١٧\١٢\٢٠١٨
واز لە نادیە
موراد بھێنن، بەسە ھێڕشکردنە سەری.

زاھیر باھیر
ھەر وەکو چۆن کاتی ھەلبژاردنی بۆ خەڵاتی ئاشتی بە نوسین وەسف و
سەنایەکی یەکجار زۆری بۆ کرا، لە ئێستاشا بەھۆی جمووجووڵیییەوە و
بینینی زۆرێک لە کەسان و سەرکردەو سەرۆکەوە ھێڕشێکی یەکجار زۆری
دەکرێتە سەر. ھێڕشبەرەکان لە پێگەی جیاوازاوە ھێڕشی دەکەنە سەر:
• نادیە جلی کوردی لەبەر ناکات.
• نادیە بە کوردی قسە ناکات.
• نادیە سوپاسگوزاریی یەپەگە و یەپەژە ناکات کە مایەی سەلامەتی
زۆرینەیەک لە ئێزیدییەکان بوون.
• نادیە خۆی بە عەرەب دەزانێت.
• نادیە بە بینییی ئەم و ئەو خزمەتی دووژمنانی کورد دەکات نەک کورد و
ئێزیدییەکان.
• نادیە لەگەڵ جەلادەکانیا کۆ دەبێتەوە.
• نادیە تەنانەت پشتیشی لە ئێزیدییەکان کردووە.
• نادیە .... نادیە ... تا ئەو ڕادەیەی کە ھیچ جۆرە شەخسیەتێکیان بۆ
ئەم ئافرەتە نەھێڵاوەتەوە بەوەی کە خۆیان ویستویانە تاونباریان کردووە.
گرفتی کوردی ئێمە ئەوەیە کە دەیانەوێت ھەموو کەس وەکو چۆن خۆیان حەز
دەکەن دەبێت وابێت، خۆی چۆن ئارەزوو دەکەن دەبێت کەسانی بەرانبەریشی
ئەوە بکەن ، ئەوە لەبەر بکەن ، ئاوا قسە بکەن ، ئاوا ھەڵسوکەوت بکەن ،
ئاو جل لەبەر بکەن ، تەنانەت ئاوا نان و ئاویش بخۆن.
بەداخەوە کە ئەم جۆرە لێکدانانەوە کە وردیاندەکەیتەوە دەبنیت چۆڕ چۆڕ
دیکتارۆریەتی لێدەچۆڕێت. لە ھەمووشی ناخۆشتر ئەوەیە کە کە ئەم قسانە لە
لایەن ھەندێک کەسەوە دەکرێت کە خۆشیان بە ئازایخواز دەزانن، بەڵام
ئامادەنین کە ئازادی بە ئافرەتێک بدەن پاش چێشتنی ئەو ھەمو نەھامەتی و
قوڕبەسەییە چی دەوێت و چی بە باشدەزانێت بۆ ئێزیدییەکان بیکات.
نەگەبەتیەکە ئەوەیە کە ئەم کەسانە ئەوە تێناگەن کە نادیە ئافرەتێکی
سادە و ساکارە ، ڕەنگە ھەر خوێنەواریشی نەبێت ، لە سیاسەت و
دیبلۆماسییەت و بازرگانی سیاسەت نازانێت، نادیە ئەندام و پاڵێوراوی ھیچ
حیزبێکی سیاسی نییە تاکو بە زمانی ئەوان قسە بکات و لە قاڵب و سنوری
ئەوان نەیەتە دەرەوە . ئاخر نادیە دەیەوێت ئەوەی کە خۆی پێ باشە بۆ
ئێزیدییەکان ئەوە بکات.
نادیە کە خێڵی بارزانی دیتووە ، یا بەرھەم ئەحمە یاخود چاوشلۆ .
نەھاتووە سازشێکی گەورەتر لەو حیزبانە لەو بەرانە کەلەگەل ئێران و
تورکیا و عێراق و ئەمەریکا و ڕوسیا کردویانە ئەم زیاتر بکات ، ئەم
نەھاتووە بە شان وباڵی ھیچ کام لەوانەدا، بێت ، تەنھا و تەنھا داوای
یارمەتی و ھاریکاری لێکردون بۆ شەنگاڵ و ئێزیدییەکان.
چی لەوە باشتر ھەیە کە ئەو یەک ملیۆن دۆلاەرکەی کە وەری گروتووە
دەیکاتە خەستاخانەیەک بۆ لێقەوماوان و قوربانیانی دەستی داعش ؟ خۆ
دەیتوانی بیبەخشێتەوە بەسەر کەس و کاریا یا بیداتە پەپەگە و یەپەژە؟ چی
لەوە باشتر ھەیە کە بە چاوشلۆ و ئۆغڵۆ و مۆغڵۆ بڵێت ئەوە ھەڵەیە کە
ئێوە ھێڕش دەکەنە سەر مەخموور و شەنگاڵ ؟ تا ئێستاش نە پارتی و نە
یەکێتی و نە گۆڕان و نە بەرھەم ێاڵەح و نە عێراق و نە ئیسلامی نە ھیچ
وڵات و سەرکردەیەکی ئەم دونیایە ئەو ھەنگاوە بچوکەی نادیەیان نەناوە .
یەپەگە و یەپەژە و پەکەکە و من تۆ کە وەکو کارێکی مرۆیانە و ئەرکێکی
باوەڕبوون بە مافی مرۆڤ لەسەر قەتڵ و عامی ئێزیدییەکان ھەڵمانداوەتێ و
بەرگرییمان لێکردون ، بۆچی دەبێت چاوەڕوانی پاداشت و مەدح سەنا بکەین ؟
من تێناگەم کەسێک کە ئەرکی خۆی بەجێدەھێنێت بۆچی دەبێت چاوەڕانی پاداشت
بکات؟!!
تکایە ئازادیی لەو ئافرەتە مەسەننەوە و ئەو خۆی قوربانی دەستی سیاسەت و
فاشییەتی ناوچەیی و جیھانییە ، لە ھەموو کەس زیاتر پێویستی بە
دەسگرۆییکردن و یارمەتیدان ھەیە.
١٧\١٢\٢٠١٨
ماڵپەڕی زاهیر باهیر
|