په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

وه‌ڵامێک بۆ چه‌واشه‌یه‌کی تاڵه‌بانی، به‌ڵێ هه‌ژده‌ کچی کورد به‌ وڵاتی میسر فرۆشراون.

قادر نادر  

 

بڕیار وایه‌ له‌ چه‌ند مانگی داهاتوو  هه‌لبژاردنێکی نوێ له‌ کوردستان ئه‌نجام ب‌درێت ، که‌ئه‌گه‌ری زۆره‌   کۆمه‌ڵیک گۆرانکاری نوێ له‌گه‌ڵه‌ خۆی بێنێته‌ ئاراوه‌   ، چونکه‌ ، لیستی جیای دژه‌ ده‌سه‌لات به‌هێزه‌ ، ناره‌زایه‌تی  دژ به‌ گه‌نده‌ڵی ونادادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی ،گه‌یشتۆته‌ ناو بنه‌ماله‌ و مه‌کته‌ب سیاسیه‌کانییان  .

له‌ 18 سالی رابردو پارتی ویه‌کێتی ، به‌ هۆی ده‌ست گرتنیان به‌سه‌ر  داهاتی خه‌لک  ، چه‌ندین  دام وده‌زگا سیاسی، که‌له‌نێویان ، که‌نالی میدیایی به‌ ئاشکراو نهێنیان دا مه‌زراند   ، بودجه‌ی خه‌یالیان بۆ دابین کردون .  . ئه‌وه‌ی له‌هه‌موی سه‌یرتره‌  ، ئه‌گه‌رچی زۆر باس له‌ دیموکراسی و ئازادی راده‌ربرین ده‌که‌ن. به‌لام زۆر به‌ده‌گمه‌ن خه‌لکانێک ده‌بێته‌ میوانی به‌رنامه‌کانیان ، ‌ ره‌خنه‌ گرێکی جدیان بێت ، به‌لکو به‌رده‌وام کۆمه‌لێک ده‌م و چاوی سیاسی و راگه‌یاندنن ، وه‌ک چه‌رخ و فه‌له‌ک دێن وده‌ڕۆن ؟؟.

 

 هیشتا هه‌ڵمه‌تی هه‌لبژاردن ده‌ستی پێ نه‌کردوه‌ ، هه‌لمه‌تێکی ناڕێک له‌لایه‌ن چه‌ند کادیڕێکی راگه‌یاندنی  ده‌سه‌لاته‌وه‌  ده‌ستی پێکردوه‌ ، به‌ هه‌ڵڕشتنی کۆمه‌ڵێک تۆمه‌ت دژ به‌ لایه‌نگرانی ((نه‌وشیروان مسته‌فا))  ، به‌نمونه‌ ، مه‌لا کرێکار داوای له‌لایه‌نگرانی کردوه‌ ده‌نگ بده‌ن به‌ لیستی نه‌وشیروان !! بلاو کردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره‌ هه‌والانه‌ له‌ مالپه‌ری سه‌ره‌کی یه‌کێتی ونوسینی بابه‌ت له‌لایه‌ن هه‌ندێ ڕۆژنامه‌نوسی ده‌سه‌ڵات ، واده‌کات ئه‌و  ره‌خنانه‌ی  له‌نه‌وشیروان مسته‌فاشمان هه‌بێت  له‌م قۆناخه‌دا هه‌ڵی بگرین . سه‌رباری هه‌موو ئه‌مانه‌ش ئه‌گه‌ری  زۆری هه‌یه‌ زۆر لاپه‌ره‌و کاری نهێنی نێوان هاوڕییه‌ کۆنه‌کانی یه‌کتر ، له‌هه‌ردو به‌ره‌ ( ده‌سه‌لات و دژه‌ ده‌سه‌لات ) هه‌لبدرێته‌وه‌ و گوێ بیستی زۆر چیرۆکی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ ببین . وه‌هه‌ر له‌ئێستاوه‌ که‌سه‌یری میدیای ئه‌م 2 پارته‌ ده‌که‌یت ، ترس و دله‌ راوکێیه‌کی زۆر دایگرتون .

