٣\٣\٢٠١٠
وه‌باڵ به ئه‌ستۆ
بێلایه‌نن!

سه‌رکه‌ش
هه‌بوو نه‌بوو له نه‌وه‌ده‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردوو حکومه‌ت و
په‌رله‌مانێک له باشووی کوردستان درووست بوو، ئه‌و حکومه‌ت و
په‌رله‌مانه به کاری خودا و به‌ڕێککه‌وت، ئه‌رێ به ڕاست به
ڕێککه‌وت بوو؟! یا به خواست و مه‌به‌ست حکومه‌ت و په‌رله‌مان بوو به
حکومه‌ت و په‌رله‌مانی دوو زلهێز*.
هه‌ی هوو به هووردی له‌بیرم نه‌میاوه، لێم مه‌گرن گه‌لی دۆست و
براده‌رینه، ده‌ردی گرانی بێ ده‌رمانی ئه‌و دوو لایه‌نه و حکومه‌ت و
په‌رله‌مانه ساواکه‌یان پیری کردم!
با سه‌رتان نه‌یه‌شینم خۆ ئێوه‌ش ئه‌گه‌ر بێ لایه‌ن نه‌بن ده‌زانن چ
باس وخواسه له ده‌ورو دوکانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره! ده‌سه‌ڵتداره‌تی
باشووری کوردستان له شێوه هه‌ره‌می یه‌که‌ی سه‌ری هه‌ره
سه‌ره‌وه‌ی بیگری تا ژێری ژێره‌وه‌ی، له کڵاو زه‌رد و کڵاو سه‌وز پێک
هاتووه، هه‌رکه‌سێکیش ئه‌گه‌ر داوای به‌ردێکی لێکردبن بۆ سه‌رشکاندنی
خۆی ئه‌وا هه‌مان تاس حه‌مامی ده‌وری هه‌وه‌رێ**
داوای نامه‌ی پشتگیری یان کارتی حزبایه‌تی و خزمایه‌تی له یه‌کێ له‌م
دوو به‌ره بابه‌ی لێکریاوه***!
له‌ژێر سێبه‌ری ئه‌و میتووده سواوه، به‌ربه‌رییه، پێی لێهه‌ڵگیراوه،
چۆن ده‌کرێ کاربه‌ده‌ست و فه‌رمانبه‌ره به حزبی کراوه‌کانی ناو دام و
ده‌زگا گرنگه‌کانی ده‌وڵه‌ت بێلایه‌ن بن، بێ لایه‌ن بن و به‌ویژدانێکی
ئارامه‌وه هه‌ڵس و که‌وتی بێ لایه‌نگیری له‌گه‌ڵ چین و توێژ و ڕه‌نگه
جوداوازه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی سنووری پارته‌که‌یان بکه‌ن.
له‌م چه‌ند ڕۆژانه‌دا له گه‌رمه‌ی، گه‌مه‌ی هه‌ڵبژاردن و پڕوپاگه‌نده‌کردنی
لیسته جیاوازه‌کان، بۆ بردنه‌وه‌ی کور‌سیه‌کانی په‌رله‌مانی ناوندی له
به‌غدا. کێشه و گرفته‌کان له نێوان لیستی به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵات و
لیسته‌کانی به‌ره‌ی ئۆپۆزیسیۆن که‌وتۆته ئه‌و په‌ڕی تووند و تیژی، ئه‌وه‌ش
به‌رچاو و گومان هه‌ڵنه‌گره، پارته‌کانی به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵات له‌هیچیان
که‌م نییه، هه‌موو هۆکاره پۆزه‌تیڤه‌کانیان بۆ خۆ کۆنترۆلکردووه،
خۆیان به خاوه‌ن و خودانی هه‌موو شتێک ده‌زانن، هاوکات هه‌موو
ناڕه‌وایه‌تی و پێشێلکارییه‌ک بۆ خۆیان و به قازانجی خۆیان به‌ڕه‌وا
ده‌بینن، پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ش به پێچه‌وانه دێته به‌رچاویان. به‌کورتی
و به کوردی ناهاوسه‌نگییه‌کی زل و زه‌به‌لاح، مینا ئاسمان و ڕێسمان له‌م
نێوه له گۆڕێدایه.
هه‌ر له‌م باره‌یه‌و له‌م ڕۆژانه‌دا، یه‌کێ له که‌ناڵه ئاسمانییه‌کانی
ده‌سه‌ڵات بۆ به دواداچوونی کێشه‌یه‌کی نێوان هه‌ردوولا نوێنه‌ری ده‌زگای
پۆلیس و ده‌زگای ئاسایشی میواندا‌ری کردبوو، که له‌ڕاستیدا هه‌ر دوو
به‌ڕێزه‌که ئه‌ندامی یه‌کێ له دوو پارته‌که‌ی ده‌سه‌ڵات، له به‌ره‌ی
ده‌سه‌ڵات و به‌شێک و لایه‌کی کێشه‌که و گرفته بوون، که پرسیاره‌کانیان
وه‌ک بێلایه‌نێک ڕووبه ڕوو ده‌کرایه‌وه، پرسیاره‌کان، له‌لایه‌ن
ڕۆژنامه‌نووسێکی ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی ده‌سه‌ڵات به جۆرێکی تێکه‌ڵ به
گاڵته و وه‌ک قسه و ڕه‌خنه‌ی ئه‌ولایه‌نه‌ی که ده‌بووا ئاماده‌ی ئه‌م
دیداره ڕۆژنامه‌وانییه ببێ و هه‌ر بیریشی لێ نه‌کرابۆوه ئاراسته ده‌کرا،
پرسیار و وه‌ڵامه‌کان زۆرتر وه‌ها ده‌چوون، که‌سێک پرسیار له خۆی بکا
و هه‌ر خۆیشی وه‌ڵام بداته‌وه، ئه‌مه شێوه‌ی باوی نزیک به زۆربه‌ی
که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندنه له کوردستانی باشوور، چونکه زۆربه‌یان به
یه‌ک مۆدێل و مورال له ژێر کۆنترۆلی به هێزی لوتکه‌ی هه‌ره‌می ده‌سه‌ڵاتداره‌تی
ناو پارتێکی سیاسییه‌وه ئاراسته ده‌کرێن، که خاوه‌نی ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌که‌یه.
ئالێره‌دا ئازادی کاری ڕۆژنامه‌وانی بنکۆڵ ده‌کرێ که‌سایه‌تی لێ زه‌وت
ده‌کرێ، له په‌ل و پۆده‌خرێ، وه‌ک گه‌پجاڕی لێک ده‌درێته‌وه.
له کاتی ئه‌م دیداره ڕۆژنامه‌گه‌ریه چه‌ند په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فۆنی
وه‌رگیرا، که درووست قسه کۆنترۆل نه‌کراوه‌کانیان، چاوڕواننه‌کراو،
دژ و پێچه‌وانه‌ی قسه‌ی هه‌ردوو به‌ڕێزی نوێنه‌ری پۆلیس و ئاسایشی
ناوخۆ بوو، ڕۆژنامه‌وانی چه‌مبه‌لیش، له‌جیاتی قۆستنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌له
له‌باره ڕۆژنامه‌وانییه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڕاستی وه‌ک ڕۆژنامه‌نووسێک
ڕاستییه‌کان له قووڵایی چه‌واشه‌کاری و ته‌م و مژی درۆ ده‌ربێنێ وه‌ک
داوه‌ر و ڕۆژنامه‌وانێکی خودان مورالی ڕۆژنامه‌نووسی خۆی ساغکاته‌وه،
که‌چی ئه‌وهه‌وڵی ده‌دا ده‌مکوتی ئه‌وکه‌سانه بکا که له‌سه‌ر هێڵی ته‌له‌فۆن
بوون و به‌شێک له ڕاستییه‌کانیان لابوو، لێفه‌ی شڕیان له‌سه‌ر هه‌تیوان
لاده‌دا، یا ده‌کۆشا قسه‌کانیان پێ کورتکاته‌وه.
ئیتر کڵاشم دڕیا هیچیشم پێنه‌بڕیا هه‌نده ماوه بلێم وه‌باڵ به
ئه‌ستۆ ئه‌م جه‌نابانه سه‌د له سه‌د بێ لایه‌نن****!
ئه‌دی کو بابم ئه‌گه‌ر ئه‌مانه بێ لایه‌ن نه‌بن کێ بێ لایه‌نه .. ها
.. ها؟
________________________________________
*
دوو زلهێزی دژ، دڕدۆنگ، ئه‌وێ ڕۆژێ، ته‌با، جووته برا، یه‌ک لیست،
یه‌ک ماڵ یه‌ک هتد ...
**
له‌سه‌رده‌می ڕژێمی گۆڕکراوی به‌عس به به‌عسی
کردن ته‌واوی جه‌سته‌ی کۆمه‌ڵگای ته‌نی بۆوه، ئه‌م میراته
گه‌نده‌ڵه، ناشارستانییه شه‌رمئامێزه بۆ جمکانه‌ی ده‌سه‌ڵات له
باشوور به‌جێ ما. جاران له سه‌رده‌می نه‌فره‌تییه گۆڕ به گۆڕه‌که،
هه‌ر که‌سێک نه‌بووایه‌ته به‌عسی، وه‌ک تێکده‌ر پیاوی بێگانه،
سیخوڕ، به‌کرێگیراوی ئیسرایل، ئه‌مه‌ریکا، ئێران هتد چاوی لێ ده‌کرا،
تاوانی وه‌ک شیوعی، ده‌عوه، جیب ئه‌لعمیل ده‌درایه پاڵ.
***
بائه‌وه‌ش له بیرنه‌که‌ین پیاو! ئه‌و
جمکانه‌یه‌ی ده‌سه‌ڵات هه‌ندێجار جۆرێک له به‌زه‌ییان به پارته
بچووکه‌کان پێشاندا‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌ر بۆ تام و بۆ وه‌ک خوێی چێشت
بووبێ، یان بۆ لێدانی مۆرکی دیموکراسی له پرۆسه‌که و ده‌سه‌ڵاته
ڕه‌هاکه‌یان، چه‌ند پۆستێکی وه‌زاره‌ت، په‌رله‌مان، فه‌رمانگه‌کانیان
پێبه‌خشیون، هه‌ر چه‌ند نرخی ئه‌م به‌خشینه‌ش له‌سه‌ر پارته بچووکه
بێچاره‌کان گران که‌وتووه، چۆن پێدانی پۆست و کورسیه‌ک جۆرێک له
مامله و سه‌وداو گه‌ره‌نتی له پێشی له‌گه‌ڵ دابووه، وه‌ک پشتگیری
گوێڕایه‌ڵی هاولیستی هتد ... که ئه‌مه‌ش له ئاکام دا ناو و
ناوه‌تۆره‌ی سه‌یر و سه‌مه‌ره، ناشیرین و بێ زه‌وه‌ری خستۆته دوایان،
له لایه‌ن خودی هه‌ردوو پارته‌که‌ی ده‌سه‌ڵات له کاتی بارگرژی و
ناته‌بایی و قووڵ بوونه‌وه‌ی کێشه و گرفته‌کانی نێوانیان، به نموونه
ده‌یانگووته پارتێک له‌م پارتانه سه‌وزه‌کاڵه‌کان، به‌یه‌کێکی تر
سه‌ر به پاراستنن ئه‌وی تر سه‌ر به زانیارین، کوڕه چووزانم، ئیتر
دکرێکیان به‌و پارته چوکانه ده‌کرد مه‌گه‌ر هه‌ر با به‌ده‌واری شڕی
کردبێ.
****
کاکی ڕۆژنامه‌نووسی ده‌سه‌ڵات، وه‌ک پاکانه بۆ
خۆیی و میوانه به‌ڕێزه‌کانی پرسیارێکی ئاوای خسته ڕوو ئه‌رێ ئه‌ندام
بوون له پارتێک که ڕابردووێکی دوور و درێژی له خه‌باتگێڕی هه‌بووه،
شه‌رم و شووره‌ییه؟ که له ڕاستی دا ده‌بوو بڵێ ئایا شه‌رم شووره‌یی
نییه بۆ که‌سێک که ئه‌ندامی پارتێکی خودان ڕابردووێکی دوور و درێژی
خه‌باتگێڕی ئه‌مڕۆ خۆی وه‌ک بێلایه‌ن بناسێنێ.
ئوپسالا
2010.3.1
a_sarkash@hotmail.com
|