وه‌ڵامێک بۆ وتاره‌که‌ی
د. ره‌فیق سابیر به سه‌ردێڕی:
چه‌پی کوردستانی ره‌نگدانه‌وه‌ی سته‌می نه‌ته‌وه‌یی وکۆمه‌ڵایه‌تی بوو.

جه‌لال ده‌باغ
- به‌شی
چواره‌م و کۆتایی -
گۆڤاری
رۆژه‌ڤ که‌نوسراوه" گۆڤارێکی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی‌و کلتورییه‌و له
تاران ده‌رده‌چێت،"و به داخه‌وه تا بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م چاوپێکه‌وتنه‌ی
د. ره‌فیق سابیر ناوی ئه‌م گۆڤاره‌م نه‌بیستووه، " له ژماره‌ی (3و
5)ی ساڵی 1386دا دۆسێیه‌کی تایبه‌تی به‌ناوی (کورد‌و بیری چه‌پ)
بڵاوکردۆ‌ته‌وه،" نازانم بۆچی ژماره چوار بواردراوه؟! "له‌و دۆسێیه‌دا
چه‌ند چاوپێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک روناکبیری کورد‌و ئێرانی‌دا به‌خۆگرتوه،"
که لێره‌دا چاوپێککه‌وتن له‌گه‌ڵ د. ره‌فیق سابیردا بڵا کراوه‌ته‌وه‌و
" سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی" ناوێک ئه‌مه‌ی ئاماده‌کردووه.
ئه‌م دیداره له ماڵپه‌ڕی (سبه‌ی)یشدا بڵاوکراوه‌ته‌وه‌و، به
پێویستمزانی لێی بێده‌نگ نه‌بم.
پرسياری پێنجه‌م:
له‌واری
سیاسی‌و رێکخستنه‌وه تا ئێستا چه‌پی کورد گرفتاری قه‌یرانه‌و
ناتوانێت ئه‌و سیستمه مارکسی- لینینییه تێپه‌ڕبکات، ئایا به‌م
حاڵه‌یه‌وه ده‌توانێت وه‌ک هێزێکی سیاسی له مه‌یداندا خۆی بنوێنێت؟
ئه‌مه‌ش به ئاشکرا دياره که مه‌به‌ستی پرسياره‌که دژايه‌تی
سيسته‌می مارکسی ـ لێنينيه،
د.ره‌فیق سابیر له وه‌ڵامی ئه‌م پرسياره‌دا ده‌ڵێت: "راسته به‌شێکی
چه‌پی کورد هێشتا له دۆگما‌و قاڵبه ئاماده‌کراوه‌کانی مارکسی- لینینی
ده‌رباز نه‌بون‌و په‌یوه‌ستن به‌و ئایدۆلۆژیایه‌وه"!
کاک ره‌فيق پێيوايه م. ل. هه‌رده‌بی دۆگما‌و قاڵبی
ئاماده‌کراوبێ و ئه‌وه به خه‌سڵه‌تی مارکسيزم داده‌نێت! له‌کاتێکدا
ئه‌وه ديارده‌يه‌کی خراپ و به‌هه‌ڵه په‌يڕه‌وکردنه.
کاک ره‌فيق ده‌ڵێت: "
ئه‌و چه‌په پاشکۆ‌و وابه‌ستانه به ئه‌ندازه‌یه‌ک کۆیله‌ی فیکر‌و
ئایدۆلۆژیای نه‌ته‌وه داگیرکه‌ره‌کانی کوردستان بون که ناتوانن له
ده‌ره‌وه‌ی سیستمی فیکریی ئه‌وان بیربکه‌نه‌وه"! ئاخر که‌ی " فيکرو
ئایدۆلۆژیای نه‌ته‌وه داگیرکه‌ره‌کانی کوردستان" مارکسيزم ـ لێنێنيزم
بوه؟ کوا تاقه نمونه‌يه‌ک له‌سه‌ر لافلێدانی دوکتۆر که گوايه "
کۆمونیستیش هه‌ر ده‌بێت وابه‌سته‌و ژێرده‌ستی کۆمونیستانی وڵاتی
میترۆپۆل بن‌و به چاوی ئه‌وان کۆمه‌ڵی کوردستان بخوێننه‌وه"! ئه ئاوا
له بيرۆکه‌ی نێونه‌ته‌وه‌يی گه‌يشتوه؟ کۆمونيستانی نه‌ک ته‌نيا وڵاتی
مێترۆپۆڵ به‌ڵکو وڵاتانی هه‌مو دنيا هاوبيرو، هاوئامانجی نزيک و دوری
شيوعيه‌کانی کوردستان و عێراقيشن، که‌ی کاتێگۆری واته مه‌فهومی
"وابه‌سته‌يی و ژێرده‌سته‌يی" بۆ په‌يوه‌نديی هاوڕێيانه‌ی نێوان
کۆمونيسته‌کان گونجاوه؟! د. ره‌فيق له‌سه‌ری ده‌ڕوات و ده‌ڵێت: "
ئه‌وان ته‌نانه‌ت وه‌ک کۆمۆنیست‌یش هه‌ر ده‌بێت وابه‌سته‌و ژێرده‌ستی
