که‌س له‌زمانی بێگوناهیت ناگات ئه‌ی کانیاوه ڕوون و جوانه‌کانی تابلۆی ووڵات سه‌رگه‌ردان و دڵ شکاوو تینویه‌کی پڕ خه‌می تۆی وه‌ک من نه‌بێت که‌س وه‌ک دوژمن چاوه‌کانی قه‌ترانی تۆ پڕ خۆڵ ناکات بۆیه ناحاڵی یه دڕنده فیکری تاریکه به‌ربه‌ر ناحه‌وێ ده‌می له‌خوێندا نه‌بێت که‌س په‌ی به‌ڕۆحی سوتاوت نابات ئه‌ی جه‌سته‌ی شه‌که‌تی نه‌ته‌وه‌م ده‌ربه‌ده‌رو غوربه‌تی یه‌کی ته‌نهاو بێکه‌سی وه‌ک من نه‌بێت ئه‌و ناڵه‌ی جه‌فایه چی یه له‌ڕۆحتا ئه‌تسوتێنێ ئه‌ی پێشمه‌رگه وه‌فا جوانه له‌تۆدا ئه‌ی شێری مه‌یدان سه‌رکرده‌ی دڵڕه‌ش گه‌ر بهێڵێت شین و فوغانت گه‌وره‌یه به‌و چه‌که بچوکه‌ی خۆته‌وه ئه‌ی هه‌ڵۆی کورد گه‌وره‌یی کورد چی یه گه‌ر هامڕای ڕه‌نگ و هه‌ستی تۆ نه‌بێت به‌تۆوه جوانه باڵام له‌ناو دنیای ته‌می غوربه‌تدا ئه‌ی نیشتمانه بێنازه‌که‌م بوونی شه‌ونمی بێستانی هه‌ناسه‌م چی یه تا پالیس و په‌رژینی تۆ نه‌بێت شین و واوه‌یلامه هه‌ر بۆ هاوڕێی هاوسه‌فه‌ریم ئه‌ی گلێنه‌ی نێرگز‌و گووڵ ژین ئه‌گۆڕێ بۆ شه‌پۆڕ تۆ مردبی و په‌پووله‌ی ڕۆحت وانه‌بێت بێ وه‌فایه ژین هێدی هێدی جوانی ده‌با له سیما لاپه‌ڕه‌ی ته‌مه‌ن ئه‌دا له‌ڕووت به‌وه‌فاتربه تۆ بۆ عه‌شق و ئازادی ئاماده‌بی بمری بۆی با ئه‌و هه‌رووانه‌بێت ته‌نها عه‌شق و سۆز‌و جوانی و میهره واتایه‌ک به‌ژین ده‌دات با ڕۆژگار تاڵ و ڕه‌ش بێت ژین له‌زیندانی ووڵاتیش خۆشه تروسکایی با هه‌ر تیانه‌بێت عاشقی خاک و خۆڵی نیشتمان پێشمه‌رگه‌یه نه‌ک کۆنه پیاوی ده‌سه‌ڵات با زه‌ره‌رمه‌ند بووبم له‌ڕێی عه‌شقی ووڵاتدا قازانجی مادی هه‌رنه‌بێت بای خۆشترین شه‌ماڵ هه‌ناسه‌ی نیشتمانه جا کۆشک و ته‌لارم بانه‌بێت وه‌فایه‌ک بۆ نیشتمان و پێشمه‌رگه وه‌ک نان و ئاو چ عه‌شقێکن بۆ سه‌ربه‌ستی هه‌موو موڵکی دنیا دێنێ ئازادی ڕۆحی نیشتمان با عانه‌یه‌ک له گیرفانی مندا نه‌بێت.
www.hamiid.com
|