وه‌ڵامێک به به‌ڵگه‌وه بۆ خالیدی خوله سوور: ته‌نه‌که‌چی کرێی کاره‌که‌یی و ئه‌نفالچیش پاداشتی ناپاکییه‌که‌ی وه‌رده‌گرێت.
لیدیا خۆشناو
خالد مه‌حمود ئه‌حمه‌د عه‌لی غه‌واره‌ی ناسراو به (خالیدی خوله سوور)، راوێژکاری فه‌وجی (96)ی جاشه سووکه‌کان، له‌نێوان ساڵانی (1977-1982)دا خاوه‌نی مه‌فره‌زه‌ی تایبه‌تی ژماره (74)ی سه‌ر به مه‌نزومه‌ی ئیستیخباراتی مه‌نتیقه‌ی شیمالی بوو. دواتر سه‌رۆکجاشی فه‌وجی (96)ی جاشه سووکه‌کان، که ماوه‌یه‌ک باوکی و پاشانیش خۆی سه‌رۆک جاشی فه‌وجی ناوبراو بووه. هه‌روه‌ها خالیدی خوله‌سوور ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نه کارتۆنییه‌که‌ی یاسادانانی ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمیش بووه. خالیدی سه‌رۆکجاش، له شه‌وی (16.8.1983)دا له که‌مینێکدا شازده پێشمه‌رگه‌ی پارتیی دیموکراتیی کوردستانی شه‌هیدکرد – سه‌رچاوه: (ئه‌نوه‌ری حاجی عوسمان، رووداو، ژماره 32، دووشه‌ممه، 17.11.2008). فه‌وجی (96)ی خالیدی غه‌واره، به‌شداری هه‌ریه‌ک له ئه‌نفاله‌کانی (1+2+8)یان کردووه. هه‌ر له‌به‌ر به‌شداری کارای نابراو و فه‌وجه‌که‌ی له ئه‌نفاله‌کاندا، دادگای باڵای تاوانه‌کانی عێراقی فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی داوه‌و، ناوی ئه‌و ژماره (174)ی دراوه‌تی له لیستی ناوی (423) تۆمه‌تباره‌که‌ی که‌یسی ئه‌نفال. له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه خالید به‌رپرسێکی سه‌ربازی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان بووه‌و به‌شداری شه‌ڕی براکوژی کردووه، دواتریش بووه به‌رپرسێکی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان.
سه‌باره‌ت به ئه‌نفاله‌کانی یه‌ک و دوو، سه‌رچاوه: (رۆژنامه‌ی ئه‌لسه‌وره، ژماره (6536)، رۆژی شه‌ممه، رێکه‌وتی (17.4.1988)، که ناوی هاتووه له‌گه‌ڵ (76) سه‌رۆکجاشی تر که به‌شداری ئه‌نفالی یه‌که‌م و دووه‌میان کردووه، ناوی ناوبراو ژماره (54) و هی باوکیشی ژماره (60)ه. دووباره سه‌باره‌ت به به‌شداریکردنی ئه‌و فه‌وجه له ئه‌نفالی یه‌کدا، بڕوانه: (مه‌حمود سه‌نگاوی، جاش‌و جینۆساید، ل26). بۆ زۆرتر هه‌ڵماڵینی ماسکی ئه‌نفاڵچێتی ئه‌و زاته، فه‌رموون سه‌یری ئه‌و لێدوانه‌ی ناوبراو بکه‌ن که بۆ یه‌کێک له ژماره‌کانی رۆژنامه‌ی هاوکاری، مانگی ته‌موزی ساڵی (1988)دا داوێتی، ده‌ڵێت: (پاش دروستبوونی فه‌وجه‌که‌مان چالاکییه‌کانمان سنوورێکی فراوانتری گرتوو کاره‌کانی (ئه‌نفال) دیارترینیانه، رزگارکردنی "شه‌ده‌ڵه" و "سورداش" و "قه‌ره‌داغ" له کاره گرنگه‌کانی فه‌وجه‌که‌مانه ئه‌وه‌شم له‌یاد نه‌چێت فه‌وجه‌که‌مان ده‌ورێکی باڵای هه‌بوو له‌رزگارکردنی شاخی (کۆجار)دا – له خواره‌وه سه‌یری رۆژنامه‌که بخوێنه‌وه، که شتی زۆرتریشی گووتووه، به‌ڵام من خاترم گرتووه، چونکه جاری یه‌که‌مێتی به‌ر ره‌حمه‌تی نووسینه به به‌ڵگه‌ییه‌کانی من ده‌که‌وێت). به‌گوێره‌ی قسه‌کانی خالید بۆ رۆژنامه‌ی هاوکاری ده‌رده‌که‌وێت که خۆی و فه‌وجه‌که‌ی به‌شداری هه‌ریه‌ک له ئه‌نفاله‌کانی یه‌ک (شه‌ده‌ڵه‌و سورداش) و ئه‌نفالی دووی (قه‌ره‌داغ)ی کردووه.
