بیره‌وه‌ری ٤٠ ساڵه‌ی (١٩٦٨-٢٠٠٨) راپه‌ڕینی ئایاری ١٩٦٨ ی فه‌ره‌نسا: وانه‌ی گرنگ له‌ڕووداوه‌كانی ئایاری ١٩٦٨ له‌فه‌ره‌نسا.
نووسینی: تۆنی كلیف
ئیلهام و ئاگاداركردنه‌وه.
پارتی كۆمۆنیستی فه‌ره‌نسا كه‌لایه‌نگری یه‌كی به‌هێز و به‌ربڵاوی له‌پشته‌وه‌بوو، له‌دژی چالاكی یه‌كانی خوێندكاران بوو تاكو (شه‌وی باریكه‌یدز)، لێره‌وه‌ئیتر بڕیاریان دا كه‌باشترین ڕێگا بۆ ڕووبه‌رووبوونه‌ی ئه‌م شه‌پۆلی سه‌رهه‌ڵدانه‌ده‌ست گرتنه‌به‌سه‌ر رابه‌رایه‌تی یه‌كه‌ی دا. سه‌ركرده‌كانی پارتی كۆمۆنیست و فیدراسێونی نه‌قابه‌ی CGT به‌هیوای ئه‌وه‌بوون كه‌مانگرتنێكی یه‌ك رۆژه‌و خۆپیشاندان ببێته‌ده‌روازه‌یه‌ك بۆ ئارامكردنه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجه‌كه. له‌به‌ر ئه‌وه‌بانگه‌وازی مانگرتنێكی یه‌ك رۆژه‌یان كرد بۆ ڕۆژی ١٣ ی ئایار، وایان چاوه‌رێ ده‌كرد كه‌ئه‌مه‌ش وه‌ك مانگرتنه‌كانی پێشووتر مانگرتنێكی كۆنترۆل كرا‌و بێت. به‌ڵام به‌هه‌ڵه‌دا چووبوون . كرێكارانی سه‌ربازگه‌ئه‌م سه‌ره‌تایه‌یان قۆسته‌وه‌بۆ درێژه‌پێدان به‌مانگرتنه‌كه. له‌١٤ ی ئایار دا كرێكارانی (سود ئاڤیاسۆن) له‌شاری نانت بانگه‌وازی مانگرتنێكی بێ سنووریان دا و كارخانه‌كانیان داگیر كرد. بۆ ڕۆژی دوایی واته‌له‌١٥ ی ئایاردا Renault Cleon داگیر كرا، له‌١٦ ی ئایاردا مانگرتن و داگیركردن سه‌رانسه‌ری كارخانه‌كانی ڕینۆی گرته‌وه. ئه‌مه‌ش مانگرتن و داگیركردنی هه‌موو كارخانه‌ئه‌ندازه‌یی دامه‌زراوه‌كانی دروست كردنی سه‌یاره‌و فڕۆكه‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا، له‌١٩ ی ئایار شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كان له‌خووڵه‌كه‌وتن شانبه‌شانی خزمه‌تگوزاری یه‌كانی پۆست و تێلێگراف، خزمه‌تگوزاری یه‌كانی میترۆ و پاس له‌پاریس دا په‌كیان كه‌وت. مانگرتن كانه‌كان و پاپۆره‌كان و فرۆكه‌كانی هێڵی ئاسمانیی فه‌ره‌نسای گرته‌وه. له‌٢٠ ی ئایار مانگرتن بوو به‌گشتی و ١٠ ملیۆن كرێكاری له‌خۆ گرت، ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه‌هه‌رگیز له‌وه‌وپێش مانیان نه‌گرتبوو چوونه‌ناو مانگرتنه‌كه‌وه. سه‌ماكه‌ران، یاریزانانی فوتبۆل، ڕۆژنامه‌نووسان، ژنانی كۆگاكان و ته‌كنیكاران هه‌موویان به‌شداربوون. ئاڵای سوور هه‌موو شوێنه‌كانی كاری رازاندبووه‌وه.