 

یه‌کێک له‌و هه‌لمه‌تانه‌ی تر له‌ئاستی به‌رزی ده‌سه‌لاته‌وه‌ هاتۆته‌ ئاراوه‌ ،  سودوه‌رگرتنی ده‌سه‌لاته‌ ، بۆ قازانجی سیاسی خۆیان . نوێترین نمونه‌ش گۆڕینی ده‌م و چاوی سیاسیه‌تی ‌ له‌ داکۆکی کردن له‌ جه‌لادانی ئه‌نفاله‌وه‌ بۆ بنه‌ماله‌ی قوربانیان !!!؟

 

 مه‌سه‌له‌ی کۆمه‌لکوژی کورد ڕۆ ژ له‌دوای ڕۆژ  قورسایی وگرنگی خۆی له‌ناو کۆمه‌لگای کوردی دروست ده‌کات  ،وه‌یه‌کێک له‌و خاله‌ لاوازانه‌ی ده‌سه‌لاتی کوردیه‌،  که‌تاسه‌ر ئێسقان پڕه‌ له‌هه‌ڵه‌ و تاوان، بۆیه‌ 20ی ئه‌م مانگه تاڵه‌بانی له‌گه‌ل  ‌ كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكیكار له‌ مافی قوربانیان و كه‌س و كاری ئه‌نفالكراوه‌كانی گه‌رمیان  کۆبۆوه‌و ، به‌ ڕێزیکی زۆره‌وه‌ پشتگیری زۆرینه‌ی داخوازیه‌کانیانی  بۆ ده‌ربڕین ،  10 ملیۆن دۆلاریشی پێ  به‌ خشین . هۆکاره‌سه‌ره‌کیه‌که‌ش ئه‌وه‌یه‌  نزیکه‌ هه‌لبژاردنه‌و  ناوچه‌ی گه‌رمیان  گروپ وکه‌سانی  ره‌خنه‌گری ده‌سه‌لاتی  لێ به‌هێزه‌ به‌تایبه‌تی هه‌وادارانی نه‌وشیروان  بۆیه‌ تاله‌بانیش ئه‌م دیداره‌ی له‌گه‌ل کردون . به‌ڵام  پرسیاره‌ سه‌ره‌کیه‌که‌ی ئێمه‌  ، ‌ئه‌وه‌یه‌ ، ئایا تاڵه‌بانی  له‌بواری یاسایه‌وه‌ وه‌ک سه‌رۆک کۆماری عێراق    ئه‌و مافه‌ی هه‌یه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ ببه‌خشێته‌ خه‌لک ؟وه‌ له‌کام بودجه‌ ده‌رده‌چیت ؟ وه‌هۆی چیه‌ له‌ 18 سالی رابردوبه‌رده‌وام له‌سه‌نگه‌ری جه‌لادانی ئه‌نفال بویت و زۆر به‌ده‌گمه‌ن گوێت  له‌یاداشتی بنه‌ماله‌یه‌کی قوربانی گرتوه‌ که‌چی ئێستا ئاوا به‌گه‌رمی پێشوازیان لێده‌که‌یت ؟ ئه‌ی هه‌قمان  نیه‌ بلێین باهه‌موو ڕۆژ هه‌لبژاردن بێت  ؟

 

یه‌کێک له‌سیماکانی ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ش ئه‌وه‌یه‌ که‌ به‌ئاره‌زوی خۆی ( ره‌فتار و بریار ) ده‌دات  ، بێ ئه‌وه‌ی له‌وه‌ بترسێت  سبه‌ی له‌مێژوو، لێ پێچینه‌وه‌ و هه‌ڵسه‌نگاندن هه‌یه!!؟؟‌ . تاڵه‌بانی له‌وه‌لامی  داخوازیه‌کی کۆمه‌له‌ی داکۆکاری بنه‌ماله‌ی قوربانیان وتی ، چیرۆکی فرۆشتنی  18 کچی کورد به‌ میسر راست نیه‌  ،ئێمه‌ زۆر به‌دوایدا چوین!!؟.

 

تاله‌بانی نه‌ده‌بوایه‌ ئه‌و هه‌له‌ مێژویه‌ بیخاته‌ سه‌ر لاپه‌ره‌ کانی تری ، سه‌باره‌ت به‌ کۆمه‌لکوژی کوردان  ، چونکه‌ ئه‌مه‌ به‌ وته‌ی تاله‌بانی و هوشیار زیباری و به‌رپرسانی تری کوردی نابێت ، که‌وه‌ک  حکومه‌تی میسر به‌رده‌وام ده‌لێن  راست نیه‌ . دواتر تاله‌بانی وده‌سه‌لاتی کوردی که‌ی گرنگی و لێکۆلینه‌وه‌یان له‌سه‌ر  ده‌یان وسه‌دان تاوان ،گۆڕی به‌کۆمه‌ل ، جه‌لادانی ئه‌نفال و گرنگی دان به‌ قوربانیان کردوه‌ ،  تا بێن به‌دوای که‌یسێک دابچن که‌ ولاتێکی گه‌وره‌ی عه‌ره‌بی وه‌ک میسر  ،ڕوبه‌روی یاسایی و تاوان بکاته‌وه‌ !!؟

 

به‌نده‌ یه‌کێک له‌و که‌سانه‌ بومه‌ به‌ شدار ی هه‌ندێ چالاکیم   له‌م باره‌وه‌ کردوه‌ ، وه‌هه‌ندێ زانیاری به‌دوایدا چومه‌ ،  که‌لێره‌دا وه‌ک ئه‌رکێکی مێژوییی  باسی ده‌که‌م که‌دلنیام ده‌یان و سه‌دان چیرۆکی تر هه‌یه‌ .

 

1. له‌18 مین سالیادی تاوانه‌ کۆمه‌لکوژیه‌کانی کورد له‌چه‌ند ولاتێکی ئه‌ورپی چاک ،خۆپیشاندانی  دژ به‌ سه‌فاره‌تی ولاتی میسڕ ئه‌نجاممان دا  له‌سه‌رجه‌می ئه‌م دیدارانه‌ی له‌گه‌ل قونسل و سه‌فیره‌کان ، ئاماده‌ نه‌بون ئه‌و دێره‌ بنوسن ئه‌م به‌لگه‌نامه‌ی ئاشکرای ئه‌و تاوانه‌ ده‌کات  ، راست نیه‌  و ئه‌و 18 کچه‌ لای حکومه‌تی میسڕ نیه‌ ؟   8 مانگ دواتر سه‌ردانێکی نوێی سه‌فیری میسر له‌ستۆکهۆلم  کرد،  زۆر داوام لێکرد ئه‌گه‌ر ئێوه‌ ئه‌و به‌لگه‌ به‌راست نازانن فه‌رمون ئیمزای ئه‌و لاپه‌ره‌ یه‌ بکه‌ن که‌ئه‌و 18 کچه‌ لای ئێوه‌ نیه‌  ، نه‌ک نه‌یکرد به‌لکوو کۆمه‌لێک به‌هانه‌وه‌ی ده‌هێنایه‌وه‌ که‌زۆر له‌وته‌ی به‌رپرسانی کورد سه‌رنج راکێشتربوو، وه‌ ک ئه‌وه‌ی میسر خۆی زیاتر له‌ 5 ملیۆن ئافره‌تی له‌ش فرۆشی هه‌یه‌ ،چ پێویستی به‌و 18کچه‌یه‌ ؟

 

2. له‌سه‌روبه‌ندی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌( زه‌کیه‌ ئیسماعیل حه‌قی شاویس) که‌له‌کاتی روخانی رژێم له‌گه‌ل ئه‌مه‌ریکیه‌کان کاری کردوه‌  ،  ئمێلێکی بۆ چاک ناردبوو ،  که‌ ئه‌و زانیاری له‌م باره‌وه‌ هه‌یه‌ ، دوای ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیم پێ کرد ، چیرۆکی ئه‌و به‌لگه‌نامه‌ی ئاوا باس کرد ، ڕۆژێکیان زه‌نگیان بۆ کردین که‌ قاسه‌یه‌کی گه‌وره‌ له‌کۆشکێکی کۆماری دۆزراوه‌ته‌وه‌ ، که‌چوین و کردمانه‌وه‌ ، کۆمه‌لێک به‌لگه‌نامه‌ی تیا بوو  ، یه‌کێک له‌وبه‌لگه‌نامانه‌ ئه‌و 18 کچه‌ بوو ، که‌ به‌ ولاتی میسر فرۆشرابون  ، له‌درێژه‌ی وته‌کانی وتی نه‌ک هه‌ر 18 کچن ، به‌لکو به‌سه‌دانن ، وه‌له‌سه‌ر سنوره‌کان به‌ ولاتانی که‌نداوی عه‌ره‌بی فرۆشراون ،  وه‌به‌سه‌دان منالی کوردیش به‌ 50 دینار فرۆشراون ، وه‌به‌شیکیان له‌ڕیگای  یه‌کێتی ئافره‌تانی رژێم به‌سه‌رۆکایه‌تی منال ..  په‌روه‌رده‌ی کردون تابیان که‌نه‌ فیدائی سه‌دام .راستی ئه‌م 2 وته‌یه‌ی زه‌کیه‌ ئیسماعیلیش له‌ ژماره‌ 14 گۆڤاری زنار که‌دیدارێکی له‌گه‌ل عه‌داله‌ت عومه‌ر ، که‌ چالاکڤانێکی مه‌سه‌له‌ی ئه‌نفاله‌   ئه‌نجامداوه‌  دوپاتی کردۆته‌وه‌   .

 

3. له‌په‌رتوکی السمت والقسوه‌ی که‌نعان مه‌کیه‌ باس له‌وه‌ده‌کات که‌له‌خواروی عیراق  شوفێرێک بۆی باسکردوه‌  کۆمه‌لێک ژنی کورد  ڕێگایان پێ گرتوه و پێیان وتوه‌ ‌ که‌ ئه‌وان کچی ئه‌نفالن فرۆشراون به‌ هه‌ندێ ده‌وله‌مه‌ند ی ئه‌م ناوچه‌یه‌ .

 

4. له‌یه‌کێک له‌بابه‌ته‌کانی ( عه‌داله‌ت عومه‌ر ) له‌ڕۆژنامه‌ی میدیا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ سه‌ربازێکی کورد له‌کاتی داگیرکردنی  کوێت  خوشکی خۆی  ، هێناوه‌ته‌وه‌ ئێستاش واله‌ چۆمان ده‌ژیت ‌  . وه‌هه‌ر به‌پێی ئاخافتنی (عه‌داله‌ت عومه‌ر ) که‌ چالاکڤانێکی که‌یسی کۆمه‌لکوژیه‌ به‌هه‌زاران  دۆکۆمێنتی نه‌ته‌وه‌که‌ی له‌به‌رده‌سته‌ ،  پۆلێ سه‌رۆک خێلی شه‌نافیه‌ ... هاتونه‌ته‌ لای پارتێکی سیاسی کورد ، که‌ کۆمه‌لێک کچی کورد دراونه‌ته‌ به‌وان ، به‌لام ئه‌مان وه‌ک مه‌سه‌له‌یه‌کی ئه‌خلاقی له‌مناله‌کانیان ماره‌ کردون ، وه‌به‌پێی ئاخافتنی عه‌داله‌ت خان ئه‌م سه‌رۆک خێلانه‌ داوایان له‌م کچانه‌ کردوه‌ که‌ئازادن له‌گه‌رانه‌وه‌یان بۆ کوردستان  .

 

5. له‌رۆژنامه‌ی میدیا هه‌والێک بلاوکرایه‌وه‌ که‌ 2 کچی کورد دۆزراوه‌ته‌وه‌ ، به‌داخه‌وه‌ که‌س به‌ جدی به‌دوای دا نه‌ چوو ، ئێمه‌ وه‌ک چاک له‌ گه‌ل ئافره‌تێکی کورد ، که‌چه‌ند سالێک له‌میسڕ ژیا بوو ،به‌دواچونێکی جدیمان کرد هه‌ر له‌وکاتدا له‌گه‌ل به‌رپرسێکی  ڕاگه‌یاندی ویژدان زیندوی یه‌کێتی ، که‌له‌ مالپه‌ری پیوکه‌ی میدیا ‌هه‌وال و زانیاری له‌م باره‌وه‌ له‌مه‌کته‌بی یه‌کێتی له‌ ولاتی  میسڕه‌وه‌  بۆ ده‌هات  ، هه‌وال و زانیاریمان ئالۆگۆر ده‌کرد  ،به راشکاوی ده‌لێم زانیاریه‌کانی ئێمه‌ زیاتر و وردتر بوو له‌وان ،سه‌رجه‌م به‌لگه‌نامه‌و ئمێله‌کان لای به‌نده‌ پارێزراوه‌.

