه‌عزامی ئاڵمان هه‌نۆکه خانمی
مێرکله که له به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاڵمانه‌وه هاتووه و ئه‌مه به‌و
مانایه‌یه که له ئاڵمان نه ته‌نیا هیچ جیاوازییه‌ک له به‌ینی
ڕۆژهه‌ڵاتی و ڕۆژئاواییه‌که‌ی نه‌ماوه و هه‌مو به یه‌ک ئه‌ندازه
مافیان هه‌یه، به‌ڵکو که‌سی یه‌که‌می وڵاته‌که‌ش خانمێکی
ڕۆژهه‌ڵاتییه! هه‌روه‌ها ڕۆژهه‌ڵاتی ئاڵمان که له کاتی نیزامی
کومونیستیدا (DDR) له هه‌مو بواره‌کانی ئابوری و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی
و هتد له دواوه بوو، ئه‌مڕۆکه له‌گه‌ڵ به‌شی ڕۆژئاواکه‌ی
جیاوازییه‌کی ئه‌وتۆی نه‌ماوه و ئه‌مڕۆ نیزامی حکومه‌تی ئه‌ووڵاته
بودجه‌که‌ی له خزمه‌ت هه‌مو ئاڵماندایه و بێ‌شک ئه‌مه‌ش له قازانجی
هه‌مو خه‌ڵکی ئاڵماندایه.
کورد و سنووره ده‌ستکرده‌کانی.
وه‌ک ده‌زانین و له سه‌ره‌وه‌ش باسم کرد شه‌ڕی یه‌که‌م و گه‌یشتنه
ده‌سه‌ڵاتی تورکه لاوه‌کان به ڕێبه‌رایه‌تی مسته‌فا که‌ماڵ، بوو به
هه‌وێنی دابه‌شکرانی کوردستان به سه‌ر پێنج وڵات‌دا، به بێ ویست و
خواستی گه‌لی کوردستان. په‌یمانی لۆزان له 24.07.1923 دا واژۆ کرا و
گه‌لی کوردستان و نیشتیمانی کورده‌کان به که‌ڵه‌گایی کرا به پێنج
که‌رته‌وه. ئاڵمانه‌کان له دو شه‌ڕی یه‌که‌م و دوهه‌می جیهانیدا
به‌شدار بوون و له هه‌ر دوک شه‌ڕه‌که‌دا زه‌ره‌ر و زیانێکی زۆریان به
مرۆڤایه‌تی گه‌یاند، به‌ڵام وڵاته‌که‌یان هێشتا داگیر نه‌کرا، به‌ڵکو
کرا به دو وڵاتی سه‌ربه‌خۆ و ته‌نیا دابه‌شکرا. گه‌لی کوردستان له
هیچ شه‌ڕێکدا ناوی نه‌بووه و خاکی که‌سی داگیر نه‌کردووه و زوڵمی له
که‌س نه‌کردووه، به‌م حاڵه‌ش زلهێزه‌کانی خاڵی له باری ئه‌خلاقیه‌وه
و ته‌نیا بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان، گه‌لی کوردستان و
نیشتیمانی کوردیان دابه‌ش کرد. دیاره له جیهانێکدا که هێشتا خوو و
ڕه‌وشتی وه‌حشیگه‌ری و دڕندایه‌تی و داگیرکاری وڵاتان له مێشکی
مرۆڤایه‌تیدا ماوه، ئێمه نابێت چاوه‌ڕێی ئه‌وه بین که زلهێزه‌کان و
یا دراوسێکانی کوردستان، وڵاتمان داگیر و تاڵان نه‌که‌ن. که‌وابو
کێشه‌که له‌وێدا هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه‌یه، ئه‌مه پێویستی به کات و
زه‌مانه که ئه‌و ئه‌قڵیه‌ته‌ی مرۆڤایه‌تی بگۆڕدرێت، به‌ڵام ئێستا
کێشه‌که ئێمه خۆمانین. ئێمه خۆمان که‌م نه‌ته‌وه‌یین و یا با بڵیین
نه‌ته‌وه‌یی نین! ئێمه له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که شۆڕش و خه‌بات
ده‌که‌ین، به‌ڵام هێشتا دروشمگه‌لێکی ساکار و که‌م بایه‌خ ده‌ده‌ین.
ئێمه خۆمان هێشتا باوه‌ڕمان به سه‌ربه‌خۆیی خۆمان نیه! ئێمه هێشتا
سنوره ده‌ستکرده‌کان زیاتر به فه‌رمی ده‌ناسین، تا یه‌ک نه‌ته‌وه و
یه‌ک ئاڵا و یه‌ک خه‌بات و یه‌ک وڵات! جار و بار به دروشم ده‌یڵێین،
به‌ڵام له کرده‌و‌ه‌دا به شوێن خودموختاریه‌وه‌ین، یا به شوێن
فیدڕاڵیه‌وه‌یه‌ن!!