له‌خۆپیشاندانی ڕۆژی ١٣ ی ئایاردا یه‌ك ملیۆن كرێكار و خوێندكار به‌شداریان كرد. دیگۆلی سه‌رۆك به‌ته‌واوی بێ پشت و په‌نا مایه‌وه‌كاتێ له‌ڕۆژی ٢٤ ی ئایاردا بانگه‌وازی كرد بۆ ڕیفراندۆمێك نه‌یتوانی ته‌نها دوكانێكی چاپكردن له‌سه‌رانسه‌ری فه‌ره‌نسادا بدۆزێته‌وه‌بۆ چاپكردنی بانگه‌وازه‌كه‌ی كاتێكیش به‌ناچاری په‌نای برد به‌ه‌ر چاپخانه‌كانی به‌لجیكا بۆ چاپكردنی ئه‌و به‌یاننامه‌یه، كرێكارانی به‌لجیكا بۆ ده‌ربڕینی هاوپشتی له‌گه‌ڵ برایانیان له‌فه‌ره‌نسا داواكه‌یان ڕه‌تكرده‌وه. له‌٢٥ ی ئایاردا دیگۆل فه‌ره‌نسای به‌جێهێشت بۆ ئه‌وه‌ی په‌ناگه‌یه‌ك له‌سه‌ربازگه‌فه‌ره‌نسی یه‌كانی ناو ئه‌ڵمانیا بدۆزێته‌وه.
له‌٢٧ ی ئایاردا ڕابه‌رانی سه‌ندیكاكان ڕێكه‌وتننامه‌ی (گرۆنێل) یان مۆركرد كه‌له‌باره‌ی چاككردنی باری ئابووری كرێكارانه‌وه‌بوو- وه‌كو به‌رزكردنه‌وه‌ی كرێی لانی كه‌می كرێكاران به‌ڕێژه‌ی٣٥٪ - به‌مه‌ش كۆتایی به‌مانگرتن هات و باڵی ڕاستره‌و هه‌لی بۆ ره‌خسا و كه‌وته‌كاركردن. له‌٣٠ ی ئایاردا خۆپیشاندانێكی گه‌وره‌ی باڵی ڕاستره‌و به‌ڕێخرا. پۆلیس ده‌ستی به‌سه‌ر وێستگه‌كانی ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆن دا گرت و كۆتایی به‌داگیر كردنی كارخانه‌كان له‌لایه‌ن كرێكارانه‌وه‌هێنا و هێرشیشیان ده‌كرده‌سه‌ر هه‌ر خۆپیشاندانێكی به‌رده‌وام، سه‌رئه‌نجام دوو كرێكار و خوێندكارێكی قوتابخانه‌شیان كوشت.
خوونه‌ریتی نه‌وه مردووه‌كان وه‌كو مۆته‌كه‌یه‌ك خۆی به‌مێشكی زیندووه‌كانه‌وه‌هه‌ڵواسیوه (ماركس).
له‌سه‌روبه‌ندی بزاوتنی ڕوو له‌پێشی كرێكاران پاشماوه‌قورسه‌كه‌ی ستالینیزم هێشتا هه‌ر هه‌ست پێكراو بوو. كرێكارانی فه‌ره‌نسا ئه‌مه‌كێكی زۆریان هه‌بوو بۆ پارتی كۆمۆنیست، سه‌رباری هه‌ر شتێك ... نه‌وه‌یه‌ك له‌كرێكاران له‌لایه‌ن ئه‌م پارته‌وه‌خوێنده‌وار كرابوون و ڕاهێنراوبوون. ده‌سه‌ڵاتی پارتی كۆمۆنیست به‌سه‌ر كرێكاراندا له‌م ڕووداوه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت: كاتێ سوپاكانی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا به‌سه‌ر سوپای ئه‌لمانیادا سه‌ركه‌وتن، پاریس له‌لایه‌ن ماكی Maqui وه‌ڕزگار كرا، ماكی بزووتنه‌وه‌یه‌كی به‌ره‌نگاری بوو له‌لایه‌ن پارتی كۆمۆنیسته‌و ڕابه‌رایه‌تی ده‌كرا. كرێكارانی چه‌كدار كۆنترۆلی پاریس یان كرد. له‌كۆتاییشدا مۆریس سۆرێ سكرتێری پارتی كۆمۆنیستی فه‌ره‌نسا له‌مۆسكۆ گه‌رایه‌وه‌پاریس و بانگه‌وازی بۆ ( یه‌ك پۆلیس، یه‌ك سوپا، یه‌ك ده‌وڵه‌ت ) دا. ئه‌و پۆلیسه‌ی كه‌سۆرێ ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات هه‌مان ئه‌و پۆلیسه‌یه‌كه‌له‌سه‌رده‌می جه‌نگدا هاوكاری نازییه‌كانی ده‌كرد. سه‌ره‌رای ئه‌مه‌ش كرێكارانی پاریس قسه‌كانی (سۆرێ) یان قه‌بووڵ كرد و چه‌كه‌كانیان دانا.