کۆمۆنیستانی وڵاتی میترۆپۆل بن‌و به چاوی ئه‌وان کۆمه‌ڵی کوردستان
بخوێننه‌وه، پێیان شه‌رمه که کۆمۆنیستێکی سه‌ربه‌خۆی کوردستانی بن،
چونکه وا فێرکراون که ئه‌مه جۆرێکه له ناسیۆنالیزم. هه‌ڵبه‌ت
ئه‌وان ئازادن له‌م کاره‌یانداو ئه‌مه به‌شێکه له مافی خۆیان،
به‌ڵام مرۆڤ ناچاره بپرسێت که له‌کاتێکدا مارکسیزم- لینینیزم وه‌ک
ئایدیۆلۆژیا‌و سیستمی سیاسی، له ماڵ‌و قه‌ڵاکه‌ی خۆیدا (ئه‌وروپا)
هه‌ره‌سی هێناوه، ئایا ده‌کرێت ئه‌م ئایدیۆلۆژیا‌و سیستمه که
به‌رهه‌می کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی سه‌رمایه‌داری‌و پیشه‌سازییه، له
کوردستانێکی بێ سه‌نعه‌ت‌و بێ پرۆلیتاریا‌دا زیندو بکرێته‌وه؟
له‌مه‌ش گرنگتر ئایا چه‌پبون هه‌وڵدانه بۆ به‌خته‌وه‌رکردنی مرۆڤ‌و
جوانترکردنی ژیان‌و چه‌سپاندنی پره‌نسیپی عه‌دالتخوازانه، یان گۆڕینی
ئایدۆلۆژیایه‌که (مارکسیزمی- لینینیزم) بۆ ئایین، به جۆرێک که
ژیان‌و مرۆڤ‌و کۆمه‌ڵگه به جۆرێک له قاڵب بدرێن‌و دابتاشرێن که
هێنده‌ی ئه‌و ئایدیۆلۆژیایه‌یان لێ بێت. ئه‌مجۆره چه‌په‌ی مارکسی-
لینینی له کوردستاندا نه‌ک هه‌ر لاوازه‌و هیچ پێگه‌یه‌کی سیاسی،
کۆمه‌ڵایه‌تی‌و كلتوری نییه، به‌ڵکو خه‌ریکه وه‌ک داینه‌سۆر
له‌ناوده‌چێت."!! له وه‌ڵامی ئه‌م بڕگه‌يه‌ی نوسه‌ردا ده‌ڵێـم:
ــ کۆمونيسته‌کانی کوردستان هيچ کاتيک پێيان شه‌رم نه‌بوه سه‌ربه‌خۆبن،
به‌ڵکو له‌وپێناوه‌دا له خه‌باتدابون و، به‌مانايه‌کيش هه‌ر
سه‌ربه‌خۆبون.
ــ پێکهێنانی حزبی شيوعی کوردستان له بنه‌ڕه‌تدا خۆ ئاماده‌کردنی
شيوعيه‌کان بو بۆ سه‌ربه‌خۆيی کوردستان و، هه‌ر ئه‌وانيش پێشڕه‌وبون
له داڕشتن و هێنانه‌ناوه‌وه‌ی دروشمی فيدراليزمداو، له قۆناغی ئێستا‌و
ئاينده‌شدا نه‌ک هه‌ر لارييان له‌سه‌ربه‌خۆيی کوردستان نيه، به‌ڵکو
له‌و پێناوه‌شدا خه‌باتده‌که‌ن، هێچ کاتێک سه‌ربه‌خۆيی شيوعيه‌کان
جۆرێک نيه له ناسيۆناليزم، به‌ڵکوهه‌ر وڵات و قه‌واره‌يه‌ک پێويسته
حزبی شيوعی خۆی هه‌بێت، ته‌نانه‌ت ئێستا وه‌ک جاران نيه‌و ده‌شێ له
وڵاتێک‌دا چه‌ند حزبێکی شيوعی هه‌بن و نمونه‌ش بۆ ئه‌مه زۆره.
ــ ته‌نيا (ئه‌وروپا) ماڵ و قه‌ڵای مارکسيزم ـ لێنێنيزم نيه، به‌ڵکو
ته‌واوی دنيا ماڵ و قه‌ڵایه‌تی وهه‌ره‌سيشی نه‌هێناوه، به‌ڵکو
ئه‌زمونێکی سۆسياليستی له چه‌ند وڵاتێکداو به شێوه‌يه‌کی کاتی شکستی
هێنا. تۆ بڵێی کاک ره‌فيق له‌وه بێ ئاگابێ که
UN
واته نه‌ته‌وه يه‌کگرتوه‌کان له بڕيارو بۆچونێکدا جه‌ختی له‌سه‌ر
ئه‌وه‌کرده‌وه که هێشتا مارکسيزم ــ لێنينيزم به‌ربڵاوترين و
گه‌لێرترين بيروباوه‌ڕی دنيايه؟.
ئينجا کاک ره‌فيق پرسيارێکی نادروستی وه‌ک قارچک هه‌ڵتۆقاندوه‌و
ده‌پرسێت: "ئایا ده‌کرێت ئه‌م ئایدیۆلۆژیا‌و سیستمه که به‌رهه‌می
کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی سه‌رمایه‌داری‌و پیشه‌سازییه، له کوردستانێکی بێ
سه‌نعه‌ت‌و بێ پرۆلیتاریا‌دا زیندو بکرێته‌وه؟"!
پێموايه لێره‌دا باشه له به‌ڕێزيان بپرسين: چما کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان
کۆمه‌ڵگه‌يه‌کی سه‌رمايه‌داريی نيه؟ با سه‌رمايه‌داريه‌که‌ی
لاوازيشبێت، بۆچی له کوردستاندا هيچ پيشه‌سازيه‌ک نيه؟ پڕۆلێتاريا،
واته چينی کرێکار‌و چه‌وساوه‌ی بێ موڵکدارێتيی هۆيه‌کانی
به‌رهه‌مهێنان، که ناچاربن هێزی بازوی خۆيان بفرۆشن نيه؟
باشه ئه‌و ئايدۆلۆژياو سيسته‌مه‌ی که باسی ده‌کات، له کوردستاندا
مردوه تا هه‌وڵی زيندوکرنه‌وه‌ی بدرێت؟ باشه ئه‌گه‌ر له کوردستاندا
زه‌مينه‌ی نه‌بوبێت ئه‌ی چۆن به‌درێژايی ده‌يان ساڵ دره‌وستبوه‌و
هه‌يه؟
زه‌مينه‌ی بيری چه‌پ و مارکسيزم له کوردستاندا هه‌يه، چينی کرێکاران
و زه‌حمه‌ت کێشانه، بونی له‌شکری بێکارانه، بونی جوتيارانی هه‌ژارو
به‌شه‌کانی ديکه‌ی جوتيارانه، بونی رۆشنبيرانی شوڕشخوازو، ژنان و
ئافره‌تانی دوجار چه‌وساوه‌و، لاوان و خوێندکارانی تێکۆشه‌ر له پێناو
ئێستايه‌کی باشتر‌و دوارۆژێکی گه‌شه‌داردا، بونی پاشماوه‌ی رێژيمێکی
نيمچه ده‌ره‌به‌گی و، پاشماوه‌ی خێڵه‌کيی دواکه‌وتو، بونی سنعه‌تێکی
لاواز، بونی که‌رتی گشتی و تايبه‌تی له ئابوريداو.. تاد.
باشه داوايه‌کی برايانه له هاوڕێی دێرينمان کاک ره‌فيق سابير بکه‌م،
که گه‌شتێک به ته‌واوی کوردستاندا بکات، يان سه‌ردانی وه‌زاره‌ت و
ده‌زگا په‌يونديداره‌کان و نه‌قابه‌و کۆمه‌ڵه‌کان بکات تا له
سه‌رژمێری کرێکاران، جوتياران، بێکاران، پيشه‌گه‌ران، سنعه‌تکاران،
کارگه‌کان، پڕۆژه‌کانی ئاوه‌دانی، هێرش بۆ سه‌ر که‌رتی گشتی،
خه‌رجکردنی به مليارد بۆ پشتگيری و به‌هێزکردنی که‌رتی تايبه‌تی،
کرێکارانی بواری نه‌وت، گواستنه‌وه‌و، چه‌ندان زانياری ديکه وه‌ربگرێت
تا بگاته ئه‌و راستيه‌ی که له کوردستاندا زه‌مينه‌ی خه‌باتی چه‌پ و
مارکسيه‌کان زۆر له‌باره‌و رۆژ له‌دوای رۆژ به‌ره‌و گونجانی زياتر
ده‌چێت و، ره‌نگه هۆکاری لاوازيی چه‌پ له هه‌ندێ بواردا بۆ هۆکاری
خودی(زاتی) بگێڕمه‌وه، نه‌ک هۆکاری بابه‌تی (مه‌وزوعی).
راسته وه‌ک به‌ڕێزيشيان ده‌ڵێت "چه‌پبون هه‌وڵدانه بۆ
به‌خته‌وه‌رکردنی مرۆڤ‌و جوانترکردنی ژیان‌و چه‌سپاندنی پره‌نسیپی
عه‌دالتخوازانه"، به‌ڵام له‌وه‌دا راست نيه که "چه‌په‌کان به
گۆڕينی مارکسيزم ـ لێنينيزم بۆ ئاين" تاوانباربکرێن. ئاين ئاينه‌و،
ئه‌وه‌يشی مارکسيزم وه‌ک ئاين ته‌ماشابکات به‌هه‌ڵه‌داچوه. ئه‌وه
چه‌په‌کان و مارکسيه‌کان نين که بيانه‌وێ "ژیان‌و مرۆڤ‌و کۆمه‌ڵگه..
له قاڵب بدرێن‌و دابتاشرێن" و هه‌رکه‌س و لايه‌نێکيش به‌ناوی بيرو
باوه‌ڕی مارکسيزم ـ لێنينيزمه‌وه ئه‌و کاره‌بکات له‌ڕێلاده‌ره‌و
به‌هه‌ڵه‌داچوه. مارکسيزم ـ لێنينيزم دوژمنی سه‌رسه‌ختی له قاڵبدان و
داتاشينی ژیان‌و مرۆڤ‌و کۆمه‌ڵگه‌يه، دوژمنی دۆگماتيزم و به‌سته‌ڵۆکی
بيروباوه‌ڕه.
ــ
چه‌پی
مارکسی- لینینی له کوردستاندا ده‌شێ له قۆناغێکدا لاوازبێت، به‌ڵام
پێگه‌ی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی‌و كلتوری هه‌يه‌و، حه‌زم نه‌ده‌کرد
براده‌ری به‌ڕێزم کاک ره‌فيق ئه‌و مژده‌يه بداته نه‌ياران و
دوژمنانی کۆمونيزم که "خه‌ریکه وه‌ک داینه‌سۆر له‌ناوده‌چێت"، چونکه
ئه‌و مژده‌يه له‌سه‌ر لمه‌و بێ بناغه‌يه‌و، نوسينه له‌سه‌ر ئاو.
له‌مه‌وبه‌ريش مژده‌ی وا زۆر دراوه، به‌ڵام مژده‌ده‌رانی يه‌کجار
به‌ده‌سه‌ڵات و فه‌رمانڕه‌وا خۆيان له‌ناوچون و ئاڵای چه‌پ و مارکسيزم
هه‌ر به شه‌کاوه‌يی ماوه‌ته‌وه. د. ره‌فيق پاش ئه‌مه ده‌بو بڵێ:
"چه‌پی کوردستانی هه‌یه، که چه‌پێکی سه‌ربه‌خۆیه‌و وه‌ک چه‌پی هه‌ر
وڵاتێکی دی له روانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی
کوردستانه‌وه ... بۆ کۆمه‌ڵ‌و ژیان‌و جیهان ده‌ڕوانێت، له‌پاڵ
خه‌باتی کۆمه‌ڵایه‌تی‌و عه‌داله‌تخوازانه‌ی خۆیدا، نه‌ک "ده‌خوازێت"
به‌شدارییه‌کی راسته‌وخۆ له خه‌باتی رزگاریخوازانه‌ی گه‌له‌که‌یدا
بکات" ــ وه‌ک ئه‌و ده‌ڵێت ــ به‌ڵکو به‌شدارییه‌کی راسته‌وخۆی له
خه‌باتی رزگاریخوازانه‌ی گه‌له‌که‌یدا کردوه‌و هه‌ر به‌رده‌واميش
ده‌بێت و راسته ده‌ڵێ"ئه‌وان له ژیانه‌وه، له به‌رژه‌وه‌ندیی
کۆمه‌ڵگه‌و ژانه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌یانه‌وه بۆ تیۆری ده‌ڕوانن" به‌ڵام
ته‌نيا له‌و گۆشه نيگايه‌شه‌وه‌نا، له گۆشه‌نيگای خه‌باتی
چينايه‌تيشه‌وه، به‌ڵێ "چه‌پبون لای ئه‌وان به‌ته‌نگه‌وه‌هاتنی گرفته
سه‌ره‌کییه‌کانی خه‌ڵکی ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌یه که تێیدا ده‌ژین."
به‌ڵام ده‌بو به شێوه‌ی تايبه‌تی ئاماژه‌ی بۆ چه‌وساوه‌کانی
نه‌ته‌وه‌که‌یشی بکردايه‌و "ئه‌گه‌ر" يشی دانه‌نايه، به‌ڵکو بێگومان
"رزگاربونی نه‌ته‌وه‌یه‌ک له سته‌م‌و کۆیله‌یی‌و پاراستنی زمان‌و
كلتورێک له کوژران" گه‌وهه‌ری چه‌پ‌و چه‌پبونه"، نه‌ک "وه‌هم‌و
خورافه"، وه‌ک به‌ڕێزی به مانايه‌ك ئاماژه‌ی پێکردوه. چينی کرێکار‌و
چه‌وساوه‌کان و هاوپه‌يمانه‌کانيان، به رزگاربونيان به خه‌باتی خۆيان
له چه‌وسانه‌وه‌ی چينايه‌تی و، له پێناو دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵگه‌ی
سۆسياليستيدا ، ته‌واوی کۆمه‌ڵ له گشت جۆرێکی چه‌وسانه‌وه‌و
نابه‌رابه‌ری رزگار ده‌که‌ن.
پرسياری شه‌شه‌م ئه‌مه‌يه:
بۆ بزوتنه‌وه ناسیۆنالیسته‌کان له جیهانی سێیه‌مدا له‌گه‌ڵ چه‌پ
ئاوێته‌بون، یان بۆچی له‌و کۆمه‌ڵگه‌یانه‌دا که واز له چه‌پ ده‌هێنن
به 180 نمره ده‌گۆڕدرێن‌و رو له رێکخراوه ناسیۆنالیسته‌کان
ده‌که‌ن؟
له داڕشتنی ئه‌و پرسياره قه‌ڵبه سه‌رنج
بده‌ن! ئه‌وجا ته‌ماشای وه‌ڵامه‌که‌ی د.ره‌فیق سابیر بکه‌ن تا
به‌رونی ده‌ربکه‌وێ چۆن خوێندنه‌وه‌يه‌کی نا دروستی داڕشتوه.
ده‌که‌وێته دوای هاشه‌و هوشه‌ی سه‌رمايه‌داريی جانه‌وه‌ری ئه‌م
سه‌رده‌مه‌و، گڵۆباڵيزمی چه‌واشه‌کار که قۆناغێکی تازه‌ی
ئيمپێرياليزمه‌و، بۆچونه بليمه‌ته‌کانی مارکس ده‌سه‌لمێنن که ده‌يان
ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له دانراوه پڕ بليمه‌تيه‌که‌ی( سه‌رمايه) دا
پێشبينی کردوه. کاک ره‌فيق ده‌بو خوێندنه‌وه‌يه‌کی زانستانه‌ی وردی بۆ
روداوه‌کانی تێکچونی ئه‌زمونێکی سۆسياليستی هه‌بوايه‌و ، ئه‌و
راستيه‌شی له بيرنه‌کردايه که هێشتا پتر له نيوه‌ی خه‌ڵکی ئه‌م
سه‌رزه‌مينه له سۆسياليزمدا ده‌ژێن و، هۆکاری زۆر له
ناته‌واويه‌کانيشيان ئه‌وه‌يه که هێشتا ئيمپێرياليزم به هه‌مو
توانايه‌کيه‌وه ماوه‌ته‌وه.
کاک د. ره‌فيق سابير له ژێر کاريگه‌ريی ئه‌و هاشه‌و هوشه‌يه‌دا که
له پێشه‌وه باسمانکرد گه‌يشتۆته ئاستێك نازيزم و فاشيزم و کۆمونيزم
ده‌کاته هاوره‌ديف و ده‌ڵێت: "ئاشکرابونی ئه‌و تاوان‌و مرۆڤکوژییه‌ی
ئه‌و ده‌وڵه‌تانه به‌رامبه‌ری گه‌له‌کانی خۆیان کردبویان، نه‌ک هه‌ر
خه‌ڵکی ئه‌و وڵاتانه، به‌ڵکو هه‌مو دنیای هه‌ژاند. پێشتر ئه‌وجۆره
به‌ربه‌ریه‌ت‌و دڕندایه‌تییه وه‌ک کاری نازییه‌کانی ئه‌ڵمانیاو
فاشیزمی ئیتاڵیادا داده‌نران، به‌ڵام دواتر ده‌رکه‌وت که ئه‌وه‌ی
نازیزم‌و فاشیزم له‌و دو وڵاته‌و هه‌ندێک شوێنی تردا کردبویان،
کۆمۆنیسته حوکمڕانه‌کان به زیاده‌وه به‌رامبه‌ری خه‌ڵکی وڵاتانی
خۆیان کردویانه، به‌مجۆره کۆمونیزم‌و فاشیزم له خۆرئاوا‌و گه‌لێک
شوێنی دیکه‌دا، وه‌ک دو روی دراوێکیان لێهات" جا بۆمان هه‌يه له کاک
ره‌فيق بپرسين ئه‌گه‌ر"تاوان‌و مرۆڤکوژیی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه به‌رامبه‌ر
گه‌له‌کانی خۆیان" به‌وجۆره‌بوايه ئه‌ی چۆن به درێژايی ده‌يان ساڵ
توانای شاردنه‌وه‌يان هه‌بو؟ ئه‌ی بۆچی نه‌توانرا تاوانه‌کانی نازيزم
و فاشيزم و رژێمی سه‌دام بشاردرێنه‌وه؟ ده‌بو کاک ره‌فيق ئه‌و
راستيه‌ی له بير نه‌کردايه که ئه‌گه‌ر له‌سه‌رده‌می جه‌نگی مه‌زنی
نيشتيمانيدا هه‌ندێ ناڕه‌وايی روياندابێ به‌وجۆره نه‌بوه‌که ئێستا
سه‌دهێنده‌و هه‌زار هێنده‌ی پێوه‌ده‌نێن، ده‌بو ئه‌و راستيه‌ی له
بيرنه‌کردايه که هه‌مو مرۆڤايه‌تی قه‌رزارباری گه‌لانی شۆره‌وين که
به نرخی 20 مليۆن له رۆڵه‌کانی گه‌له‌کانيان نازيزم و فاشيزميان
گۆڕکردو گه‌لانی ئه‌م دنيايه‌يان له تاوانه‌کانيان رزگار کرد.
کاکه‌گيان زۆربه‌ی حزبه کۆمونيسته‌کان ماون و زۆرتريش بون،
ئه‌وانه‌شيان به بڕيار بوبنه سۆسيال ديموکرات نه‌نگی نيه. ئه‌مڕۆ
سۆسيال ديموکراته‌کان له زۆر وڵاتاندا پێگه‌ی به‌هێزيان له‌ناو چينی
کرێکار‌و خه‌ڵکی وڵاته‌کانياندا هه‌يه‌و، له زۆربه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌شدا
هاوپه‌يمانی کۆمونيسته‌کانن. زۆرجاريش به‌هۆی هاوکاريی چه‌پ و
کۆمونيسته‌کانه‌وه به‌ره‌ی سۆسياليسته‌کان دێنه‌ده‌سه‌ڵات نه‌ك به‌ره‌ی
بۆرژواکان و يه‌مينيه‌کانی مۆدێرات ــ خۆپارێزه‌کان و کريستيان
ديموکراته‌کان.ئایدیۆلۆژیای کۆمونیزم، هه‌رده‌م و له هه‌ر وڵاتێک‌دا
"به‌شێک بوه له ئایدیۆلۆژیای وڵاتپارێزی‌و خه‌باتی رزگاریخوازیی
نیشتمانی و"..." به‌شێک له زه‌روره‌ته‌کانی خه‌باتی نیشتمانی‌و
رزگاریخوازی‌و گۆڕانی کۆمه‌ڵایه‌تی " بوه و، نه له‌روسياو نه له‌هيچ
وڵاتێك " له‌بريی ناسیۆنالیزم، ئایدیۆلۆژیای بزاڤی رزگاریخوازیی
نه‌ته‌وه‌یی‌و نیشتمانی له‌دژی داگیرکه‌رو بۆ سه‌ربه‌خۆبون" نه‌بوه
وه‌ک نوسه‌ر ده‌ڵێت. به‌ڵکو له‌بری خۆی و بزاڤی چينی کرێکار‌و بزاڤی
رزگارێخوازيی" بوه که له ناوه‌رۆکدا دژی ره‌وتی خيانه‌تکارانه‌ی
ناسيۆناليسته‌کان بوه که له جه‌نگی مه‌زنی نێشتيمانيدا چونه پاڵ
فاشيسته‌کان. چما هێتله‌ريه‌کان خۆيان به سۆسيال ناسيۆناليست
نه‌ده‌زانێ؟
هه‌رگيز کۆمونيزم رێگرنه‌بوه "له‌به‌رده‌م گۆڕان‌و گه‌شه‌کردنی
سروشتیی ئه‌و وڵاتانه‌دا" به‌ڵکو کۆمونيسته‌کان هێزی بزوێنه‌رو
گۆڕانکارو گه‌شه‌کاری وڵاته‌کانيان و هه‌مو دنيابون. تۆ بڵێی کاک
ره‌فيق، ميخايل گۆرباچۆڤی ناپاک وبۆريس يه‌ڵسنی داڕوخاوی به‌دڕه‌وشت
که به‌ناوی پرێسترۆيکاو ديموکراتيه‌وه له ده‌ستکه‌وته‌کانی گه‌لانی
شۆره‌ويان سره‌واندو بونه سه‌رمايه‌دارو ده‌ڵالی رێکڵامی کۆمپانيا
زه‌به‌لاحه‌کان، به سواره‌کانی گۆڕان و گه‌شه‌کردنی وڵاته‌که‌يان
دابنێ؟!
مه‌رج نيه ته‌نيا کۆمونيسته‌کان خه‌بات بۆ ئازادیی نه‌ته‌وه‌یی‌و
نیشتمانی، یاخود خه‌بات بۆ دیموکراتی بکه‌ن. به‌ڵام مه‌رجه مرۆڤ
واقيعبين بێت و خۆی به راستيه‌کان و به‌ها مرۆڤايه‌تيه‌کانه‌وه
وابه‌سته بکات، تێبگات که دوارۆژ بۆ سه‌رکه‌وتنی گه‌لان و سۆسياليزم
وبيرو باوه‌ڕێکی زيندوی داينه‌مۆی پێشکه‌وتنه که مارکسيزم ــ
لێنينيزمی هه‌رده‌م رانه‌وه‌ستاو وبه‌ره‌و پێشه‌وه گۆردراوو
په‌ره‌سه‌ندوه.
پرسياری حه‌وته‌م:
چه‌پی ئۆرسۆدۆکس له‌م سه‌رده‌مه‌دا چی پێیه بۆ
وتن؟
د.ره‌فیق سابیر له وه‌ڵامی ئه‌م پرسياره‌دا ده‌ڵێ "به‌لای
زۆره‌وه هیچ، چونکه چه‌پی ئۆرسۆدۆکس له‌نێو تونێلێکی داخراوی
ئایدیۆلۆژیدا چه‌قیان به‌ستوه‌و به ته‌نها بۆخۆیان‌و له‌گه‌ڵ خۆیان
ده‌دوێن، بۆیه جگه له خۆیان، باوه‌ڕناکه‌م که‌سانێکی ئه‌وتۆ هه‌بن
که گوێیان له ده‌نگ‌و زایه‌ڵه‌ی ئه‌وان بێت".
ته‌ماشای ئه‌م وه‌ڵام و لێکدانه‌وه‌يه بکه‌ن که من رێزم هه‌يه‌بۆی،
به‌ڵام پێموايه ناته‌واوه‌و ورد نيه. دياره مه‌به‌ستی له " چه‌پی
ئۆرسۆدۆکس" چه‌پی مارکسيه‌و هه‌رده‌بێ هه‌ڵوێستی د. ره‌فيق به‌و
چه‌شنه‌بێ، چونکه ئه‌و مارکسيزم به کۆمه‌ڵه پرينسيپێکی وشک و برينگ
و دۆگم به‌سته‌ڵۆکی باوه‌ڕگه‌ريی دورله گۆڕدران و جوڵه ده‌زانێ و هيچ
سه‌نگێک بۆ ئه‌وه‌دانانێ که مارکسيزم دوژمنێکی سه‌رسه‌ختی دۆگم و
قاڵبکاريه. خوێندنه‌وه‌ی مارکسيستانه‌ش بۆ چه‌پ و، ناسيۆناليزم و
نه‌ته‌وه‌و ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌يی و چه‌مکه‌کانی ديکه، کۆمه‌ڵه
ده‌قێکی ئاينی نيه که نه‌گۆڕدرێ. مارکسيزم راوه‌ستاو نيه‌و پێبه‌پێی
به‌ره‌وپيشچونی زانست و ته‌کنه‌لۆژی سه‌رهه‌ڵدانه نوێيه‌کان
په‌ره‌ده‌سێنێ و به‌ره‌وپێش ده‌ڕوات. کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌وی دوێنێ
نيه‌و مۆدێڕنيته به چه‌شنێکی بابه‌تی واده‌خوازێ ديارده نوێيه‌کان
وه‌به‌رچاوبگيرێن.
کاتێک توێژه‌ره‌وه ئايدۆلۆژيا به موتڵه‌قی به " تونێلێکی داخراو"
بزانێت، ده‌که‌وێته ناو تونێلێکی داخراوه‌وه.
له‌باسی نه‌ته‌وه‌و ناسيۆناليزمدا ته‌نانه‌ت توێژه‌ره‌وه‌يه‌کی وه‌ک د.
جه‌مال نه‌به‌ز که له‌گه‌ڵ مارکسيزميش هاوبير نيه، به‌ڵام ئه‌و
جوداوازيه ده‌بينێ که له‌نێوان ناسيۆناليزم و نه‌ته‌وه په‌روه‌ريی
گه‌لانی سه‌رده‌سته‌و ژێرده‌سته‌دا هه‌يه‌و، ئه‌می کوردستان به
ناسيۆناليزمه باو يان نه‌ريتيه‌کان نازانێ و خه‌می دامه‌زراندنی
قه‌واره‌يه‌کی سه‌ربه‌خۆی کوردستانێکی پرزه‌لێبڕاوه به‌ده‌ست
ناسيۆنالێزمی سۆڤينيستيی نه‌ته‌وه سه‌رده‌سته‌کانه‌وه.له
کوردستانی ئه‌مڕۆدا شۆڕشێکی ژيله‌مۆ ئامێز له سنگی کۆمه‌ڵگه‌دايه که
له کاريگه‌ريی مۆدێڕنيته جوداناکرێته‌وه. ئازاديی رێژه‌يی ئێستا
ئاڵوگۆڕێکی ئابوری، کوڵتوری دێنێته کايه‌وه‌و کۆمه‌ڵگه ژانگرتوی له
دايکبونێکی نوێيه که چه‌پ و مارکسيه‌کان رۆڵێکی رێژه‌يی پێشينه‌و
ئێستا‌و ئاينده‌يان تێيدا هه‌يه و دواجار گشت چيلکه‌و چه‌وێڵی خێڵه‌کی
و دواکه‌وتويی و ..تا . راده‌ماڵێ، به‌ره‌و ئاسۆيه‌کی روناک که کاک
ره‌فيق له وه‌ڵامی دواپرسياردا لێڵ و تاريک ده‌يخاته به‌رچاو.
دوا پرسيار ئه‌مه‌يه:
ئاسۆی چه‌پ له بزوتنه‌وه‌ی
رزگاریخوازی کورددا چۆن ده‌بینیت؟
د.ره‌فیق سابیرله وه‌ڵامی ئه‌م
پرسياره‌دا به‌چاکی رونی نه‌کردۆته‌وه ئاسۆی چه‌پ له
بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی کورددا چۆن
ده‌بینێت. "چه‌پ له زۆرینه‌ی
وڵاتانی دنیادا" به"که‌مایه‌تییه‌کی روناکبیری‌و سیاسیی" ده‌زانێت
نه‌ک ته‌ڤگه‌رێکی پته‌وی جه‌ماوه‌ر. جێگه‌ی بزاڤی کرێکاری چه‌وساوه‌و
زه‌حمه‌تکێشانی تێدا نه‌کردۆته‌وه!
کاک ره‌فيق ده‌ڵێت: " به‌ڵام زۆر گرنگه ئه‌و که‌مایه‌تییه له‌ڕوی
فیکری، سیاسی‌و كلتورییه‌وه کاریگه‌ری خۆی هه‌بێت" ئه‌مه راسته
به‌ڵام لێره‌دا ئه‌م پرسياره دێته‌کايه‌وه: ئايا تا ئێستا هيچ
کاريگه‌ری نه‌بوه‌و داواده‌کرێت کاريگه‌ريی خۆی هه‌بێت؟ يان راستتر
وايه کاريگه‌ريه‌که‌ی زۆرتر‌و به‌هێزتربێت؟ ئنجا دێته سه‌ر خودی
پرسياره‌که‌و ده‌ڵێت: "ئاسۆی چه‌پ‌و داهاتوی چه‌پ له کوردستاندا تا
راده‌یه‌کی زۆر به‌وه به‌نده که تا چه‌ند چه‌په‌کانی کوردستان
ده‌توانن خوێندنه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تیی خۆیان بۆ کۆمه‌ڵی کوردستان‌و
داخوازییه‌کانی خه‌ڵکی بنده‌ستی کورد هه‌بێت، ئایا ئه‌وان له روانگه‌ی
ئایدیۆلۆژیایه‌کی نه‌گۆڕه‌وه
بۆ ژیان‌و پێداویستی‌و گرفتی کۆمه‌ڵی خۆیان ده‌ڕوانن‌و سه‌رئه‌نجام
واقیع‌و کۆمه‌ڵ ده‌که‌نه قوربانی ئایدیۆلۆژیا، یان
به‌پێچه‌وانه‌وه؟"!!
راسته‌و پێويسته چه‌په‌کانی کوردستان خوێندنه‌وه‌یه‌کی خۆیان بۆ
کۆمه‌ڵی کوردستان‌و داخوازییه‌کانی خه‌ڵکی بنده‌ستی کورد هه‌بێت،
به‌ڵام نوسه‌ر پێ له‌سه‌ر" تايبه‌تی" داده‌گرێت، چونکه تا راده‌يکی
زۆر چه‌په‌کانی به وابه‌سته داناوه، ئه‌گه‌رچی دواجار خۆيشی
راستده‌ڵێ: "ئه‌زمونی چه‌پ له جیهاندا زۆر ئه‌زمونی به‌نرخی
له‌مباره‌یه‌وه خستوه‌ته‌ڕو که ده‌توانرێت بۆ چه‌پی کورد به‌سود بێت"
به‌ڵام له‌مه‌شدا گومان و پرسياری هه‌يه که"مرۆڤ تا چه‌ند ده‌توانێت
سود له ئه‌زمونی که‌سان‌و لایه‌نی دی وه‌ربگرێت؟".
ده‌با خوێنه‌رانی به‌ڕێز به چاکی سه‌رنجی دواپرسياری نوسه‌ربده‌ن، تا
به‌رۆشنی تێبگه‌ن نوسه‌ر چی ده‌خوازێت "ئایا ئه‌وان له روانگه‌ی
ئایدیۆلۆژیایه‌کی نه‌گۆڕه‌وه
بۆ ژیان‌و پێداویستی‌و گرفتی کۆمه‌ڵی خۆیان ده‌ڕوانن‌و سه‌رئه‌نجام
واقیع‌و کۆمه‌ڵ ده‌که‌نه قوربانی ئایدیۆلۆژیا، یان
به‌پێچه‌وانه‌وه؟". ئه‌مه‌ش مانای وايه:
ــ ئايدۆلۆژيای چه‌پی کوردستان به
"نه‌گۆڕ"
داده‌نێ که له‌و روانگه‌يه‌وه ده‌ڕواننه ژیان‌و پێداویستی‌و گرفتی
کۆمه‌ڵی خۆیان و سه‌رئه‌نجام واقیع‌و کۆمه‌ڵ ده‌که‌نه قوربانی
ئایدیۆلۆژیا، بۆيه ده‌بێژی "يان به پێچه‌وانه‌وه"، چونکه ئه‌م
ده‌يه‌وێ به پێچه‌وانه‌وه‌بێ!
ــ جا ئايا شتێکی نه‌گۆڕ له سروشت و بيرو کۆمه‌ڵدا هه‌يه، تا
ئايدۆلۆژيا نه‌گۆڕبێت چ جای ئايدۆلۆژيای مارکسيزم، تا نوسه‌ر ئاوا باس
بکات.
ــ جائايا بێ ئايدۆلۆژيا، بێ بير، بێ فيکرجوڵانه‌وه‌يه‌ک هه‌يه له
دنيادا؟ ده‌شێ بۆرژوای شۆڤينی بۆ بريقه‌دارو رازاوه پيشاندانی فيکری
خۆی هه‌رچی پێبکرێت بيکات، به‌ڵام ئاخۆ ده‌توانێ ئيديعای بێ ئايدۆلۆژی
بکات؟.
ــ که‌ی راسته موعاده‌له‌که ئاوا ده‌ربخرێت،
يان
واقیع‌و کۆمه‌ڵ بکرێنه قوربانی ئایدیۆلۆژیا، یان ئايدۆلۆژيا بکرێته
قوربانی واقيع و کۆمه‌ڵ؟!
ده‌ی سا ناکرێت هيچيان نه‌کرێنه قوربانی ئه‌وی دی و، له‌به‌ر رۆشنايی
ئايدۆلۆژيايه‌کی پێشکه‌وتوانه‌ی، نوێخوازانه‌ی، هه‌ميشه به‌ره‌وپێش
گۆڕدراوانه‌ی، ماتێرياليستانه‌ی، ديالێکتيکانه‌ی، دوربينانه‌ی،
رۆشنگه‌رانه‌ی، کرێکارانه‌ی، زانستانه‌ی، مارکسيزم، چه‌په‌کان به
هاوکاريی هه‌مو هاوکاران و هاوپه‌يمانانی پێشکه‌وتنخوازو ديموکراتيخواز
ته‌ماشای واقيع و کۆمه‌ڵ بکه‌ن و ب‌ڕواننه ژیان‌و پێداویستی‌و گرفتی
کۆمه‌ڵی خۆیان، له خه‌باتدا له‌پێناو کوردستانێکی ئازاد‌و گه‌لێکی
به‌ختياردا که ئاسۆی رونه‌و هه‌رده‌بێ بێته دی.
کوردستان
12/1/2009
|