وه‌لێ سه‌باره‌ت به به‌شداریکردنی کۆنه سه‌رۆکجاش خالید مه‌حمود ئه‌حمه‌د (خالیدی خوله‌سوور) له ئه‌نفالی (8)دا، ئاماژه به نووسراوی فه‌رمانده‌یی تیپی پیاده‌ی (40)ی سوپای به‌عس ده‌ده‌م، که به ژماره (ا/3/501)ی رێکه‌وتی (13.2.1989)دا بۆ چه‌ندین لیوای سوپا‌و فه‌وجی جاشه سووکه‌کان و له‌نێویاندا فه‌وجی (96)ی خالیدیش نێردراوه (له‌خواره‌وه‌دا سه‌یری نووسراوی تیپی چلی پیاده وه‌کو به‌ڵگه‌یه‌ک بکه). نووسراوی فه‌رمانده‌یی تیپی (40)ی پیاده داوا ده‌کات که هه‌ریه‌که له‌و لیواو فه‌وجانه ئه‌فسه‌ری موچه دابه‌شکردنی خۆیان بنێرن بۆ باره‌گای فه‌رمانده‌یی ناوبراو تاوه‌کو بڕه پاره‌یه‌ک (که بڕه‌که‌ی دیاری نه‌کراوه)، وه‌کو پاداشت له‌بری به‌شداریکردنی هه‌ریه‌که له‌و ناوانه‌ی که له نووسراوه‌که‌دا هاتووه له دوا ئه‌نفالی بادینان که ده‌کاته ئه‌نفالی (8)دا وه‌رگرن. ئه‌وه‌ی شایه‌نی گووتنه، له‌م نووسراوه‌دا ناوی سه‌رۆکجاش خالید مه‌حمود ئه‌حمه‌دو سێ جاشی تر به‌ناوه‌کانی ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د قادر، عه‌لی حه‌مه پورشاه محه‌مه‌د قادر‌و قادر سه‌عید ره‌شید هاتووه، بۆ پاداشت وه‌رگرتن.
به‌گوێره‌ی نامه‌ی ژماره (ا/3/501)ی رێکه‌وتی (13.2.1989)ی تیپی پیاده‌ی (40)، هه‌ریه‌ک له خالید‌و سێ جاشه‌که‌ی تری خالید، بڕێک پاره‌یان وه‌کو خه‌ڵاتی تایبه‌تی له‌پاداشتی به‌شداریکردنیاندا له ئه‌نفالی هه‌شتدا دراوه‌تێ. گومانیش له‌وه‌دا نییه هه‌موو که‌سێک کرێ یان پاداشتی کاره‌که‌ی خۆی وه‌رده‌گرێت، بۆ نموونه ته‌نه‌که‌چی، که‌بابچی، بۆیه‌چی و له‌بخچی پاره‌ی کاره‌کانیان وه‌رده‌گرن له‌بری ئه‌و کار‌و خزمه‌ته‌ی که پێشکه‌شی ده‌که‌ن. له‌گه‌ڵ رێزی زۆرمدا بۆ ته‌نه‌که‌چی، که‌بابچی، بۆیه‌چی و له‌بخچی که به ماندووبوون و ئاره‌قه‌ی نێوچه‌وانی خۆیان بژێوی ماڵ‌و منداڵیان دابین ده‌که‌ن‌و ده‌ستی ماندووی ئه‌و کارانه‌یان ده‌خه‌نه سه‌ر سکی تێری خۆیان و ته‌واوی ئه‌ندامانی خێزانه‌کانیان. که‌واته ته‌نه‌که‌چی ئیشی ته‌نه‌که‌و که‌بابچی ئیشی که‌باب ده‌کات بۆیه ئه‌م ناوانه‌یان لێناون، ئێ باشه بۆ خالیدی خوله‌سوور ده‌بێت ئه‌وه‌نده قه‌ڵس بێت که پێیده‌ڵێن ئه‌نفالچی؟ ئه‌ی ئه‌وه نییه له‌پاداشتی به‌شداریکردنی خۆی و سێ جاشی تری فه‌وجه‌که‌ی بڕێک پاره‌یان وه‌رگرتووه؟ ئه‌و پاره‌یه‌ی وه‌ریانگرتووه کرێی ئه‌نفالکردنی کوردی بێ‌تاوان بووه، گومانیش له‌وه‌دا نییه که ئه‌نفالچی-ش له‌بری کاره‌که‌ی که ئه‌نفالکردن بووه ئه‌م ناوه‌ی لێنراوه هه‌روه‌کو هه‌موو پیشه‌و پیشه‌وه‌رێکی تر! به‌ڵام ده‌بێت خالید ئه‌وه بزانێت که جیاوازییه‌کی زۆر له‌نێوان ئه‌م پیشه‌و پیشه‌وه‌رانه‌ی که له‌سه‌ره‌وه‌دا ناوم بردوون و پیشه‌و پیشه‌وه‌ری خۆی و هاورێکانی که ئه‌نفال و ئه‌نفالچییه هه‌یه، هی ئه‌وانه‌ی پێشوو سه‌ربه‌رزانه‌و شه‌ریفانه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی خۆی و هاوڕێکانی ناپاکی کردن له نه‌ته‌وه‌و نیشتمان (کورد و کوردستان)ه!.
له کورده‌واریدا ده‌ڵێن (زمان به‌ڵای سه‌ره)، به‌ڕاستی ئه‌م په‌نده به‌ته‌واوی له‌سه‌ر خالیدی خوله‌سوور جێبه‌جێ ده‌بێت، به‌ڵام زمانی ئه‌و نه‌ک ته‌نیا بۆ خۆی به‌ڵکو بۆ هاورێ ئه‌نفالچییه‌کانیشی بۆته به‌ڵا. ئه‌و ده‌ڵێ: (مه‌دالیا (مه‌به‌ستی نوت شجاعه‌یه) بۆ شه‌ڕی پێشمه‌گه نه‌بووه). فه‌رموون خه‌ڵکینه سه‌یری ئه‌م مه‌رسوم جمهوریه‌ی سه‌دامی سه‌رۆکی خۆشه‌ویستی خالید بکه‌ن، که له رۆژنامه‌ی (الثورة)، سێشه‌ممه‌ی رێکه‌وتی (24.11.1988)دا بڵاوکراوه‌ته، به‌پێی مه‌رسومه‌که سه‌ددام مه‌دالیای ئازایه‌تی (نوط الشجاعة)ی داوه‌ته هه‌ریه‌ک له سه‌رۆکجاش (نه‌وزاد ئه‌نوه‌ر به‌گی بێتواته، مامه‌ند حه‌مه‌د مه‌ولود گه‌ردی و سه‌لیم مامه‌ند ره‌سوڵ ئاغای میراوده‌لی). ئاخر ئه‌گه‌ر زمانی ئه‌و نه‌بوایه، باسی ئه‌م سێ ئه‌نفالچییه‌ش نه‌ده‌هاته گۆڕێ. دڵنیاشم به هه‌نگاو نانی نه‌زانانه‌ی خۆی که ده‌یه‌وێت رێگای یاسایی له دادگا له‌دژی چاودێری کوردۆساید (که تاجی سه‌رن بۆ من و زۆربه‌ی هه‌ره زۆری کورد) بگرێته‌به‌ر، سه‌ری چه‌ندین ئه‌نفالچی و سه‌رۆکجاش ده‌خاته قوڕه‌وه. جا داواکارم ئه‌گه‌ر خالید رێگای دادگای گرته‌به‌ر له‌دژی کوردۆساید با سکاڵا له‌دژی منیش تۆمار بکات، چونکه منیش هه‌ردێم بۆ دادگا به‌مه‌ستی گه‌یاندنی کۆمه‌ڵێک به‌ڵگه‌نامه (با خالید باش بزانێت وه‌کو هه‌ولێری گوته‌نی: ئه‌مه لێ لێیه، هێشتاکه لۆ لۆ ماوه).