له‌ئایاری ١٩٦٨ دا كاركردنی پارتی كۆمۆنیست تاڕاده‌یه‌كی زۆر جه‌ماوه‌ری بوو. پێشتر ئاماژه‌مان به‌و ملیۆن كرێكار و خوێندكارانه‌كرد كه‌له‌پاریس دا خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا. ڕابه‌رانی پارتی كۆمۆنیست نه‌یان ده‌ویست كرێكاران و خوێندكاران تێكه‌ل به‌یه‌ك ببن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوێندكاران دوور بوون له‌كاریگه‌ری پارتی كۆمۆنیست. ئه‌وان بیروباوه‌ڕه‌سیاسیه‌كانیان زۆر تر به‌لای باڵی چه‌پی پارتی دا ده‌شكایه‌وه. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بوو ڕابه‌رانی پارتی كۆمۆنیست پشتێنه‌یه‌كیان له‌٢٠ هه‌زار پاسه‌وان ڕێكخست بۆ جیاكردنه‌وه‌ی ڕیزی كرێكاران له‌ڕیزی خوێندكاران. هه‌روه‌ها ئاماژه‌مان به‌داگیركردنی كارخانه‌كان دا كه‌له‌م بواره‌شدا ڕۆلی بیروكراتی یانه‌ی پارتی كۆمۆنیست و نه‌قابه‌ی CGT له‌به‌رچاوه: ٨٠ -٩٠ ٪ ی كرێكاران نێردرانه‌وه‌ماڵه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌له‌داگیركردنه‌كاندا ته‌نها كه‌مایه‌تی یه‌ك چاڵاك بوون. ئه‌و كرێكارانه‌ی چوونه‌ماڵه‌وه‌ئه‌و هه‌ڵه‌یان له‌ده‌ست دابوو به‌شداری گفتوگۆكردن بكه‌ن له‌سه‌ر تاكتیكه‌كان و ستراتیژییه‌ت، كه‌ئه‌مه‌ش دڵی بزووتنه‌وه‌كه‌پێك ده‌هێنێت.
مانگرتنه‌كان كۆمیته‌ی خۆیان هه‌بوو، به‌ڵام له‌لایه‌ن كرێكارانه‌وه‌هه‌ڵنه‌بژێردراون، به‌ڵكو سه‌ندیكاكان دیاری یان كردبوون. بۆ ئاسان كردنی كاری كۆتایی هێنان به‌مانگرتنه‌گشتی یه‌كه‌به‌كرێكارانی یه‌كێ كه‌كارخانه‌كانیان راگه‌یاند كه‌وا كرێكاران له‌كارخانه‌یه‌كی تردا چوونه‌ته‌وه‌سه‌ركار....ئه‌م تاكتیكه‌ش له‌زۆر شوێن دووباره‌كرایه‌وه. له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ هێڵێكی په‌یوه‌ندی كردن له‌نێوان كارخانه‌كان دا نه‌بوو سه‌ربه‌خۆیی له‌وانه‌ی سه‌ندیكا، ئه‌م تاكتیكه‌سه‌ر گرت.
شۆڕشی شوباتی ١٩١٧ له‌ڕوسیا.
بۆ تێگه‌یشتن له‌و ناكۆكیانه‌ی له‌هۆشیاری كرێكاران دا هه‌بوو له‌فه‌ره‌نسا ئایاری ساڵی ١٩٦٨، له‌گه‌ڕانه‌وه‌بۆ ئه‌زموونی شۆڕشی شوباتی ١٩١٧ ی ڕوسیا باشتر ده‌ست ناكه‌وێت، ئه‌و شۆڕشه‌ی كۆتایی به‌تزاریزم هێنا. پۆلیس به‌ته‌واوی توانه‌وه، كرێكاران له‌هه‌موو شوێنێك له‌شوراكان دا خۆیان ڕێكخست، له‌سوپاشدا كۆمیته‌كانی سه‌ربازان سه‌ری هه‌ڵدا.
لینین له‌و كاته‌دا "ده‌سه‌ڵاتی دوولایه‌نه" ی وه‌كو حاله‌تێكی زاڵ به‌سه‌ر هه‌لومه‌رجه‌كه‌دا پێناسه‌كرد. ڕاسته‌شوراكان به‌هێز بوون، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر شوراكان حكومه‌تی كارسازی بۆرژوازی هه‌بوو. ڕاسته‌كۆمیته‌كانی سه‌ربازان هه‌بوو، به‌ڵام هێشتا جه‌نه‌ڕاڵه‌كان سوپایان به‌رێوه‌ده‌برد. ڕاسته‌شوراكان خولیای ملیۆنان كه‌سی بۆ ئاشتی ده‌رده‌بڕی ، به‌ڵام جه‌نگی ئیمپریالیستی هه‌ر به‌رده‌وام بوو. ڕاسته‌كۆمیته‌به‌هێزه‌كانی كرێكاران له‌هه‌موو كارخانه‌یه‌ك هاتنه‌كایه‌وه، به‌ڵام هێشتا هه‌موو كارخانه‌كان موڵكی سه‌رمایه‌داران بوو. ڕاسته‌ملیۆنان جوتیار له‌شوراكاندا ڕێكخرابوون، به‌ڵام هێشتا ئاغا‌كان ئه‌ك مه‌تری چوار گۆشه‌یان له‌زه‌وی یه‌كانیان له‌ده‌ست نه‌دابوو. ڕابه‌رانی شوراكان- مه‌نشه‌فی یه‌كان و سۆسیالیسته‌شۆڕشگێره‌كان پشتگیری یان له‌حكومه‌ته‌بۆرژوازی یه‌كه‌و سیاسه‌ته‌كانی ده‌كرد.
شۆڕشی شوبات دابڕانێك بوو له‌ڕابردوو، به‌ڵام دابرانێكی ناته‌واو، ناكۆكی یه‌كان له‌دامه‌زراوه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌و هۆشیاری ملیۆنان خه‌ڵك به‌ده‌ركه‌وت. شورای پترۆگراد دامه‌زراوه‌یه‌كی نوێ ی سه‌رنج راكێش بوو، به‌ڵام له‌لایه‌ن به‌ڵشه‌فیكه‌كانه‌وه‌ڕابه‌رایه‌تی نه‌ده‌كرد و باڵی ڕاست به‌سه‌ریدا زاڵبوو. بۆ ملیۆننان كه‌س كه‌تا دوێنی لایه‌نگری یان له‌تزاریزم ده‌كرد نه‌مانی تزاریزم و وه‌رچه‌رخان به‌ره‌و چه‌پ هه‌روا سانا نه‌بوو یه‌كسه‌ر ڕووبكه‌نه‌به‌ڵشه‌فیزم و له‌جێی ئه‌وه‌بوونه‌لایه‌نگری ڕاستره‌وه‌كان- مه‌نشه‌فیزم و سۆسیالیسته‌شۆڕشگێره‌كان، چه‌ندین هه‌فته‌و مانگ له‌خه‌باتی درێژ خایه‌ن پێویست بوو بۆ به‌ڵشه‌فیه‌كان تا شوراكانی پترۆگراد و مۆسكۆ به‌ده‌ستبهێنن- كه‌ئه‌مه‌ش له‌ئه‌یلولی ١٩١٧ دا هاته‌دی. ئێمه‌لێره‌دا ئه‌و بواره‌مان نی یه‌جیاوازی ڕووداوه‌كان له‌نێوان شوبات و تشرینی یه‌كه‌مدا بخه‌ینه‌ڕوو. به‌لام ڕێره‌وی به‌ڵشه‌فیه‌كان هه‌روا ته‌خت نه‌بوو، كاریگه‌ری به‌ڵشه‌فیكه‌كان له‌سه‌ر پترۆگراد ڕوو له‌زیادبوون بوو هه‌تا كۆتایی مانگی حوزه‌یران. له‌سه‌ره‌تای مانگی ته‌مموزوه‌درانه‌دواوه، پارت به‌پراكتیكی نایاسایی كرا و چاپخانه‌كانی تێكشكێندران و لینین ناچاركرا ڕوو بكاته‌حه‌شارگه‌و ترۆتسكیش زیندانی كرا مانگی ته‌موز هه‌روه‌ك ترۆتسكی نووسیویه‌تی مانگی به‌دناوكردن بوو، بڵاوكراوه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی هستیرییانه(لینین) یان وه‌كو سیخوڕێكی ئه‌لمانی تاوانبار كرد. وه‌رچه‌رخان به‌ره‌و ڕاست بووه‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕاستره‌وه‌كان باوه‌ڕیان به‌خۆیان پته‌وتر بێت. له‌٢٧- ٣٠ ی ئابیشدا جه‌نه‌ڕال كۆرنیلۆڤ ی سه‌ركرده‌ی ڕوسیا كوده‌تایه‌كی به‌رپاكرد. گه‌ر بهاتایه‌سه‌ربكه‌وتایه‌ئه‌وا ووشه‌ی فاشیزم ووشه‌یه‌كی ئیتالی نه‌ده‌بوو، به‌ڵكو ڕوسی ده‌بوو. له‌زیندانه‌وه‌ترۆتسكی به‌رگریكردنی له‌پترۆگراد گرتبووه‌ئه‌ستۆ له‌به‌رامبه‌ر كۆرنیلۆڤ دا. شكستی كۆرنیلۆڤ به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو به‌ره‌و پێش چوونی به‌ڵشه‌فیزمی به‌گوڕتر كرد.چه‌ند ڕۆژێك له‌دوای ئه‌مه‌به‌ڵشه‌فیكه‌كان زۆرینه‌یان له‌شوراكانی پترۆگراد و مۆسكۆ به‌ده‌ست هێنا و چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك دواتر شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ر هه‌ڵگیرسا.
شۆڕش كاری شه‌و و ڕۆژێك نی یه، به‌ڵكو پرۆسه‌یه‌كه‌كرێكاران ده‌بێ له‌بیروباوه‌ره‌زاڵه‌كانی بۆرژوازی دابڕێن، به‌ڵام ئه‌م دابڕانه‌له‌شه‌و و ڕۆژێكدا نایه‌ته‌دی. بۆ سه‌رده‌مانێك هۆشیارییه‌كی ناكۆك له‌نێو كرێكاراندا سه‌رهه‌ڵده‌دات. گومانی تیانی یه‌دروشمی (زه‌وی، نان، ئاشتی هه‌موو ده‌سه‌ڵاتیك بۆ شوراكان) كه‌له‌لایه‌ن به‌لشه‌فیكه‌كانه‌وه‌به‌رز كرابووه‌وه‌یه‌ك دروشمی جیگیر بوو بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی ڕووبه‌ڕووی جوتیاران ده‌بێته‌وه‌كه‌داوای زه‌وی ده‌كه‌ن ڕووبه‌رووی ملیۆنان برسی ده‌بێتته‌وه‌كه‌پێویستی یان به‌نانه. ڕووبه‌رووی ملیۆنان كه‌گیرۆده‌ی جه‌نگ بوون. به‌ڵام بۆ سه‌رده‌مانێكیش كرێكاران ده‌یان ووته‌وه‌كه(باشه‌گومانی تیا نی یه‌ئێمه‌زه‌ویمان ده‌وێ ده‌بێ چاوه‌رێ ی كۆتایی هاتنی جه‌نگ بین و په‌رله‌مان یاسایه‌ك ده‌ربكات و زه‌ویمان بداتێ). گومانی تیا نی یه‌ئاشتی مان ده‌وێت به‌ڵام با له‌سه‌ركه‌وتوانی جه‌نگ ئه‌و كاته‌ئاشتی به‌ده‌ست ده‌هێنن.
پارتی به‌ڵشه‌فیك له‌ئازاری ١٩١٧ دا ٢٣ هه‌زار ئه‌ندامی هه‌بوو، لایه‌نگرانیشی به‌ڕێژه‌ی ٢ ٪ له‌شوراكاندا و لێره‌شه‌وه‌خاڵێكی ده‌ست پێكردنی به‌هێزیان هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی ڕووه‌و سه‌ركه‌وتن به‌ره‌و پێشه‌وه‌بچن.
بۆ پارتی كۆمۆنیستی فه‌ره‌نسا ئه‌ڵته‌رناتیڤه‌چه‌پڕه‌وه‌كه‌له‌ڕووی ژماره‌وه‌بچووك بوو، سه‌رجه‌م ژماره‌ی ترۆتسكی یه‌كان له‌فه‌ره‌نسا له‌ئایاری ١٩٦٨ دا ٤٠٠٠ هه‌زار كه‌س بوو. ژماره‌ی ماوییه‌كان هه‌روا بوو. ئه‌وه‌زۆر له‌وه‌كه‌متر بوو كه‌بتوانن به‌ره‌نگاری ستالینی یه‌كانی پێ بكه‌ن. ئه‌گه‌ر ترۆتسكی یه‌كان ده‌یان هه‌زار ئه‌ندامیان هه‌بوایه‌ئه‌وا ده‌یانتوانی به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر له‌خۆپیشاندانی ١٣ ی ئایاردا قسه‌بۆ یه‌ك ملیۆن كرێكار و خوێندكار بكه‌ن و پێیان بڵێن ده‌ست له‌ناو ده‌ستی یه‌ك بنێن تا ئه‌و ته‌وقه‌بشكێنن كه‌بیست هه‌زار پاسه‌وان دروستیان كردبوو. ده‌ست پێشخه‌ری له‌ده‌ست خۆیاندا بێت. ده‌یان توانی قسه‌له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی كۆمیته‌كانی مانگرتن بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی جێگای كۆمیته‌ی پاشكۆ بگرێته‌وه. ده‌یان توانی په‌یوه‌ندی له‌نێوان كارخانه‌كان دروست بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بیروكراسی كه‌توانایاندا نه‌بێت سیاسه‌تی ( په‌رت بكه، تاكو حوكم بكه‌یت) به‌كاربهینێت و بۆ ئه‌وه‌ی باس له‌كۆتایی هێنانی مانگرتنه‌كه‌بكات.
ڕووداوه‌كان له‌پێشوازی ئایاری ١٩٦٨ .