 

6. له‌یه‌کێک له‌سیمناره‌کانی سه‌نته‌ری   ئۆلف پالمه‌ ، به‌ڕیکه‌وت له‌گه‌ل (شه‌هلا حه‌فید) ژنێکی خه‌لکی خانه‌قینم ناسی ناوی( ئه‌مه‌ل)  بوو باسی  فرۆشتنی ئه‌و 18 کجه‌ ئه‌نفالکراوانه‌مان کرد ،  وتی له‌گه‌ل  ژنێکی سۆماڵی ده‌رمان پێچ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئۆپساله‌  یه‌کترمان ناسی ، له‌کاتی ئه‌وه‌ی وتم خه‌لکی کوردستانم ،وتی ده‌زانی  چه‌ندین ژنی کورد له‌سۆمالیا هه‌یه‌ ؟ پرسیار ئه‌وه‌یه‌ ،  ژنی کورد له‌سوماڵیا چی ده‌کات ؟ به‌داخه‌وه‌ دوای ماوه‌یه‌ک زۆر هه‌ولمان له‌گه‌ل ئه‌و ژنه‌دا که‌ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و ژنه‌ سومالیه‌ پێ بدات و به‌دوایدا بچیت هاریکاری جدی نه‌کردین.

 

7. هه‌فته‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر  دانیشتێكێ تری  که‌یسی تاوانی ئه‌نفالی کورده‌ فه‌یلیه‌کان به‌ڕێوه‌ چوو  ، دادوه‌ر ی که‌یسه‌که‌ (ره‌ئوف ڕه‌شید)  له‌ وه‌لام و وه‌لام کاریه‌کی عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید ،،پێی راگه‌یاند که‌ هیچ رژێمێک بوه‌ کچانی ولاته‌که‌ی بداته‌ گه‌واده‌کان  ، له‌وه‌لامدا  عه‌لی کیمیاوی  پێی راگه‌یاند  ئه‌م قسه‌یه‌ قورسه‌ ، دادوه‌ر ره‌ئوف پێی راگه‌یاند ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت زانیاری وردت له‌م باره‌وه‌ پێ ده‌ده‌ین . پرسیار ئه‌وه‌یه‌ تۆ بلێی دادوه‌رێک له‌ناو دادگا و له‌به‌رده‌م ده‌یان که‌نالی ئاسمانی ئه‌گه‌ر به‌لگه‌ی ته‌واوی پێ نه‌بێت بتوانێت ئاوا بوێرانه‌ ئه‌و په‌روه‌نده‌ هه‌لبداته‌وه‌ .

 

له‌کۆتایش ئه‌وه‌ ده‌لێم ئه‌م چه‌ند دێرو زانیاریانه‌م بۆ نه‌وه‌کانی داهاتوه‌ ، ئه‌گه‌رنا دلنیام کۆمه‌لگای ئه‌مڕۆی  کوردی  به‌هۆی دواکه‌وتوییی و تێکشکانی که‌سیتی نه‌ته‌وه‌یی به‌ده‌ست ئه‌م 2 پارته‌وه‌ ، که‌رامه‌ت و شه‌ره‌ف ته‌نیا له‌ جه‌ند سانتیمه‌تره‌ پارچه‌ گۆشتێکی ژن و ره‌خنه‌گرتن پۆلێ سه‌رۆک  ده‌بینێته‌وه‌  ‌ نه‌وه‌ک تاوانی کۆمه‌لکوژیه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌یان  

 

* به‌لگه‌نامه‌یه‌کی زۆر له‌به‌رده‌ست چالاکڤان له‌بواری ئه‌نفال  ( عه‌داله‌ت عومه‌ر ) هه‌یه‌ ، زانیاری هه‌مه‌ جۆری تیایه‌ ،به‌شیکیان مه‌سه‌له‌ی فرۆشتنی کچانی کورده‌ به‌ ولاتانی عه‌ره‌بی، وه‌ئه‌م به‌لگه‌نامانه‌ به‌ شیکه‌ له‌مێژوی ئه‌م گه‌له‌ و پاراستن و بلاوکردنه‌وه‌و گه‌یاندنی به‌نه‌وه‌کانی ئێستاو داهاتوو ئه‌رکێکی نه‌ته‌وایه‌تی و به‌رپرسایاره‌تیه‌کی مێژوییه ، که‌هیوادارم عه‌داله‌ت خان درێژه‌ی پێ بدات .‌