٢٥\٥\٢٠١١
وه‌فای عه‌شق!!

حه‌مید عه‌زیز
عه‌شق .. !! .
ئه‌م حه‌شره وه‌کو پرسه‌کانی ترمان نی یه
ئه‌م شیعره بۆنی په‌یڤه‌کانی تری لێ نایه‌ت
لێره‌دا نوسین درۆ نابێت
شیعر وه‌کو خه‌یاڵ نایه‌ت
من ئه‌وه‌ته له‌گه‌ڵ ڕۆحما ده‌دوێم
پێش کۆچی ئه‌به‌دیت تۆخۆت وتت له‌ناو ڕۆحتا نه‌بم نابێت
ئه‌ی ئه‌وه‌تا منیش به‌گریانه‌وه له‌وشوێنه‌ی که‌یه‌که‌م جار
من و تۆ تێکه‌ڵی یه‌ک و ئاشنا به‌ڕۆحی یه‌ک بووین
ئه‌مڕۆ تێکه‌ڵت بوومه‌وه
به‌بیرت دێ که‌یه‌که‌م جار عه‌شقی تۆ بووم
چۆن وه‌ک منداڵ ده‌گریام و شه‌رمم ده‌کرد
ئێستاش دڵم پڕه له‌تۆو گریان
چۆن ناگریم ئه‌وه‌تا ئه‌م ناوه هه‌مووی بۆنی ڕۆحی تۆن
ئه‌م ناوه هه‌مووی سێبه‌ری ڕوخساری تۆن
ئه‌وه‌تا ڕۆحی تۆ به‌سه‌ر سه‌ری منه‌وه‌یه
ئاخر من چۆن ناگریم تۆ ده‌بینم و ناتوانم باوه‌شت که‌م
تۆ له‌هه‌موو که‌س نزیکتریت و ناتوانم بتگرم
گیانم پڕه له‌تۆ له‌هه‌ناسه‌و ترپه‌ی دڵی تۆ
ده‌سته‌کانم پڕن گیانم هه‌موو وشه‌ی تۆن
چاوه‌کانم پڕن له‌جوانی تۆ
ده‌هه‌سته وه‌ره ده‌رێ ئاخر هه‌تاکه‌ی
من هه‌موو ڕۆژێک له‌گه‌ڵ ئه‌و کێله‌دا قسه بکه‌م
*
* * * *
وه‌فا .. !!! .
ئه‌گه‌ر ئێمه سه‌روه‌تێک بین له‌وه‌فاو خۆشه‌ویستی
نیشتمان ده‌بێته عه‌ماری عه‌شق
چاو ده‌خه‌ینه سه‌ر ده‌ستمان پێشکه‌شی خاکی ده‌که‌ین
وڵات له‌وێرانه‌وه ده‌بێته به‌هه‌شتێک
ئه‌گه‌ر هێنده‌ی گه‌ڵایه‌کیش عه‌شقمان بۆ دار هه‌بێت
ڕه‌نگی پایز ده‌سڕینه‌وه‌و وه‌رزه‌کان هه‌موو ده‌که‌ینه به‌هار
بۆئه‌وه‌ی چیدی وه‌فایه‌کمان هه‌بێت بۆ گه‌ڵا
*
* * * *
خۆشه‌ویستی .. !! .
ئه‌وه‌تا دانیشتووم و
له‌گه‌ڵ سێبه‌ری ڕۆحی تۆ‌و بۆنی خاکی نیشتمان و هه‌ناسه‌ی خۆمدا ده‌دوێم
له‌گه‌ڵ تۆشدا ده‌گریم و پێ ده‌که‌نم
ده‌وه‌ره‌وه کزه‌ی جه‌رگم
وه‌ره ناو ڕۆحمه‌وه نازداره‌که‌م
به‌شێکی ڕۆحم ته‌نراوه
پارچه‌یه‌کی له‌من واهه‌ست ده‌که‌م
له‌مێژه تۆمنیت و منیش تۆ
تۆ سه‌وزایی بێستانی دڵی منی
ته‌نها به‌عه‌شقی تۆوه ده‌ژیم
بێ تۆ هیچه ئه‌م بوونه دوور له‌تۆ نه‌بوونه
زۆر گه‌ڕام به‌دوای هاتنمدا ئێستاش وێڵم به‌دوای چووندا
نه‌خۆم هاتم نه‌خۆم ده‌چم
هه‌موو نین هه‌موو ونین هه‌موو سه‌رگه‌ردانی شتی پڕوپوچین
له‌م نێوه‌نده‌دا خۆ دۆزینه‌وه گرنگه
کێ عه‌شق ئه‌کات خۆی ده‌بینێت
بۆیه منیش عه‌وداڵی تۆم
تۆم له‌خۆماو خۆشم له‌تۆدا دۆزیه‌وه
من ئه‌گه‌ڕێم به‌دوای عه‌شق و تۆ‌و ژیاندا
کێ زرنگه خۆی بدۆزێته‌وه .. !! .
*
* * * *
گه‌ڕان .. !!! .
ڕوو له‌کوێ که‌م
له‌وه‌ته‌ی هه‌م به‌دوای خۆمدا گه‌ڕاوم
گه‌لێک ماندوم به‌گه‌وره‌یی تۆزێک فام و تۆزێک خۆمم دۆزی یه‌وه
له‌و کاته‌شه‌وه به‌دوای به‌خته‌وه‌ریدا وێڵم
هیچم چنگ نه‌که‌وت مشتێک شه‌که‌تبوون نه‌بێت
که‌چی ئۆقره‌ش ناگرم نه‌له‌غه‌ریبیدا هه‌م و نه‌له‌نیشتمانیشدا ده‌حه‌سێمه‌وه
غه‌ریبی سه‌خته‌و نیشتمانیش به‌ده‌ست زۆردارانه‌وه وێرانه
ئیتر خۆم و به‌خته‌وه‌ری و نیشتمان له‌کوێ بدۆزمه‌وه.
ماڵپه‌ڕی حه‌مید عه‌زیز
|