نازانم ئایا چه‌ند کورد وه‌سیه‌تنامه‌که‌ی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌دیان
خوێندبێته‌وه، که له کاتێکدا له به‌ندیخانه چاوه‌ڕێی په‌تی
سێداره بوو و حوکمی سێداره‌ی درابو نووسیویه‌تی. پرسیارم له گه‌لی
کوردستان و سه‌رکرده سیاسیه‌کانی حیزب و ڕێکخراوه‌کان ئه‌وه‌یه که
ئایا ئه‌و وه‌سیه‌تنامه‌یه‌یان خوێندۆته‌وه؟ پێشه‌وا قازی له
وه‌سییه‌تنامه‌که‌یدا به چه‌ند قات دوپاتی ده‌کاته‌وه که ""سوێند و
عه‌هد و به‌ڵێنی داگیرکه‌ران، ته‌نیا و ته‌نیا بۆ فریودانی کورده"" و
ده‌نوسێت که ""ده‌شزانم پاش مه‌رگی من، کورد هه‌ن که له منیش
زاناترن، به‌ڵام بازه‌م فریو ده‌خۆنه‌وه""! پێشه‌وا ڕاستی ده‌کرد،
کورد خۆ به که‌م زان و خۆشباوه‌ڕن، و پاش پێشه‌واش کورد هه‌ر سه‌رکوت
کرایه‌وه و سه‌رکرده‌کانیشی هه‌ر کڵاویان سه‌رچووه‌وه. پێشه‌وا
بنیاتی حیزبێکی سیاسی له کوردستان دانا که دوای خۆی دووباره و سێ
باره، ڕێبه‌رانی هه‌ر ئه‌و حیزبه که‌وتنه داوی وه‌عده و
به‌ڵێنه‌کانی داگیرکه‌رانی کوردستان و ناجوانمێرانه و ""له سه‌ر مێزی
وتووێژ"" شه‌هید کران، ئیتر بزانه داگیرکه‌ری عه‌جه‌م به قه‌ولی
پێشه‌وا چه‌نده دڵ پڕ له قینن؟! ئه‌مڕۆکه‌ش دوباره ده‌بینین که
کۆمه‌ڵێک فارس به‌ڵێن به کورد ده‌ده‌نه‌وه که پاش ڕوخانی کۆماری
ئیسلامی، کورده‌کان له سیاسه‌تی ئێران‌دا به‌شداری ده‌ده‌ن، که
ئه‌مه‌ش به‌ڵێنی توخاڵییه و هه‌مدیسان له خۆشخه‌یاڵی و خۆشباوه‌ڕی
سه‌رۆکی حیزبه‌کانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت که شوێن ئه‌و به‌ڵێنانه
ئه‌که‌ون و بێ‌شک له دواڕۆژدا وا ده‌رناچێت که به‌ڵێنی ده‌ده‌ن.
ڕه‌نگه پێیان وابێت که ئه‌مجاره جیاوازه و زلهێزه‌کان واته
ئه‌مریکا و ئوروپا له پشت قه‌زیه‌که‌ن، به‌ڵام هێشتا ئه‌مه‌ش ته‌نیا
به‌ڵێنه. ئه‌وجار ئێمه بۆ ئه‌چه‌سپێین به گه‌لی فارس و
ئازه‌ریه‌وه، که هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی فه‌رهه‌نگی و کولتوری و زمانی و
ئایینی و هتدمان پێکه‌وه نییه؟ ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌ی که له ئێران
پێکه‌وه ژیاوین، به‌سه بۆ ئه‌و زیواجه نامه‌یمونه؟
وانه‌کانی داڕوخانی دیواری به‌ڕلین به ئێمه‌ی کورد ئه‌وه‌یه که
گه‌لی کوردیش وه‌ک گه‌لی ئاڵمان یه‌ک نه‌ته‌وه‌یه. کورده‌کان ده‌توانن
له گه‌ڵ برا هاوخوێنیه‌کانی خۆیان یه‌کگرتوتر بن و وڵاتێکی به هێزی
کوردستان پێک بێنن، ئه‌مه باشتره تا ئه‌وه‌ی که له گه‌ڵ فارس و
ئازه‌ری و عه‌ڕه‌ب و تورک(له گه‌ڵ ڕێزم) هاووڵاتی و هاونیشتیمانی
زۆره‌ملی بین. نه فارس و نه ئه‌وانیتر هه‌رگیز چاویان به بوونی کورد
هه‌ڵنایات. ته‌نانه‌ت پارێزه‌رانی مافی مرۆڤی فارس و تورک و ئه‌ڕه‌ب و
ئازه‌ریش، که ڕه‌گه‌ز و ڕه‌سه‌ن نابێت گرنگ بێت بۆیان، به‌ڵام
هیچکامیان باس له مافی مرۆڤی کورد ناکه‌ن، چ بگات به
سیاسه‌تمه‌داره‌کانیان، که ده‌زانین سیاسه‌ت لای ئه‌وان ته‌نیا به
مانای فریودانه و ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌وان له سه‌رو هه‌مو شتێکه‌وه‌یه،
به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و گه‌لی خۆیانه و کوردیشیان به دڵنیاییه‌وه
ناوێت، ته‌نیا خاکه‌که‌یان ئه‌وێت و هیچیدیکه!! که‌واته ئه‌وه
ئه‌رکی سه‌ر شانی من و ئه‌مسالی منه که جه‌خت بخه‌ینه سه‌ر
وه‌سیه‌تنامه‌که‌ی پێشه‌وا و هاوار بکه‌ین و به هه‌موان ڕابگه‌یه‌نین
که ئه‌ی هاوار خۆشخه‌یاڵی تا که‌ی؟؟
وه‌رن با دروشمی سه‌ربه‌خۆیی نیشتیمانی به‌رز بکه‌ینه‌وه، ئه‌مه
ته‌نیا ڕێگای ئازادی و به‌خته‌وه‌ری گه‌لی کوردستانه له ده‌ست هه‌ر
هه‌مو چه‌رمه‌سه‌ریه‌کانی ڕۆژگار. له دوا ڕۆژی سه‌ربه‌خۆییدا
ئه‌توانین پێکه‌وه ده‌ست بده‌ینه ده‌ستی یه‌ک و وڵاتێکی به هێز و
یه‌کگرتوو و پێشکه‌وتو له هه‌مو بواره‌کاندا، دێمۆکڕاسی، پیشه‌سازی،
ئابوری، ئازادیه مه‌ده‌نیه‌کان، تاکه‌که‌سیه‌کان، ئازادی ئایینه‌کان و
بێ ئایینی و هتد... دروست بکه‌ین. هه‌ر کوردێک به‌م شێوه بیر
بکاته‌وه و ئه‌مه‌ش بکاته چرای ڕێگای سیاسی خۆی، ئه‌وا بێ‌شک له
داهاتویه‌کی کورتد، نه‌ک شوو به فارس و عه‌ڕه‌ب و تورک و ئازه‌ری
ناکه‌ین، به‌ڵکو له گه‌ڵ هه‌مو خوشک و برا هاوخوێنیه‌کانی خۆمان
ماڵه‌که‌ی خۆمان ئاوه‌دان ئه‌که‌ینه‌وه و هه‌مو سنوره ده‌ستکرده‌کانی
ناو کوردستان وه‌ک دیواری به‌ڕڵین دێنینه خواره‌وه و ته‌مه‌نێکی درێژ
له خۆشی و ئاوه‌دانیدا پێکه‌وه ئه‌ژین و هاوکات ڕێز له
درواسێکانیشمان ئه‌گرین و دواتر منداڵه‌کانمان و ڕه‌سه‌ن و ڕه‌گه‌زی
داهاتومان ڕێز و حورمه‌تی تێکۆشانمان ئه‌گرن. ئه‌ی ئه‌گه‌ر وا
نه‌که‌ین؟ بێ‌شک ئه‌گه‌ر وا نه‌که‌ین ئه‌م ئه‌رکه بۆ ئه‌وان جێ دێڵین و
ته‌نیا خۆمان و گه‌له‌که‌مان له ڕه‌وڕه‌وی ژیان وه‌دوا ئه‌خه‌ین و بێ
لیاقه‌تی و نه‌توانینی خۆمان له دروست کردنه‌وه‌ی وڵاته‌که‌مان به
هه‌موان نیشان ده‌ده‌ین و ده‌یسه‌لمێنین که ناتوانین. مادامیش
بیسه‌لمێنین که ناتوانین، ده با هه‌ر ژێر ده‌سته‌یی و کۆیلایه‌تی و
خۆشخباوه‌ڕی پیرۆزمان بێت!!!
ئه‌شکرێت کوردستانی گه‌وره ئه‌گه‌ر هه‌ر پێک نایات و دوژمنی زۆره،
به‌ڵام کوردستانه‌کان خۆیان جیاجیا، به‌ڵام سه‌ربه‌خۆ بژین و ئه‌مه‌ش
بێ‌شک ڕێخۆشکه‌ر ده‌بێت بۆ هه‌نگاوه‌کانی داهاتو، که ده‌کرێت قسه‌ی زۆر
له سه‌ر بکرێت.
20ی خه‌زه‌ڵوه‌ری 2709
rahmayub@yahoo.de
|