په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٦\٢\٢٠١٨

  وانەی پڕ لە خۆشەویستیی.

  عەلی حەمەڕه‌شید   

کە زەنگ لێی دا
بە ھێمنی
چووینەوە پۆل
بۆ وانەی نوێ
کە مامۆستا (کاروان)یش ھات
بۆ وانەکەی
ھەموو گیانمان بوو بوو بە گوێ
چونکە ئەومان
زۆر خۆشدەویست
ھەڵس و کەوتی لەگەڵماندا
بە چەشنێک بوو
وەکو ھاوڕێ
زیاد لە پێویست
چیرۆک و ھۆنراوەی خۆشمان
لە وانەکەی ئەودا دەبیست
پێکەنین و قسەی خۆشی
بانگکردنی ئێمە بە گوڵ
وای لێکردین
خۆشمان بوێت
بە ھەست و دڵ
ھەر شتێکیشی باس دەکرد
وەرمان دەگرت بە ئاسانی
چونکە ئێمە
بە حەزێکی پڕ تاسەوە
گوێمان دەگرت
بۆ سەرنج و وتەکانی.

   
بەبە گیان.
بەبە گیان بەبەی خرپن
وەرە بــۆ بـاوەشـــی من
وەرە ببە بــە ھـــاوڕێم
بـا گــــۆرانیت بۆ بڵێم
دەی چـەچـەکــانت بێنە
بڵێ ھــەڵمپـەڕێنــە
بـۆ گـۆرانی خۆشی مــن
ئـەی بەبەی جوان و خرپن
تۆ پێکــەنین و قـاقـــا
لێدە وەکـو مـۆسیـــقـا
یاری دەکەین مـن و تــــۆ
یاری خۆش و لــــەســەرخۆ
کە ھیلاک بووی بەبەی جوان
بــچۆ بــۆ لای دایـە گیان
بــا ئەویش بــە پێکەنین
پێمان بڵێ ئــافــــەرین.

١٩٩٦

 

    منداڵ و ھیوا.
منداڵەکان وردیلەکان
دڵ ناسکـە نەشمیـلـــــەکان
ئێوەی خـونچـــە ئاوازێکن
بۆ سروودی ھـەمـەڕەنگـن
بۆ شانۆگــــــــەری ژیانیش
ھەڵسوڕێنەری ئــــاھەنگـن
   *   *   *
شەماڵێکن فێنک و خـــۆش
خەم ڕەوێن و شـیرین شنە
لە پاشەڕۆژدا بـــۆ زامــــــی
ئەم نیشتمانە مـــــەزنـــــە
   *   *   *
ھیوایەکـــــــن بەرزو پیرۆز
پڕ لەشادی و کـامـــــەرانی
بـــــــــە ھـــــــــــــــــرەدارن
پـــــــڕ لـــــــە بـــــەستە و
شیعرو مۆسیقاو گــۆرانی
   *   *   *
نـــــــــەمـــــــــــامێکـــــــن
بتانەوێ ونـــەتـــــــانەوێ
باخی ژیان دەنـــەخشێنن
بــــــــــــــڕوایــــــــەکـــــــن
لە ئێستاوە بوونی خۆتان
دەســـــــــــــــەلـمـــێنــــــن
   *   *   *
چـــــــــــــــــرایــــــــەکــن
مامۆستاکان دەیــــانەوێ
دابــــــگـــــــــــــیرســـــێن
ھێندە گەش و پرشنگداربن
نەکوژێنەوە چاک بسـوتێن
   *   *   *
تـــــــــــا ئاسمانـــــی مێشکی پاکتان
بە ووشەی جوان جوان پاراو کەن
دە ســــــــــــــــــا ئـــێــــــــــــــــوەش
فریشتـــــــــــەی بیر بخـــــەنەکــار
خـــــــــۆتـــــــــــــان تـــــــــــاو دەن
   *   *   *
ھـــــــــەتـــــا ئاسۆی دوارۆژیشتان
وەک ئــــەستێرەی ھیوا گەش بێ
لــــــــــە دۆزەخـــــــــی نەزانین دا
گوڵاڵەی ژینتـــــــــان بێ بەش بێ.
٧\١١\١٩٨٤
 

ماڵپەڕی عەلی حەمەڕەشید

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک