وه‌ڵامێک بۆ هونه‌رمه‌ند
(رزگار که‌ریم).
دیاره چه‌ند ڕۆژێک پێش ئێستا ڕزگار که‌ریم بابه‌تێکی دوور‌و درێژی له‌سه‌ر
یه‌که‌مین فیستیڤاڵی شانۆی کوردی له له‌نده‌ن نوسیبوو له ژێر
ناونیشانی( نرخاندنی فیستیڤاڵی یه‌که‌می شانۆی مۆنۆدرامی کوردی له له‌نده‌ن)
سه‌ره‌تا هه‌موومان ئه‌و ڕاستیه باش ده‌زانین که ڕه‌خنه و هه‌ڵسه‌نگاندنی
هه‌ر کارێکی هونه‌ری ساده‌ترین مافی هه‌ر نوسه‌رو هونه‌رمه‌ندێکه، (ڕزگار)یش
مافی ئاسایی خۆیه‌تی و خۆشی به‌رپرسه له هه‌ڵسه‌نگاندنه‌کانی خۆی.
به‌ڵام گرنگه به‌لای هونه‌رمه‌ند و هونه‌رمه‌ندانه‌وه که هونه‌ریانه
قسه‌بکات و ڕه‌خنه بگرێت به پێی یاسا نیودهوڵهتیهکانیش تۆمه‌ت
دروست کردن بۆ هه‌ر که‌س و لایه‌ن و گروپێک به‌بێ ده‌لیل یان به‌بێ هیچ
نوسراوێکی ڕه‌سمی تاوانه. دڵنیاشم کاک ڕزگار له ئێمه باشتر ئه‌م حه‌قیقه‌ته
ده‌زانێ چونکه ئه‌و 21 ساڵه له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی ئه‌وروپیدا سه‌رقاڵی
کار‌و سینه‌مایه شارزاو پرۆفێشناڵتره له ئێمه.
به‌ڵام منیش یه‌ک پرسیار له ڕزگار که‌ریم ده‌که‌م چۆن ئه‌و حه‌قه‌ت به
خۆت دا تۆمه‌تی پاره به‌خشینه‌وه‌و پارهدهست که‌وتن به‌سه‌ر ئێمه‌دا
بده‌یت پێت وابێت ئێمه بزنسمان کردووه، چۆن ویژدانی هونه‌ریت ڕێگای
پێدایت ئه‌و دێرو وشانه بنوسیت، ئه‌م تۆمه‌ته گه‌وره‌یه به‌سه‌ر
هونه‌رمه‌ندانی ناوه‌نده‌که و فیستیڤاڵه‌که‌دا بسه‌پێنیت بێ ئه‌وه‌ی
هیچ ده‌لیلێک یان به‌ڵگه‌یه‌کت به‌ده‌سته‌وه بێت و بێ هیچ حه‌قیقه‌تێک
پشتی پێببه‌ستی، ده‌زانیت ئه‌م تۆمه‌ته‌ی تۆ تاوانه!
ده‌زانی تۆ ڕاست و ڕه‌وان پێمان ده‌ڵێیت ئێوه ده‌ستان پاک نه‌بووه ئه‌مه
قورسه به‌رپرسیاریه‌تێکی گه‌وره‌یه ؟!
ده‌شێت 100 که‌سیش سپانسۆر بن به‌ڵام ده‌ره‌قه‌تی خه‌رجی ڤیستیڤاڵێک نه‌یه‌ن
14 که‌سی هونه‌ردۆست بۆ سه‌رخستنی پڕۆژه‌یه‌کی هونه‌ری کۆمه‌کیان
کردین، به‌ڵام نازانم تۆ خه‌یاڵی چ جۆره کۆمه‌کێکت له زهنی خۆتا
داناوه؟؟.
ده‌توانیت به‌م ژماره ته‌له‌فۆنه‌ی نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم له
له‌نده‌ن 0207174300 دڵنیابیت له‌وه‌ی ئه‌وان هیچ سپانسۆرێکی ئێمه‌یان
نه‌کردوه‌و ئه‌و مینحه و میزاجی مه‌سول بازییه‌ی تۆش باسی ده‌که‌یت
بڕۆ له مه‌یدانی مسول بازه‌کاندا باسی بکه نه‌ک له‌ناو هونه‌رو کاری
هونه‌ریدا، به خۆتا بچۆره‌وه بزانه چۆن له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ردا قسه‌ده‌که‌یت!
باجی قسه قورسه!!!!
له کۆتایی ئه‌م نوسینه‌شدا داهات و خه‌رجی ڤیستیڤاڵتان بۆ هاوپێچ ده‌که‌م
که ئێمه 30 دانه‌مان لێ ڕاکێشابوو به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی هاوکاری
ڤیستیڤاڵ گه‌یلان نه‌ژاد پێکه‌وه گفتوگۆمان کرد قانیعی کردین که
پێویست ناکات له دوا ڕۆژی ڤیستیڤاڵدا بڵاوی بکه‌ینه‌وه.
تۆش و خۆێنهرانیش ده‌توانن له‌م مه‌سه‌له‌یه دڵنیا بنه‌وه به په‌یوه‌ندی
گرتنێک به گهیلانهوه07752748210.
بۆ دڵنیابونیشت له‌وه‌ی کهفهندمان وه‌رنه‌گرتوه وه‌ڵام و سه‌به‌بی
ڕهفزهکهی/jenny white administrator، application logging team. Art
council
020 79736500
تۆ باسی بهخشهندیی و گه‌وره‌یی ئه‌و هونه‌رمه‌نده ئینگلیزانه‌ی
هاوڕێت ده‌که‌یت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی فریا نه‌که‌وتن بۆ به‌شداری کردنیان
له فیستڤاڵه‌که‌دا وه‌ک له نوسینه‌که‌تدا باست کردوه ووتویانه (هیودارین
بریندار نه‌بوو بیت که ئێمه نه‌هاتین بانگهێشتنی ئێمه بیرێکی دڵگه‌رم
و به سۆزبوو) جا خۆت ده‌ڵێت ئه‌مه‌یه هونه‌رمه‌ندێتی و ناسکی و خۆشه‌ویستی
و خۆ به‌زل نه‌زانین. منیش به تۆ ده‌ڵێم ئێ کوڕی باش له‌وانه‌وه له‌و
21 ساڵه‌وه فێری ئه‌وه سۆز‌و دڵگه‌رمی وناسکیه ببویتایه له‌وانه‌وه
فێری دڵ گه‌وره‌یی ببویتایه.
ده‌زانیت ڕزگار مه‌رج نیه هه‌ر گروپ و ڕێکخراوو ناوه‌ندێک ده‌ست بۆ هه‌ر
پڕۆژه‌یه‌کی هونه‌ری به‌رن بڕۆن هه‌موو هونه‌رمه‌ندانی شار کۆ بکه‌نه‌وه
بۆ پرس و ڕا ئه‌مه مه‌رج نیه‌وه ئاره‌زومه‌ندانه‌یه!
بۆ ئه‌وه‌ی بهبیریشتی بهێنمه‌وه ڕۆژی 09/09/03 که یه‌که‌م ڕۆژی گه‌یشتنی
هونه‌رمه‌ندان بوو ،وهبڕیارمان دابوو ئێورهکهی له چێشتخانه‌ی تارا
هه‌مویان داعوهت بکه‌ین به تۆشه‌وه به‌ڵام تۆ وه‌ڵامی ته‌له‌فۆنی
منت نه‌دایه‌وه(ئاسۆ گۆران)ئه‌م مهسجهت ناردووه بۆم کاتژمێر 21.16.
)im sorry aso gian i couldn’t answer i was on air live.I told salam
cant make it).
ئێمه خۆمان به به‌رپرس داده‌نێین له ههرکهمو کوڕیه‌ک و مهجبوریشین
قبوڵی بکه‌ین که‌واته نه منه‌ت ده‌که‌ین به‌سه‌ر که‌سداو نه که‌سیش
به زۆر پێی سازکردوین چونکه ئاره‌زوومه‌ندانه‌و حه‌زو خۆشه‌ویستیمان
بۆ هونه‌ر وای لێکردووین پڕۆژه‌یه‌کی هونه‌ری سازبده‌ین.
بۆنمونه/ هه‌ر تێبینی و سه‌رنج و ڕه‌خنه‌یه‌کت له بوکلێتهکه هه‌بێت
سه‌د له‌سه‌د قبوڵمانهو زۆریش ڕاسته‌وه زۆری‌تریش له‌وه‌ی تۆ باست
کردوه هه‌ڵده‌گرێت ڕه‌خنه‌ی لێ بگیرێت و له‌یه‌که‌م کۆبونه‌وه‌ی ناوهندهکهشماندا
دوای فیستیڤاڵ هه‌ڵسه‌نگاندن و ڕه‌خنه‌و باسی یه‌که‌مان له خۆمان له‌سه‌ر
بوکلێتهکه بوو. باجی به‌شداربووان به‌ڕاستی خاڵێکی جوانه‌و ڕه‌خنه‌یه‌کی
لۆژیکی جوانه . به‌ڵام کاک ڕزگار تۆ ئه‌گه‌ر خۆت ئه‌وه‌نده پێ هونه‌رمه‌ندێکی
پرۆفێشناڵه باشه کێ ده‌ستی گرتووی ئه‌م هه‌موو ساڵه ده‌یان پڕۆژه‌ی
هونه‌ریت بۆ ڕێک نه‌خستوه به شێوه‌یکی هونه‌ری و پرۆفیشیناڵی تا
ئێمه‌ش که‌مێک له به‌ره‌که‌تی تواناکنتمان بهرکهوتایهو تا ئه‌م
فیستیڤاڵه‌ش به‌دڵی تۆ بوایه!
باشه کاک ڕزگار ئه‌گه‌ر ئه‌م فیستیڤاڵهت ئه‌وه‌نده پێ خراپ بوو یا
گومانت هه‌بووه له سه‌ره‌تاکانیه‌وه کێ لێت پاڕایه‌وه به‌شداری بکه‌یت
و بۆ هه‌ر زوو ئینسیحابت نه‌کرد ئێمه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه نه به تۆ
نه به هیچ هونه‌رمه‌ندێک به‌ڵینمان نه‌داوه هیچ جۆره خه‌رجیه‌ک ده‌گرینه
ئه‌ستۆو ئه‌مه‌شمان به نوسین هه‌یه.
جگه له‌وه‌ی ووتمان به‌شداربووانی ئه‌وروپا خه‌رجی تیکته‌کانیان دهدینهوهو
شۆێنی حه‌وانه‌وه‌ش لێی به‌رپرسین هه‌ر واشمان کرد. جا ئیتر تۆ بۆ گله‌یی
ئه‌وه‌مان به‌سه‌ردا ده‌که‌یت که یارمه‌تیمان نه‌داوی؟
دواتر کاک ڕزگار بۆ ده‌بێت تۆ منه‌ت به‌سه‌ر خه‌ڵکا بکه‌یت له گیرفانی
خۆت شانۆت کردووه خۆت ویستوتهو منه‌تی ناوێت نهتکردایه؟ به قه‌ولی
مامۆستا هێمنی شاعیر ده‌ڵێت (منه‌ت به‌سه‌ر که‌سدا ناکه‌م شیعر ده‌نوسم
پێش ئه‌وه‌ی بۆ خه‌ڵک بنوسم بۆ ئیحساسی خۆمی ده‌نوسم). تۆش بۆ خۆت کاری
شانۆ ده‌که‌یت بۆ منه‌ت به‌سه‌ر خه‌ڵکا ده‌که‌یت پێش هه‌رشتێک ئه‌وه
حه‌زی خۆته پێویست ناکات کوردایه‌تی به‌سه‌ر خه‌ڵکا بفرۆشیت خۆ تۆ
ناوه‌ڕۆکی شانۆکه‌ت و نوسینه‌که‌ت ئاسمان و ڕێسمانیان چهرقه له
شانۆکهتدا کوردایه‌تیت لێ ده‌چۆڕایه‌وه له نوسینهکهشتا باسی ئه‌وه
ده‌که‌یت تازه گه‌ڕاویته‌ته‌وه بۆناو کورد‌و ئیشی کوردت زۆر پێخراپهو
ئیتر تاقه‌تت لێنماوهو جارێکی تریش بڕیارت داوه‌ته‌وه هه‌ڵبێت له‌ده‌ست
ئیشی کوردی و هونه‌ری کوردی. ڕۆژگارێکی سه‌یره گوڵم!!!!!!
ئه‌رێ به‌ڕاست تۆ ئه‌و هه‌موو فیستڤاڵه ئه‌وروپیانه‌ی به‌شداریت
تێیاندا کردووه بلیت ده‌بخشنه‌وه یا چۆنه هه‌وڵبده ڕه‌حمه‌تی
زانیاریهکانتمان به‌سه‌ردا بپڕژێنه؟ بۆ ده‌بێت ئێمه بلیتی هه‌موو
میوانه‌کانت بده‌ین ئاخر ئه‌مه مه‌نتیقی تیایه ئه‌گه‌ر که‌سێک هونه‌رو
کاری هونه‌ری هاوڕێکه‌ی بۆ گرنگ بێت دڵنیام ده‌توانێت 5 پاوانیش بدات
بۆ بلیت هیچیش خۆ سه‌غڵه‌ت کردنی ناوێت جه‌ماوه‌ره‌که‌ت وا فێرکه
هونه‌ریان خۆشبوێت و له گۆشه‌یه‌کدا به‌خشینیان هه‌بێت !
به بڕوای من تۆ ئه‌گه‌ر ویژدانێکی هونه‌ریت هه‌بووایه بۆ ئه‌و هونه‌ره‌ی
خۆت باسی ده‌که‌یت سوپاسی ئێمه‌ت ده‌کرد که ئه‌و شانسه‌مان پێبه‌خشیت
دوای ئه‌و هه‌موو دابڕان و دورکهوتنهوهیهت له هونه‌ر جارێکی
تربێیتهوه سه‌ر شانۆ‌و نمایش بکه‌یت نه‌ک تۆمه‌تی ناڕه‌وا ئاخر کاک
ڕزگار تاوانی ئێمه چیه که تۆ تهمسیلت بۆ نه‌کرا بۆ ده‌بێت باجه‌که‌ی
ئێمه بیده‌ین بۆ ده‌بێت ئێمه میزاجی تۆ تێکبده‌ین بۆ تۆ تاوانباریت
یا هونه‌رمه‌ند؟؟ بۆ ئه‌وه‌نده بێ ئۆمێدانه ده‌ڕوانیته هونه‌رو خۆت
ده‌که‌یته سه‌ربازی گۆڕه‌پانێک که بڕوات پێنیه ؟
تۆ له خۆت بپرسه ئه‌گه‌ر که‌سێک باسی هونه‌ر بکات ده‌بێت دڵی ئه‌وه‌ند
بچوک بێت و خه‌ریکی شێواندنی میزاجی هاوڕی و هونه‌رمه‌نده‌کانی ده‌ورو
پشتی بێت.ئه‌گه‌ر ئه‌م پرسیاره له خۆت بکه‌یت دڵنیام وه‌ڵامه‌که‌ت
خێراتر‌و ڕۆشنتر ده‌ستده‌که‌وێت.
که‌مێک ئارامبه هێشتا ده‌کرێت شانس بتگرێته‌وه بۆ نمایشێکی باشتر،
فورسه‌ت ماوه ژیان و شانۆ هه‌ر ئه‌و فیستیڤاڵه نیه‌و نه‌بووه .
باشه کاک ڕزگار21 ساڵه له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی ئینگلیز‌و ئهوروپیدای
چیت کردوه؟ کێ ڕێگای داهێنان و کارکردنی لێ گرتوویت؟ چه‌ن کاری وات
کردوه بۆ جه‌ماوه‌ره‌که‌ت ئه‌و جه‌ماوه‌ری باسیان ده‌که‌یت و پێت وایه
به‌س له نمایشه‌که‌ی تۆدا هۆڵه‌که پڕبووه ئه‌ی ده‌ستت خۆشبێت ئه‌مه
کارێکی باشه. به‌ڵام ئه‌م 21 ساڵه بۆ ئاوڕت له‌م جه‌ماوره‌ی خۆت نه‌دایه‌وه
2 ئیشی باشت پێشکه‌ش نه‌کردن ماڵی فیستیڤاڵی شانۆ کوردی ئاوابێت جه‌ماوه‌ره
تینوهکهتی پێت شاد کرده‌وه گرنگ نیه ئیش‌کردن گرنگ کوالیتێی ئیشه
ده‌کرا له‌م 21 ساڵدا ببویتایه به پردێک بۆ هونه‌رو شانۆی کوردی ده‌کرا
ناوت ئه‌ستێره‌یه‌کی دره‌وشاوه بوایه. قسه فه‌قیره هه‌موومان ده‌توانین
بیکه‌ین گرنگ نیه باسی خۆمان بکه‌ین گرنگ ئه‌وه‌یه خه‌ڵک چۆن ده‌مانبینێت!
به‌ڵام ...........زۆر به داخه‌وه.
خۆت ووته‌نی ( سیسته‌می کۆلیژو کاری ناو به‌ریتانی و ئه‌وروپیه‌کان
فێری نه‌کردوم کار وابکه‌م) زۆر باشه ده‌ستخۆش ده‌ی له‌و بابه‌ته
کار بکه که خۆت پێت پرۆفێشناڵه بۆ تا ئێستا نه‌تکردوه ..........؟
ئه‌حمه‌د هه‌ردی شاعیر ته‌نها به دیوانێکی زۆر بچکۆله (ڕازی ته‌نیایی)
ئه‌و شاعیره پایه‌دارو گه‌وره‌یه‌یه و ئه‌و داهێنه‌ره‌یه که ئه‌گه‌ر
باسی مێژوی ئه‌ده‌ب و شیعری کوردی بکه‌یت ناتوانی ناوی نه‌هێنیت و بێ
ناوی ئه‌و هاوسه‌نگی له ده‌ست ده‌دات.
ئه‌گه‌ر باسی مێژوی گۆرانی کوردی بکه‌یت ناتوانی باسی (عومه‌ر دزه‌یی
و، کاروان عوسمان ) نه‌که‌یت به‌رهه‌مه‌کانیان که‌من به‌ڵام مه‌زن و
پڕن له داهێنان.
کاک ڕزگار ده‌زانی 21ساڵ عومرێکه عومر ؟!
باشه پرسیارێکی تر کاک ڕزگار بۆ ده‌بێت به‌شداری کردنی تۆ پشتگیری بێت
له فیستیڤاڵ له‌کاتێکدا ئێمه فهزایهکمان ڕه‌خساندوه بۆ نمایش و هه‌ر
هونه‌رمه‌ندێک ده‌توانێ توانای خۆی نیشان بدات و هونه‌ری خۆی بسه‌لمێنێت.
باشه کاک ڕزگار تۆ بۆ ئه‌وه‌نده هونه‌رو هونه‌رمه‌ندی خۆت داده‌به‌زێنیت،
بۆ وا خۆت سه‌خڵه‌ت ده‌که‌یت و دڵت بچوک ده‌که‌یته‌وه خۆت ووته‌نی(تڕۆهاته)
ده‌خه‌یته ناو فه‌رهه‌نگی هونه‌ری و کاسایه‌تی خۆته‌وه پێتوایه ئه‌مه
هونه‌ره؟
کاک ڕزگار هونه‌ر شه‌ڕ و مل ملانێی شه‌خسی نیه شانۆ شۆێنی خۆشه‌ویستیه،
به‌خشنده‌ییه، ڕاستیه ، عه‌شقه، لێبوردنه ،جوانیه ئه‌و سۆزه‌یه
که خۆت باسی ده‌که‌یت ......!
ناوت زۆر هێناوه پێتوایه ئه‌و هاوڕێ هونه‌رمه‌ندانه ماندووبونهو ده‌ست
خۆشیان لێده‌که‌یت له‌وانه( قادر ، نیهایه‌ت، ئاوات، سه‌لام ) ئێ کاک
ڕزگار ئه‌م که‌سانه کێ بوون؟؟ خۆ ئه‌مانه نهباریبوون ئه‌مانه خاوه‌نی
ئه‌و ناوه‌نده‌و ئه‌و که‌سه ماندووانه بوون که ئه‌و شانس و هه‌له
باشه‌یان بۆ تۆ ڕه‌خساند تا هونه‌ری خۆت نمایش بکه‌یت به‌ڵام.....بۆ؟؟؟؟؟؟؟؟؟
نازانم چۆن حه‌ق به‌خۆت ده‌ده‌یت باسی ئه‌وه ده‌که‌یت که ئێمه نه‌مان
هێشتووه هونه‌رمه‌ندانی کوردستان به‌شداری ئه‌وه کۆبونه‌وه‌یه بکه‌ن
که تۆ ڕێکتخستووه پرسیار له خۆیان بکرێت و خۆیان وه‌ڵام بده‌نه‌وه
باشتره.
به‌ڵام مامۆستا گه‌زیزه به هۆی نه‌خۆشی دایکیه‌وه په‌له‌ی زوو
ڕۆیشتنه‌وه‌ی بوو زۆر به داخیشه‌وه گیانی سپارد. (شوان عتوف و هیوا
فایه‌ق)یش پرسیان به ئێمه کردوه ئێمه دڵنیامان کردنه‌وه که ئێوه
ئازادن له دوای فیستیڤاڵه‌وه هه‌رچیه‌کتان پێخۆشه سه‌ربه‌ستن تێیدا.
به‌ڵام پرسیار له خۆت بکه بۆ ئه‌وان ئاماده نه‌بون بێنه ئه‌و
کۆبونهوهیهوه؟ بۆ تۆمه‌تێکی تری وه‌ک تۆمه‌ته بێبنه‌ماکانی تر بۆ
ئێمه زیاد ده‌که‌یت.
نوسینه‌که‌ت قسه زۆر هه‌ڵده‌گرێت به‌ڵام لێره‌دا کۆتایی پێده‌هێنم ده‌توانیت
سه‌ره‌تایه‌کی تازه بۆ خۆت بنیات بنێیت و ببیت به هونه‌رمه‌ندیکی به‌سۆز
و دڵ گه‌وره‌و میهره‌بان.
جارێکی تریش بێ به‌ڵگه تۆمه‌ت بۆ که‌س دروست مه‌که و هه‌وڵبده که‌مێک
مه‌ده‌نی و ڕۆشنفیکربه.
_______________________________________
سوپاسنامه
به‌ڕێزان…جارێکی تر به‌ناوی ناوه‌ندی هونه‌ری کوردی له له‌نده‌ن به‌خێرهاتنتان
ده‌که‌ین و سوپاسی ئاماده‌بونتان ده‌که‌ین له سێ ڕۆژی ڤیستیڤاڵدا.
پێمان خۆشه زانیاری زیاترتان له سه‌ر چۆنیه‌تی سازکردنی ئه‌م
ڤیستیڤاڵه و بڕی ئه‌و پارانه‌ی له‌لایه‌ن سپانسۆرهکانهوه دهستکهووتوون
بۆتان باس بکه‌ین و چۆنیه‌تی تێچوون و خه‌رجکردن و پێویستیه‌کانی ئه‌م
ڤیستیڤاڵتان بۆ ڕوون بکه‌ینه‌وه که به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
750 پاوه‌ن Mufid موفید
500 پاوه‌ن Kanga کانگا
500 پاوه‌ن Ibn Sina ئیبن سینا
500 پاوه‌ن Levenes Solicitors لڤینس سۆلیسیتهر
300 پاوه‌ن St. Johns dry-cleaning سانت جۆنس درای کلینین
250 پاوه‌ن Taha Majeed ته‌ها مجید
250 پاوه‌ن Asia Travel ئاسیا ئێکسپرێس تراڤڵ
250 پاوه‌ن Resturant La vista ڕێستۆرانتی لا ڤیستا
250پاوه‌ن Yasamen Resturant یاسمین ڕیستۆرانت
200پاوه‌ن Ranya Serviceڕانیا سیرڤیس
100پاوه‌ن Zana Clothing Manufactories زانا کلۆزینگ مانیفاکتۆر
100 پاوه‌ن Baban Peshawa پێشه‌وا بابان
100 پاوه‌ن Sarko Service سه‌رکۆ سه‌رڤیس
100 پاوه‌ن Dlnya Nuri دڵنیا نوری
100 پاوه‌ن Haji Karim حاجی که‌ریم
100 پاوه‌ن Lala Samad لاله سه‌مه‌د
100 پاوه‌ن monalisa مۆنالیسا کۆفی شۆپ
78 پاوه‌ن ئاشتی مه‌جید
کۆی گشتی ده‌ستکه‌وت 4528.00
تێچوون:
کڕێی هۆڵ 2400.00
بوکلێت 1150.00
کرێی گواستنه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندان بۆ لنده‌ن 1656.92
خواردن بۆ هونه‌رمه‌ندان وستاف بۆ سێ ڕۆژی ڤیستیڤال 520.00
دیاری هونه‌رمه‌ندان.369.20
تراڤڵی قیتارو گه‌یشتن له فڕۆکه‌خانه‌وه له‌گه‌ڵ به‌نزین. 552.20
خواردن له ڕیستۆرانت پێش ڤیستیڤاڵ 250.00
جێگای مانه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندان 250.00
پۆستهرو بلیت 175.00
پرۆپس یان (موفره‌دات )91.00
پۆست بۆماڵان له لنده‌ن 35.00
پۆست بۆ ئه‌رده‌ن بۆ فیزه‌ی هونه‌رمه‌ندان 55.00
____________________
کۆی گشتی خه‌رجکردن : 7205.02
4528 - 7205 = 2677
ناوه‌ندی
هونه‌ری کوردی/ له‌نده‌ن
20/10/2009
|