١٨\١١\٢٠١٨
وانەی چۆلەکەکان.

عەلی حەمەڕەشید
ھەر کە چۆلەکەکانی دەبینی ڕۆژانە پوش دەھێنن و بێ ماندوبوون ھەوڵدەدەن
بۆ دروستکردنی ھێلانەیەک تا تێدا بحەوێنەوە و ھێلکەی تێدا بکەن و
بێچووی زەرنەقوتە ھەڵبھێنن.کار و ھەوڵەکانی خۆی بیردەکەوتەوە . زۆر جار
دەیوت چۆلەکە بەو بچوکییە لە ھەوڵدایە بۆ ئاسودەیی و بەسەربردنی ژیان
بەخۆشی و بەجریوە جریو و دەنگەخۆشەکەیشی دڵی ئێمە خۆش دەکات ،ئەی بۆچی
منیش ھەوڵی زیاتر نەدەم و ھەوڵەکانم بۆ دابینکردنی پاشەڕۆژێکی ڕوون
نەبێت؟بۆچی وانەیەک لە چۆلەکەکانەوە فێر نەبم؟ئەمانە وتە و
بیرکردنەوەکانی دارای بچکۆلە بوون،پێشتر زۆرترینی کاتەکانی بە یاریکردن
لەگەڵ ھاوڕێکانی و گەڕان و تەماشاکردنی تەلەفزیۆن و ئایپاد بەسەر
دەبرد،بۆیە لە قوتابخانە ھەمیشە نمرەی کەمی دەھێنا و مامۆستاکانیشی
گلەییان لێی ھەبوو.ئیتر کەوتە خۆ و بە بڕوا بەخۆبوونێکی زۆرەوە بڕیاری
دا کە ھەموو ئەو کارانە کەم بکاتەوە و لەمەودوا زیاتر خۆی بە
کۆششکردنەوە ماندوو بکات.بەردەوام بوو لەسەر ئەو کارە بۆیە ھەستی کرد
کە ڕۆژانە ھەنگاوەکانی بەرەو سەرکەوتن و ئاسودەیی دەبەن و ڕەزامەندی
مامۆستاکانیش لێی و دەستخۆشی کردنیان بوو بە گەورەترین پاڵپشت و ھاندەر
بۆی...دارای بچکۆلە دوای ئەوەی کە بووە قوتابییەکی کارا و ھاوکاری
ھاوڕێکانیشی دەکرد..زۆر جار لەبەر خۆیەوە دەیوت واباشە ھەمیشە مرۆڤ کار
و ھەوڵەکانی ئامانجداربن و لەگەڵ سەرنجدان و وردبوونەوەی ورد بۆ
دەوروبەر ، بەخۆداچوونەوەیشی ھەبێ.
٢\٢\٢٠١٨
ماڵپەڕی عەلی
حەمەڕەشید
|