به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌کان و قسه‌کانی خالید خۆی بۆ رۆژنامه‌ی هاوکاری بۆمان ده‌رکه‌وت که ناوبراو ئه‌نفالچییه! ئه‌ی که ئه‌نفالچی بێت، بۆ ده‌بێت په‌رچه‌کرداری به‌مشێوه‌یه‌ی هه‌بێت له هه‌مبه‌ر رێکخراوی چاودێری کوردۆساید (چاک)؟ هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ی لیستی ناوی (77) سه‌رۆکجاشیان بڵاوکردۆته‌وه‌و ناوی ئه‌و و باوکی تێدایه.
سه‌رتاپای نووسین و بیانو هێنانه‌وه‌کانی خالید به ناڕاست ده‌زانم، که تاکه مه‌به‌ستی ئه‌و تیایدا خۆدزینه‌وه‌و خۆ ده‌ربازکردنه له به‌شداریکردنیدا له شاڵاوه دڕنده‌کانی ئه‌نفالدا، ئه‌گینا ئه‌گه‌ر له‌کاتی ئه‌نفاله‌کاندا له زیندان بووبیت چۆن له‌مانگی ته‌مووزی ساڵی (1988)دا چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (هاوکاری)دا کردووه‌و ، به قسه‌ی خۆی پیرۆزبایی چه‌ژنه‌کانی ته‌موزو سه‌رکه‌وتنه به‌رده‌وامه‌کانی له سوپای دلێریان کردووه‌و جوانترین پیرۆزباییشیان بۆ سه‌رۆکی خۆشه‌ویست و هه‌ڤاڵه تێکۆشه‌ره‌که‌ی سه‌دام حوسێن – خوابیپارێزێ – (که ئه‌ویش نه‌یپاراست) پێشکه‌ش ده‌کات؟ باشه ئه‌گه‌ر ئه‌و له‌کاتی ئه‌نفالی هه‌شتی بادینان که له نێوان (25.8-6.9.1988)دا درێژه‌ی هه‌بوو له زیندان بوو، چۆن ناوی خۆی و سێ له جاشه‌کانی ده‌خرایه ناو لیستی ئه‌و که‌سانه‌ی که له پاداشتی ئه‌نفالکردنی کورددا بڕێک پاره‌ی کرێگرته‌یی خۆیان وه‌رگرتووه؟ له‌وانه‌یه ئه‌و بڕیاری زیندانی کردنی ده‌رچووبێت و زیندانیش کرابێت، به‌ڵام یان زیندانییه‌که‌ی ته‌نیا به‌ناو بووه‌و جێبه‌جێ نه‌کراوه واته (مع وقف التنفیذ) بووه، یاخود له‌کاتی شاڵاوه‌کانی ئه‌نفالدا ده‌ریان هێناوو بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌رکه‌کانی سه‌رشانی که زۆر قورس بوون وه‌کو سه‌رۆکجاشێکی نه‌ته‌وه‌و نیشتمان فرۆش و دواتریش ره‌وانه‌ی زیندانیان کردۆته‌وه!
له کۆتاییدا رووی قسه‌کانم ده‌که‌مه خالیدی خوله‌سوور و ده‌ڵێم هه‌روه‌کو چۆن ئه‌و ره‌وه سه‌رۆکجاش و مه‌فره‌زه خاسه‌و ئه‌نفالچییه‌کانی تری ناو ریزه‌کانی پارتیی دیموکراتیی کوردستان و یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان که بوونه‌ته مایه‌ی شووره‌یی و نه‌نگی بۆ هه‌ردوو حیزب و سه‌رکرده‌کانیان، ئه‌گه‌ر دوای بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌و به‌ڵگانه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان لێکۆڵینه‌وه‌ت له‌گه‌ڵدا نه‌کات و ده‌رت نه‌کات، ئه‌وه به دڵنیاییه‌وه تۆش ده‌بیته مایه‌ی هه‌مان نه‌نگی و شه‌رمه‌زاری بۆ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و سه‌رکرده‌کانیان. جا ئه‌گه‌ر خۆت به دڵسۆزی گۆڕان ده‌زانیت و ئه‌وانت خۆشده‌وێت، خۆت وازیان لێبهێنه با وه‌کو پارتی و یه‌کێتیی ناویان نه‌زڕێت، که له‌سه‌ر قسه‌ی خۆت تاوه‌کو ئێستاکه تاکه سه‌رۆکجاشی ناو ریزه‌کانی ئه‌وانی، با ریزه‌کانیان له تۆش پاک بێته‌وه!
هه‌ولێر - ڕووناکی 27.8.2009
|