ته‌قینه‌ی جه‌ماوه‌ری له‌داهاتوودا كارێكی له‌چاره‌نه‌هاتوو. گومانیشی تیدا نی یه‌كه‌كه‌س ناتوانێ به‌وردی پێشبینی ئه‌وه‌بكات كه‌ی ئه‌مه‌ڕووده‌دات، سه‌رباری هه‌موو شتێك سێ هه‌فته‌به‌ر له‌شۆڕشی شوبات لینین قسه‌ی بۆ كۆمه‌ڵێك سۆسیالیستی گه‌نج له‌سویسرا ده‌كرد و وه‌سف و شیكردنه‌وه‌ی بۆ شۆڕشی ١٩٠٥ به‌وه‌كۆتایی پێهێنا كه‌له‌وانه‌یه‌ئه‌و گه‌نجانه‌شۆڕشی ڕوسیا ببینن به‌ڵام نه‌وه‌ی كۆن كه‌ئه‌ویش یه‌كێك بوو لێی ئه‌مه‌نابینن، چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له‌شۆڕش (له‌٧ ی شوباتدا) لینین به‌م شێوه‌یه‌بۆ هاوڕێ كه‌ی (ئه‌نیسا ئارمه‌ند) ده‌نووسێت: (دوێنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك هه‌بوو (كۆبوونه‌وه‌كه‌شه‌كه‌تی كردم، باری ته‌ندروستیم باش نه‌بوو سه‌رم ده‌هێشا و پێش ته‌واو بوونی كۆبوونه‌وه‌كه‌م جێ هێشت) ئه‌گه‌ر بیزانیایه‌دوای چه‌ند ڕۆژێكی تر شۆڕش ده‌ست پێده‌كات، هه‌رگیز به‌م شێوه‌یه‌نیگه‌رانی خۆی ده‌رنه‌ده‌بڕی.
خاڵی وه‌رچه‌رخانه‌گه‌وره‌كان هه‌رگیز پێشبینی ناكرێت، له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌كی ئاشكرا، بۆ ماوه‌یه‌كی دوور‌و درێژ مێژوو له‌سه‌رخۆ ڕێی ده‌كرد، له‌١٠ یان ٢٠ ساڵدا ته‌نها گۆڕانێكی زۆر بچووك ڕووی ده‌دا...له‌پڕێكدا، له‌ڕۆژێك یان هه‌فته‌یه‌كدا گۆڕانی گه‌وره‌ی وا ڕووده‌دات كه‌چه‌ندین نه‌وه به‌خۆیانه‌وه نه‌دیووه.
ناكۆكی یه‌كانی ناو سه‌رمایه‌داری ئه‌مڕۆ زۆر له‌وانه‌ی ساڵی ١٩٦٨ توندتره. ساڵی ١٩٦٨ گه‌یشته‌كۆتایی درێژترین ته‌قینه‌وه‌له‌مێژووی سه‌رمایه‌داری دا. له‌١٩٧٣ به‌دواوه(ركود) ێك به‌دوای ئه‌وی تردا دێت. ناجێگیری سه‌رمایه‌داری له‌هه‌موو كاتێك زیاتره. چه‌وسانه‌وه‌و دڵنیانه‌بوونی كرێكاران، ڕۆژ به‌ڕۆژ ڕوو له‌زیادبوونه. ته‌قینه‌وه‌ی زۆر گه‌وره‌مه‌حاله‌ڕووده‌دات، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ته‌قینه‌وانه‌به‌سه‌ركه‌وتنێكی پرۆلیتاریانه‌كۆتایی بێت، پێویستی بوونی پارتێكی شۆڕشگێر له‌گشت كاتێك زیاتره. سه‌رجه‌م كرداره‌خۆبه‌خۆیی یه‌كانی كرێكاران وه‌كو هه‌ڵم وایه‌و پارتی شۆڕشگێریش وه‌كو پستونێكه. پستون به‌ته‌نها شتیكی بێ كه‌ڵكه. هه‌ڵمیش به‌ته‌نها په‌رش و بڵاو ده‌بێته‌وه‌و بێ ئه‌نجام ده‌كه‌وێته‌وه. بۆ سه‌ركه‌وتنێكی پرۆلیتاریانه‌مه‌سه‌له‌ی ڕابه‌رایه‌تی زۆر گرنگه....بۆیه‌ئایاری ١٩٦٨ ده‌بێ هه‌م ئیلهام به‌خش و هه‌م ئاگاداركردنه‌وه‌ش بێت.
kurdistansocialists.org@gmail.com
له بڵاوکراوه‌کانی سۆسیالیسته‌کان ئه‌نته‌رناسییونال
|